تاکەکەسێتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
This article was translated by I Believe in Science & Ideas beyond borders & Beit al Hikma 2.0
تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠١:٠٧، ١٧ی ئایاری ٢٠١٩

تاکەکەسێتی هەڵوێستێکی سیاسی، فەلسەفەی سیاسی، بیرۆکەیەك یان دیدگەیەکی کۆمەڵایەتییە کە پێ دادەگرێت لەسەر بەهای ڕەوشتی تاکەکەسیی و بەرز ڕای دەگرێت.[١][٢] لایەنگرانی تاکەکەسێتی پشتگیری ئامانج و ویستی کەسەکان دەکەن بۆیە سەربەخۆیی و پشت بەخۆبەستنی تاکەکەس بەلایانەوە نرخدارە[٣] وە بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەرژەوەندییە تاکەکەسییەکان دەبێت لەسەروو بەرژەوەندییەکانی دەوەڵەت و دەستە کۆمەڵایەتییەکانەوە بێت،[٣] کە لە هەمان کات دا دژێتی دەکات لە دەست تێ وەردانی دەرەکی لە بەرژەوەندی تاکەکەس لەلایەن کۆمەڵگە و دامەزراوەکانەوە وەك حکومەت.[٣] تاکەکەسێتی زۆربەی جار پێناسەدەکرێت بە پێچەوانەوە و دژی تاکڕەوەیی، دیکتاتۆری و دەستە کۆمەڵایەتییە هاوبەشەکان دادەنرێت.[٤][٥]

بیرۆکەی تاکەکەسێتی تاکەکەس بە خاڵی چەق دادەنێت[١] بۆیە یەکەم هەنگاوی دەست پێ دەکات بە " گریمانەیەکی بنچینەی کە مرۆڤ خۆی سەرەکیترین و گرنگترین خاڵە لە خەباتی ئازادبوون دا."[٦] ئازادڕوەکان (لیبڕاڵییەکان)، بوونگەراییەکان و دژە دەسەڵاتەکان نموونەی ئەو جوڵانەوانەن کە مرۆڤ بە یەکەی ناوەندیی شیکارکردن دادەنێنن.[٦] بۆیە تاکەکەسێتی بریتییە لە " مافی تاکەکەس بۆ ئازادی و خۆ دۆزینەوە."[٧]

تاکەکەسیی پەیوەستە بە هونەر، بۆهیمی و شێوازەکانی ژیانەوە کە ئامدەگییەکەی هەیە بەرەو خۆ دروست کردن و تاقیکردنەوەی ئەو شتانەی ناپەسەندن بەپێی کلتوور یان بۆچوون و هەڵسووکەوتە باوەکان.[٨][٩]

تاکەکەس

تاکەکەس بریتییە لە کەسێك یان شتێکی دیاری کراوە لە کۆمەڵەیەك دا. لە سەدەی پانزدەهەم و پێشتر و تەنانەت لەم سەردەمەش دا لە بوارەکانی ئامارزانی و دەرەوەی سروشت (مێتافیزیك) دا، تاکەکەس با واتای "دابەش نەکراو" دێت، بە شێوەیەکی باو وەك تاکە شتێك و هەندێك جار وەك "کەس"یش پێناسە دەکرێت. لە سەدەی حەڤدەهەم بە دواوە تاکەکەسی نیشانەیە بۆ جودایی و دابەش بوون.[١٠] تاکەکەسێتی بە واتای کەسێك جیاواز بێت لە چواردەورەکەی بە کەسایەتییەکی شاز و دانسقە بەوەی کە خاوەنی چەند پێویستی، ئامانج و ئارەزووەیەکی تایبەت بە خۆیەتی بە بەراورد بە کەسانی تر.[١١]

تاکەکەس و کۆمەڵگە

تاکەکەسێتی باوەڕی وایە کەسەکان کە بەشێکن لە کۆمەڵگە دەتوانن هەوڵ بدەن فێربن و بگەرێن کە بەرژەوەندییەکانیان چییە بەپێی بیروبۆچوون و پێشینەی کەسیی خۆیان، بەبێ دانانی بەرهەوەندی پێشینەیی بۆیان بەپێی پێکهاتەی کۆمەڵگەیی. کەسی لایەنگر و پەیڕەوکاری تاکەکەسێتی پابەندی یەك فەلسەفەی دیاریکراو ناکات بەڵکو تێکەڵەیەك لە چەند جۆر و شێوازێك دادەهێنێت بۆ خۆی بەپێی بەرژەوەندی تاکەکەسیی و چەند ڕووانگەیەك کە خۆی بە بەسوودی دەبینێت.

جان جاک رۆسۆ، دەڵێت کە چەمکی "ویستی گشتی"یەکەی لە "ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی" دا تەنها کۆکراوەیەکی سادەی ویست نییە بەڵکو درێژەپێدەر، پەرەپێدەر و پشتگیریکەری بەرژەوەندییەکانی تاکەکەسن (ئەو بەربەستانەی یاسا دەیان چەسپێنێت سوودبەخشن بۆ تاکەکەس، لە بینینی ڕۆسۆوە رێز نەگرتن لە یاسا پێویستییە و شێوەیەکە لە شێوەکانی ڕەت کردنەوەی نەزانی و هەستی کەسێك و پشت بەستن بە سەربەخۆی مێشكی خودی کەسەکە.)

