فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
پەڕەی دروستکرد بە «میر ئه‌حمه‌د کوری کاکه‌میر کوری میر ئه‌بدال ی یه‌که‌م کوری میر شه‌مسه‌دین ی میری...»ەوە |
خاوێن‌کردن |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
{{خاوێن‌کردن}} |
|||
میر ئه‌حمه‌د کوری کاکه‌میر کوری میر ئه‌بدال ی یه‌که‌م کوری میر شه‌مسه‌دین ی میری جزیرا بۆتان ناسراو به فه‌قئ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه، باپیره گه‌وره‌ی بابانه‌کان و |
میر ئه‌حمه‌د کوری کاکه‌میر کوری میر ئه‌بدال ی یه‌که‌م کوری میر شه‌مسه‌دین ی میری جزیرا بۆتان ناسراو به فه‌قئ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه، باپیره گه‌وره‌ی بابانه‌کان و |
||
میراوده‌لی یه‌کانی پشده‌ری و فه‌یزولله‌به‌گی یه‌کانی بۆکان. |
میراوده‌لی یه‌کانی پشده‌ری و فه‌یزولله‌به‌گی یه‌کانی بۆکان. |
وەک پێداچوونەوەی ١١:٠٧، ٢٨ی ئایاری ٢٠١١
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
میر ئه‌حمه‌د کوری کاکه‌میر کوری میر ئه‌بدال ی یه‌که‌م کوری میر شه‌مسه‌دین ی میری جزیرا بۆتان ناسراو به فه‌قئ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه، باپیره گه‌وره‌ی بابانه‌کان و میراوده‌لی یه‌کانی پشده‌ری و فه‌یزولله‌به‌گی یه‌کانی بۆکان.
باوکی ئه‌م میره قاره‌مان و میژوییه‌ی کورد، میرئه‌بدالی یه‌که‌م له سه‌ده‌کانی ناوه‌راست به‌هوی ململانیی ده‌سلات و کیشه‌ی ناو خۆی بنه‌ماله‌که‌یان له‌ته‌مه‌نی جوانی دا له میرشه‌مسه‌دینی باوکی که میری بۆتان ده‌بیت ، یاخی ده‌بیت و په‌نا ده‌باته به‌ر شآێ سه‌فه‌وییه‌کانی ئه‌وکاتی ئیران . له‌و سه‌رده‌مه‌دا میر نشینی بۆتان که گه‌وره‌ترین میر نشینی کورد بوو سه‌ر به خه‌لافه‌تی ءوسمانییه‌کان بوو. ئه‌و رۆژگاره‌ش دوژمنایه‌تی قول له نیوان ئیران و ءوسمانییه‌کان داهه‌بوو ، شای ئیران پیشوازییه‌کی گه‌رم له میر ئه‌بدال ده‌کات ، به‌مه‌به‌ستی ئاژاوه نانه‌وه‌وه‌و به‌تفاق و کۆمه‌گی زۆره‌وه ده‌ینیریته سنوری قه‌له‌م ره‌وی میر نشینی بۆتان و ناوچه‌ی موکریان ی پیشکه‌ش ده‌کات .. میرئه‌بدال جاری یه‌که‌م بنکه‌ی ده‌سه‌لاتی خۆی له ورمئ داده‌مه‌زرینئ پاش چه‌ند سالیک که ده‌سلاتی فراوان ده‌بیت بنکه‌ی ده‌سه‌لاتی ده‌گوازیته‌وه گوندی مه‌رگه * پاش چه‌ند سالیک له دسه‌لات داریه‌تی میر ئه‌بدال له موکریان هه‌ولی کۆجی دوایی باوکی پی ده‌گات .بی پرسی شای ئیران ده‌گه‌ریته‌وه بۆتان و خۆی ده‌کاته جینشینی باوکی و ده‌بیته میری بۆتان ،ده‌سه‌لاتی م‌و کریانیش به هه‌ردو کوره‌که‌ی کاکه‌میر و بابه‌شێخ ده‌سپیریت. کاکه‌میر براگه‌وره وبابه شیخ برا بجوک ،بۆ ماوه‌ی جه‌ند سالیک به دسه‌لات داری ده‌مینه‌وه له ناوجه‌که‌دا بلام سه‌رئه‌نجام شای ئیران پیلانیان له دژ ده‌گیریو به ده‌ستی جه‌ند که‌س له‌ده‌ست و پیوه‌نده‌کانی خۆیان زۆر نامردانه جوته برا ده‌کوژن و سه‌روه‌ت وسامانیان به تالان ده‌به‌ن. ئیستا گۆری هه‌ردو برای جوانه‌مه‌رگ له‌گندی مه‌رگه‌ی نزیک به‌نداوی دوکان شوینه‌واریان ماوه، وه به‌یت و مه‌قامیکی کۆنی کوردی بۆ ئه‌م روداوه دانراوه‌و ده‌ستاو ده‌ست تا ئیستاش له لایه‌ن مه‌قام بیژانی ناوجه‌که‌وه ده‌گوتریته‌وه.ژنی کاکه میر له کاتی کاره‌ساته‌که‌دا مندالی له سک دا ده‌بیت بۆ خۆ ساردنه‌وه ده‌جیته گوندی خدران له مالی کویخا خدر خۆی ده‌شاریته‌وه، پاش ماوه‌یه‌ک کوریکی ده‌بیت ناوی ده‌نیت ئه‌حمه‌د پاشجه‌ند سالیک که که‌میک گه‌وره ده‌بیت دایکی ده‌ینیریته لای مه‌لای گوند بۆ خویندن ،ئیتر ده‌بیت .به‌فه‌قئ ئه‌حمه‌د.
