فێدێریکۆ گارسیا لۆرکا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ھێڵی ٣٢: | ھێڵی ٣٢: | ||
[[پۆل:مردووانی ١٩٣٦]] |
[[پۆل:مردووانی ١٩٣٦]] |
||
[[پۆل:دەرھێنەرە شانۆییە ئیسپانییەکان]] |
[[پۆل:دەرھێنەرە شانۆییە ئیسپانییەکان]] |
||
[[پۆل:شاعیرە ئیسپانییەکان]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٦:٤١، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
فێدێریکۆ گارسیا لۆرکا | |
---|---|
پەڕگە:Lorca (1934).jpg | |
لەدایکبوون | Federico del Sagrado Corazón de Jesús García Lorca ٥ی حوزەیرانی ١٨٩٨ گوندی فوئنتێ واکرس، گرانادا |
مەرگ | ١٩ی ئابی ١٩٣٦ | (٣٨ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | ئیسپانیایی |
پیشە | شاعیر، نووسەر |
باوان(ەکان) | Federico García Rodríguez Vicenta Lorca Romero |
واژوو | |
فێدێریکۆ خسوس گارسیا لۆرکا (بە ئیسپانیایی Federico del Sagrado Corazón de Jesús García Lorca) (لەدایکبووی ٥ی حوزەیرانی ١٨٩٨ - کۆچی دوایی ١٩ی ئابی ١٩٣٦) شاعیر و نووسەرێکی ئیسپانیایی بوو. ناوبراو ھەروەھا نیگارکێش، پیانۆژەن و ئاوازدانەریش بوو. لۆرکا لە تەمەنی ٣٨ ساڵی لە شەڕی ناوخۆیی ئیسپانیادا بەدەستی پارتیزانە نەتەوەییەکان کوژرا، لەشی لۆرکا ھەرگیز نەدۆزرایەوە. لە ساڵی ٢٠٠٨، دادوەرێکی ئیسپانیایی پشکنینێکی ئەنجام دا بۆ دۆزینەوەی ھۆی مردنی لۆرکا. [١]
ژیاننامە
لۆرکا لە ٥ی حوزەیرانی ١٨٩٨ لە گوندی فۆنتێ ڤاکرۆس، شاری گرانادا لەدایک بوو. سەرەتای ژیانی لە گوندەکانی غەرناتە، پایتەختی کۆنی ئیسپانیا، شاری ئەفسانەکانی دۆمەکان و ئاوازە کۆنەکان بەسەر برد. ڕەنگە بەھۆی نەخۆشی فەلەجی کە تا تەمەنی چوار ساڵی لەگەڵیدا بوو و ئەوی لە کایەکانی مناڵانە دوور خستەوە، فێدێریکۆی مناڵ ھۆگری چیرۆک و ئاوازی دۆمەکان بوو. لۆرکا بە یارمەتی دایکی لەگەڵ مۆسیقا ئاشنا بوو و تا ڕادەیەک لەم بوارەدا لێھاتوو دەبێت کە خزم و ئاشناکانی بە یەکێک لە گەورەکانی مۆسیقای ئیسپانیا دایدەنێن. بەڵام کۆچی دوایی مامۆستای پیانۆکەی لە ساڵی ١٩١٦ تا ڕادەیەک کاریگەری لەسەر دەکات و خەمباری دەکات کە بۆ ھەمیشە مۆسیقا بەجێ دەھێڵیت.
سەرچاوەکان
- ^ Wikipedia contributors, "Federico García Lorca," Wikipedia, The Free Encyclopedia, http://en.wikipedia.org/w/index.php?oldid=234596227 (accessed September 3, 2008).
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |