شێرزاد حەسەن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٢١: ھێڵی ٢١:


== بەرھەمەکان ==
== بەرھەمەکان ==
شیعر:
* دیوانی «دارشەقەکانی نیشتمان و دوا ورتەورتی من»، کۆی شیعرەکانی شێرزاد حەسەن لە ١٩٧٩ەوە ھەتا ٢٠١١، چاپی یەکەم: سلێمانی: چاپخانەی ڕەنج، ٢٠١٢.

وەرگێڕان:
وەرگێڕان:
* پتر لە بیست کتێبی وەرگێڕان لە بواری شیعر، چیرۆک، ڕۆمان، شانۆگەری، دەروونناسی، ھونەر، ڕاگەیاندن، کۆمەڵناسی و سیاسەت ھەیە کە لە ئینگلیزیەوە کراوون بە کوردی.
* پتر لە بیست کتێبی وەرگێڕان لە بواری شیعر، چیرۆک، ڕۆمان، شانۆگەری، دەروونناسی، ھونەر، ڕاگەیاندن، کۆمەڵناسی و سیاسەت ھەیە کە لە ئینگلیزیەوە کراوون بە کوردی.
* شانۆنامەی «کاثلین نی ھولیان، یان پیرەژنە ھەژارەکە»، نووسینی ولیەم بەتلەر بیتس.

* «ڕمان»، نووسینی سۆل بێلۆ
* «پەڕ بە سەر»، نووسینی ناثلین ھوثور
* «جەنگاوەری ڕۆشنایی»، نووسینی پاولۆ کۆئیلیۆ
* «مەرگە ساتی شا لیر»، نووسینی شکسپیر
* «چۆن دەبیت بە باشترین ھاورێی خۆت»، نووسینی میلدرید نیمان و بێرنارد بێرکۆس
* «تۆ بەسەر خۆتدا زاڵیت»، نووسینی وێندی گرانت
* «مارا سات»، شانۆگەری، نووسینی پیتەر ڤایس
* «قەلە ڕەش و زەنگەکان»، گوڵبژێرێک لە شیعری بیانی
* «گەنجە ئازاکەی سەر جۆلانەکە»،ھەڵبژاردەیەک لە چیرۆکی بیانی
* شانۆنامەی «فریشتەیەک لە بابل دادەبەزێت»
ڕۆمان:
ڕۆمان:
* ژنێک بەسەر منارەوە (٢٠١١)
* ژنێک بەسەر منارەوە (٢٠١١)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٨:٠٧، ٤ی نیسانی ٢٠١٨

شێرزاد حەسەن نووسەر، شاعیر و وەرگێڕی کوردە. ھەروەھا لە بواری بەرگری کردن لە مافی منداڵان و ژنان و پەروەردە و پاراستنی ژینگە چالاک بووە.

ژیان

لە ساڵی ١٩٥١ یان ١٩٥٢ لە گەڕەکی خانەقای شاری ھەولێر لە دایک بووە. چوار ساڵی قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی پاشای گەورە لە شاری ڕەواندز خوێندووە. پاشان پۆلی شەشی سەرەتایی چوونەتەوە ھەولێر لە قوتابخانەی «ئیبن خەلەکان» بووە، تا قۆناغی بەر لە زانکۆ خوێندنی لە ھەولێر تەواو کردووە.

لە ساڵی ١٩٧٥ پلەی بەکالۆریسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی بەغدا بە دەست ھێناوە.

لە ئابی ١٩٧٧ لە ئامادەیی پیشەسازی کارەبا و ئەلکترۆنی سلێمانی دامەزراوە. پاشان لە کۆتاییی ساڵی ١٩٧٨ گواستراوەتەوە بۆ ئامادەیی بازرگانی سلێمانی.

لە ساڵی ١٩٩٤ەوە تا حوزەیرانی ١٩٩٧ لە بەشی پەروەردە و ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی نادەوڵەتی MGA سەر بە بەریتانیا کاری کردووە. بۆ ماوەی ٢ ساڵیش سەرنووسەری گۆڤاری ئاوات و ھێڤی بووە کە ڕێکخراوەکە بە ئامانجی ئاگادارکردنەوە منداڵان و قوتابیان لە بەرامبەر ترس و ھەڕەشەکانی مین (لوغم) دەری کردووە.

لە ھاوینی ١٩٩٧ بە بانگھێشتێکی ئەدەبی چووە وڵاتی فنلەندا و لە حوزەیرانی ھەمان ساڵدا لە کۆنفرانسێکی جیھانیدا موحازەرەیەکی ئەدەبی لەسەر زمان و کەسێتی نووسەر پێشکەش کرد.

