ڕامی مالیک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب سووکە فێڵێک لەپێناو ڕاست دەرکەوتنی ئای–پی–ئەی
-۲ داڕێژە (بڕوانە وتووێژ)
ھێڵی ٢٢٥: ھێڵی ٢٢٥:


{{زانیارییە کتێبخانەییەکان}}
{{زانیارییە کتێبخانەییەکان}}


{{ژیاننامە-کۆلکە}}
{{فیلم-کۆلکە}}


[[پۆل:ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم]]
[[پۆل:ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٠٢، ٩ی تەممووزی ٢٠١٩


ڕامی لە فیستیڤاڵێکی ساڵی ٢٠١٥دا
لەدایکبوون
ڕامی سەید مالیک

(١٩٨١-٠٥-١٢) ١٢ی ئایاری ١٩٨١ (تەمەن ٤٢ ساڵ)
لۆس ئانجلس، کالیفۆڕنیا
نەتەوەئەمەریکی
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠٠٤–تا ئێستا


ڕامی سەعید مالیک (ئینگلیزی: /rɑːmi ˈmælɪkˌ/؛[١][٢] بە عەرەبی: رامي سعيد مالك‎، عەرەبی: [ˈɾɑːmi sæˈʕiːd ˈmæːlek]؛ لەدایکبووی ١٢ی ئایاری ١٩٨١) ئاکتەرێکی ئەمەریکیە. دیارترین ڕۆڵی بریتی بوو لە بەرجەستەکردنی ھاکەرێکی کۆمپیوتەری بەناوی ئێڵیەت ئاندەرسن لە زنجیرەی بەڕێز ڕۆبۆتدا، کەوا توانی دەیان خەڵاتی جۆراوجۆر بباتەوە، دیارترینیان خەڵاتی پڕایمتایم ئێمی بۆ باشترین ئاکتەری تەلەڤزیۆنی ٢٠١٦ بوو.

سەرەتای کاری ھونەری بە ڕۆڵی پشتگیریکارانە دەستپێکردووە، لەنێویاندا سیتکەمی کەناڵی فۆکس، وۆر ئات ھۆم (٢٠٠٥-٢٠٠٧)، چکۆلە-زنجیرەی زە پاسیفیک (٢٠١٠)، و سیانە فیلمی شەوێک لە مۆزەخانە (٢٠٠٦-٢٠١٤). وا بڕیاریشە، ڕۆڵی خراپەکاری سەرەکی ببینێ لە ٢٥ەمین فیلمی جەیمس بۆند.

لە ٢٠١٨دا، ڕامی ڕۆڵی ھونەرمەندی ناودار فرێدی مێرکوری بەرجەستە کرد لە فیلمی بۆھیمیەن ڕاپسدی، کە توانی ھەریەکە لە خەڵاتەکانی ئۆسکار، گۆڵدن گڵۆب، سکرین گیڵد و بافتا بۆ باشترین ئاکتەری ساڵ بباتەوە. ڕامی یەکەم ئاکتەری بە ڕەچەڵەک میسڕیە کە بتوانێ خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە.[٣] گۆڤاری تایم ناوی ڕامی خستە نێو کاریگەرترین کەسایەتیەکانی ساڵی ٢٠١٨.

ژیانی سەرەتایی

مالیک لە خێزانی مەسیحیە قبتیەکان لەدایکبووە. بەھۆی جیاوازیکردن بەرامبەر مەسیحیە قبتیەکان، خێزانەکەی بەرەو ئەمەریکا کۆچیان کردووە. ڕامی لە لۆس ئانجلیس، کالیفۆرنیادا، لە خێزانی پەنابەری میسڕیدا لەدایک بووە. ئەو بەشی شانۆی لە زانکۆی ئیڤانسڤیل لە ئیندیانا تەواوکردووە.

ژیانی کەسی

مالیک ھەمیشە دووپاتی کردۆتەوە کەوا شانازیە بۆی کەوا خەڵکی میسڕە. ھەروەھا توانای قسەکردنی بە زمانی عەرەبی ھەیە. دیارترین وتەی دەربارەی میسڕ لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری GQدا بوو کەوا میسڕیەکان ستایشی قسەکانی ڕامیان کرد.

من میسڕیەکی تەواوم. بە گوێگرتن لە گۆرانیەکانی ئوم کەلسوم گەورەبووم. عومەر شەریفم یەکجار خۆشدەویست. ھەست بە ئەو پەیوەندیە بەھێزە دەکەم کەوا لەگەڵ خیڵکی ئەوێدا ھەمە. دەزانم من لە جێگایەکی دوورەوە ژیانم بەڕێکردووە، بەڵام ھەست بە تێکەڵی خۆم لەگەڵ وڵاتەکەم دەکەم.

مالیک لە وتەیەکی بۆ گۆڤاری GQ، تشرینی یەکەمی ٢٠١٨

لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئاکتەر، مالیک ئاماژەی بەوەدا کە ئەو لە خێزانێکی پەنابەری میسڕیەوە ھاتووە، خۆشحاڵە کە مێژوویەک بۆ خۆی دەنووسێتەوە.[٤] ھەروەھا ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە فیلمێکی میسڕی دەربریوە.

