باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ب here
ھێڵی ٢: ھێڵی ٢:
|ناو = Batman v Superman: Dawn of Justice
باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری|وێنە = Batman v Superman poster.jpg|سەرباس = پۆستەری سەرەکی فیلم|دەرھێنەر = زاک سانیدەر|بەرھەمھێنەر = چارلس ڕۆڤن
دێبۆرا سیندەر|نووسین = [[کریس تێریۆ]]
[[دەیڤد گۆیەر]]|سەرچاوەی چیڕۆک = پاڵەوانەکانی [[کۆمیکەکانی دی سی|دی سی کۆمیکس]]|چەشن = [[فیلمی سووپەر پاڵەوان]]، و [[ئەکشن|فیلمی جوڵە]]، و سینەمای خەیاڵی زانستی|کاست = [[بێن ئەفلێک]]
[[ھێنری کاڤیل]]
[[جێرمی جۆن ئایرۆنز]]
[[جێسی ئیزێنبێرگ]]
ئەیمی ئادەمس
[[گاڵ گەدۆت]]|موزیک = [[جەنکی ئێکس ئێڵ]]
ھانس زیمەر|وێنەگر = لاری فۆنگ|دەستکاری = دەیڤد برێندەر|ستۆدیۆ = |کۆمپانیای بڵاوکەرەوە = [[وارنەر برەدرز]]|ڕێکەوتی دەرچوون = ٢٥ی ئازاری ٢٠١٦|ماوەی فیلم = |وڵات = {{ئاڵا|ویلایەتە یەکگرتووەکان}}|زمان = [[زمانی ئینگلیزی|ئینگلیری]]|زنجیرە = [[جیھانی سینەمای دی سی]] (ڕیزبەندی: ٢)
وە [[باتمان (زنجیرە فیلم)|زنجیرە فیلمەکانی باتمان]] |تێچوون = ٢٠٠ میلیۆن دۆلار|داھات =٨٧٣ میلیۆن دۆلار|بەشی پێشوو = [[پیاوی پۆڵا (فیلم)|پیاوی پۆڵا]]|بەشی دواتر = [[دەستەی خۆکوژی (فیلم)|دەستەی خۆکوژی]]}}
|ناو = Batman v Superman: Dawn of Justice
باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری|وێنە = Batman v Superman poster.jpg|سەرباس = پۆستەری سەرەکی فیلم|دەرھێنەر = زاک سانیدەر|بەرھەمھێنەر = چارلس ڕۆڤن
دێبۆرا سیندەر|نووسین = [[کریس تێریۆ]]
[[دەیڤد گۆیەر]]|سەرچاوەی چیڕۆک = پاڵەوانەکانی [[کۆمیکەکانی دی سی|دی سی کۆمیکس]]|چەشن = [[فیلمی سووپەر پاڵەوان]]، و [[ئەکشن|فیلمی جوڵە]]، و سینەمای خەیاڵی زانستی|کاست = [[بێن ئەفلێک]]
[[ھێنری کاڤیل]]
[[جێرمی جۆن ئایرۆنز]]
[[جێسی ئیزێنبێرگ]]
ئەیمی ئادەمس
[[گاڵ گەدۆت]]|موزیک = [[جەنکی ئێکس ئێڵ]]
ھانس زیمەر|وێنەگر = لاری فۆنگ|دەستکاری = دەیڤد برێندەر|ستۆدیۆ = |کۆمپانیای بڵاوکەرەوە = [[وارنەر برەدرز]]|ڕێکەوتی دەرچوون = ٢٥ی ئازاری ٢٠١٦|ماوەی فیلم = |وڵات = {{ئاڵا|ویلایەتە یەکگرتووەکان}}|زمان = [[زمانی ئینگلیزی|ئینگلیری]]|زنجیرە = [[جیھانی سینەمای دی سی]] (ڕیزبەندی: ٢)
وە [[باتمان (زنجیرە فیلم)|زنجیرە فیلمەکانی باتمان]] |تێچوون = ٢٠٠ میلیۆن دۆلار|داھات =٨٧٣ میلیۆن دۆلار|بەشی پێشوو = [[پیاوی پۆڵا (فیلم)|پیاوی پۆڵا]]|بەشی دواتر = [[دەستەی خۆکوژی (فیلم)|دەستەی خۆکوژی]]}}

