محەممەد موکری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
+ وێنە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٤:٤٧، ١٤ی نیسانی ٢٠١٨

محەممەد موکری لە ساڵی ٢٠٠٥دا

محەممەد موکری (١٩٢١، کرماشان - ٢٠٠٧، پاریس) لێکۆڵەر، نووسەر و سیاسەتمەداری کوردی خەڵکی ئێران بوو.

ژیان

لە ساڵی ١٩٢١ لە کرماشان و لە بنەماڵەی ئەمیر سەیفەددین موکری کە لە سەدەی ١٧دا حاکمی ناوچەکە بووە لەدایک بووە. [١]

لە ١٣ ساڵیدا بۆ قۆناغی خوێندنی ناوەندی دەچێت بۆ تاران. ھەر لەوێ درێژە بە خوێندن دەدات. ساڵی ١٩٤٩ لە زانکۆی تاران پلەی دکتۆرای لە زمان و ئەدەب بەدەست ھێناوە کە نامەکەی لەسەر جیاوازیی شێوەزارەکانی کوردی بووە.[٢]

لە ساڵی ١٩٥١ بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی پەروەردەی ئێران بووە.

لە ھاوڕێیانی محەممەد موسەددیق بووە. پاش ڕووخانی حکوومەتی موسەددیق لە ١٩٥٣دا، ماوەی ساڵێک لە زیندان بووە و پاشان وڵاتی بەجێ ھێشتووە و لە پاریس نیشتەجێی بووە. لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران گەڕاوەتەوە و بۆ ماوەی چەند ساڵ باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەکێتیی سۆڤیەت بووە.

بەرھەمەکانی

زۆربەی بەرھەمەکانی لەسەر زمان و ئایین و کلتووری کورد بووە و بە فارسی و فەڕەنسی بڵاوی کردوونەتەوە.[٣]

ھەندێک لە بەرھەمەکانی بریتین لە:

  • «گۆرانی یا ترانه‌های کردی»، تهران: کتابخانه دانش، ١٩٥٠.
  • «فرهنگ نام‌های پرندگان در لهجه‌های غرب ایران»، تهران، ١٩٧٩.
  • «فرهنگ فارسی»
  • «عشایر کرد، ایل سنجابی، تاریخچە، جغرافیا، تیرە»، تهران: کتابخانه دانش،١٩٥١، چاپ سوم پاریس، ١٩٩٣.
  • «داستان بیژن و منیجە بزبان گورانی»، پاریس، ١٩٦٦.
  • «بهلول دانا و یاران حقیقت»، پاریس، ١٩٧٤.

سەرچاوەکان

گرێدان بۆ دەرەوە