مالیک لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی بۆھیمیەن ڕاپسدی کەوتە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ خانمە ئاکتەر لوسی بۆینتن، تەنانەت لە کاتی بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکارەکەشی سوپاسێکی تایبەتی لوسی کرد.

دوای ئەوەی مالیک لەڕۆڵی شەڕانگێزی ٢٥ەمین فیلمی جەیمس بۆنددا دیارکرا، داوای لە دەرھێنەری فیلمەکە، کاری فوکاناگا، کردبوو کەوا بەھیچ شێوەیەک نابێت کارەکتەرەکەی پەیوەندیدار بکرێ بە ھیچ ئایدۆلۆژیا و ئاینێکەوە، چونکە پێییوایە ئەمە بێڕێزیە بەرامبەر پیرۆزیەکانی خەڵکی تر.[٥]

کارە ھونەریەکان

فیلم

ساڵ ناوی فیلم ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠٠٦ شەوێک لە مۆزەخانەدا فیرعەون ئاخمێنرا
٢٠٠٩ Night at the Museum: Battle of the Smithsonian
٢٠١١ Larry Crowne ستیڤ دیبیاسی
٢٠١٢ Battleship ئەفسەر ھیڵ
The Twilight Saga: Breaking Dawn – Part 2 بێنجەمین
The Master کلارک
٢٠١٣ Ain't Them Bodies Saints ویڵ
Short Term 12 نەیت
Oldboy یرۆونینگ
٢٠١٤ Need for Speed فین
Night at the Museum: Secret of the Tomb فیرعەون ئاخمێنرا
Da Sweet Blood of Jesus سنیشەل ھایبۆتم
٢٠١٦ Project X[٦] خوێنەرەوە ڕۆڵی دەنگی
Buster's Mal Heart جۆنا/ بەستەر
٢٠١٧ Papillon لویس دێگا
٢٠١٨ Bohemian Rhapsody فرێدی مێرکوری
٢٠٢٠ Bond 25 - وێنەگرتنی فیلم بەردەوامە
The Voyage of Doctor Dolittle جی-جی ڕۆڵی دەنگی

تەلەڤزیۆن

ساڵ ناوی فیلم ڕۆڵ تێبینییەکان سەرچاوەکان
٢٠٠٤ Gilmore Girls ئاندی ئەڵقەی: "In the Clamor and the Clangor"
٢٠٠٥ Over There حەسەن ٢ ئەڵقە
Medium تیمۆتی کوچەر ئەڵقەی: "Time Out of Mind"
٢٠٠٥ – ٢٠٠٧ The War at Home کێنی بەحیر ٢١ ئەڵقە
٢٠١٠ 24 ماڕکۆس زەکار ٣ ئەڵقە
The Pacific مێریل شێڵتن ٦ ئەڵقە
٢٠١٢ Alcatraz وێب پۆڕتەر ئەڵقەی: "Webb Porter"
The Legend of Korra تانۆ Voice role; 3 ئەڵقە
٢٠١٤ Believe ئادەم تێری ئەڵقە: "Pilot"
2015 – present بەڕێز ڕۆبۆت ئێلیەت ئاندەرسن ڕۆڵی سەرەکی

ھەروەھا بەرھەمھێنەریشە (season 3)

[٧]
٢٠١٧ – ٢٠١٨ BoJack Horseman فلیپ مکڤیکەر ڕۆڵی دەنگی; ١٠ ئەڵقە

کایەی ڤیدیۆیی

ساڵ سەردێر دەنگی تێبینییەکان سەرچاوەکان
٢٠٠٤ Halo 2 دەنگە زیادەکان Uncredited [٨]
٢٠١٤ The Legend of Korra تاھنۆ
٢٠١٥ Until Dawn جۆشوا واشنگتن ھەروەھا شێوەشی بەکارھێنراوە بۆ یاریەکە

سەرچاوەکان

  1. ^ "'Bohemian Rhapsody' Interview w/ Rami Malek, Lucy Boynton & More". HBO. October 26, 2018. Retrieved February 17, 2019.
  2. ^ "Our First Cover Star: Rami Malek". GQ Middle East. October 4, 2018. Retrieved February 17, 2019.
  3. ^ "Oscars 2019: Rami Malek becomes the first Egyptian to win Best Actor". The National. February 25, 2019. Archived from the original on February 25, 2019. Retrieved February 25, 2019.
  4. ^ "Egyptian & Proud: 6 times Rami Malek embraced his roots". StepFeed. ٣ی ئازاری ٢٠١٩. Retrieved 8ی تەمووزی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)
  5. ^ "Rami Malek Wouldn't Have Signed on to Bond 25 If His Terrorist Character Was a Harmful Stereotype". themarysue. ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩. Retrieved 8ی تەمووزی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)
  6. ^ Moltke, Laura; Poitras, Henrik. "Project X". Field of Vision. Archived from the original on November 30, 2016. Retrieved November 29, 2016.
  7. ^ "Mr. Robot (TV Series 2015–)". IMDb. Archived from the original on January 6, 2018. Retrieved December 4, 2018.[سەرچاوەی باوەڕپێنەکراو؟]
  8. ^ Reilly, Claire. "Rami Malek picks up 'Mr. Robot' Emmy, honouring outcasts everywhere". CNET. Archived from the original on October 21, 2018. Retrieved December 4, 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان