فانکشن (ماتماتیک): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٧٧: ھێڵی ٧٧:
{{پەراوێز}}
{{پەراوێز}}
== سەرچاوەکان ==
== سەرچاوەکان ==
*{{بیرخستنەوەی ویکی|بەستەر = https://fa.wikipedia.org/wiki/تابع|سەردێڕ = تابع|زمان = فارسی|سەردان = ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨}}

{{دەروازە|ماتماتیک}}
{{دەروازە|ماتماتیک}}
[[پۆل:فانکشنە بیرکارییەکان]]
[[پۆل:فانکشنە بیرکارییەکان]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٨:٣٤، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨

ڕوونکردنەوەی گۆڕانەکانی فانکشنی ڕەگی nەمی x :
ڕوونکردنەوەی فانکشنی

فانکشن یان نەخشە [١] (بە ئینگلیزی: Function) یەکێک لە چەمکەکانی تیۆری کۆمەڵەکان و ھەژماری جیاکاری و تەواوکارییە. بە دەستەواژەیەکی تر، ڕێسایەکی دیاریکراوە کە ھەر بەھایەک یەک و تەنیا یەک ئەنجامی دەبێت. ھەر بەھایەکی ژمارەیی لە فانکشن بەکار ھات پێی دەوترێت دانە (Element)، ئەو بەھای فانکشن کە پێدەردەچێت پێی دەوترێت وێنە (Image). [٢] دەتوانرێت پێناسەی فانکشن بە ڕێگای جیاواز بکرێت بۆ نموونە دەشێت پێناسەی فانکشن بە شێوەی ھاوکێشەیەکی جەبری بنووسرێت.

پێناسەی فانکشن

دەتوانین پەیوەندی لە کۆمەڵەی بۆ کۆمەڵەی بە جوتەڕێکخراوەکانی ( و ) دەرببڕین کاتێک x∈X و y∈Y دەتوانین بڵێین پەیوەندییەکە بە دەبەستێتەوە (∈ دەخوێندرێتەوە دانەیە لە).

شێوەی ۱. نموونەیەک کە فانکشن نییە
شێوەی ۲. نموونەیەک لە فانکشن

فانکشن بریتییە لە پەیوەندییەک لە کۆمەڵەی بۆ کۆمەڵەی سیفەتی بنەڕەتی تایبەتی ھەیە کە دوو دانەی و لە دا یەکسان دەبن ئەگەر بە ھۆی فانکشنەکە بە ھەمان دانەی لە بەسترابنەوە. بە واتایەکی تر ئەگەر ( و ) و ( و ) جووتە ڕێکخراوێک بێت لە کۆمەڵەی ئەو جووتەڕێکخراوانەی فانکشنەکە پێکدێنن، ئەوا دەبێت=. لەم پەیوەندییە بە دەوترێت گۆڕەکی ئازاد و بە دەوترێت گۆڕەکی پەیوەست. فانکشنی لە کۆمەڵەی بۆ کۆمەڵەی بە ھێما دەکرێت. نموونەی ۱ فانکشن نانوێنێت، لەبەر ئەوەی دانەی ۳ لە کۆمەڵەی بە دوو دانەی ( و ) لە بەستراوەتەوە. بەڵام شێوەی ۲ فانکشن دەنوێنێت. ھەر چەند دوو دانەی جیاواز لە کۆمەڵەی بە یەک دانەی دیاریکراو لە بەستراونەتەوە.

بوار و مەودای فانکشن

بوار (بە ئینگلیزی: domain)ی فانکشن بریتییە لە کۆمەلە بڕەکانی دەتوانین بە فانکشنێک بدەین تا ئامانجی مەودا بەدەست بێت. بە دەستەواژەیەکی تر، ئەگەر فانکشنێک بە شێوەی جوتە ڕێکخراو دیاری بکرێت، بڕەی یەکەمی جوتە ڕێکخراوەکان بواری فانکشنەکەیە و بە شێوەی Df دیاری دەکرێت. بواری فانکشن بە ڕێگای ئاشکرا و ڕێگای نائاشکرا دیاری دەکرێت، بە بەکار ھێنانی ئەو ھاوکێشە کە فانکشنەکە پێناسە دەکات.

