ئوسامە بن لادن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١٣: ھێڵی ١٣:
| شوێنی دۆزینەوەی تەرم =
| شوێنی دۆزینەوەی تەرم =
| شوێنی گۆڕ = [[دەریای عەرەب]]
| شوێنی گۆڕ = [[دەریای عەرەب]]
| نیشتەجێ ={{flag|Saudi Arabia}}</br>{{flag|Afghanistan}}<br/> ٫{{flag|Pakistan}}
| نیشتەجێ ={{flag|Saudi Arabia}}</br>{{flag|Afghanistan}}<br/> {{flag|Pakistan}}
| نەتەوە = [[عەرەب]]
| نەتەوە = [[عەرەب]]
| ناوەکانی تر = ئەبوو محەمەد
| ناوەکانی تر = ئەبوو محەمەد

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:٢٦، ١٤ی ئایاری ٢٠١٩

پۆتانەکان: 34°10′9″N 73°14′33″E / 34.16917°N 73.24250°E / 34.16917; 73.24250

ئوسامە بن لادەن

لەدایکبوون١٠ی ئازاری ١٩٥٧
مەرگ٢ی ئایاری ٢٠١١ (٥٤ ساڵە)
شوێنی گۆڕدەریای عەرەب
نیشتەجێی عەرەبستانی سعوودی
 ئەفغانستان
 پاکستان
نەتەوەعەرەب
ناوەکانی ترئەبوو محەمەد
پیشەسەرۆکی ئەلقاعیدە
چالاکبوون۱۹۷۹-۲۰۱۱
پاشئەیمەن زەواھیری[١]
حیزبی سیاسیئەلقاعیدە
ئایینموسڵمان، سوننی


ئوسامە بن محەمەد بن عەوەز بن لادن (بە عەرەبی: أسامة بن محمد بن عوض بن لادن) (١٠ی ئازاری ١٩٥٧ - ٢ی ئایاری ٢٠١١) دامەزرێنەری ڕێکخراوەی ئەلقاعیدە، بەرپرسیاری ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر و گەلێک ھێرشی پڕقوربانیی دیکەیە لە ئاستی جیھاندا. بنەماڵەی بن لادن، کە ئوسامە لەوان بوو، یەکێک لە بنەماڵە زۆر دەوڵەمەندەکانی عەرەبستانی سەعوودین.

ژیاننامە

ئوسامە بن لادن ١٠ی ئازاری ساڵی ١٩٥٧ لە شاری ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سەعوودی لەدایکبووە و ٥٢ خوشک و برای ھەیە، کە ئەو لە نێویاندا ژمارە ١٧یە.[٢] باوکی ئوسامە (محەممەد بن لادن) بازرگانێکی دەوڵەمەند بوو و پێوەندییەکی بەھێزی لەگەڵ بنەماڵەی شاھانەی سعوودیەدا ھەبوو.[٣] بۆ یەکەمجار لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا ژنی ھێنا کە کچی خوشکی دایکە سوورییەکەی بوو.

ئوسامە لە ساڵی ١٩٧٩ کۆمەڵەیەکی خێرخوازی دامەزراند و دواتر سەربازگەیەکی بۆ مەشقپێکردنی چەکداران بۆ شەڕی سۆڤیەت لە ئەفغانستان بە ھاوکاری سعوویە و ئەمریکا دامەزراند و دواتر بەخۆی بۆ شەڕ چووە ئەفغانستان و پاشان لە ساڵی ١٩٨٨ ڕێکخراوی ئەلقاعیدەی لە ئەفغانستان دامەزراند.


ئەفغانستان

(بن لادن) پاش بەجێھێشتنی کۆلێژ لە ساڵی ١٩٧٩ـدا، پێوەندی بە عەبدوڵڵا عەزامەوە کرد بۆ شەڕکردن دژ بە سوپای یەکیەتیی سۆڤیێت لە ئەفغانستان. لە ساڵی ١٩٧٩ تاوەکوو ١٩٨٩، دەستگای ھەواڵگریی ئەمریکا، یارمەتیی سەربازی و دارایی پێشکەش بە گرووپی جیھاد موجاھیدنی ئوسامە دەکرد.

