لێدوانی بەکارھێنەر:Merkhas: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٧٧: ھێڵی ٧٧:


سڵاو. سپاس کە خۆت ماندوو ئەکەی بۆ ویکیپیدیا. سەبارەت بە ناوی وتاری پارێزگاکان بۆچوونێکم ھەیە پێم خۆشە ڕای ئێوەش (و ئەندامانی تریش) بزانم. خوا ئەیزانێ چەن پارێزگامان ھەیە لە دونیا، ئەگەر ئێمە بۆ ھەموویان بنووسین "پارێزگای ..." ئەوا ھەزاران وتارمان دەبێ کە بە وشەی پارێزگاوە دەست پێ ئەکەن. ئەگەر بیانکەین بە مەسەلەن "نەینەوا (پارێزگا)" باشتر نییە؟ بەو شێوەیە پێڕستی وتارەکانی پیتی پ نابێتە سەدان لاپەڕەی یەک لەدوای یەکی تایبەت بە پارێزگاکان. ڕاستە لە ئینگلیزیدا مەسەلەن ئەنووسێ "Tehran province" واتە "پارێزگای تاران" بەڵام دیارە کە وشەی province ناکەوێتە پێشەوە و ئەو گرفتەی ئێمەی نییە.--[[بەکارھێنەر:Aza|Aza]] ١٠:٥٩, ٢٣ نیسان ٢٠١١ (UTC)
سڵاو. سپاس کە خۆت ماندوو ئەکەی بۆ ویکیپیدیا. سەبارەت بە ناوی وتاری پارێزگاکان بۆچوونێکم ھەیە پێم خۆشە ڕای ئێوەش (و ئەندامانی تریش) بزانم. خوا ئەیزانێ چەن پارێزگامان ھەیە لە دونیا، ئەگەر ئێمە بۆ ھەموویان بنووسین "پارێزگای ..." ئەوا ھەزاران وتارمان دەبێ کە بە وشەی پارێزگاوە دەست پێ ئەکەن. ئەگەر بیانکەین بە مەسەلەن "نەینەوا (پارێزگا)" باشتر نییە؟ بەو شێوەیە پێڕستی وتارەکانی پیتی پ نابێتە سەدان لاپەڕەی یەک لەدوای یەکی تایبەت بە پارێزگاکان. ڕاستە لە ئینگلیزیدا مەسەلەن ئەنووسێ "Tehran province" واتە "پارێزگای تاران" بەڵام دیارە کە وشەی province ناکەوێتە پێشەوە و ئەو گرفتەی ئێمەی نییە.--[[بەکارھێنەر:Aza|Aza]] ١٠:٥٩, ٢٣ نیسان ٢٠١١ (UTC)

منیش لەگەڵ هەمان بۆچوونی کاک ئازەم --[[بەکارھێنەر:Kurdish EAgle|Kurdish EAgle]] ١٧:٢٣, ٢٣ نیسان ٢٠١١ (UTC)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:٢٣، ٢٣ی نیسانی ٢٠١١

تایپکردنی کوردی

بەخێربێی Merkhasی بەڕێز. ھیوادارم بەردەوام بیت لە بەشداریکردندا. ئەوەی زۆرزۆر لە ویکیپیدیای کوردی بۆمان گرنگە، دروست نووسین کوردی و بەکارھێنانی پیتە دروستەکانی کوردی لە ستانداردی یونیکۆددایە. تکایە ویکیپیدیا:نووسینی کوردی بە باشی بخوێنەوە و تەختەکلیلی چاوگ و پەڵک کوردینووس بەکاربێنە. سوپاس. --ئاسۆ ٠٦:١٧, ١٩ ئازار ٢٠١١ (UTC)

زۆر سپاس ھاوڕێی بەڕێز
بە سەر چاو تا ئەو جێیەی بتوانم تێدەکۆشم بە ستانداردی یونیکۆد بنوسم Merkhas ١٣:٢٨, ١٩ ئازار ٢٠١١ (UTC)

حوسێن حوزنی موکریانی

سوپاس بۆ وتاری حوسێن حوزنی موکریانی. بەڵام وتارێکی دیکەش ھەیە بە ناوی :حوسین حوزنی موکریانی. لە ویکیپیدیا بۆ ھەر بابەتێک دەبێ تەنیا یەک وتار ببێت. تکایە تێکەڵیان بکە. --ئاسۆ ١٥:٢٢, ١٩ ئازار ٢٠١١ (UTC)