'''باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری ''' ([[ئینگلیزی]]: Batman v Superman: Dawn of Justice) بریتییە لە [[فیلمی سووپەر پاڵەوان|فیلمێکی سوپەر پاڵەوانی]] ئەمریکی، کە کەسایەتی<nowiki/> [[کۆمیکەکانی دی سی|دی سی کۆمیکس]] [[باتمان (پاڵەوان)|باتمان]] <nowiki/>و [[سوپەرمان]] لەخۆ دەگرێت. فیلمەکە بە تەواوکەری فیلمی [[پیاوی ئاسنین (فیلم)|پیاوی ئاسنین]] دادەنرێ کە لە ساڵی ٢٠١٣ دەرھێنراوە<nowiki/>، وە دەرچوونی دووەمە لە زنجیرەی [[جیھانی سینەمای دی سی|جیھانی سینەمای دی سی]]. فیلمەکە دەرھێنراوە لەلایەن [[زاک سنایدەر]] وە سیناریۆکە لە نووسینی [[کریس تێریۆ]] و [[دەیڤد ئێس. گۆیر|دەیڤد ئێس. گۆیرە]] و لە پاڵەوانێتی [[بێن ئەفلێک]] و [[ھێنری کاڤیل]] و گال گادۆت و [[ئەیمی ئادمز|ئەیمی ئادەمز]] و [[جێسی ئیزێنبێرگ|جێسی ئایسنبێرگ]] و دیانا لەین و لاورێنس فیشبۆرن و [[جێرمی جۆن ئایرۆنز|جێرێمی ئایرۆنسە]]. باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری یەکەم فیلمی زیندووە کە [[باتمان (پاڵەوان)|باتمان]] و [[سووپەرمان|سوپەرمان]] کۆ دەکاتەوە، وە ھەروەھا یەکەم فیلمی زیندووە تێیدا [[ژنی سەرسووڕھێنەر|وۆندەر وۆمان]] و ئاکوەمان و فلاش و سایبۆرگ تێیدا دەر بکەوێت.
'''باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری ''' ([[ئینگلیزی]]: Batman v Superman: Dawn of Justice) بریتییە لە [[فیلمی سووپەر پاڵەوان|فیلمێکی سوپەر پاڵەوانی]] ئەمریکی، کە کەسایەتی<nowiki/> [[کۆمیکەکانی دی سی|دی سی کۆمیکس]] [[باتمان (پاڵەوان)|باتمان]] <nowiki/>و [[سوپەرمان]] لەخۆ دەگرێت. فیلمەکە بە تەواوکەری فیلمی [[پیاوی ئاسنین (فیلم)|پیاوی ئاسنین]] دادەنرێ کە لە ساڵی ٢٠١٣ دەرھێنراوە<nowiki/>، وە دەرچوونی دووەمە لە زنجیرەی [[جیھانی سینەمای دی سی]]. فیلمەکە دەرھێنراوە لەلایەن [[زاک سنایدەر]] وە سیناریۆکە لە نووسینی [[کریس تێریۆ]] و [[دەیڤد ئێس. گۆیر|دەیڤد ئێس. گۆیرە]] و لە پاڵەوانێتی [[بێن ئەفلێک]] و [[ھێنری کاڤیل]] و گال گادۆت و [[ئەیمی ئادمز|ئەیمی ئادەمز]] و [[جێسی ئیزێنبێرگ|جێسی ئایسنبێرگ]] و دیانا لەین و لاورێنس فیشبۆرن و [[جێرمی جۆن ئایرۆنز|جێرێمی ئایرۆنسە]]. باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری یەکەم فیلمی زیندووە کە [[باتمان (پاڵەوان)|باتمان]] و [[سووپەرمان|سوپەرمان]] کۆ دەکاتەوە، وە ھەروەھا یەکەم فیلمی زیندووە تێیدا [[ژنی سەرسووڕھێنەر|وۆندەر وۆمان]] و ئاکوەمان و فلاش و سایبۆرگ تێیدا دەر بکەوێت.