تاکەکەسێتی سیاسی

پشتگیریکەرانی تاکەکەسێتی بە بەردەوامی دودڵن سەبارەت بە پاراستنی سەربەخۆیی تاکەکەس لەو ئەرکانەی دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان (وەك دەوڵەت یان ڕەوشتە ئایینیەکان)دەیسەپێنن. سوزان براون دەڵێت " ئازادڕەویی(لیبڕاڵیزم) و ئەنارکی (دژە دەسەڵاتداران) دوو فەلسەفەی سیاسیین لە بەشێوەیەکی سەرەکی بایەخ بە ئازادی تاکەکەسی دەدات بەڵام جیاوازن لە نێوانیان دا بوونی هەیە بە شێوەکی زۆر ئاشکرا. ئەنارکی (دژە دەسەڵاتداران) هاوبیرە لەگەڵ ئازادڕەویی(لیبڕاڵیزم) لەسەر پابەندبوونێکی بناغەیی ئازادی تاکەکەسی بەڵام ڕەتی پەیوەندییە موڵکدارییە پێبرکێ ئاسای ئازادڕەوی (لیبڕاڵیزم) ڕەت دەکاتەوە."[١٢]

ئازادڕەوی مەدەنی بەشێکە لە بۆچوونی سیاسی کە پشتگیری ئازادی مەدەنی دەکات، یان پێ داگیری دەکات لە باڵادەستی مافە تاکەکەسییەکان و ئازادییە کەسیەکان بەرامبەر هەر جۆرە دەسەڵاتێك (وەك: دەوڵەت، رێکخراوێك یان ناریتە باوە سەپێنراوەکان لەرێی فشارەوە...هتد ).[١٣] ئازادڕەوی مەدەنی بیرۆکەیەکی تەواو نییە، بەڵکو کۆمەڵەیەك ڕوانينە لەسەر چەند کێشەیەكی ئازادی مەدەنی و مافی مەدەنی. لەبەر ئەمە، هەڵوێستی ئازادڕەوەی مەدەنی هاوتایە لەگەڵ چەندەها فەلسەفەی تری سیاسی و تاکەکەسێتی مەدەنی لە هەردوو ڕاستڕەو و چەپڕەوەکانی سیاسەتی نوێ دا بوونی هەیە.[١٤] بە بۆچوونی نووسەر و ڕۆشنبیر ئێلێن مێکسینس وود، " ڕێبازی تاکەکەسێتی هەیە ناڕێکە لەگەڵ تاکەکەسێتی جۆن لوك دا وە تاکەکەسێتی هەیە کە دەکرێت بەشێك بێت لە سۆشەلیزم (کۆمەڵایەتێتی)."[١٥]

سەرچاوەکان

  1. ^ ئ ا "Individualism" on Encyclopædia Britannica Online
  2. ^ Ellen Meiksins Wood. Mind and Politics: An Approach to the Meaning of Liberal and Socialist Individualism. University of California Press. 1972. ISBN 0-520-02029-4. p. 6
  3. ^ ئ ا ب "individualism" on The Free Dictionary
  4. ^ Biddle, Craig. "Individualism vs. Collectivism: Our Future, Our Choice". The Objective Standard. 7 (1).
  5. ^ Hayek, F.A. (1994). The Road to Serfdom. United States of America: The University of Chicago Press. pp. 17, 37–48. ISBN 0-226-32061-8.
  6. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری ReferenceA نەدراوە
  7. ^ Ellen Meiksins Wood. Mind and Politics: An Approach to the Meaning of Liberal and Socialist Individualism. University of California Press. 1972. ISBN 0-520-02029-4 pp. 6–7
  8. ^ "The leading intellectual trait of the era was the recovery, to a certain degree, of the secular and humane philosophy of Greece and Rome. Another humanist trend which cannot be ignored was the rebirth of individualism, which, developed by Greece and Rome to a remarkable degree, had been suppressed by the rise of a caste system in the later Roman Empire, by the Church and by feudalism in the Middle Ages."The history guide: Lectures on Modern European Intellectual History"
  9. ^ "Anthropocentricity and individualism...Humanism and Italian art were similar in giving paramount attention to human experience, both in its everyday immediacy and in its positive or negative extremes...The human-centredness of Renaissance art, moreover, was not just a generalized endorsement of earthly experience. Like the humanists, Italian artists stressed the autonomy and dignity of the individual.""Humanism" on Encyclopædia Britannica
  10. ^ Claeys, Gregory (1986). ""Individualism," "Socialism," and "Social Science": Further Notes on a Process of Conceptual Formation, 1800–1850". Journal of the History of Ideas. University of Pennsylvania Press. 47 (1): 81–93. doi:10.2307/2709596. JSTOR 2709596.
  11. ^ Swart, Koenraad W. (1962). ""Individualism" in the Mid-Nineteenth Century (1826–1860)". Journal of the History of Ideas. University of Pennsylvania Press. 23 (1): 77–90. doi:10.2307/2708058. JSTOR 2708058.
  12. ^ Gerald N. Izenberg (3 June 1992). Impossible Individuality: Romanticism, Revolution, and the Origins of Modern Selfhood, 1787-1802. Princeton University Press. pp. 18+. ISBN 1-4008-2066-9.
  13. ^ Audi, Robert, ed. (1999). The Cambridge Dictionary of Philosophy (2nd ed.). Cambridge: Cambridge University Press. p. 424. ISBN 0-521-63136-X.
  14. ^ Jung's Individuation process Retrieved on 2009-2-20
  15. ^ Gilbert Simondon. L'individuation psychique et collective (Paris, Aubier, 1989; reprinted in 2007 with a preface by Bernard Stiegler)