دە ست خۆش
بە داخەوە ئەم وتارەم نەدیتبوو لە بەر وەی کە نێوی حوسێن بە ھەڵە حوسین نووسرابوو.
بە سەر چاو تێکەڵیان دەکەم گەرچی ئەم وتارە بێ سەرچاوەشە.Merkhas ١٦:١٣, ١٩ ئازار ٢٠١١ (UTC)

بارکردنی وێنە

تکایە بۆ ھەر وێنەیەک کە لە ویکیپیدیا باری دەکەیت، زانیاریی پەڕگە بنووسە. ھەموو شتێک لە ویکیپیدیا دەبێ ئازاد و سەرچاوەدار بێت. بۆ نموونە ئەو وێنانە بۆ کیمیابارانی سەردەشت بارتکردووە، دەبێ سەرچاوەیەکی بۆ بێنیتەوە کە نیشان بدات بە ڕاستی ھی سەردەشتە نەک شارێکی دیکە لە کام سەرچاوە وەرگیراوە و وێنەگر کە زەحمەتی کێشاوە و خاوەنی وێنەکەیە مافی ئەوە ئەدات کە بە ئازادانە لە ویکیپیدیا دابنرێت؟ نموونەیەک لە دانانی زانیاری بۆ وێنە: پەڕگە:QebriBêsarani.jpg، ئەزانم زۆربەی وێنەکانی ئێستامان زانیاریان نییە، بەڵام لە داھاتوودا دەبێ ھەوڵێکیان بۆ بدەین. ھیوادارم ئەمەش وەک باسی یونیکۆد لەبەرچاو بگریت. زۆر سوپاس.--ئاسۆ ٢٠:٤٦, ٣٠ ئازار ٢٠١١ (UTC)

بە سەر چاو ھاوڕێی بەڕێز
زۆر سپاسی ڕێنوێنیەکانت ئەکەم
تێکۆشانی ئێمە بۆ دەوڵەمەندکردنی ویکیپیدیای کوردییە ، لە بەر وەش ھەر کارێک کە پێویست بێت دەیکەین
بە داخەوە زۆر گەڕام بەڵام نموونەیەکم نەدیتەوە کە چۆن زانیاری بۆ وێنه‌کان دابنێم
دەستخۆشیت لێ ئەکەم بۆ ناردنی ئەم نموونەیە ، زۆر بە کەڵک بوو.
ھیوادارم ھەر سەرکەوتوو بی بەڕێز ئاسۆ ، ھەر بژی Merkhas ٢١:٤٩, ٣٠ ئازار ٢٠١١ (UTC)

ویکیپرۆژەی جوگرافیای کوردستان

ماندوو نابیت. لە مێژەوە پەڕەی ویکیپیدیا:ویکیپرۆژەی جوگرافیای کوردستانم دروست کردووە، بەڵام بە داخەوە کەس گوێی پێنەداوە بە تایبەت برادەرانی باشووری کوردستان کە بە ڕاستی لەم بوارەدا زۆر کەم بەشدارییان کردووە. ھیوادارم جەنابت ھەر وەک ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو لە پەرەپێدانی وتارەکانی جوگرافیای کوردستان بەشداری بکەیت. زۆر سوپاس، --ئاسۆ ٢٠:٠٩, ٦ نیسان ٢٠١١ (UTC)

زۆر سپاسی ھەستی بەرزت ئەکەم بەڕێز ئاسۆ
بەڵێ بەداخەوە زانیارییەکان سەبارەت بە جوگرافیای شار و گوندەکانی کوردستان زۆر کەمن و دەبێ ھەوڵێکی بۆ بدەین.
بە داخەوە ھەم بەکارھێنەران زۆر کەمن کە بەشداری بکەن ھەم سەرچاوەکان.
بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تێکۆشانی بێ‌وێنەی ئێوە لە سەر پەرەپێدانی وتارەکان لە ویکیپیدیای کوردی ئێمە زیاتر ھان دەدا کە بە باشی بەشداری بکەین.
بە سەر چاو ھاوڕێی بەڕێز ، ھەرچی لە دەسمان بێ بە شانازییەوە دەیکەین.merkhas وتووێژ , ٢١:٤٠, ٦ نیسان ٢٠١١ (UTC)

