ویکیپیدیا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل
ڕێنووس، نوێکردنەوەی زانیاری
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٣١: ھێڵی ٣١:
== پوختەی مێژوو ==
== پوختەی مێژوو ==
ویکیپیدیا بۆ یەکەم جار لە ١٥ کانووی دووەمی [[٢٠٠١]]دا بە پێشینەیەکی کورتی ھەر ئەو شێوازە و تەنھا بە زمانی [[ئینگلیزی]] دەستی بەکار کرد. لە کۆتایی ساڵی یەکەمدا ژمارەی وتارەکانی گەیشتە ٢٠، ٠٠٠ و ١٨ زمانی جیاواز. و لە کۆتایی ساڵی [[٢٠٠٤]] گەیشتە ١٦١ زمانی جیاواز. لە ٢٠ ی ئەیلوولی ساڵی [[٢٠٠٤]] ژمارەی وتارەکانی ویکی لە ١٠٥ زماندا گەیشتە ١میلیۆن.
ویکیپیدیا بۆ یەکەم جار لە ١٥ کانووی دووەمی [[٢٠٠١]]دا بە پێشینەیەکی کورتی ھەر ئەو شێوازە و تەنھا بە زمانی [[ئینگلیزی]] دەستی بەکار کرد. لە کۆتایی ساڵی یەکەمدا ژمارەی وتارەکانی گەیشتە ٢٠، ٠٠٠ و ١٨ زمانی جیاواز. و لە کۆتایی ساڵی [[٢٠٠٤]] گەیشتە ١٦١ زمانی جیاواز. لە ٢٠ ی ئەیلوولی ساڵی [[٢٠٠٤]] ژمارەی وتارەکانی ویکی لە ١٠٥ زماندا گەیشتە ١میلیۆن.
ھۆی درووستکردنی ویکیپیدیا ھەوڵی دابینکردنی ھەموو زانیارییەکی جیھان لە یەک شوێن دایە. لە مێژوودا زۆر ئینسایکلۆپیدیای نوسراو ھەبوونە. ئینسایکڵۆپیدیای ھەرە ناودار لە لایەن زانایانی وەک [[ئەرستۆ]]، [[ئیبن سینا]]، [[فڕانسیس بەیکن]]، [[ژان باپتیست]] و ھەروەھا ئینسایکڵۆپیدیاکانی [[لو رۆند دالبێرت]] و [[دێنیس دیدرۆت دانراون]].
ھۆی درووستکردنی ویکیپیدیا ھەوڵی دابینکردنی ھەموو زانیارییەکی جیھان لە یەک شوێن دایە. لە مێژوودا زۆر ئینسایکلۆپیدیای نووسراو ھەبوونە. ئینسایکڵۆپیدیای ھەرە ناودار لە لایەن زانایانی وەک [[ئەرستۆ]]، [[ئیبن سینا]]، [[فڕانسیس بەیکن]]، [[ژان باپتیست]] و ھەروەھا ئینسایکڵۆپیدیاکانی [[لو رۆند دالبێرت]] و [[دێنیس دیدرۆت دانراون]].
لە دوای نیسانی [[٢٠٠٧]]، ویکیپیدیا بووە یەکێک لە ١٠ ماڵپەڕی بە ناوبانگی جیھان بە پێی ژمارەی چاولێکەران. ئێستا ژمارەی تەواوی وتارەکان ١٣، ٧٣٣، ٠٤٦وتار، کە لەوان ٥٫١٠١٫٢٦٥ دانەی بە زمانی [[ئینگلیزی]]، ٢٫٨٨٣٫٧٦٢ بەزمانی [[سویدی]]، ١٫٩١٨٫٢٩٩ بە زمانی [[ئەڵمانی]] و ١٫٧٣٤٫٢٨٠ بە زمانی [[فەڕەنسی|فەڕەنسەییە]].
لە دوای نیسانی [[٢٠٠٧]]، ویکیپیدیا بووە یەکێک لە ١٠ ماڵپەڕی بە ناوبانگی جیھان بە پێی ژمارەی چاولێکەران. ئێستا ژمارەی تەواوی وتارەکان ٤٧,٧١٠,٧١٢ وتار، کە لەوان ٥٫٥٩٨٫٤٧٨ دانەی بە زمانی [[ئینگلیزی]]، ٣٫٧٨٣٫٧٠٨ بەزمانی [[سویدی]]، ٢٫١٦٧٫١١١ بە زمانی [[ئەڵمانی]] و ١٫٩٦٨٫٧٤٤ بە زمانی [[فەڕەنسی|فەڕەنسەییە]].
ژمارەی بەکارھێنەرانی تۆمارکراو لە ئێستادا ١٠٫٣٥٤٫٦٤٠ کە ١٫٦٧٧ بەڕێوبەرن.
ژمارەی بەکارھێنەرانی تۆمارکراو لە ئێستادا ٧٤٫٠٩٩٫٢٢٩ کە ٣٫٧٨٢ بەڕێوبەرن.
داھێنەری ویکیپیدیا پێی وایە دەبێت بە چۆنیەتی ببن و تەنانەت بەر چاپ بکەوێت. ھەروا دەڵێ:
داھێنەری ویکیپیدیا پێی وایە دەبێت بە چۆنیەتی ببن و تەنانەت بەر چاپ بکەوێت. ھەروا دەڵێ:
«ویکیپیدیا ھەوڵێکە بۆ خولقاندن و بڵاوکردنەوەی زانستنامەیەک بە باشترین شێواز بۆ ھەموو خەڵکانی سەر گۆی زەوی و بە زمانی زکماکی خۆیان.»
«ویکیپیدیا ھەوڵێکە بۆ خولقاندن و بڵاوکردنەوەی زانستنامەیەک بە باشترین شێواز بۆ ھەموو خەڵکانی سەر گۆی زەوی و بە زمانی زکماکی خۆیان.»


== زمانەکانی ویکیپیدیا ==
== زمانەکانی ویکیپیدیا ==
{{نوێکردنەوە|بەش=زمانەکانی ویکیپیدیا}}
{{نوێکردنەوە|بەش=زمانەکانی ویکیپیدیا}}
ویکیپیدیا ئێستاکە ٢٧٥ زمانی نەتەوەکانی دونیا بە زیاتر لە ١٣ میلیۆن وتاری لەخۆگرتووە.
ویکیپیدیا ئێستاکە ٢٩٣ زمانی نەتەوەکانی دونیا بە زیاتر لە ٤٧ میلیۆن وتاری لەخۆگرتووە.
زمانە جیاوازەکان پەیوەندیان نییە پێکەوە، پێکەوە نەبەسرانەوە و بەیەک سنووردار نەکراون و بە تەواوی جیاواز لەیەک درێژە بە کار دەدەن. ئەگەرچی وێنەکان ھاوبەش نییە لە نێوان زمانە جیاوازەکان دا بەڵام بە کەڵک وەرگرتن لە wiki commons ئەو کێشە چارەسەر بووە.
زمانە جیاوازەکان پەیوەندیان نییە پێکەوە، پێکەوە نەبەسرانەوە و بەیەک سنووردار نەکراون و بە تەواوی جیاواز لەیەک درێژە بە کار دەدەن. ئەگەرچی وێنەکان ھاوبەش نییە لە نێوان زمانە جیاوازەکان دا بەڵام بە کەڵک وەرگرتن لە wiki commons ئەو کێشە چارەسەر بووە.


ھێڵی ٧٤: ھێڵی ٧٤:
=== بەڕێوبەرایەتی و دەستکاریکەری ===
=== بەڕێوبەرایەتی و دەستکاریکەری ===
لە نێوان دەستکاریکەرانی ویکیپیدیا جیاوازیەک نییە و بە ڕای گشتیی بەڵێن دەدرێت بۆ جێبەجێکردن. وەک ئامارەکانی ویکیپیدیا نیشان دەدەن یەک لە چواری سەرقاڵی ویکیپیدیا ئەو بەکارھێنەرانەن و خاوەن [[ھەژمارە]] نین و کەم ڕوو ئەدات ھەوڵی دەستکاری بدەن.
لە نێوان دەستکاریکەرانی ویکیپیدیا جیاوازیەک نییە و بە ڕای گشتیی بەڵێن دەدرێت بۆ جێبەجێکردن. وەک ئامارەکانی ویکیپیدیا نیشان دەدەن یەک لە چواری سەرقاڵی ویکیپیدیا ئەو بەکارھێنەرانەن و خاوەن [[ھەژمارە]] نین و کەم ڕوو ئەدات ھەوڵی دەستکاری بدەن.
ئەرکی پاراستن و چاکسازی لە سەرشان کۆمەڵەیەکی خۆبەخشە لە چاودێران و بەڕێوبەران. بەرێوبەر ئەو کەسەیە کە دەتوانێت بەرگری بکات لە دەستکاری وتارێکی تایبەت یا بە پێی [[ویکیپیدیا:سیاسەتەکان و ڕێساکان|سیاسەتەکان]] دەستپێگەیشتنی بەکارھێنەرێکی تایبەت بەربەست بکات. زۆر ڕووی داوە کاتی یا ھەمیشەیی بەکارھێنەرێک لە دەستکاری بەربەست کراوە و ھۆکاری ئەوە لادانی لە یاساکان و سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بووە.
ئەرکی پاراستن و چاکسازی لە سەرشان کۆمەڵەیەکی خۆبەخشە لە چاودێران و بەڕێوبەران. بەڕێوبەر ئەو کەسەیە کە دەتوانێت بەرگری بکات لە دەستکاری وتارێکی تایبەت یا بە پێی [[ویکیپیدیا:سیاسەتەکان و ڕێساکان|سیاسەتەکان]] دەستپێگەیشتنی بەکارھێنەرێکی تایبەت بەربەست بکات. زۆر ڕووی داوە کاتی یا ھەمیشەیی بەکارھێنەرێک لە دەستکاری بەربەست کراوە و ھۆکاری ئەوە لادانی لە یاساکان و سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بووە.