فه‌قی ئه‌حمه‌د له ته‌مه‌نی جوارده سالی دا ده بیت نازانیت کوری کییه ، تارۆژیک له‌گه‌ل فه‌قییه‌ک شه‌ری ده‌بیتو فه‌قیکه پیی ده‌لیت بیژوو که‌س نازانی کوری کییت .فه‌قی ئه‌حمه‌د به نیگه‌رانییه‌وه ده‌گه‌ریته‌وه لای دایکی و دوای لی ده‌کات بۆی رون بکاته‌وه که ئه‌و کی یه‌و کوری کی یه .
دایکیشی بۆ جاری یه‌که‌م روداوه‌که‌ی بۆ ده‌گیریته‌وه‌و پیی ده‌لی که تۆ له نه‌وه‌ی میری بۆتانی..
به‌شی دوهه‌م،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پاش ئه‌وه‌ی فه‌قی ئه‌حمه‌د ئه‌و زانیارییه له دایکی وه‌رده‌گری به ته‌نیا سواره ریگای بۆتان ده‌گریته به‌رو پاش چه‌ند مه‌نزل ده‌گاته لای میر زیندین ی میری بۆتان که‌پاش مردنی میر ئه‌بدال بووه‌ته جینشینی براکه‌ی ، فه‌قی ئه‌حمه‌د لای میر زیندین که ده‌کاته مامی باوکی نیسته جی ده‌ی و ده‌ست به مه‌شقی سه‌رباز ده‌کات .دوای جه‌ند سلی له مه‌شق کردن وه‌ک پاله‌وانی جزیرا بۆتان ده‌ناسریت و میر ده‌یکاته سه‌ر لشکر. له‌وسه‌ر ده‌مه‌دا شه‌ر له‌نیوان خه‌لافه‌تی ءوسمانییه‌کان و روسیای قه‌یسه‌ری دا روده‌دات و روسه‌کان به‌شێك ڵه ناوجه‌ی قه‌فقاسیا داگیر ده‌که‌ن و سوپای ءوسمانی تیک ده‌شکینن، خه‌للیفه دوا له میری بۆتان ده‌کات دکات که قه‌فقاسیا له‌ده‌ست روسه‌کان ئازاد بکات. میر له‌شکریکی هه‌زار که‌سی به سه‌رکرده‌یی فه‌قئ ئه‌حمه‌د ده‌نریته مه‌یدانی جه‌نگ و لاموه‌ی جه‌ند رۆژدا ته‌واوی قه‌فقاسیا ئازاد ده‌که‌نه‌وه‌و له‌شکری روسه‌کان به‌سه‌رکرده‌یی >> كه‌یخان>> کچی قه‌یسه‌ری روس ته‌ک ده‌شکینن و ، وه که‌یخان به دیلی ده‌که‌ویته ده‌ستی فه‌قئ ئه‌حمه‌د . هه‌ردوو سه‌ر له‌شکر به یه‌کتری سه‌ر سام ده‌بن و سار ئه‌نجام فه‌قئ ئه‌حمه‌د که‌یخان ازاد ده‌کات و ده‌یکات به هاوسه‌ری خۆی .هه والی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه به خه‌لیفه ده‌گات و له دوای فه‌قی ئه‌حمه‌د ده‌نیری بۆ ئه‌سته‌مبول و خه‌لاتی .
