سوننە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی 1 سەرچاوە و تاگکردنی 0 بە مردوو #IABot (v2.0beta10ehf1)
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٢: ھێڵی ٢:
| بیروبڕوا = ئیسلامی سوننە
| بیروبڕوا = ئیسلامی سوننە
| وێنە = [[پەڕگە:Allah.svg|120px]]
| وێنە = [[پەڕگە:Allah.svg|120px]]
| ئایین = ئیسلام
| ئایین = [[ئیسلام]]
| لق لێ بۆوە = لە بیروەباوەڕدا/ سەلەفی، ئەشاعیرە، ماتریدی </BR> لە فیقهدا/ حەنەفی، مالکی، شافعی، حەنبەلی، زاهڕی ..هتد
| لق لێ بۆوە = لە بیروەباوەڕدا/ سەلەفی، ئەشاعیرە، ماتریدی </BR> لە فیقهدا/ حەنەفی، مالکی، شافعی، حەنبەلی، زاهڕی ..هتد
| شوێنگە =[[پەڕگە:Flag of OIC.svg|20px]]جیهانی ئیسلامی
| شوێنگە =[[پەڕگە:Flag of OIC.svg|20px]]جیهانی ئیسلامی

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٢٤، ١٤ی ئایاری ٢٠١٩

ئیسلامی سوننە
ئایین ئیسلام
درێژبوونەوە پەڕگە:Flag of OIC.svgجیهانی ئیسلامی
ژمارەی بڕوادارانی نزیکەی ١.٤ ملیار کەس.(خەمڵاندنی ٢٠٠٩)
شوێنە پیرۆزەکان -مزگەوتی حەرام، مەککە،
 عەرەبستانی سعوودی

- مزگەوتی پێغەمبەر، مەدینە،
 عەرەبستانی سعوودی

- مزگەوتی ئەقسا، قودس،
 فەلەستین
بیروبڕوا ئایینییە نزیکەکان شیعە، ئەبازی، ئەحمەدی، خەواریج
مزگەوتی ئەزهەر لە قاهیرە یەکێکە لە ناوەندەکانی زانستی ئیسلامی سوننە

مەزهەبی سوننە یان ئەهلی سوننە و جەماعەت، یان بیروباوەڕی سوننە، بە عەرەبی أهل السنة والجماعة گەورەترین تائیفەی ئیسلامە، سەرچاوەکانی شەریعەتی سوننە بریتییە لە قورئان و سوننەتی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد وەرئەگرن، و لە فەرموودەکانیەوە سوننەتەکانی وەرئەگیرێت، هەروەها فیقهـ (زانستی ئایینی) لە چوار پێشەواکەی سوننە وەرئەگرن، و بڕیار ئەدەن بە ڕاستی خەلافەتی هەر چوار خەلیفەکەی ڕاشدین، و بە دادپەروەری هەر یەکێک لە هاوەڵەکان.

دروستبوونی مەزهەب

هەندێک لەو باوەڕەدان کە یەکەم هەڵوێست ئاڕاستەی سوننەی دیاری کرد هەڵبژاردنی ئەبووبەکر بوو بە خەلیفەی موسڵمانان، هەروەها باوەڕیان بە لە پێشی ئەبوبەکر هەیە پاشان هەر سێ خەلیفەکەی تر بە دواییدا بە پێی ڕیزبەندییەکەیان، عومەر پاشان عوسمان پاشان عەلی، بیروباوەڕیان پێکهاتووە لە قورئان و سوننەت[١]، سوننە پشتی ئەم ڕایە دەگرن، لە کاتێکدا شیعە هەڵبژاردنی ئەبووبەکر بە خەلیفە بە پێچەوانەی ڕاسپاردەکانی پێغەمبەر محەمەد ئەزانن، و بە پێی رای ئەوان پێشەوایەتی موسڵمانان بۆ عەلی کوڕی ئەبووتالیب و نەوەکانی ئەوە.