=== بەشداریکردن ===
=== بەشداریکردن ===
ھێڵی ٩٢: ھێڵی ٩٢:
نووسراەکان لە لایەن کۆمەڵێک بەڕێوەبەر چاودێری دەکرێت. ئەو کۆمەڵەیە بابەتەکانی ھەڵدەسەنگێنێت و ئەگەر ھەرجۆرە نالەباری یا پێشێلکاریەکی تێدابێت تێدەکۆشێت تا چاکی بکاتەوە. بەڕێوەبەرانی ویکیپێدیا زۆر بایەخ بە دروستی بابەتەکان و مافەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە دەدەن.
نووسراەکان لە لایەن کۆمەڵێک بەڕێوەبەر چاودێری دەکرێت. ئەو کۆمەڵەیە بابەتەکانی ھەڵدەسەنگێنێت و ئەگەر ھەرجۆرە نالەباری یا پێشێلکاریەکی تێدابێت تێدەکۆشێت تا چاکی بکاتەوە. بەڕێوەبەرانی ویکیپێدیا زۆر بایەخ بە دروستی بابەتەکان و مافەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە دەدەن.


ئێستا مەزنترین ویکیپیدیا، ویکیپیدیا ئینگلیزیە کە زیاتر لە ٣٬٩٤٨٬٢٥٩ ملوێن وتاری تێدایە. بە ھەموو زمانەکانی ویکیپیدیاش کە ھەر زمانەک و لاپەڕەی تایبەتی خۆی ھەیە زیاتر لە ٤ میلیۆن وتار ھەنە.
ئێستا مەزنترین ویکیپیدیا، ویکیپیدیا ئینگلیزیە کە زیاتر لە ٥٬٥٩٨٬٤٧٨ ملوێن وتاری تێدایە. بە ھەموو زمانەکانی ویکیپیدیاش کە ھەر زمانەک و لاپەڕەی تایبەتی خۆی ھەیە زیاتر لە ٤٧ میلیۆن وتار ھەنە.


== ویکیپیدیا چی نییە ==
== ویکیپیدیا چی نییە ==
ھێڵی ١٠١: ھێڵی ١٠١:
* فەرھەنگ
* فەرھەنگ
* ژووری گفتوگۆکان
* ژووری گفتوگۆکان
* شوێنی بەرهەلستکردن
* شوێنی بەرهەڵستکردن


== ئامارەکان ==
== ئامارەکان ==

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٣:٢٦، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨

ویکیپیدیا
Wikipedia

وشە لۆگۆی ویکیپیدیا
لۆگۆی ویکیپیدیا
ڕووکاری پەڕەی دەستپێک
ماڵپەڕی سەرەکی ویکیپپیدیا کە لینکی چەندین زمان لە خۆ دەگرێت.
ڕووکار
ناونیشانی ماڵپەڕwikipedia.org
دروشمئینسایکلۆپیدیای ئازاد
بازرگانی ؟نەخێر
جۆری ماڵپەڕئینسایکلۆپیدیای ئینتەرنێتی
خۆ تۆمارکردنویستی بەکارهێنەر
زمان (ەکان)٢٩٢ زمان
خاوەنویکیمیدیا
درووستکراوە لەلایەنجیمی وەیڵز، لاری سانگەر
خستنە کار(١٥/١/٢٠٠١)
ئەلێکسا پلەبەندیپلەی پێنجەم (تشرینی یەکەمی ٢٠١٦) [١]
دوایین بارودۆخچالاک

ویکیپیدیا (بە ئینگلیزی: Wikipedia؛ فۆنەتیک بە ئینگلیزی /ˌwɪkiˈpi:di. ə/) زانستنامەیەکی سەر تۆڕی ئینتەرنێتە و بە شێوازی ئازاد بڵاو دەبێتەوە. وتارەکان لە لایەن بەکارھێنەرانی خۆبەخشەوە پێکدێن، ھەربۆیە ھەموو کەس لە سەر تۆڕی جیھانی بۆی ھەیە دەستکاری بکات.

