پایسکلدزەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
No edit summary
ب ئارام بکر پەڕەی پاسکیل دزەکان گواستەوە بۆ پایسکلدزەکان کە پێشتر ڕەوانەکەر بوو: بڕوانە وتووێژ
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:٥٣، ١٤ی ئازاری ٢٠١٩

پاسکیل دزەکان
دەرھێنەرڤیتۆریۆ دیسیکا
بەرھەمھێنەرپرۆدیۆسیۆنی دیزیکا
نووسینڤیتۆرییۆ دیسیکا، سوسۆ دامیکۆ، سیزار زاڤاتینی، جیراردۆ گوێرێری، ئۆرێستێ بیانکۆلێ، ئەدۆلفۆ فرانکی، چیرۆکی سەرەکی (لویجی بارتۆلینی)
کاستئینزۆ ستایۆلا، لامبێرتۆ ماگیۆرانی
مۆسیقائەلیساندرۆ چیچیۆنینی
وێنەگری سینەماییکارلۆ مۆنتۆری
دەستکاریئیرالدۆ دا ڕۆما
ماوەی فیلم٩٣ خولەک
وڵاتئیتاڵیا
زمانئیتاڵی
تێچوون٨١ ھەزار دۆلار
داھات٣٧١ ھەزار دۆلار

پاسکیل دزەکان بە ئیتاڵیی (Ladri di biciclette) فیلمێکی ئیتاڵییە بەرھەمھێنراوە لە ساڵی ١٩٤٨ لە دەرھێنانی ڤیتۆریۆ دیسیکایە باس لە باوکێکی ھەژار دەکات کە لەگەڵ کوڕەکەیدا بەدوای پاسکیلە دزراوەکەیدا دەگەڕێت کە ئەگەر بێتو نەیدۆزێتەوە کارەکەی لەدەست دەدات

پاسکیل دزەکان لە ڕۆمانێکی لویجی بارتۆلینی وەرگیراوە و لامبێرتۆ ماگیۆرانی ڕۆڵی باوکە خەمبارەکە دەگێڕێت و ئینزۆ ستایۆلاش ڕۆڵی کوڕەکەی دەگێڕێت، ئەم فیلمە بە شاکاری نیۆڕیالیزمی ئیتاڵی دادەنرێت و لە ساڵی ١٩٥٠ خەڵاتێکی ئۆسکاری وەرگرتووە وەکو شانازی[١] و لەنێو باشترین فیلمەکانی مێژوودا بە پێی سایت ئاند ساوند کە ٨٤٦ ڕەخنەگری دیاریان کردووە ڕیزبەندی ٣٣ی پێدراوە[٢] ھەروەھا ئینستیوتی فیلمی بەریتانی لە نێو ئەو ٥٠ فیلمەدا دایناوە کە پێویستە پێش ١٤ ساڵی تەماشا بکرێن[٣]

چیرۆک

ئەنتۆنیۆ پیاوێکی خێزاندارە کە تازە کاری دەست کەوتووە بەڵام بۆ کارەکەی پێویستی بە پاسکیلێکە بەڵام پاسکیلی نییە ناچار ھەندێک پارچەی جێخەو و بەتانی دەفرۆشێت تا پاسکیلێک بکڕێت، دوای ئەوەی دەچێتە سەر کارەکەی کە ھەڵواسینی پۆستەر و ڕیکلامە پاسکیلەکەی لێدەدزرێت و ئەویش زۆر پێویستیەتی بۆیە لەگەڵ کوڕەکەی دەست دەکات بە گەڕان بەدوای پاسکیلەکەدا و بە درێژایی ڕۆژ لەگەڵ برونۆی کوڕی دەگەڕێن و بەھۆی ئەو پەستانەوە کە لەسەر ئەنتۆنیۆی باوکە زۆر جار لە برونۆ توڕە دەبێت و لێێدەدات و ھەندێکاتیش ئارامە و لەگەڵ کوڕەکەیدا زۆر میھرەبانە، دوای ھەوڵدانێکی زۆر کەسێک دەدۆزێتەوە کە دڵنیایە ئەو دزی پاسکیلەکەیەتی و دوای دەکەوێت بەڵام خەڵکی گەڕەک ھەموان پشتگیری لەگومانلێکراوەکە دەکەن و پۆلیسیش پاسکیلەکە نادۆزێتەوە لە ماڵی گومانلێکراودا بۆیە ئەنتۆنیۆ ناچار دەکرێت ئەو گەڕەکە جێبھێڵێت و بە شەرمەزاریەوە لەگەڵ کوڕەکەی ئەوێ جێدەھێڵێت و بێھیوا بووە لە دۆزینەوەی پاسکیلەکەی، ئەنتۆنیۆ پاسکیلێک دەبینێت لەبەردەم ماڵێکدا و بە کوڕەکەی دەڵێت بەو پاسە بڕۆرەوە ماڵەوە بەڵام کوڕەکەی سواری پاسەکە نابێت و لە سوچێکەوە تەماشای باوکی دەکات، ئەنتۆنیۆ ھەوڵی دزینی ئەو پاسکیلە دەدات بەڵام خەڵکی دەیگرن و بەڵام ناھێڵن کار بگاتە پۆلیسخانە لەو کاتەدا کەسێک بە تەشەرەوە ئەنتۆنیۆ دەڵێت: چ نمونەیەکی جوان بۆ کوڕەکەت جێدەھێڵیت

برونۆی بچوک کڵاوەکەی باوکی ھەڵدەگرێتەوە بە گریانەوە لەگەڵ باوکی قەرەباڵغیەکە جێدەھێڵێت

سەرچاوەکان