ڕۆژژمێری جەلالی

ئەی ھاوار! کورە پێویستمان چی بوو بە ڕ‌ۆژەکانی ڕۆژژمێری جەلالی؟ ماندوو نەبی بەڵام ٧ کاتژمێر کاتی خۆت داناوە بۆ شتێک کە پێویستمان پێ نییە! تازە ئەم کارە تیکرارییانەش بە دەستی نایانکەین، بۆتەکان ئەو کارانە دەکەن. بۆ نموونە لە ساڵی ١٥٠٠ تا ٢٠٢٥ مان بە بۆت دروست کرد لە ١٠ خولەکدا! ئێمە ڕۆژژمێری گریگۆریمان کردووە بە ستانداردی ویکیپیدیای کوردی لە ھەر شوێنێکیش ڕێکەوتی کوردی و ئێرانی و قەمەری ببینین دەیکەین بە زایینی. ئەم ڕۆژژمێرە پێی ئەڵێن کوردی قسە و باسی زۆری لەسەرە. ناوی مانگەکان و سەرەتاکەی لای ھەر کەسێک شتێکە. بە ڕاستیش لای زۆربەی کوردەکانەوە باو نییە! تەنیا بڕێک لە کوردەکانی ڕۆژھەڵات بەکاریدێنن، لاساییکردنێکی ڕۆژژمێری فارسییە.--ئاسۆ ٠٨:٥٧, ٨ نیسان ٢٠١١ (UTC)

دەگەڵ ڕێز و سڵاو
بە بڕوای من کاک ئاسۆ ، ئەگەر ئێرە ویکیپیدیای کوردییە دەبێ ڕێز لە ھەموو بیر و باوەڕەکانی خەڵکی کورد بگیرێ.
جا ئەو بیر و باوەڕانە ھەڵە بن یان ڕاست، ئەفسانە بن یان ڕاسەقانی.
ئێرە ویکیپیدیای کوردی سۆرانییە و بۆ ئەو بەشەی خەڵکی کورد کە بە زاراوەی سۆرانی قسان دەکەن دروست کراوە
ھەرچی بێ نیوەی بەکارھێنەران و ئەو کەسانەی کەڵکی لێ وەردەگرن خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانن.
ھەروەھا ئەگەر تەنیا بڕێک لە کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش لە ڕۆژژمێری جەلالی کەڵک وەرگرن، ئێمە دەبێ وا زانیارییەکان بنووسین کە ئەوانیش بە چاکی تێ بگەن .
دوای وەش کاک ئاسۆی خۆشەویست ، خۆ ئەمن نە گوتوومە ڕۆژژمێری جەلالی ببێتە ستانداردی ویکیپیدیای کوردی نە حەولیشی بۆ دەدەم وای لێ بێ ، بەڵام لەبەر وەی کە کەسانێک ھەنە کە بە ڕۆژژمێری جەلالی ئیش دەکەن و لە ڕۆژژمێری گریگۆری تێ‌ناگەن دەبێ ئەوانیش لە بەر چاو بگرین. ئەرکی مە زانیاریدانە نەک چ شتێک ڕاستە یان نا، ئەوەی کە ڕۆژژمێری کوردی قسە و باسی لەسەرە و ھەر کەسەی لە سەر سەرەتا‌کەی شتێکی دەڵێ نابێتە وەی کە ھەر ڕێکەوتێک بەم شێوەیە نووسرابێ لە سەر ویکیپیدیای کوردی بیسڕینەوە یان بیگۆڕین بە زایینی.merkhas وتووێژ١٤:٢١, ٨ نیسان ٢٠١١ (UTC)
کێشەیەکی تری ئەو وتارانە داتناوە ئەوەیە کە بۆ ھەمیشە ڕۆژێکی ھەتاوی لەگەڵ ڕۆژێکی تایبەتی گریگۆریدا بەرامبەر نییە، چوونکا ساڵی پڕ لەو دوو ڕۆژژمێرەدا قاعیدەیەکی جیاوازیان ھەیە لەوانەیە رۆژێک بەر و دوای ببێت.
گەورەم، ڕۆژژمێر شتێکی زۆر زانستی و ئاڵۆز و پیچیدەیە، ناسینی دەقیقی حەرەکەتی خۆر و زەوی و ئەستێرەکانی پێویستە. ھەندێ کەس وادەزانن گۆڕینی چەند ناو و گۆڕینی ساڵی سەرەتا دەبێتە ڕۆژژمێرێکی تر؛ بەڵام ئەم شتە کە پێی ئەڵێن «ڕۆژژمێری کوردی» بە بیروڕای من تەنیا ھەوڵێکی بێقازانجە بۆ خۆ جیاواز نیشاندان. بە ژمارەی نووسەران و بە ژمارەی ناوچەکانی کوردستانیش ناوی جیاواز ھەیە بۆ مانگەکان. بۆ ساڵی سەرەتاش کە ھەر کەسێک شتێک دەڵێت! سەردانی Kurdish calendar بکە، سەرچاوەی زۆربەی بەشەکانی نووسراوەکانی دوکتۆر «دیلان ڕۆشەنی»یە کە بەڕێوبەری ئاکادێمیی زمانی کوردییە. بە قسەی ئەو وتارە ئەمساڵ ٢٦٢٣یە نەک ٢٧١١ . بە بیروڕای من پەرەپێدانی ئەم بە کوردیکردنی ڕۆژژمێری کۆچیی ھەتاوییە، زۆرتر کاری ڕێبازی ئەدەبیی گۆڤاری سروە و نووسەرانی موکریان بوو کە بەداخەوە بە بۆچوونی من ھەنگاوێکی ھەڵەیە لە نزیک نیشاندانی کەلتووری ئێرانی و کوردی. ئەلفوبێمان کرد بە لاتینی بۆ ئەوەی تورکە فاشیستەکان وایان کرد، ڕۆژژمێر دەکەین بە ھەتاوی بۆ ئەوەی پان ئیرانیستە دژ بە عەرەبەکان وایان کرد، گەرەکیانە ھەموو شێوەزارەکانی زمانەکەمان بکەن بە یەکێ چونکا ئەوان وایانکرد و ھتد. کورە کاکە تاکەی خۆمان ئەوەندە بە کەم دەزانین کە ھەر لاسایی ئەوان دەکەینەوە؛ خۆ ئەیشزانین ڕێگەکەیان ھەڵەیە بەڵام دیسان ھەر وا دەکەینەوە.--ئاسۆ ١٩:٣٣, ٨ نیسان ٢٠١١ (UTC)
چۆنت پێ باشە بەڕێز ئاسۆ وا دەکەین ، بۆ من ھیچ جیاوازییەکی نییە چ ڕۆژژمێرێک دەبێتە ستانداردی ویکیپیدیای کوردی.
بەڵام ھەردووکمان بە باشی دەزانین کە زۆربەی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕۆژژمێری زایینی بە کار ناھێنن و ئەو سڕینەوەی ڕۆژژمێری جەلالی لە سەر ویکیپیدیای کوردی دوور لە ڕێبازەکانی ویکیپیدیایە جا لاسایی کردنەوە بێ یان ھەر شتێکی تر.merkhas وتووێژ ٢٠:١٦, ١٢ نیسان ٢٠١١ (UTC)