وشەی ویکیپیدیا بۆخۆی پێکھاتەیەکە لە دوو وشەی "ویکی" کە وشەیەکی زمانی ھاوایییە، بە مانای خێرا دێت، لێرەدا مەبەست لە گەیشتنە بە زانیارییەکان بە شێوەیەکی خێرا. بڕگەی دووەمیش "پیدیا" لە وشەی ئینسایکڵۆپیدیا (بە مانای زانستنامە لە یۆنانیەوە: وشەی ئینکیکلیۆس پیدیا کەواتە نوسینگەی پەروەردەیی) وەرگیراوە. خانەخوێی سەرەکی ئەم ماڵپەڕە گەورە لە فلۆریدای ئەمەریکادایە.

سەبارەت بە جێی بڕوا و متمانە بوونی ویکیپیدیا ھەمیشە کێشە ھەبووە. بڕێ کەس لەبەر خۆڕایی بوون و بەربڵاوبوونی بابەتەکان و بێلایەنییەکەی ستایشی دەکەن و ھێندێ تر بە ھۆی ڕێگە بە ھەمووان دان بۆ دەستکاریکردنی بە جێگەی متمانەی نازانن. ھەروەھا ویکیپیدیا لەبەر لاوازبوون بەرامبەر بە خراپەکارییەکان و سەپاندنی ڕای گشتیی بەسەر بڕوادا ڕەخنەی لێ دەگیرێت. ئەگەرچی دوایین لێکۆڵینەوەکان پێمان نیشان دەدات کە خراپکاریەکان زۆر بە خێرایی لە لایەن ئەو بەکارھێنەرانەی بایەخ دەدەن، تاووتوێ دەکرێن و ویکیپیدیا وەک زانستنامەکانی دی جێگای متمانەیە.

پوختەی مێژوو

ویکیپیدیا بۆ یەکەم جار لە ١٥ کانووی دووەمی ٢٠٠١دا بە پێشینەیەکی کورتی ھەر ئەو شێوازە و تەنھا بە زمانی ئینگلیزی دەستی بەکار کرد. لە کۆتایی ساڵی یەکەمدا ژمارەی وتارەکانی گەیشتە ٢٠، ٠٠٠ و ١٨ زمانی جیاواز. و لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٤ گەیشتە ١٦١ زمانی جیاواز. لە ٢٠ ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٠٤ ژمارەی وتارەکانی ویکی لە ١٠٥ زماندا گەیشتە ١میلیۆن. ھۆی درووستکردنی ویکیپیدیا ھەوڵی دابینکردنی ھەموو زانیارییەکی جیھان لە یەک شوێن دایە. لە مێژوودا زۆر ئینسایکلۆپیدیای نووسراو ھەبوونە. ئینسایکڵۆپیدیای ھەرە ناودار لە لایەن زانایانی وەک ئەرستۆ، ئیبن سینا، فڕانسیس بەیکن، ژان باپتیست و ھەروەھا ئینسایکڵۆپیدیاکانی لو رۆند دالبێرت و دێنیس دیدرۆت دانراون. لە دوای نیسانی ٢٠٠٧، ویکیپیدیا بووە یەکێک لە ١٠ ماڵپەڕی بە ناوبانگی جیھان بە پێی ژمارەی چاولێکەران. ئێستا ژمارەی تەواوی وتارەکان ٤٧,٧١٠,٧١٢ وتار، کە لەوان ٥٫٥٩٨٫٤٧٨ دانەی بە زمانی ئینگلیزی، ٣٫٧٨٣٫٧٠٨ بەزمانی سویدی، ٢٫١٦٧٫١١١ بە زمانی ئەڵمانی و ١٫٩٦٨٫٧٤٤ بە زمانی فەڕەنسەییە. ژمارەی بەکارھێنەرانی تۆمارکراو لە ئێستادا ٧٤٫٠٩٩٫٢٢٩ کە ٣٫٧٨٢ بەڕێوبەرن. داھێنەری ویکیپیدیا پێی وایە دەبێت بە چۆنیەتی ببن و تەنانەت بەر چاپ بکەوێت. ھەروا دەڵێ: «ویکیپیدیا ھەوڵێکە بۆ خولقاندن و بڵاوکردنەوەی زانستنامەیەک بە باشترین شێواز بۆ ھەموو خەڵکانی سەر گۆی زەوی و بە زمانی زکماکی خۆیان.»