بۆ دە مانگ وەک پەنابەر لە شاری تامپێری ژیا و پاشان لە بەھاری ١٩٩٨ گەڕایەوە کوردستان. داوەتە ئەدەبییەکە لە لایەن یانەی جیھانیی قەڵەم (PEN Club) بەڕێوە چوو.

لە حوزەیرانی ١٩٩٨ەوە تا ساڵی ٢٠٠٣ لە ڕێکخراوەی UNESCO کاری کردووە. کاری سەرەکی پەیوەندی بە ھاوکاریی نێوان ڕێکخراوەکە لەگەڵ دەزگای پەروەردەی کوردستان و قۆناغی خوێندنی باڵاوە ھەبوو، ئەندامی کارای پرۆگرامەکان بوو.

لە ھاوینی ساڵی ٢٠٠٣ تا ھاوینی ٢٠٠٧ وەک سەرپەرشتیاری پسپۆڕی کاری کرد.

لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٠٧ تا ھەنووکە تەکلیف کراوە بە ڕاپەڕاندنی کاروباری ڕاگەیاندن و بەدواداچوونی کێشە و گرفتەکانی پەروەردە لە پارێزگای سلێمانی.

بەرھەمەکان

شیعر:

  • دیوانی «دارشەقەکانی نیشتمان و دوا ورتەورتی من»، کۆی شیعرەکانی شێرزاد حەسەن لە ١٩٧٩ەوە ھەتا ٢٠١١، چاپی یەکەم: سلێمانی: چاپخانەی ڕەنج، ٢٠١٢.

وەرگێڕان:

  • پتر لە بیست کتێبی وەرگێڕان لە بواری شیعر، چیرۆک، ڕۆمان، شانۆگەری، دەروونناسی، ھونەر، ڕاگەیاندن، کۆمەڵناسی و سیاسەت ھەیە کە لە ئینگلیزیەوە کراوون بە کوردی.
  • شانۆنامەی «کاثلین نی ھولیان، یان پیرەژنە ھەژارەکە»، نووسینی ولیەم بەتلەر بیتس.
  • «ڕمان»، نووسینی سۆل بێلۆ
  • «پەڕ بە سەر»، نووسینی ناثلین ھوثور
  • «جەنگاوەری ڕۆشنایی»، نووسینی پاولۆ کۆئیلیۆ
  • «مەرگە ساتی شا لیر»، نووسینی شکسپیر
  • «چۆن دەبیت بە باشترین ھاورێی خۆت»، نووسینی میلدرید نیمان و بێرنارد بێرکۆس
  • «تۆ بەسەر خۆتدا زاڵیت»، نووسینی وێندی گرانت
  • «مارا سات»، شانۆگەری، نووسینی پیتەر ڤایس
  • «قەلە ڕەش و زەنگەکان»، گوڵبژێرێک لە شیعری بیانی
  • «گەنجە ئازاکەی سەر جۆلانەکە»،ھەڵبژاردەیەک لە چیرۆکی بیانی
  • شانۆنامەی «فریشتەیەک لە بابل دادەبەزێت»

ڕۆمان:

  • ژنێک بەسەر منارەوە (٢٠١١)
  • پێدەشتی کارمامزە کوژراوەکان (١٩٩٦)
  • تەمی سەرخەرەند (٢٠٠٣)

کورتە ڕۆمان (نۆڤلێت):

  • حەسار و سەگەکانی باوکم (١٩٨٨-١٩٩٦)
  • ژنێکی منگن (١٩٨٧، داڕشتنی نوێ ٢٠٠٦)
  • خەونی جاڵجاڵۆکەکان (٢٠٠١-٢٠٠٦)

کۆمەڵە چیرۆک:

  • تەنیایی (١٩٨٣)
  • گوڵی ڕەش (١٩٨٣)
  • گەڕەکی داھۆڵەکان
  • پیرەپەپوولەکانی ئێواران

چیرۆک:

  • گوناحی سپی
  • میم
  • من و قالە و سەگەکەی باڤلۆڤ
  • ڕەنگاڵە
  • زەلکاو
  • گەمەی گۆڕینەوەی قەڕەوێڵەکان
  • کوودەتای کەروێشکەکان
  • ماڵێک لە ئاو
  • مارلین
  • تابلۆیەکی ناتەواو

سەرچاوەکان

گرێدان بۆ دەرەوە