ئەتوانین بڵێین سوونە تائیفەیەکی سەربەخۆ بوون لە خەلافەتی عەلی کوڕی ئەبووتالیبدا لە خەواریجەکان، و لەو دەستانەی لە دوای ڕێکەوتنی حەسەنی کوڕی عەلی لەگەڵ معاویە کوڕی ئەبووسوفیان دروستبوون، سوننە خۆیان نەخستە ئەو جیاوازیانەی لە نێوانیاندا هەبوو، لەوانە ئیبن عومەر و ئەنەسی کوڕی مالیک[٢]، بەڵام جیابوونەوەی تەواوەتی هێشتا دەرنەکەوت لە نێوان سووننە و شیعەدا، بەڵکو ئەو جیابوونەوەیە وردە وردە جوڵا، هێزی ئەو جوڵەیە لە کاتی دەوڵەتی ئەمەوییدا زیادی کرد، کاتێک هاوەڵەکان و زاناکان چالاک بوون وەک ئەبوهورەیرە و حەسانی کوڕی سابت و ئەنەسی کوڕی مالیک و عەبدوڵڵای کوڕی عومەر و زاناکانی مەدینە، و گێڕانەوەی فەرموودەکان گەیشتە قۆناغی نوسینەوە، و عومەری کوڕی عەبدول عەزیز پاڵپشت زانا سوننەکانی مەدینەی ئەکرد، و لە کۆتاییەکانی سەردەمی ئەمەوی و سەرەتای عەبباسیدا پێشەوا ئەبوحەنیفە دەرکەوت و ئیمام مالیک ئەیخوێند، کۆکردنەوەی فەرموودە لە سەرەتاکانی دەوڵەتی عەبباسیدا بوو، کە هەر لەم سەردەمەدا چوار خوێندنگەکەی سوننە تایبەتمەندیان وەرگرت و عەباسییەکان دواتر پشتیان پێ ئەبەستن بە شێوەیەکی فەڕمی، عەبباسیەکان سوونە بوون لەبەر پشت بەستنیان بە چوار خوێندنگەکەی سوننە و شیعە بوون لەبەر ئەوەی بانگەوازیان بۆ ئالبێتی پێغەمبەر ئەکرد بە پێی تێگەیشتنی سەردەمەکەیان، ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت، کە جیاکەرەوەی ڕوون بەڵام ناتەواو دەرکەوتووە لە نێوان سوننە و شیعەدا لە سەردەمی عەبباسیدا.

مەزهەبە زانستیەکانی سوننە

پێکهاتنی مەزهەبە زانستییەکان یان فیقهیەکانی سوننە ئەگەڕێنەوە بۆ سەرەتای ئیسلام، بە تایبەت لە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر محەمەد، کە هاوەڵان و شوێنکەوتووانی و موسڵمانان بەگشتی ئیجتیهادیان ئەکرد لە جێبەجێکردنی ووتە و کردارەکانیدا.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئیسلام و فراوانبوونی و گەیشتنی بە کێشەیەکی زۆری ئایینی و یاسادانانەوە پێویستی بە دەرچونێکی خێرا هەبوو بە ئیجتیهاکردن لەو بابەتە زانستی و فیقهیانەدا و دابینکردنی پێویستیەکانی خەڵک و وەڵام دانەوەی پرسیارەکانیان، لەمەوە ژمارەیەک زانا هەڵکەوت لە هەر هەرێمێکدا خەڵکیان فێری کاروباری ئایین و دونیایان ئەکرد.

فراوانبوونی جوگرافی ئیسلام و هەمەجۆری ئەو ژینگانەی تیایدا بڵاوبوویەوە، هەروەها ئەو توانایەی کە لە هەندێک لە دەقە ئیسلامیە شەریعیەکاندا هەیە بۆ ئیجتیهادکردن بە پێی بارودۆخ، بوو بە هۆی هاتنە ئارای خوێندنگە فیقهیە (زانستیە) ناسراوەکان لە وڵاتە ئیسلامیەکاندا. لە هەر لایەک شوێنکەوتوو هەن کە ئیش دەکەن لەسەر بڵاوکردنەوەی فەتوا و تەنانەت ئیشکردن لە چوارچێوەی ئەو بنەمایانەی کە دانراوە بۆ دەرکردنی فەتوای نوێ.

ئەو چوار مەزهەبە زانستیەکەی بە شێوەیەکی فراوان بڵاوبونەتەوە لە نێو خەڵکانی سوننەدا و بوون بە فەڕمی لە زۆربەی کتێبەکانیاندا، بە پێی دەرکەوتنیان ئەمانەی خوارەوەن؛

ئەم مەزهەبانە تەنها خوێندنگەی زانستین، ڕێکەوتوون لە سەرچاوەدا (ئوسوڵ)، بەڵام جیاوازن لە لقەکاندا، و جیاوازیان نیە لە بیروباوەڕدا، هەروەها مەزهەبی زانستی تر هەن بێجگە لەم چوارە بەڵام بڵاونەبوونەتەوە، لەوانەش مەزهەبی ئەوزاعی و لەیسی کوڕی سەعد و ئەوانی تر.

بیروباوەڕی سوننە

ئوسوڵی فیقهـ

ئوسوڵی فیقهـ یان سەرچاوەی زانستی سوننە لەسەر قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەر (فەرموودەکانی پێغەمبەر) ئەوەستێت، لەگەڵ کۆبوون و پێوانی نەتەوەدا، سوننەتی پێغەمبەر کۆمەڵێک کتێبە لەوانە؛ سەحیحی بوخاری و موسلیم و کتێبەکانی سونەنی ئەبوداوود و نەسائی و موسنەدەکان وەک موسنەدی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل و زۆر سەرچاوەی تر. لەبەر ئەوەی هەرچیەک لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندایە ڕێگە پێدراوە بۆ موسڵمانان.

بنەماکانی ئیسلام

لە فەرموودەیەکدا کە ئەبوهورەیرە گێڕاویەتەوە وەرگیراوە، ئەویش ئەو بنەمایانەن کە ئیسلامی لەسەر بنیاتنراوە، و بە کردنیان مرۆڤ بە موسڵمان دادەنرێت پێنجن، و پێنج بنەماکەی ئیسلام وەک لە فەرمودەکەدا هاتووە ئەمانەن؛

بنەماکانی باوەڕ

پایەکانی یەکتاپەرستی

ئەم پایەیە لەگەڵ ئەو گرنگیەی هەیەتی، نە پێغەمبەر (د.خ) و نە هاوەڵەکان ڕوونیان نەکردۆتەوە، هەروەها هیچ دەقێکی قورئانی یان فەرمودەیەک یان وتەی هاوەڵەکانی لەسەر نیە، و زۆربەی زاناکان باسیان نەکردووە بە هەر چوار پێشەواکەی سوننەوە ئەبووحەنیفە و مالیک و ئیمام شافعی و ئەحمەد کوڕی حەنبەل، بەڵام تەنها سەلەفیەکان باسی ئەکەن، کە بە پێی ڕای سەلەفی دابەش دەبێت بۆ؛

  • یەکتاپەرستی لە پەروەردگارێتیدا
  • یەکتاپەرستی لە پەرستندا
  • یەکتاپەرستی لە ناو و سیفاتدا.

ناوەندیی بیروباوەڕی سوننە

سوننە لەو باوەڕەدان کە هەندێک لەو بیرۆکە و خووانەی کە تائیفەکانی تر لەسەری ئەڕۆن دروستکراوە و پێچەوانەی قورئان و سوننەتە، بۆ نموونە ڕۆچوون لە کەسایەتییەکاندا، یان ڕۆچوونی خەواریج لە تەفسیری ئایەتەکانی هەڕەشە و بەڵێندا بە شێوەیەک کە هەر کەسێک گوناهێک بکات بە بێباوەڕ دایدەنێن، هەروەها گۆشەنیگای قەدەری و جەهەمیەکان لەسەر قەدەر دوورە لە بیروباوەڕی سوننەوە، و ئەم لادانانە لە سەردەمی پێغەمبەر و پێشینە چاکەکاندا نەبوون، بەڵکو خراونەتە پاڵ ئیسلام لە ژێر کاریگەری موسڵمانان بە ڕۆشنبیری ئەو وڵاتانەی فەتحیان کردوون.

ئەم خشتەیەی خوارەوە هەندێک لە گۆشەنیگاکانی سوننە دەردەخات بەوەی کە گرۆی ناوەندن لە بیروباوەڕدا؛

