دەروازە:کتێب: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٣٣: ھێڵی ٣٣:
{{ناوەڕۆکی ھەڵکەوتیی دەروازە|زۆرترین=2|سەر=نووسەری ھەڵبژێردراو|ژێرپەڕە=نووسەری ھەڵبژێردراو|بن=ئەرشیڤ...}}
{{ناوەڕۆکی ھەڵکەوتیی دەروازە|زۆرترین=2|سەر=نووسەری ھەڵبژێردراو|ژێرپەڕە=نووسەری ھەڵبژێردراو|بن=ئەرشیڤ...}}


{{Random portal component|زۆرترین=10|سەر=ڕۆمان |ژێرپەڕە=ڕۆمانی ھەڵبژێردراو|بن=ئەرشیڤ...}}
{{Random portal component|زۆرترین=11|سەر=ڕۆمان |ژێرپەڕە=ڕۆمانی ھەڵبژێردراو|بن=ئەرشیڤ...}}


{{/box-header|پۆلەکان|دەروازە:کتێب/پۆلەکان}}
{{/box-header|پۆلەکان|دەروازە:کتێب/پۆلەکان}}

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:٠٦، ٦ی ئابی ٢٠١٩

دەروازەی کتێب


بەخێربێن بۆ دەروازەی کتێب!

کتێب یان پەرتووک، ناوێکە بەکاردێت بۆ یەکێک لە پیرۆزترین کاڵاکانی (شمەکەکانی) مێژووی ھەموو مرۆڤایەتی، کە خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە مرۆڤایەتی کردووە لە ھەموو بوارەکانی ژیان و گوزەرانیدا و بەردەوامیشە لەم خزمەتە، کتێب تاقە شتە کە ھەموو مرۆڤایەتی بە جیاوازی بیروباوەڕ و ئایین و ڕەگەزیانەوە بە پیرۆزی دەزانن و ھیچ کەسێک نییە لەم جیھانە پان و بەرینەدا دژی کتێب بێت بەڵام وەکوو کاڵا نەک وەکوو ناوەڕۆک، چونکە ناوەڕۆکی کتێب ھەموو جارێک بە دڵی خوێنەر نابێت و جاری واش ھەیە وا لە خوێنەر دەکات کە نەک ھەر بەدڵی نەبێت بەڵکوو دژیشی بوەستێت. بەڵام وەکوو کاڵایەک کتێب لەلایەن ھەموو کەسێک و ھەموو بیروباوەڕێک بە سەرچاوە و بنچینەی زانست و داھێنان و پێشکەوتن دادەنرێت.

زیاتر...

ھەنووکە ٦٥٤ وتار لە دەروازەی کتێبدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە


وتاری ھەڵبژێردراو

تابلۆی بەتاڵ: کەلەڕەقی مۆدێرن لە سروشتی مرۆڤدا (بە ئینگلیزی: The Blank Slate: The Modern Denial of Human Nature) کتێبێکی زانای دەرووناسی و نووسەری کەنەدی-ئەمریکی ستیڤن پینکەرە، کە پڕفڕۆشترین کتێبی ساڵی ٢٠٠٢ بوو. تێیدا نووسەر ھەڵدەستێت بە وروژاندنی بابەتی ئەوەی کە مرۆڤ وەک لاپەڕەیەکی سپی لەدایک دەبێت لە ڕاونگەی زانستە کۆمەڵایەتیەکانەوە، پەرەسەندنی ڕەوشتی مرۆڤ بە شێوەیەکی بەرچاو سەرچاوەدەگرێت لە خۆگونجاندنی ساکۆلۆژیای پەرەسەندوو.

کتێبەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ دا ھەڵبژێردرابوو بۆ خەڵاتی ئەڤینتز (خەڵاتی کۆمەڵەی شاھانەیی بۆ کتێبی زانستی) وە یەکێک بوو لە کۆتاییەکانی خەڵاتی پیوڵیتیزەر.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ڕشتەی مرواری، یەکێکە لە گەنجینەکانی کوردەواری لە بواری قسەی نەستەق‌ و پەند و گەپدا.

ئایا زانیوتە؟


نووسەری ھەڵبژێردراو

ئەلیف شەفەق لەدایکبووی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١ لە ستراسبورگ لە فەڕەنسا، کەسایەتی ئەکادیمی و نووسەر و ستوونووسی تورکە. ئەلیف تاکوو ئێستا ١٣ کتابی لە چاپ داوە و بەرھەمەکانی لە نزیکەی ٤٠ وڵاتدا بەردەستە بە ٣٠ زمانی جیا، ڕۆمانەکانی ئەلیف بە زمانی تورکی و ئینگلیزی و فەڕەنسییە. ڕۆمانی ئەشق (Aşk) بە پڕفرۆشترین ڕؤمان دادەنرێت لە تورکیا کە نووسراوی ئەلیفە و زۆرتر لە ٧٥٠ ھەزار دانەی لێفرۆشراوە. یەکەم ڕؤمانی ئەلیف بەناوی (Pinhan) بەمانای شاراوە دێت کەلەساڵی ١٩٩٨ خەڵاتی ڕوومی بردەوە. ڕۆمانی (Mahrem یان The Gaze) خەڵاتی باشترین ڕۆمانی یەکێتیی نووسەرانی تورکی بردەوە لەساڵی ٢٠٠٠. ئەلیف پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی خوێندووە لە زانکۆی تەکنیکی ڕۆژھەڵاتی ناوین وە ھەڵگری بڕواننامەی ماستەرە لەسەر جێندەر و ژنان. وەھەروەھا ھەڵگری دوکتۆرایە لە زانستە سیاسییەکان.

زیاتر...

ڕۆمان

ئێوارەی پەروانە، ناوی رۆمانێکە لە نوسینی بەختیار عەلی. ھەلبەستوان و نووسەری ناودار، بەختیار عەلی، پاش بڵاو کردنی ئەم رۆمانە کە دووھەمین رۆمانیەتی، سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی راکێشا. ئەم رۆمانە پێک ھاتووە لە ٢٢ بەش و یەک بەشی کۆتایی و سەرجەم ٢٥٥ لاپەڕەیە. بە پێی ئەو مێژووە لە کۆتایی دوواھەمین لاپەرە دا دانراوە، ئەم رۆمانە لە ماوەی ١٠ مانگ دا لە مانگی ١ تا مانگی ١٠ ی سالی ١٩٩٧ەوە نووسراوە. ئەم رۆمانە لە لایەنی بڵاوکراوەی ڕەھەند، سالی ١٩٩٨ لە سوێد بڵاوبووەوە. ناوی رۆمان بە ئەو ئێوارەیە ئاماژە دەکات کە پەروانە و یەکێک لە ھەڤاڵانی بە ناوی میدیا، دوو پاڵەوانی سەرەکی چیرۆکەکە، لە لایەن براکانیانەوە و لە بەر دەم کۆمەڵێک کەسایەتیی مەزھەبی دا کە بڕوایان ئەوەیە لەگەڵ گوناھباران دا دەجەنگن، لە سێدارە دەدرێن. دوواتر ئەم ئێوارە دەبێتە سەمبۆلی زستان، مردن و دۆراندن.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان