فێدێریکۆ گارسیا لۆرکا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٣١: ھێڵی ٣١:
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٨٩٨]]
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٨٩٨]]
[[پۆل:مردووانی ١٩٣٦]]
[[پۆل:مردووانی ١٩٣٦]]
[[پۆل:دەرھێنەرە شانۆییە ئیسپانییەکان]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٦:٤٠، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩

فێدێریکۆ گارسیا لۆرکا

پەڕگە:Lorca (1934).jpg
گارسیا لۆرکا لە ساڵی ١٩١٤
لەدایکبوون
Federico del Sagrado Corazón de Jesús García Lorca

(١٨٩٨-0٦-0٥) ٥ی حوزەیرانی ١٨٩٨
گوندی فوئنتێ واکرس، گرانادا
مەرگ١٩ی ئابی ١٩٣٦(١٩٣٦-٠٨-١٩) (٣٨ ساڵ ژیاوە)
Near Alfacar, Granada, Spain
نەتەوەئیسپانیایی
پیشەشاعیر، نووسەر
باوان(ەکان)Federico García Rodríguez
Vicenta Lorca Romero
واژوو


فێدێریکۆ خسوس گارسیا لۆرکا (بە ئیسپانیایی Federico del Sagrado Corazón de Jesús García Lorca) (لەدایکبووی ٥ی حوزەیرانی ١٨٩٨ - کۆچی دوایی ١٩ی ئابی ١٩٣٦) شاعیر و نووسەرێکی ئیسپانیایی بوو. ناوبراو ھەروەھا نیگارکێش، پیانۆژەن و ئاوازدانەریش بوو. لۆرکا لە تەمەنی ٣٨ ساڵی لە شەڕی ناوخۆیی ئیسپانیادا بەدەستی پارتیزانە نەتەوەییەکان کوژرا، لەشی لۆرکا ھەرگیز نەدۆزرایەوە. لە ساڵی ٢٠٠٨، دادوەرێکی ئیسپانیایی پشکنینێکی ئەنجام دا بۆ دۆزینەوەی ھۆی مردنی لۆرکا. [١]

ژیاننامە

لۆرکا لە ٥ی حوزەیرانی ١٨٩٨ لە گوندی فۆنتێ ڤاکرۆس، شاری گرانادا لەدایک بوو. سەرەتای ژیانی لە گوندەکانی غەرناتە، پایتەختی کۆنی ئیسپانیا، شاری ئەفسانەکانی دۆمەکان و ئاوازە کۆنەکان بەسەر برد. ڕەنگە بەھۆی نەخۆشی فەلەجی کە تا تەمەنی چوار ساڵی لەگەڵیدا بوو و ئەوی لە کایەکانی مناڵانە دوور خستەوە، فێدێریکۆی مناڵ ھۆگری چیرۆک و ئاوازی دۆمەکان بوو. لۆرکا بە یارمەتی دایکی لەگەڵ مۆسیقا ئاشنا بوو و تا ڕادەیەک لەم بوارەدا لێھاتوو دەبێت کە خزم و ئاشناکانی بە یەکێک لە گەورەکانی مۆسیقای ئیسپانیا دایدەنێن. بەڵام کۆچی دوایی مامۆستای پیانۆکەی لە ساڵی ١٩١٦ تا ڕادەیەک کاریگەری لەسەر دەکات و خەمباری دەکات کە بۆ ھەمیشە مۆسیقا بەجێ دەھێڵیت.

سەرچاوەکان

  1. ^ Wikipedia contributors, "Federico García Lorca," Wikipedia, The Free Encyclopedia, http://en.wikipedia.org/w/index.php?oldid=234596227 (accessed September 3, 2008).