قەزا و قەدەر جەبری؛ ڕۆچوون لە سەلماندنی قەدەردا، کرداری بەندە ڕەت دەکەنەوە لە بنەڕەتدا، و مرۆڤ بە ناچار دادەنێن و هیچ هەڵبژاردنێکی نیە. سوونە؛ ناوەندن و هەڵبژاردنیان بۆ داناوە، بەڵام هەڵبژاردنەکە پەیوەستە بە ویستی خواوە، وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ، واتە؛ ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دی مه‌گه‌ر کاتێك خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بیه‌وێت، و ئەڵێن؛ بەندەکان بکەرن بەڵام خوا دروستکەری خۆیان و کردارەکانیانە، وەک لە قورئاندا هاتووە؛ وَاللَّهُ خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ، واتە؛ له‌کاتێکدا خوا به‌دیهێنه‌ری ئێوه‌یش و ئه‌م بتانه‌شه که دروستتان کردوون، ئەمەش مام ناوەندییە لە قەزا و قەدەردا. قەدەری؛ ڕۆچوون لە قەزا و قەدەردا، و ئەڵێن مرؤڤ خۆی کردارەکانی دروست دەکات و خوا توانای نیە لە ڕێنمایی کردن و ڕێ لێ وونکردنیدا.
باوەڕ و ئایین حروری و موعتەزیلە؛ حروریەکان ئەوەی گوناهێکی گەورە ئەنجام بدات بە بێباوەڕی دادەنێن و کوشتنی بە ڕاست دادنێن، بەڵام موعتەزیلە ئەڵێن؛ گوناهکەری گەورە چۆتە دەرەوە لە باوەڕ و نەچۆتە بێباوەڕیەوە بەڵکو لە نێوان هەردووکیاندایە. سوونە؛ مرۆڤ بە شایەنی ناوی باوەڕ و ئیسلام دادەنێن، ئەوەی گوناهی هەبێت و گوناهکار بێت ئەوا ناتەواویەک هەیە لە باوەڕیدا، و ناتەواویەکەی بە ئەندازەی گوناهەکەیەتی، و بێباوەڕی ناکەن بە تەواوەتی و دەریناکەن لە ئیسلام بوون بە یەکجاری، هەروەک گوناهکار بە باوەڕداری تەواو دانانێن بەڵکو بە باوەڕدارێک کە کەمی لە باوەڕیدا. مەرجەئە و جەهمی؛ مەرجەئە ئەڵێن، گوناهکەری گەورە ئەگەر باوەڕدار بێت شایەنی چوونە ناو ئاگر نیە، هەروەها ئەڵێن؛ لەگەڵ باوەڕدا گوناه زیان ناگەیەنێت هەروەک ئەوەی کە لەگڵ بێباوەڕیدا پەرستش سوود ناگەیەنێت، لە لای ئەوان ئەوەی بە دڵ باوەڕ بکات، ئەگەر هیچ ئەنجامیش نەدات هەر باوەڕداری تەواوە.
عەلی کوڕی ئەبووتالیب نەواسب و خەواریجەکان؛ نەواسب باس لە خراپی عەلی کوڕی ئەبووتالیب ئەکەن و خەواریج بە کافری دادەنێن. سوونە؛ ئەڵێن عەلی کوڕی ئەبووتالیب خەلیفەیەکی ڕاشدینە و لە هەزارانی هاوەڵەکان باشترە لە سیانیان نەبێت ئەوانیش ئەبووبەکر و عومەر و عوسمانن و هەموویان خاوەن فەزڵ و چاکەن، بەڵام هیچ کامیان پارێزراو نین لە هەڵە وەکو پیغەمبەرەکان. شیعە؛ دوانزە ئیمامیەکان عەلی بە پارێزراو دادەنێن لە هەڵە وەکو پێغەمبەرەکان بەڵکو بە باشترینی ئەزانن لە هەموو پێغەمبەرەکان بێجگە لە محەمەد (د.خ).

دیمۆگرافیا

دابەشبوونی ئیسلام لە جیهاندا، ڕەنگە سەوزەکە ئاماژا بە زۆرینەی سوننەکان دەکات و ڕەنکی ماڕۆنی (سور) ئاماژە بە زۆرینەی شیعەکان دەکات، و ڕەنگی شین ئاماژە بە زۆرینەی ئەبازییەکان دەکات

بە پێی زانستی دیمۆگرافیا، تێبنی دەکریت لە نێو هەر دە کەسی موسڵماندا نزیکەی نۆیان لەسەر مەزهەبی سوننەن و یەکێکیان لە سەر مەزهەبەکانی تری ئیسلامە، لەسەر ئەمەوە هەر بە کەسێک وترا موسڵمانە وەک سوننە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، و سوننە لە هەموو دەوڵەتەکانی جیهانی ئیسلامیدا هەن و زۆرینەی پێک دەهێنن بێجگە لە هەندێک وڵاتی کەم نەبێت، هۆکاری ئەوەش ئەگەڕێتەوە بۆ هۆکارە سیاسی و هۆزەکی و کۆمەڵایەتیەکان، و زۆر کەس لەو باوەڕەدان کە سوننە دەریای موسڵمانان پێک دەهێنن و تائیفەکانی تر وەک دوورگەکانی ناو ئەو دەریایە ئەنوێنن.