== چیڕۆکی فیلم ==
== چیڕۆکی فیلم ==
ھێڵی ٣٤: ھێڵی ٣٤:
* لاورێن کۆھان بەڕۆلی مارتا وەین: دایکی گۆچ کردوی باتمان
* لاورێن کۆھان بەڕۆلی مارتا وەین: دایکی گۆچ کردوی باتمان
* جێفری دان مۆرگان بەڕۆلی تۆماس وەین: باوکی گۆچ کردووی باتمان
* جێفری دان مۆرگان بەڕۆلی تۆماس وەین: باوکی گۆچ کردووی باتمان
* مایکل شانۆن بەڕۆڵی جەنەرال زۆد

* مایکل شانۆن بەڕۆڵی جەنەرال زۆد

== بیرۆکە و گەشەپێدانی فیلمەکە ==
== بیرۆکە و گەشەپێدانی فیلمەکە ==
ھێڵی ٥٢: ھێڵی ٥٢:
{{سەرچاوەکان}}
{{سەرچاوەکان}}

{{دەروازە|فیلم}}
{{تووڵی دەروازە|فیلم}}

[[پۆل:فیلمە ئەکشنەکانی دەیەی ٢٠١٠]]
[[پۆل:فیلمە ئەکشنەکانی دەیەی ٢٠١٠]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٦:٢٥، ٩ی ئابی ٢٠١٩

Batman v Superman: Dawn of Justice
باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری
دەرھێنەرزاک سانیدەر
بەرھەمھێنەرچارلس ڕۆڤن
دێبۆرا سیندەر
نووسینکریس تێریۆ
دەیڤد گۆیەر
سەرچاوەی چیڕۆکپاڵەوانەکانی دی سی کۆمیکس
چەشنی فیلمفیلمی سووپەر پاڵەوان، و فیلمی جوڵە، و سینەمای خەیاڵی زانستی
کاستبێن ئەفلێک
ھێنری کاڤیل
جێرمی جۆن ئایرۆنز
جێسی ئیزێنبێرگ
ئەیمی ئادەمس
گاڵ گەدۆت
مۆسیقاجەنکی ئێکس ئێڵ
ھانس زیمەر
دەستکاریدەیڤد برێندەر
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەوارنەر برەدرز
ڕێکەوتی دەرچوون٢٥ی ئازاری ٢٠١٦
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیری
بەشێکە لە زنجیرەیجیھانی سینەمای دی سی (ڕیزبەندی: ٢)
وە زنجیرە فیلمەکانی باتمان
تێچوون٢٠٠ میلیۆن دۆلار
داھات٨٧٣ میلیۆن دۆلار
بەشی پێشووپیاوی پۆڵا
بەشی دواتردەستەی خۆکوژی

باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری (ئینگلیزی: Batman v Superman: Dawn of Justice) بریتییە لە فیلمێکی سوپەر پاڵەوانی ئەمریکی، کە کەسایەتی دی سی کۆمیکس باتمان و سوپەرمان لەخۆ دەگرێت. فیلمەکە بە تەواوکەری فیلمی پیاوی ئاسنین دادەنرێ کە لە ساڵی ٢٠١٣ دەرھێنراوە، وە دەرچوونی دووەمە لە زنجیرەی جیھانی سینەمای دی سی. فیلمەکە دەرھێنراوە لەلایەن زاک سنایدەر وە سیناریۆکە لە نووسینی کریس تێریۆ و دەیڤد ئێس. گۆیرە و لە پاڵەوانێتی بێن ئەفلێک و ھێنری کاڤیل و گال گادۆت و ئەیمی ئادەمز و جێسی ئایسنبێرگ و دیانا لەین و لاورێنس فیشبۆرن و جێرێمی ئایرۆنسە. باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری یەکەم فیلمی زیندووە کە باتمان و سوپەرمان کۆ دەکاتەوە، وە ھەروەھا یەکەم فیلمی زیندووە تێیدا وۆندەر وۆمان و ئاکوەمان و فلاش و سایبۆرگ تێیدا دەر بکەوێت.