لە ساڵی ١٩٩٠، گەڕایەوە بۆ سعوودیە و بە ھەموو شێوەیەک دژی ئەوە بوو بەرپرسانی وڵاتەکەی داوا لە ھێزی ئەمەریکا بکەن بۆ ھێرشکردنەسەر سوپای عێراق و ناچارکردنی سەددام بۆ ئەوەی لە کوێت بکشێتەوە.

لە ساڵی ١٩٩٢، ڕووی کردە سوودان و ئەو وڵاتەی کردە بارەگەیەکی سەرەکیی ڕێکخراوەکەی. ئەم گرووپە لە ساڵی ١٩٩٥ ھەوڵی دا سەرۆکی پێشووی میسر حوسنی موبارەک بکوژێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. ساڵێک پاش ئەوە، بەرپرسانی سعوودیە و میسر و ئەمریکا گوشاریان خستە سەر بەرپرسانی سوودان بۆ ئەوەی ئوسامە لە خاکی وڵاتەکەیان دەربکەن. ئەویش ناچار بوو بگەڕێتەوە بۆ (جەلال ئاباد) لە ئەفغانستان. لەوێ پێوەندییەکی بەھێزی لەگەڵ بەرپرسی بزووتنەوەی تاڵیبان مەلا عومەر پێک ھێنا و ڕێکخراوەکەی بەھێز کردەوە و چەندین کامپی تایبەت بە مەشقکردنی دروست کرد.

ھێرشەکانی ئەلقاعیدە

لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا، (بن لادن) بڕی ٤٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکایی وەکوو یارمەتی دایە چەکدارە ئیسلامییەکانی جەزائیر و داوای کرد کە دانوستان لەگەڵ حکوومەتدا نەکەن، بەڵکوو شەڕ بکەن. شەڕ ھەڵگیرسا و بەو ھۆیەیشەوە، نزیکەی ١٥٠ تا ٢٠٠ ھەزار کەس کوژران و لە کۆتاییدا حکوومەت سەرکەوت. ئوسامە بۆ چەندین جار ڕەتی کردەوە ڕێکخراوەکەی ھێرشەکانی ١١ـی سێپتێمبەری ئەنجام دابێت، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٤ـدا ددانی بەو ڕاستییەدا نا و بەرپرسیارەتیی ئەو ھێرشانەی لە ئەستۆ گرت. ھێرشەکە بریتی بوو لە ڕفاندنی چوار فڕۆکەی نەفەرھەڵگر و پێکدادانیان بە ھەردوو بینای تاوەری بازرگانیی جیھانی لە نیویۆرک و پێنتاگۆن لە ڤێرجینیا و وەکوو دەرئەنجامی ئەوەیش، ٢٩٧٤ کەس گیانیان لە دەست دا و تاوەری بازرگانییش ڕووخا.

وەکوو دەرئەنجامی ئەوەیش، حکوومەتی ئەمەریکا شەڕی دژەتیرۆری ڕاگەیاند و ھێرشی کردە سەر ئەفغانستان بۆ کۆتاییھێنان بە دەستەڵاتی تاڵیبان و دەستگیرکردنی بەرپرسانی ئەلقاعیدە. شەڕی دژەتیرۆر بەردەوام بوو و لە ساڵی ٢٠٠٣ـدا، ئەمەریکا و ھاوپەیمانانی ھێرشیان کردە سەر عێراق و کۆتاییان بە دەستەڵاتی سەددام حوسێن ھێنا. بن لادن و ڕێکخراوەکەی بەرپرسن لە چەندین تەقینەوەی دیکەی وەکوو تەقینەوەکانی "بالی" لە ئەندەنووسیا و ھێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تانزانیا و کینیا.[٤][٥]

مەرگ

لە ساڵی ٢٠١١ ئوسامە بن لادن لە لایەن دەستەیێکی تایبەت لە چەکدارانی ئەمریکی کوژرا و دواتر تەرمەکەی لە دوای کفن و دفنی ئیسلامیەوە خرایە نێو زەریا.[٦][٧]

گالێری تر

[٨]

سەرچاوەکان