فراونی بڵاوبوونەوە

مەزهەبی سوننە لە هەموو مەزهەبە ئیسلامیەکان زیاتر بڵاو بۆتەوە و شوێنکەوتووی هەیە، و ژمارەی شوێنکەوتووەکانی %٩٠ی ئیسلامی جیهان ئەگرێتەوە [٣]، و بە مەزهەبی فەڕمی زۆر لە دەوڵەتە ئیسلامیەکانی ئەمڕۆ دادەنرێت، و لە مێژوودا مەزهەبی فەڕمی زۆر لە دەوڵەتە ئیسلامیەکان بووە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا، بۆ نموونە دەوڵەتی عوسمانی مەزهەبی سوننە مەزهەبی فەڕمی دەوڵەت بووە و پشتیان بە خوێندنگەی حەنەفی بەستووە وەک سەرچاوە بۆ بڕیار و یاساکانی دەوڵەت، لە هەمان کاتدا دانیان ناوە بە مەزهەبەکانی تر و دادوەر و فێرکاریان بۆ دانابوون، و ئەتوانین بڵێین سوونە زۆرینەی دەوڵەتەکانی جیهانی ئیسلامی پێک دە هێنن بێجگە لە دەوڵەتەکانی؛ ئێران و ئازەربایجان و بەحرەین و عێراق کە شیعەی دوانزە ئیمامی زۆرینەیان پێک دەهێنێت و عومان مەزهەبی ئیبازی زۆرینەی پێک دەهێنێت.

ئاماری سوننەکان

بە پێی ئینسایکلۆپیدیای مەسیحی جیهانی دانەر (دایڤد باریت)، ژمارەی سوونە لە ساڵی ٢٠٠٠ بە نزیکەی ١,٠٠٢,٠٠٠,٠٠٠ کەس دەخەمڵێنرێت، لە کاتێکدا ژمارەی ڕۆمانە کاسۆلیکەکان (تائیفەی کاسۆلیکی مەسیحی) لە هەمان ساڵدا بە ١,٠٥٧,٠٠٠,٠٠٠ کەس ئەخەمڵێنرێت، بە پێی ئەمە جیاوازی نێوان تائیفەی کاسۆلیکی و سوننە نزیکەی ٥٥ ملیۆن کەسە.

هەر بە پێی هەمان سەرچاوە، ژمارەی ئەو موسڵمانانەی ئیسلامن بە هەموو مەزهەبە جیاوازەکانیەوە لە ساڵی ٢٠٠٠دا نزیکەی ١,١٨٨,٠٠٠,٠٠٠ کەسن، بە پێی ئەمەش سوننە زۆرینەی پێک دەهێنێت کە نزیکەی (%٨٤.٣٤) سوننەن، و تائیفەکانی تری ئیسلام نزیکەی ١٨٦,٠٠٠,٠٠٠ کەسن (واتە ١٥.٦٥)ی موسڵمانان پێک دەهێنن، هەر هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەداوە کەوا ڕۆژانە نزیکەی ٣٤٠ هەزار کەس لە دایکدەبن، کە ٦٨هەزاریان موسڵمانن، بە پێی ئەمەش ڕۆژانە ٦٠ هەزار سوننە دێنە دنیاوە.

بە پێی نوێترین لێکۆڵینەوەکان کە ئاژانسی هەواڵی جیهانی بڵاوی کردۆتەوە ژمارەی موسڵمانان لە ساڵی ٢٠٠٩ دەگاتە ١,٥٧ ملیار کەس، بە پێی هەمان سەرچاوە ڕێژەی سوونە ئەگاتە (%٨٧-%٩٠)ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ژمارەی موسڵمانانی سوونە لە نێوان (١,٣٧-١,٤) ملیار کەسدایە[٤][٥] .