چیڕۆکی فیلم

فیلمەکە ڕێک لەدوای دیمەنی شەڕەکەی فیلمی پیاوێک لەئاسن دەست پێ دەکاتەوە، کەوا لەشاری مێترۆپۆلیس جەنەڕال زۆد و سوپەرمان شەڕ دەکەن و سوپەرمان جەنەرال زۆد دەبەزێنێت، بڕوس وەین/باتمان دەگاتە شارەکە و دەبینێ کەوا باڵەخانەکەی کۆمپانیەکەی زیانێکی زۆری پێ دەگات و یەکێک لەکارمەندەکانی بەناوی والاس کیف ھەردوو قاچی لەدەست دەدا، جگە لە سەدان قوربانی تر کە زیان بەشارەکە دەگەیێنێت.

دوا بەدوای ئەم شەڕە سوپەرمان دەبێتە ھەواڵێکی گەرمی میدیاکان، بروس وەینیش کەپێشتر بۆ بیست ساڵ لەشاری گۆثەمدا ڕۆڵی پاڵەوانی ھەبووە پێیوایە سوپەرمان بەرپرسی یەکەمی ئەم ڕووداوانەیە. لەولاشەوە کلارک کێنت/سوپەرمان دەیەوێ لەڕێگای ڕۆژنامەکەیەوە باتمان ناشترین بکات لەبەرچاوی خەڵک. خاوەنی کۆمپانیاکانی لێکس کۆرپ، لێکس لوزەریش پێیوایە کەوا سوپەرمان ھەڕەشەیە و ھەڵدەستێ لەگەڵ سیناتۆر فینچ ڕێک دەکەوێ تاکو ماددەی کریپتۆنایتی پێ بدات کەوا لە شەڕەکەی جەنەرال زۆد و سوپەرمان بەجێمابوو و دەتوانرێ سوپەرمانی پێ ببەزێندرێ و داوای تەرمی جەنەڕال زۆدیش دەکات وە بەم شێوەیە لەگەڵ سیناتۆر فینچ ڕێک دەکەون.

لە ئاھەنگێکدا کەوا لێکس ڕێکی دەخات بۆ باسکردنی کۆمپانیاکەی بروس وەینیش ئامادە دەبێ تێیدا، لەوێدا ھەڵدەستێ بەدزینی ھەندێ زانیاری تایبەتی کۆمپانیەکە لەڕێگای ھارد درایڤێکەوە، بەڵام ھاردەکەی لەلایەن کەسێکی نامۆوە دەبردرێ بەناوی دیانا پرینس/وۆندەر وومان، کە ئەویش بۆی دەردەکەوێ لێکس لوزەر بەوەی زانیوە کەوا ئەو یەکێکە لە پاڵەوانەکان و ھاوڕێکانی تریشی وەک فلاش، سایبۆرگ و ئەکوامانیشی ئاشکرا کردووە و زانیاریەکان کۆپی دەکات و ھاردەکە دەداتەوە بروس وەین. بڕوس وەین / باتمان دەست دەکات بە ھەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ماددەی کریپتۆنایت تاکو بتوانێ بەوھۆیەوە ڕووبەروی سوپەرمان ببێتەوە بەڵام لەناوەندی ئەم کارەدا سوپەرمان ڕێگەی لێدەگرێ و پێی دەڵێ " ئەمجارەیان لێتخۆشبووم " و باتمانیش لەوەلامدا دەڵێ " پێمبڵێ تۆ خوێنت لێبەردەبێ؟"، سوپەرمان دەفڕێ و گوێ بەقسەکانی نادات.

