پێغەمبەرەکان لە ئیسلامدا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب باشترکردن
ھێڵی ٥٩: ھێڵی ٥٩:
|-
|-
! [[زول كه‌فل|زولکیفل]]
! [[زول كه‌فل|زولکیفل]]
| ||
|-
! [[یوشعی_کوڕی_نون|یوشعی کوڕی نون]]
| ||
| ||
|-
|-

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:٣٥، ١٤ی ئایاری ٢٠١٩

پایەکانی باوەڕ

پێغەمبەرەکان لە ئیسلامدا، ئەو کەسانەن کە خوا هەڵیبژاردوون بۆ ڕێنمایی کردنی خەڵک بۆ پەرستنی خوا بە بێ دانانی هاوەڵ و هاوبەش، و بانگیان بکات بۆ چاکە و ڕەوشتەکان و وازهێنان لە بتپەرستی و قەدەغەکراوەکان.

باوەڕبوون بە پێغەمبەران

باوەربوون بە پێغەمبەر و نێردراوەکانی خوا یەکێکە لە پایەکانی باوەڕ لە ئیسلامدا و ئەم باوەڕبوونەش چوار بوار ئەگرێتەوە؛

  • یەکەم/ باوەڕبوون بەوەی کە پەیامەکانیان حەق و ڕاستن و لای خواوە هاتوون، و ئەوەی بیباوەڕ بێت بە یەکێکیان ئەوا بێباوەڕ دەبێت بە هەموویان.
  • دووەم/ باوەربوون بە هەموو ئەو پێغەمبەرانەی کە ناوەکانیان زانراوە وەک (موحەممەد و عیسا و مووسا و نووح و ئیبراهیم ...هتد)، هەروەها باوەربوون بەوانەی ناوەکانیان نەزانراوە بە گشتی، خوا لە قورئاندا دەفەرموێت؛ لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًا مِّن قَبْلِكَ مِنْهُم مَّن قَصَصْنَا عَلَيْكَ وَمِنْهُم مَّن لَّمْ نَقْصُصْ عَلَيْكَ [١]، واتە؛ ه‌ڕاستی ئێمه پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی تریشمان ڕه‌وانه کردووه‌، هه‌یانه سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتیانمان بۆ گێڕاویته‌وه‌، هه‌شیانه که سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتیمان بۆ نه‌گێڕاویته‌وه‌.
  • سێیەم/ بە ڕاست دانانی ئەوەی کە ڕاستە لە هەواڵ و باسەکانیان.
  • چوارەم/ کردەوە کردن بە شەریعەتی دوایین پێغەمبەریان کە پێغەمبەری ئیسلامە (محەمەد).

ئەو پێغەمبەرانەی لە قورئاندا ناویان هاتووە

لە قورئاندا ناوی ٢٥ پێغەمبەر هاتووە، کە ئەمانەی خوارەوەن؛

پێغەمبەرەکان لە قورئاندا
ناو کتێب نەتەوە
ئادەم
ئیدریس
نو‌ح هۆزی نوح
هود عاد
ساڵح سەموود
ئیبراهیم سوحوف هۆزی ئیبراهیم
لووت هۆزی لوت
ئیسماعیل
ئیسحاق
یەعقوب
یوسف
ئەیوب
شوعەیب مەدیەن
موسا تەورات فیرعەون و دارو دەستەکەی
هاروون
زولکیفل
یوشعی کوڕی نون
داوود زەبوور
سولەیمان
ئیلیاس هۆزی ئیلیاس
ئیلیەسع
یوونس هۆزی یوونس
زەکەریا
یەحیا
عیسا ئینجیل بەنی ئیسرائیل
موحەممەد قورئان هەموو خەڵک

خاوەن توانا و خۆڕاگرەکان

خاوەن توانا و خۆڕاگرەکان (أولوا العزم)، لە ئیسلامدا پێنج پێغەمبەرن کە خاوەن توان و خۆڕاگریین لە ناو پێغەمبەرەکانی خوادا ئەوانیش (محەمەد و عیسا و موسا و نوح و ئیبراهیم)ن، وەک لەم ئایەتەدا هاتووە؛ وَإِذْ أَخَذْنَا مِنَ النَّبِيِّينَ مِيثَاقَهُمْ وَمِنكَ وَمِن نُّوحٍ وَإِبْرَاهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ ۖ وَأَخَذْنَا مِنْهُم مِّيثَاقًا غَلِيظًا [٢]، واتە؛ په‌یمانمان له‌پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه په‌یمانی یه‌کتاپه‌ره‌ستی، په‌یمانی گه‌یاندنی بانگه‌وازی خوا، به‌تایبه‌ت تۆ ئه‌ی محمد و له‌نوح و ئیبراهیم و موسا و عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، بێگومان په‌یمانێکی به‌هێز و پته‌ومان لێ وه‌رگرتن...

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

  1. ^ سورەتی غافر، ٧٨
  2. ^ سورەتی ئەحزاب، ٧

سایتی تەنزیل