خەلافەتی ئیسلامی

خەلافەت سەرکردایەتی کردنی ھەموو موسڵمانان ئەگەیەنێت بە گشتی لە جیھاندا بۆ دامەزراندنی یاسای شەرعی ئیسلامی، و ھەڵگرتنی بانگەوازی ئیسلامی بۆ جیھان، ناونراوە بە خەلافەت واتە جێنشینی ئەمەش لەبەر ئەوەی پێشەوایەتی موسڵمانان دەکات و جێ نشینی پێغەمبەر محەمەدە لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیان.

ھەروەھا خەلافەتی ئیسلامی وا وەردەگیرێت لە نێو موسڵماناندا بۆ ئاماژەدان بە حوکمی موسڵمانان بۆ خاکەکان لە ماوەیەکی دوور و درێژدا، سەرەتاکەی سەردەمی خەلافەتی ڕاشدین بوو و کۆتاییەکەی ساڵی ١٩٢٤ بوو دوای ئەوەی خەلافەتی عوسمانی کۆتایی پێھات لە تورکیادا.

زانا و پێشەواکانی سوننە

خوێندنگە ئایدۆلۆژیەکانی سوننە

ئەھلی سوننە و جەماعەت جێبەجێکرنی بیروباوەڕدا دابەش دەبن بۆ سێ خوێندگەی ئایدۆلۆژی؛

  • ئەسەری (الأثریة)؛ ئەم پەیڕەوە پشت ئەبەستێت لە بیروباوەڕ و یاساداناندا بە دەقەکانی قورئان و فەرموودەکان و پێشکەشکردنیان بە پێی عەقڵ ، لە ھەمان کاتدا ڕێگە دەکاتەوە لە بەردەم ئیجتیھاد کردن لەو دەقانەی نەسەلمێنراون یان ڕوون نین، و پێشینە (سەلەف) بۆ ماوەیە ئەوترێت کە پێغەمبەر محەمەد ئاماژەی پێکردووە بە سێ سەدەی سەرەتای ئیسلام ئەوانیش ھوەڵەکان و شوێنکەوتووەکان و شوێنی شوێنکەوتووەکان ئەگرێتەوە.
  • سەلەفی (السلفیة)؛ کۆمەڵێک بوون لە سەدەی چواری کۆچیدا دەرکەوتن، ئەگەڕێنەوە بۆ ڕاکانی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل و بە سەلماندنی دادەنێن بۆ ئەو سیفەتانەی خوا کە لە قورئان و سوننەتدا ھاتووە، و لە زاناکانیان ئیبن تەیمیە و و ئیبن قییەمی جۆزییە، و لە سەردەمی نوێدا لە نیمچەدوورگەی عەرەبی دەرکەوت لەسەر دەستی محەمەدی کوڕی عەبدول وەھاب ھاوکات لەگەڵ پێکھاتنی دەوڵەتی سعوودیەی یەکەم[٦].
  • ئەھلی دیدی عەقڵی، کە زانستی ووتە (علم الکلام)یان بەکارھێناوە بۆ سەلماندنی بیروباوەڕە ئاینییەکانیان ئەمانەی خوارەوەن؛
  • ئەشاعیرە (الأشاعرة)؛ لە خوێندنگەکانی سوننەیە کە ڕووبەڕووی موعتەزیلە بوویەوە بە بەکارھێنانی مەنتیق و زانستی ووتە لە بەرگریکردن لە دەقەکان و ڕوونکردنەوەیان، و ناونراون بە ئەشعەری لەبەر ئەبوحەسەن ئەشعەری کە ئیشی کرد لە بەرەنگاری موعتەزیلە بە بەکارھێنانی بەڵگەی عەقڵی و ئاماژەی مەنتقی لە ھەوڵیدا بۆ سەلماندنی بیروباوەڕی پێشینە، ھەروەھا ئەبونەسوڕ ماتریدی کە ئەشاعیرە و ماتریدیەکان ئەگەڕێنەوە بۆیان، و زۆر لە پێشەواکان شوێنیان کەوتوون، وەک؛ بیھقی و نەوەوی و غەزالی و عیز کوڕی عەبدول سەلام و سیووتی و قوڕتوبی و ئیبن عەساکر و زوبەیدی و زۆری تر.
  • ماتریدی (الماتریدیة)؛ ئەگەڕێنەوە بۆ ئەبومەنسوڕی ماتریدی و بە ھەمان شێوە ئیشیان کرد لەسەر بیروباوەڕی پێشینە بە بەکارھێنانی زانستی ووتە، و بیرۆکەکانیان زۆر نزیک بووە لە ئەشاعیرەوە.
سۆفیگەرە تورکە مەولەوییەکان جوڵە تەقلیدیەکەیان ئەنجام دەدەن لە بەردەم ئارامگەی جەلالەدینی ڕومی لە قۆنیە
  • سۆفیگەری (الصوفیة)؛ ئەمە سۆفیگەری ئەگەرێتەوە ڕێگەیەکە بەندە ئەیگرێتە بەر بۆ گەیشتن بە خوای گەورە، یان بۆ گەیشتن بە ناسینی، و گەیشتن بە جێگە باشەکان، ئەمەش لە ڕێگەی ئیجتیھادکردن لە پەرستن و دوورکەوتنەوە لە نەھی کراوەکان، و پەروەردەکردنی دەروون و پاککردنەوەی دڵ لە ڕەوشتی نابەجێ و ڕازاندنەوەی بە ڕەوشتی جوان. سۆفیگەری لە پێشەکیە بیروباوەڕیەکاندا پەیڕەوی ھەر خویندنگە ناسراوەکانی سوونە ئەکەن کە ئەسەری و ئەشاعیرە و ماتریدین، و پەیڕەوی یەکێک لە چوار مەزھەبە زانستیەکانی سوونە ئەکەن، ئەو پەی پێبردن و ئیلھامانە وەرئەگرن کە دژی قورئان و سوونەت ناوەستێت، ڕێگەکانی پەروەردەکارەکانیان ئەیگرنە بەر ھەمەجۆرن، لەبەر ئەوە ڕێگە سۆفیگەریەکان پێکھاتووە، ناوداترترینی ڕێگە (تەڕیقە) سۆفیگەریەکان ئەمانەی خوارەوەن؛
  • ڕێگەی دسوقی (الطریقة الدسوقیة)
  • ڕێگەی بورھانی (الطریقة البرھانیة)
  • ڕێگەی شازلی (الطریقة الشاذلیة)
  • ڕێگەی قادری (الطریقة القادریة)
  • ڕێگەی تیجانی (الطریقة التیجانیة)
  • ڕێگەی ڕوفاعی (الطریقة الرفاعیة)