دوای ئەوە لەکۆشکی سپیدا لەسەر داوای والاس کیفی قوربانی دەستی سوپەرمان و سیناتۆر فینچ سوپەرمان بانگھێشت دەکرێ تاکو لێپێچینەوەی لەسەر ئەم کارانەی لەگەڵدا بکرێت و ئاھەنگەکەش بەئامادەبوونی لێکس لوزەر بەڕێوە دەچێت، بەڵام لەنێوەندی کۆبوونەوەکە لێکس دیارنامێنێ و دەچێ تەواوی کۆشکەکە دەتەقێنێتەوە و سەدان کەس دەکاتە قوربانی و میدیاکانیش دەیخەنە ئەستۆی سوپەرمان.

بڕوس وەینیش لەکۆتاییدا دەگاتە بە ماددە کریپتۆنایتەکە و خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەروونەوەی سوپەڕمان، لەلایەکی دیکەوە لێکس لوزەر ھەڵدەستێ بەھێنانی تەرمی جەنەڕال زۆد بۆ ژێر تاقیکردنەوەکانی خۆی، لەلایەکی دیکەوە دایکی سوپەرمان مارثا کێنت دەڕفێنێ و خۆشەویستەکەشی لوین لەین دەباتە سەر تاوەری کۆمپانیاکەی و فڕێی دەداتە خوارەوە، بەڵام سوپەرمان بەزوویی دەردەکەوێت و لویس ڕزگار دەکات و دەچێتە لای لێکس لەوێدا لێکس پێیدەڵێ کەوا دایکی ئەوی ڕفاندووە و بەیەک مەرج ئازادی دەکات ئەویش کوشتنی باتمانە. سوپەرمان بەڕێدەکەوێت بەرەو لای باتمان، لەوێدا شەڕێکی درێژخایەن ئەنجام دەدەن کەوا لەکۆتاییدا باتمان بە ڕمێکی درووستکراو لەکریپتۆنایت سوپەرمان دەکەوێتە ژێردەستی و کاتێ دەیەوێ بیکوژێتت، سوپەرمان دەلێ "مارتا ڕزگار بکە"، کە ھەمان ناوی دایکی باتمانیش بووە، باتمان بەم قسەیە زۆر توڕەدەبێت و دەیەوێ سوپەرمان بکوژێ بەڵام خۆشەویستەکەی سوپەرمان دەگاتە ئەوێ و بەباتمان دەڵێ کەوا مارثا ناوی دایکی ئەویشە، سوپەرمانیش پیلانەکەی لێکسی بۆ شی دەکاتەوە و باتمان بۆی دەردەکەوێ کە سوپەرمان ھەڕەشە نییە و بەڕێ دەکەوێ تاکو دایکی سوپەرمان ڕزگار بکات و سوپەرمانیش بەڕێ دەکەوێ بۆ لای لێکس لوزەر، لەوێدا لێکس ھەڵدەستێ بە بەڕەڵاکردنی ئەو دێوەی کەوا درووستی کردووە لەلەشی جەنەڕال زۆدەوە بەناوی "دوومس دەی" و شەڕەکە لەنێوان سوپەرمان و دوومسدەی دەستپێدەکات و لەگەرمەی شەڕەکەشدا "وۆندەر وومان" دەگات و یارمەتی سوپەرمان دەدات، لەولایەوە باتمان دایکی سوپەرمان ڕزگار دەکات و دەگەڕێتەوە نێو شەڕەکە و یارمەتی ھاوڕێکانی دەدات، بەھۆی بەھێزی دوومسدەی سوپەرمان بۆی دەردەکەوێ کەوا بەھۆی ئەوەی ھەردووکیان بەھۆی کریپتۆنایتەوە دەمردن دەبێ خۆی بکاتە قوربانی و ڕمە کریپتۆنایتەکە دەھێنێ و لە سینگی دوومسدەی دەدات و دوومسدەی ئێسقانێکی قۆڵی لەسینگی سوپەرمان دەدات و دەیکوژێت.