دیداره‌که‌دا فه‌قی ئه‌حمه‌د داوا له سولتان ده‌کات مۆله‌تی پیبدات بۆ ئه‌وه‌ی تۆله‌ی باوک و مامی له سه‌فه‌ویه‌کان بکاته‌وه به شوینی له‌دایک بونی شاد ببیته‌وه. خه‌لیفه داواکه‌ی قبول ده‌کات و به خه‌لات و به‌راته‌وه به‌ریی ده‌کاته‌وه . فه‌قی ئه‌حمه‌د کاتی گه‌یشته‌وه بۆتان له‌شکریکی پۆشته‌و پر چه‌کی ئاماده کرد‌و به‌ره‌و شوینی له دایک بونی به‌ری که‌وت . له‌و سه‌رده‌مه‌دا شای سه‌فه‌ویه‌کان سه‌رۆک هۆیزیکی سه‌کری به‌جه‌ند هه‌زار سواریکه‌وه له هه‌ریمه‌که جیگیر کردبوو کاتی له‌شکری بۆتان به‌سه‌رکرده‌یی فه‌قی ئه‌حمه‌دو که‌یخان ی هاوسه‌ری گه‌یشتن شه‌ر ده‌ستی پیکردو له ماوه‌ی جه‌ند رۆژدا له‌شکری سه‌کرانیان تیکشکاندو هه‌موو هه‌ریمکه‌یان لی پاک کردنه‌وه له‌م شه‌ره‌دا به سه‌دان له شه‌رکه‌رانی سه‌کر کوژران فه‌قی ئه‌حمه‌د له تۆله‌ی باوک و مامی قلاتیکی له که‌له سه‌ری سه‌کران دروست کرد ، ئیستاش ئاسه‌واری ئه‌و قه‌لایه له ناوجه‌ی پشده‌ر ماوه‌و که‌وتۆته سه‌ر زیی بجوک وه به قلای سه‌ره سه‌کران ناسراوه.پاش ئه‌م سه‌رکه‌وتنه فه‌قی ئه‌حمه‌د بنکه‌ی ده‌سه‌لاتی خۆی له گوندی داره‌شمانه دامه‌زراندو سنوری ده‌سه‌لاتی به‌شیکی زۆری رۆژهه‌لات و باشوری کوردستانی ده‌گرته‌وه.سالانیکی زۆر هه‌ردو و پاله‌وان که‌یخان و فه‌قی ئه‌حمه‌د به‌رگری هیرشی سه‌فه‌ویه‌کانیان کرد‌و به‌سه‌ر برزی و خۆشه‌ویستی ژیان پاش مردنیان دوو کوریان له دوا به‌جیمان به ناوی میر سولیمان و میر بوداخ پاش مردنی باوکیان ده‌سه‌لاتیان له نیوان خۆیان دابه‌ش کرد میر بوداخ هه‌ر له‌داره‌شمانه مایه‌وه و میر سولیمان بنکه‌ی ده‌سه‌لاتی برده قلاچۆلان . وه ئیستاش گۆری فه‌قی ئه‌حمه‌دو که‌یخان له گوندی داره‌شمانه‌ی رۆژ هه‌لاتی قه‌لادزی ماون و له‌لایه‌ن دانشتوانی ناوجه‌که‌وه شانازیان پیوه ده‌کریت. میژووی دروست بوو نی میر نشینی بابان ده‌گه‌ریته‌وه بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی ئه‌و دوو برایه میر سولیمان و میر بوداخ .. بابان زۆریک له میژوو نوسان له‌سه‌ر ئه‌و بۆجونه‌ن که ناوی بابان یاخود به‌به بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ریته‌وه که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌یخان کوردی باش نه‌زانیوه کاتی بانگی کوره‌کانی کردوه گوتویه‌تی ..به‌به‌م سوله‌یمان به‌به‌م بوداخ .دوای نه‌مانی فه‌قی ئه‌حمه‌د به میرنشینه‌که‌یان گوتوه، میر نشینی به‌بان . پاشان به‌به‌رده‌وامی رۆژگار بوه‌ته بابان. هه‌ردو برا سالانیکی زۆر به ته‌بایی میر نشینه‌که‌یان به‌ریوه ده‌به‌ن ،پاش نه‌مانی ئه‌وان میر برایم ی کوری میر سولیمان که به برایم پاشاش ناوده‌بریت و میر ئاوده‌ل ی کوری میر بوداخ ، جیگه‌یان ده‌گرنه‌وه . برایم پاشا شاری سله‌یمانی به‌ناوی باوکیه‌وه دروست ده‌کات و ناوه‌ندی ده‌سه‌لاتی ده‌گوازیته‌وه بۆ ئه‌وی . میر ئاوده‌لیش ناوندی ده‌سه‌لاتی له دارشـمانه‌وه ده‌گوازیتوه بۆ گرد بوداخ و قه‌لاته دروست کراوه‌که‌ی باوکی ده‌کاته ناوه‌ندی ده‌سه‌لات، ئیستا گردبداخ بوه‌ته گره‌کیکی شاروجکه‌ی قه‌لادزی. میرنشینی بابان و بۆتان له باشور و باکوری کوردوستان که له‌لایه‌ن یه‌ک بنه‌ماله‌وه به‌ریوه براون به‌دریژایی ده‌سه‌لاتیان پاریزگاریان له‌یه‌کتری کردوه‌و له‌همان کاتیشذآ بونه‌ته سه‌رجاوی پیشکه‌وتن و شآڕستانی ناوجه‌که ده‌سلاتی هه‌ردو میر نشین تا ناوه‌راستی سه‌ده‌ی هه‌شته‌م قۆناخ قۆناخ به‌رده‌وام بوه..