شێوەیەکی نووسینی کێشەسازکەر

باوان، تکایە وتارەکان بە شێوەیەک بنووسە کە لە ھەردەم پێویستیان بە نوێکردنەوە و زەحمەتی ئیزافە نەبێت. بۆ نموونە نووسیوتە: «... یەکێک لە ٨١ پارێزگای تورکیا...». لەوانەیە سبەی پارێزگایەکی تر دروست ببێت و دەبێ ئێمە ٨١ وتار نوێ بکەینەوە تەنیا بۆ ژمارەیەک. سپاس--ئاسۆ ٠٩:٠٢, ١٧ نیسان ٢٠١١ (UTC)

بە سەر چاو ، ئەم پارێزگایانەی تورکیا ھەندێک گۆڕانکاری دیکەیان ماوە ، ئەگەر ڕۆیشتمە سەریان ئەم ھەڵەیەش چاک ئەکەم . زۆر سپاس merkhas وتووێژ ٠٩:٣١, ١٧ نیسان ٢٠١١ (UTC)

سەبارەتی وتاری پارێزگاکان

سڵاو. سپاس کە خۆت ماندوو ئەکەی بۆ ویکیپیدیا. سەبارەت بە ناوی وتاری پارێزگاکان بۆچوونێکم ھەیە پێم خۆشە ڕای ئێوەش (و ئەندامانی تریش) بزانم. خوا ئەیزانێ چەن پارێزگامان ھەیە لە دونیا، ئەگەر ئێمە بۆ ھەموویان بنووسین "پارێزگای ..." ئەوا ھەزاران وتارمان دەبێ کە بە وشەی پارێزگاوە دەست پێ ئەکەن. ئەگەر بیانکەین بە مەسەلەن "نەینەوا (پارێزگا)" باشتر نییە؟ بەو شێوەیە پێڕستی وتارەکانی پیتی پ نابێتە سەدان لاپەڕەی یەک لەدوای یەکی تایبەت بە پارێزگاکان. ڕاستە لە ئینگلیزیدا مەسەلەن ئەنووسێ "Tehran province" واتە "پارێزگای تاران" بەڵام دیارە کە وشەی province ناکەوێتە پێشەوە و ئەو گرفتەی ئێمەی نییە.--Aza ١٠:٥٩, ٢٣ نیسان ٢٠١١ (UTC)

منیش لەگەڵ هەمان بۆچوونی کاک ئازەم --Kurdish EAgle ١٧:٢٣, ٢٣ نیسان ٢٠١١ (UTC)