کۆمەڵە (ماتماتیک): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٢٦: ھێڵی ٢٦:
{{دەروازە|ماتماتیک}}
{{دەروازە|ماتماتیک}}
[[پۆل:بابەتە ماتماتیکییەکان]]
[[پۆل:بابەتە ماتماتیکییەکان]]
[[پۆل:بیردۆزی کۆمەڵەکان]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٣٨، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨

کۆمەڵ[١][٢] یان تاقم[٣] (بە کورمانجی: کۆم، Kom[٤] [٥]؛ بە ئینگلیسی: Set؛ بە عەرەبی: مجموعھ) دەستەیەک لە شتانی لێک جیاوازە. کۆمەڵەکان لە بناخەییترین چەمکەکانی بیرکارین. ئەگەرچی بیرۆکەی کۆمەڵ لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەھەمدا داھێنرا، بەڵام ئێستاکە بەشێکی ھەمیشە حازری بیرکارییە و دەکرێت وەکوو بنەڕەتێک کەڵکی لێ وەربگیردرێت بۆ بیناکردنی تەواوی زانستی بیرکاری لە سەری.

پێناسە

گیۆرگ کانتۆر داھێنەری سەرەکیی تیۆریی کۆمەڵ، بەم جۆرە کۆمەڵ پێناسە دەکات:

کاتێ دەڵێین "کۆمەڵ" مەبەستمان ھەر دەستەیەکە وەکوو M لە ناو گشتێک لە شتگەلی جیاواز و دیاریکراو کە لێیان تێدەگەین یان بیریان لێ دەکەینەوە (پێیان دەگوترێت ئەندامانی کۆمەڵی M). [٦]

ئاندامانی یەک کۆمەڵ دەتوانن ھەر شتێک بن: ژمارەکان، خەڵک، پیتەکانی ئەلفوبێ، و ... . بە پێکھات کۆمەڵەکان بە پیتی گەورە نیشاندەدرێن. ڕستەی دوو کۆمەڵی A و B پێکەوە بەرانبەرن واتە A و B ڕێک ھەمان ئەندامانیان ھەیە (ھەر ئەندامی A ئەندامی Bیە و بەپێچەوانەش).

پێویستە ھەرکام لە ئەندامانی یەک کۆمەڵ تاک[٧] بێت؛ ناکرێ ھیچ دوو ئەندامێک یەکسان بن. ھەموو کردارەکانی کۆمەڵ ئەم تایبەتمەندییە کە ھەر ئەندامی کۆمەڵ دەبێت تاک بێت دەپارێزن. بە پێچەوانەی پاشیەکییەوە، ڕیـزی ھەڵکەوتنی ئەندامەکانی کۆمەڵ گرنگ نیە. واتە، بۆ نموونە، کۆمەڵی {A، B، C} یەکسانە لەگەڵ کۆمەڵی {C، B، A}.

لە ڕاستیدا، ئەو پێناسەیە لە سەرەوە بۆ کۆمەڵ کرا تەواو نیە و لە بیرکاریدا چەمکی کۆمەڵ بەبێ پێناسە وەردەگیردرێت.

   
   

سەرچاوەکان

  1. ^ فەرهەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان بۆ وشەی مجموعه دایناوە: کۆمەڵ، کۆمەڵە، کۆ.
  2. ^ فەرهەنگی عەرەبی-کوردیی زاراوەگەلی ڕاگەیاندن و کارگێڕی و قوتابخانەیی بۆ وشەی مجموعة دایناوە: کۆمەڵ، کۆمەڵە.
  3. ^ فەرهەنگی زانستیی پەرتووک بۆ وشەی Subset دایناوە: ژێـرتاقم.
  4. ^ حەسەن گونەیلی، پرتووکا ماتەماتیکا کوردی، ماڵپەڕی ماتەماتیکا کوردی: [١] ٩ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە[٢] ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ وێبلاگی بیرکاری
  6. ^ By a "set" we mean any collection M into a whole of definite, distinct objects m (which are called the "elements" of M) of our perception or of our thought. ویکیپیدیای ئینگلیسی، ١٢ ئەیلوول ٢٠٠٩
  7. ^ تاقانە، Unique