دژەڕاکان بۆ ئەم دابەشکردنە

سەلەفیەکان لەو باوەڕەدان کە شوێنکەوتووی بیروباوەڕی پێشینە چاکەکارەکانن، ئەوانیش سێ سەدەی سەرەتای نەتەوەی ئیسلامییە، ئەشاعیرە و ماتریدیەکان لە ڕێگەی ڕاست لایانداوە بە پەیڕەوکردنیان بۆ زانستی ووتە و فەلسەفە کە لە سەردەمی پێغەمبەر و ھاوەڵەکان و چوار پێشەواکەی سوننەدا نەبووە، و ئەوانە ئەو سیفەتانەی خوایان وەستاند کە ئەبووایە جێبەجێ بکرانایە.

ئەشاعیرە و ماتریدیەکان لەو باوەڕەدان، کە ئەوان شوێنکەوتووی چوار پێشەواکەن و ناونانی کۆمەڵە سەلەفیەکان دروستکراوە و نە پێغەمبەر و نە ھاوەڵەکان و شوینکەوتووەکان نەیانھێناوە، و شوێنەکەوتوانی سەلەف (پێشیەنەکان) پێویستە بەڵام قۆستنەوەی بۆ بانگەشەی ئایدۆلۆژییەکان دروست نیە بە تایبەت ئەو بیروباوەڕانەی بەرجەستەکردن لە خۆ دەگرێت لە ژێر ناونیشانی سەلماندنی سیفەتەکان.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان


  1. ^ ئیبراهیم محەمەد جەواد، پیلانی سەقیفە
  2. ^ "پێشکەوتنی مەزهەبی ئیسلامیەکان". Archived from the original on 6ی Marchی 2010. Retrieved 13ی Julyی 2011. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ ئیسلام ئۆنلاین ٧ی شوباتی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ One in four is Muslim, study say 8 October 2009
  5. ^ Nearly 1 in 4 people worldwide is Muslim, report says October 12, 2009
  6. ^ میژووی مەزهەبە ئیسلامیەکان، محەمەد ئەبووزەهرە، پەڕە 181:185