ماتماتیک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
زۆر سوپاس بۆ دەستکارییەکەت، بەڵام وابزانم لە ڕۆژھەڵات "ماتماتیک" دەڵێن.
ھێڵی ٤٤: ھێڵی ٤٤:
| <math> p \Rightarrow q \,</math>|| [[پەڕگە:Venn A intersect B.svg|128px]] || [[پەڕگە:Commutative diagram for morphism.svg|96px]]
| <math> p \Rightarrow q \,</math>|| [[پەڕگە:Venn A intersect B.svg|128px]] || [[پەڕگە:Commutative diagram for morphism.svg|96px]]
|-
|-
| [[ژیربێژی]] || [[بیرۆدۆزی کۆمەڵە]] || [[بیرۆدۆزی پۆلێن]] ||
| [[ژیربێژی]] || [[تیۆریی کۆمەڵە]] || [[بیرۆدۆزی پۆلێن]] ||
|}
|}



وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:٢٧، ٧ی ئازاری ٢٠١٩

ئوقلیدوس، بیرکاری یۆنانی، سەدەی سێی پێش لەدایکبوونی مەسیح

ماتماتیک یان بیرکاری (بە ئینگلیزی: Mathematics) خوێندنی چەندێتی، پێکھاتە، واڵایی، و گۆڕانە. زانایانی بیرکاری و فەیلەسوفان ڕای جیاوازیان ھەیە لەسەر پێناسی بیرکاری، ھەندێ لەو پێناسانە لێرەدا ڕیزکراون.[١] یەکێ لەو پێناسانە پێناسەی بێرتراند ڕەسڵە: بیرکاری بریتیە لە ژیربێژیی ھێمایی (ڕەمزی).

بیرکاران بەردەوام بۆ شێوەئاساکان دەگەڕێن، گومانە تازەکان دەکەن بە ڕێسا، وە بە ھەڵھێنجان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکانی بەچەشنی گونجاو ھەڵبژێردراو بناغەی ڕاستی دادەڕێژن.

لەسەر ئەوەی کە ئاخۆ شتگەلی بیرکارانە (وەکوو ژمارەکان یان خاڵەکان) سروشتی و خۆڕسکانە بوونیان ھەیە یان مرۆڤ خولقاندوویانی ھێشتا باس و گفتوگۆ دەکرێ. بیرکار بێنجەمین پێرس ئاوەھا بیرکاری دەناسێنێ: "ئەو زانستەی کە ئەنجامە پێویستەکانمان بۆ دەر دەکێشێ". لە لایەکی ترەوە، ئەلبێرت ئەینشتاین، دەڵێ: "تا ئەو شوێنەی کە یاساکانی بیرکاری ئاماژە بە ڕاستەقینە دەدەن، بێگومان نین؛ وە تا ئەو شوێنەی کە بێگومانن، ئاماژە بە ڕاستەقینە نادەن".

بە کەڵکوەرگرتن لە دەرھەستکاری و بە بەکارھێنانی ئاوەز، زانستی بیرکاری ھەرڕۆژ لە گەشە و پەرەسەندندایە. گۆڕەپانەکانی ژماردن، پێواندن، تۆژینەوەی ڕێکخراوانەی شێوەگەلی ئەندازەیی، و جووڵەی شتە فیزیکییەکان ھەرڕوژ بەربڵاوتر و بەرینتر دەبنەوە.

بوارەکانی بیرکاری

چەندێتی

لێکۆڵینەوەی چەندێتییەکان بە ژمارەکانەوە دەست پێدەکات:

ژمارە سروشتییەکان ژمارە تەواوەکان ژمارە رێژەییەکان ژمارە ڕاستیەکان ژمارە ئاوێتەکان

بۆشایی

لێکۆڵینەوی فەزا بە ئەندازەوە دەست پێدەکات:

ئەندازە سێگۆشەزانی ئەندازەی دیفرانسیێلی تۆپۆلۆژی ئەندازەی فراکتالی

گۆڕان

ئاڕاستەکراوەکان جیاکاری و تەواوکاریی ئاڕاستەکراو ھاوکێشە جیاکارییەکان سیستەمی دینامیکال بیردۆزی شێواوی

پێکھاتە

بیردۆزی ژمارە جەبری پەتی بیردۆزی گرووپ بیردۆزی تیۆری

بناغەکان و فەلسەفە

ژیربێژی تیۆریی کۆمەڵە بیرۆدۆزی پۆلێن

سەرچاوەکان

  1. ^ پێناسەکانی بیرکاری، ویکی ئینگلیزی. ١٩٫٤. ٢٠١٤ دوا سەردان