کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
+ 6 پۆل (خێراپۆل)
- {{بێ پۆل}}
ھێڵی ٥١: ھێڵی ٥١:
{{کۆلکە}}
{{کۆلکە}}


{{بێ پۆل|date=نیسان ٢٠١٧}}
<!--{{بێ پۆل|date=نیسان ٢٠١٧}}
-->

[[پۆل:ئەرمەنستان]]
[[پۆل:ئەرمەنستان]]
[[پۆل:تاوانەکان]]
[[پۆل:تاوانەکان]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٤:٥٢، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨

دەستبەسەرکراوانی ئەرمەنی لە لایەن سپای عوسمانیەوە

کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان (بەئەرمەنی: Հայոց ցեղասպանություն) ڕووداوی مێژوویی کوشتنی خەڵکی ئەرمەنی لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دەوترێت کە لە نێوان ساڵانی ١٩١٥-١٩١٧ بۆ مەبەستی لە ناو بردن و سڕینەوەی ئەرمەنییەکان ڕووی دا.[١] بە پێی بەراوەردەکان نزیک یەک تا یەک و نیو میلیۆن کەس لە خەڵک ئەرمەنی بە دەستی سپای عوسمانی و عەشیرەتە هاوپەیمانەکانی کوژراون.[٢]

کورتە

لە ساڵى ١٩١٥ دا و لە سەردەمى سوڵتان عەبدولحەمیدى دووەمى عوسمانییەکاندا و بەپێى پلانەکانى ئەنوەر پاشا، تەلعەت پاشا و جەمال پاشا و تەشیکلاتى مەخسووسەى عوسمانییەکان (دەزگاى هەواڵگریى عوسمانییەکان) و سوپاى حەمدییە لە شارەکانى ئیستەنبول، یوزگات، ئەنقەرە، قەیسەری، موغڵا، وان، سیواس، بەدلیس، موش، ئەدەنە، ترابزۆن، هاتای، ئیزمیر، ئەفیون، ئیزمیت، ئەسکى شەهیر، مانیسا، کاستامۆن و زیاتر لە ٥٠ شار و ناوچەى ترى ژێر دەستى ئیمپراتۆریەتى عوسمانى یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئەرمەنى کۆمەڵکوژکراون و نزیکەى ٥٠٠ هەزار ئەرمەنیى تریش لە شوێن و ماڵى حاڵى خۆیان بۆ ناوچە دوورە دەستەکانى وەک دێرزور و بیابانەکانى ناوەڕاستى سوریا ڕاگوێزران. [٣]

بەپێى مێژوونووسان، لێکۆڵەران و ئەنجوومەنى نێودەوڵەتیى توێژینەوە لە بارەى جینۆسایدەوە (IAGS)، زیاتر لە یەک ملیۆن ئەرمەنى بەشێوەى پلان بۆ داڕێژراو کۆمەڵکوژکراون، بەڵام بەپێى لێدوانى بەرپرسانى حکومەتى تورکیا، لە ماوەى جەنگى جیهانى یەکەمدا و بەهۆى جەنگەوە ٣٠٠ هەزار تاوەکو ٥٠٠ هەزار ئەرمەنى و زیاتر لە ٣٠٠ هەزار تورکیش ژیانى خۆیان لەدەستداوە. ئەو ئامار و زانیارییانەى حکومەتى تورکیا لەلایەن ناوەندە سەربەخۆ و بێلایەنەکانەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە، چونکە زۆربەى تورکە کوژراوەکان سەرباز بوون نەک هاووڵاتیى مەدەن و ژن و منداڵ و هەروەها هیچ هاووڵاتییەکى تورکیش لە شوێن و ماڵ و حاڵى خۆى ڕانەگوێزرابوو. [٣]

ناساندن وەک جێنۆساید

بە ئەڵمانیاوە تا ئێستا ٢٤ وڵات کوشتار و کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانیان لەلایەن حکومەتى عوسمانییەوە بە جینۆسیاد ناساندووە. جگە لەو ٢٤ وڵاتە  ئەنجوومەنى ئەوروپا و پەرلەمانى ئەوروپاش کۆمەڵکوژیى ئەرمەنەکانیان بە جینۆساید قبوڵکردووە.[٣]

جگە لەوەى لە ٤٢ ویلایەتى ئەمریکادا کۆمەڵکوژیى ئەرمەنەکان بە جینۆساید ناسراوە، ئیدارەى ئەمریکاش لە بریى دەستەواژەى جینۆساید، ئەوەى بەسەر ئەرمەنییەکاندا هاتووە و بە زمانى ئەرمەنى دەڵێت " Meds Yeghern" کە بە ماناى کارەساتى گەورەیە.[٣]

بۆ یەکەمجار لە ساڵى ١٩٦٥ لە ئۆرۆگواى کۆمەڵکوژیى ئەرمەنەکان بە جینۆساید قبوڵ کرا.[٣]

ئەو وڵاتانەى تا ئێستا کۆمەڵکوژیى ئەرمەنەکانیان بە جینۆساید قبوڵکردووە بریتین لە[٣]:

  1. ئۆرۆگواى ساڵی ١٩٦٥
  2. قوبرس ساڵى ١٩٨٢
  3. ئەرجەنتین ساڵى ١٩٩٣
  4. ڕووسیا ساڵی ١٩٩٥
  5. کەنەدا ساڵی ١٩٩٦
  6. یۆنان ساڵی ١٩٩٦
  7. لوبنان ساڵی ١٩٩٧
  8. بەلجیکا ساڵی ١٩٩٨
  9. سوید ٢٠٠٠
  10. ئیتالیا ٢٠٠٠
  11. ڤاتیکان ٢٠٠٠
  12. فەڕەنسا ٢٠٠١
  13. سویسرا ٢٠٠٣
  14. سلۆڤاکیا ٢٠٠٤
  15. هۆڵەندا ٢٠٠٤
  16. ڤەنزوێلا ٢٠٠٥
  17. لیتڤانیا ٢٠٠٥
  18. پۆلۆنیا ٢٠٠٥
  19. چیلی ٢٠٠٧
  20. بۆلیڤیا ٢٠١٤
  21. کۆمارى چیک ٢٠١٥
  22. نەمسا ٢٠١٥
  23. سوریا ٢٠١٥
  24. ئەڵمانیا ٢ى حوزەیرانی ٢٠١٦

پەڕاوێز