دوای ئەم ڕووداوانە لێکس لوزەر دەستگیردەکرێ، و پرسەش بۆ سوپەرمان دادەنرێ لەسەرتاسەری ئەمەریکا، کلارک کێنت/سوپەرمان لە شارۆچکەی سمۆڵ ڤایڵ دەنێژرێ.

باتمان و وۆندەر وومان باسی پێکھێنانی تیمێکی دادپەروەری دەکەن کە پێکھاتبێ لەکۆمەڵە پاڵەوانێکی تری وەک فلاش/ئەکوامان/سایبۆرگ بۆ ئەوەی لەکاتی نەبوونی سوپەرماندا بتوانن پارێزگاری لەخەڵک بکەن. لەکۆتا دیمەنی فیلمەکە گۆڕی سوپەرمان نیشاندەدات و لەوێشدا خۆڵی سەر گۆڕەکە دەست بەجوڵە دەکات و فیلمەکە بەکۆتا دێت.

لەلای چەپەوە: زاک سنایدەر (دەرهێنەر)، هۆلی هەنتەر، جێرێمی جۆن ئایرۆنس، ئەیمی ئادەمس، هێنری کاڤیل و بێن ئەفلێک لە فیستیڤاڵی کۆمیک کۆن، سان دێگۆ، ٢٠١٥.

ئەکتەران و ڕۆڵەکانیان

• بێن ئەفلێک بەڕۆڵی بروس وەین/باتمان، بلیۆنێرێکی شاری گۆثەمە، کە سوێندی خوارددووە بەرگری لە شارەکەی دەکات لەدژی تاوانباران و شەڕکردن لەدژی خراپەکاران، بێن دووبارە ڕۆلی باتمان دەبینێتەوە لە فیلمی دەستەی خۆکوژیدا.
• ھێنری کاڤیل بەڕۆڵی کلارک کێنت/سوپەرمان: کەسێکی نیشتەجێی ھەسارەی کریپتۆن بوو، کە دواتر دێتە سەر زەوی لەژێر ناوی "سوپەرمان" جیھان دەپارێزی.
• گال گادۆت بەڕۆڵی (دیانا پرینس/وۆندەر وومان): پاڵەوانێکی مێینەی سوپەر.
• ئەیمی ئادەمس بەڕۆڵی لویس لەین: خۆشەویستی کلار کێنت و ھاوپیشەیەتی لە دەزگای ڕۆژنامەوانی.
• جێسی ئایسنبێرگ بەڕۆڵی لێکس لوزەر: پیاوێکی کاری مێشک ئاڵۆزە کە لەھەوڵی لەناوبردنی سوپەرماندایە.
• دایان لەین بەڕۆلی مارتا کێنت: دایکی کلارک کێنت
• لاورێنس فیشبۆرن بەڕۆڵی پێری وایت: سەرنووسەری ڕۆژنامەی دەیلی پلانێت و ھاوپیشەی کێنت.
• جێرێمی ئایرۆنس بەڕۆڵی ئەلفرێد پێنیورۆث: دەستە ڕاستی بروس وەین.
• ھۆلی ھەنتەر بەڕۆلی سیناتۆر فینچ: پارێزگاری ویلایەتە یەکگرتووەکان
• ئێزرا میلەر بەڕۆڵی باری ئالێن/ فلاش: پاڵەوانێکی شاری ستارلینگە.
• جەیسۆن ماموا بەڕۆڵی ئاکوامان: پاشای دەریاییە و پاڵەوانێکی سەرەکی فیلمەکەیە.
• ڕەی فیشەر بەڕۆڵی سایبۆرگ: ڕۆبۆتێکی نیمچە مرۆڤ و نیمچە ڕۆبۆتە.
• لاورێن کۆھان بەڕۆلی مارتا وەین: دایکی گۆچ کردوی باتمان
• جێفری دان مۆرگان بەڕۆلی تۆماس وەین: باوکی گۆچ کردووی باتمان
• مایکل شانۆن بەڕۆڵی جەنەرال زۆد

