تالیس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب here |
No edit summary |
||
ھێڵی ٣٧: | ھێڵی ٣٧: | ||
[[پۆل:فەیلەسووفانی سەدەی ٦ەمی پ.ز]] |
[[پۆل:فەیلەسووفانی سەدەی ٦ەمی پ.ز]] |
||
[[پۆل:فەیلەسووفانی یۆنانی کۆن]] |
[[پۆل:فەیلەسووفانی یۆنانی کۆن]] |
||
{{دەروازە|ژیاننامە|ماتماتیک}} |
وەک پێداچوونەوەی ١٧:٠٠، ١٨ی ئابی ٢٠١٨
تالیسی میلیتوس Thales of Miletus | |
---|---|
لەدایکبوون | ٦٢٤ پ.ز |
مردن | ٥٤٦ پ.ز |
نەتەوە | یۆنانی |
سەردەم | فەلسەفەی پێش سوقرات |
ناوچە | فەلسەفەی ڕۆژئاوایی |
بایەخی داوە بە | بیرکاری، گەردوونناسی، فەلسەفەی ئەخلاق، مێتافیزیک |
بیرۆکە گرنگەکان | بیردۆزی تالیس |
تالیسی میلیتوس (بە ئینگلیزی: Thales of Miletus) فەیلەسووف و بیرکاریزان و گەردوونناسێکی یۆنانی بوو لە میلیتوس لە ئاسیای بچووک کە دەکاتە میلەتی ئێستای وڵاتی تورکیا. تالیس دادەنرێت بە یەکێک لە حەوت بیرمەندە گەورەکانی یۆنان. زۆرێک لە فەیلووسوفان بە تایبەتی ئەرەستوو دایدەنێن بە یەکەم فەیلەسووف لە کلتووری یۆنانیدا. وە هەروەها ناسراوە بە یەکەم کەس لە شارستانییەتی ڕۆژئاوا کە خەریک بووبێت بە بیرۆکەی زانستییەوە.
لە بیرکاریدا، تالیس زانستی ئەندازەی بەکار هێناوە بۆ پێوانەکردنی بەرزی هەرەمەکان و دووری کەشتییەکان لە کەناری دەریاوە. هەروەها ناسراوە بە یەکەم کەس کە دۆزینەوەیەکی بیرکاری درابێتە پاڵ.
ژیان
ئەو زانیارییانەی کە ئێستا لەبەر دەستتدان ئاماژە بەوە دەکەن کە تالیس لە شاری میلیتوس لە ناوەندی ساڵەکانی ٦٢٠ کانی پێش زاییندا لە دایکبووبێت.