مەودا (بە ئینگلیزی: range) بۆ ھەر فانکشنێکی وەکوو f، بریتییە لە کۆمەڵەی ژمارە ڕاستییەکان کە بەھایەکانی فانکشنەکە دەگرێتەوە، واتا کۆمەڵەی(f(a کە a لە بواری فانکشنی f دایە. دەتوانێت مەودای فانکشنی f بە سەیرکردنی ڕوون کردنەوەکەی یا بە سەیرکردنی ئەو ھاوکێشەی پێناسەی دەکات دیاری بکرێت. مەودای فانکشنی f ھێما دەکرێ بە ranf یان Imf و بەپێی پێناسەی مەودا:

ڕوونکردنەوەی فانکشن

وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنی لە ماوەی +۲ و -۲

ڕوونکردنەوەی فانکشنی لە ھەموو خاڵەکانی پێکدێت کاتێک ھەموو بەھایەکانی بواری فانکشنەکە وەردەگرێت.

یەکسانبوونی دوو فانکشن

گریمان f:X→Y و g:Z→W دوو فانکشن بن. یەکسانبوونی f=g، وەکوو یەکسانیی کۆمەڵەکانە، کەوایە f=g ئەگەر و تەنھا ئەگەر ئەندامەکانی f و g یەکسان بن. بە دەستەواژەیەکی تر دوو فانکشن وەک f و g یەکسان دەبن ئەگەر و تەنھا ئەگەر بواری ئەم دوو فانکشنە یەکسان بن و بۆ ھەر x لە بوارەکەیان ھاوکێشەی (f(x)=g(x پاسادان بێت.

پۆلێنکردنی فانکشنەکان

فانکشنی ڕادەدار

فانکشنی ڕادەدار فانکشنێکە تەنھا گۆڕەکی xی (نەزانراو) ھەیە و بوارەکەی کۆمەڵی ژمارە ڕاستەقینەکانە.

فانکشنە سێگۆشەییەکان

فانکشنی خوولی

فانکشنی ƒ: AB خوولی یان دووبارەبووە ئەگەر، ژمارەیەکی نەگۆڕ وەک T ھەبێت کە بۆ ھەر x ھاوکێشەی پاسادان بکات. بە T دەوترێت کاتی خوولی.

فانکشنی ھێڵی بنەڕەتی (y=x)

فانکشنی نرخی ڕەھا

ڕێسای فانکشنی نرخی ڕەھا بریتییە لە |f(x)=|x.

فانکشنی نەگۆڕ

مەودای فانکشنی نەگۆڕ، تەنھا یەک ئەندامی ھەیە. وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنی نەگۆڕ ھێڵێکی ھاوبەرە لەگەڵ تەوەری Xەکان.

فانکشنی جەبری

فانکشنی ƒ: AB گشتگرە ئەگەر بۆ ھەر ئەندامێکی y لە B، لانیکەم یەک ئەندامی x لە A ھەبێت کە ھاوکێشەی پاسادان بکات.

فانکشنی ھێڵی فانکشنی دووجا
فانکشنێکی ھێڵی
فانکشنی دووجا
فانکشنی پچڕاو فانکشنی سێگۆشەیی
فانکشنی ڕێسا پەلدار لە خاڵی 0 بەردەوام نییە.
فانکشنی ساین و کۆساین.
فانکشنێک بەردەوام دەبێت ئەگەر بێ ھەڵگرتنی قەڵەمەکەت بتوانی وێنەکەی بکێشیەوە. (سوور), (شین)

ئەمانەش ببینە

پەراوێزەکان

  1. ^ بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی، پۆلی ھەشتەمی بنەڕەتی- چاپی ھەشتەم.
  2. ^ بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی، پۆلی ھەشتەمی بنەڕەتی- چاپی ھەشتەم.

سەرچاوەکان