بیرۆکە و گەشەپێدانی فیلمەکە

فیلمەکە لەساڵی ٢٠١٣ لە فیستیڤاڵی کۆمیک کۆنی سان دێیگۆدا ڕاگەیندرا و زاک سنایدەر وەک دەرھێنەری بەشەکە دیاری کرا و ڕایگەیاند کەوا فیلمەکە پەیوەندی بە سێ بەشەکەی پێشووی باتمان نابێت، ئەوش راگەیاندرا کەوا ئەکتەرانی بەشی پێشوو گشتیان دەگەڕێنەوە بۆ گێڕانەوەی ڕۆلەکانیان، دواتر بێن ئەفلێک وەک باتمان، گال گادۆت وەک وۆندەر ومان، ڕەی فیشەر وەک سایبۆرگ، ئێزرا میلەر وەک فلاش، جەیسۆن ماموا وەک ئەکوامان دیاریکران. کاری وێنەگرتنی فیلمەکە لە مایۆی ٢٠١٤ دەستی پێکرد و لە دیسەمبەری ٢٠١٤ کۆتایی ھات.

کاردانەوەی ڕەخنەگران

ڕەخنەگرانی فیلم بە شێوەیەکی گشتی ڕۆڵەکانی ئەکتەران بێن ئەفلێک و ھێنری کاڤیل و گال گادۆتیان بەرز نرخاند و بەجوانترین ڕۆلێ پاڵەوان پێناسەیان کردووە، بەڵام ڕەخنەیەکی زۆر ھەبوو لەسەر ھەندێ ھەڵەی زەقی چیرۆکەکە و بەکارھێنانی کاریگەریە ڤیدیۆیەکان بەشێوەیەکی زیاد لە پێویست، وێبسایتی IMDB ڕێژەی ٧٫٥/١٠ بە فیلمەکە دا، وێبسایتی Rotten Tomatoes ڕێژەی ٣٠% بە فیلمەکە دا، وێبسایتی MetaScore نمرەی ٤٠/١٠٠ بە فیلمەکە دا.

ئەکتەران بێن ئەفلێک و ھێنری کاڤیلیش سەبارەت بەڕای ڕەخنەگران بەیانامەیەکیان بڵاوکردەوە و گوتیان " ئێمە فیلمەکان بۆ بینەر بەرھەمدەھێنین نەوەک بۆ ڕەخەنگران، بینەران ئەو کەسانەن کە پارە بە بلیتەکان دەدەن و سەیری فیلمەکان دەکەن با ئەوان بڕیاردەر بن".

بەشەکانی داھاتوو

فیلمەکە چەندین بەشی لێ دەبێتەوە و ھەر پاڵەوانە و فیلمێکی تایبەت بە خۆی بۆ دەر دەچێت , ٢٣ حوزەیرانی ٢٠١٧ فیلمی ژنی پەرچوو (Wonder Woman) دەر دەچێت، ١٧ نۆڤەمبەری ٢٠١٧ فیلمی یەکگرتنی دادپەروەری (Justice League) دەر دەچێت، ٢٣ مارسی ٢٠١٨ فیلمی فلاش (The Flash) دەر دەچێت، ٢٧ تەمووزی ٢٠١٨ فیلمی ئاکوامان (Aquaman) دەر دەچێت، ھەر لەمان ساڵیشدا فیلمێکی تایبەت بە "باتمان" دەر دەچێت کەوا بێن ئەفلێک خۆی کاری نواندن و دەرھێنان و نووسینی فیلمەکەش دەکات، وە لە ٣ ئەپریلی ٢٠٢٠ فیلمی سایبۆرگ (Cyborg) دەر دەچێت.

سەرچاوەکان