زمانەکانی ویکیپیدیا

ویکیپیدیا ئێستاکە ٢٩٣ زمانی نەتەوەکانی دونیا بە زیاتر لە ٤٧ میلیۆن وتاری لەخۆگرتووە. زمانە جیاوازەکان پەیوەندیان نییە پێکەوە، پێکەوە نەبەسرانەوە و بەیەک سنووردار نەکراون و بە تەواوی جیاواز لەیەک درێژە بە کار دەدەن. ئەگەرچی وێنەکان ھاوبەش نییە لە نێوان زمانە جیاوازەکان دا بەڵام بە کەڵک وەرگرتن لە wiki commons ئەو کێشە چارەسەر بووە.

ئەو زمانەی وا زیاترین وتارەکانی لە خۆ گرتووە:

  1. ئینگلیزی
  2. ئەڵمانی
  3. سویدی
  4. فەڕەنسی
  5. پۆڵەندی
  6. ژاپۆنی
  7. ئیتاڵی
  8. ھۆڵەندی
  9. ئیسپانی
  10. پۆرتووگالی
  11. ڕووسی

زمانی کوردی ناوەندی کە لەم دواییانەدا لە کوردی کرمانجی جودابووتەوە ئێستا٥٤٬٨٣٨ وتاری لەخۆ گرتووە. هەروەها کوردی زازاکی هەر لەم دواییانەدا زیاد کراوە.

ویکیپیدیای کوردی

ھەروەھا یەکەمجاریشە زانستنامەیەکی کوردی لەسەر ئینتەرنێت بڵاوبکرێتەوە. بەشە کوردیەکەی ویکیپیدیا لە ٧ی کانونی دووەمی ٢٠٠٤دا بە ھەوڵی ئەرداڵ ڕۆناھی دامەزرا. لە ١٥٫١. ٢٠٠٤ یشدا ویکیپیدیای کوردی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێتدا دەستبەکار بوو.

ویکیپیدیای کوردی لە توێژینەوە جیھانیەکاندا

کۆمەڵێک توێژەرەوە لە زانکۆی کالیفۆرنیا بەرکەلەی توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا کە تێیدا بەبەکارھێنانی وەرگێڕانی دەقە جیاوازەکان توێژەرەوەکان ھەستان بە لێکۆڵینەوە لەسەر زمانە جیاوازەکانی جیھان.[٢] یەکێ لەو زمانانەی لە توێژینەوەکەی ئەواندا دەرکەوتووە ویکیپیدیای کوردیە. توێژەرەوەکان لە پێشەکی بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکەن کەوا زمانەکانیان کۆکردۆتەوە، واتە ھەموو شێوەزمانەکانی عەرەبیان بەپێی ISO639-3 ستانداردی ١٠، کردووە بە یەک. لە توێژینەوەکەدا ڕوون نییە داتای کوردیان چۆن بەکار ھێناوە، ئایا ویکیپیدیای سۆرانی , ویکیپیدیای کرمانجیان و ویکیپیدیای زازاکی وەک یەک وەرگرتووە یان نا، بەڵام لە داتاکەدا ناوی کوردی لەژێر ناوی وڵاتەکاندا دەر دەکەوێت.[٢][٣] لە وێنەی بڵاوکراوەدا کە لە میدیاکانی وەک ئیکۆنۆمیستدا[٤] بڵاو کرایەوە دیارە کە ویکیپیدیای کوردی ئەستورترین پەیوەندی لەگەڵ زمانی ئینگلیزیدا ھەیە[٥].

سیاسەتەکان

ویکیپیدیا لە ھەموو دەستکاریکەران داوا دەکات کە کاتی نووسین بێلایەن بن و بڕواکانی خۆیان تێکەڵاوی وتارەکان نەکەن. بە کورتی: شی کردنەوەی جیاوازییەکان، لە جیاتی چوونەناوەیان. ھۆکار ئەوەیە کە ئەگەر بەکارھێنەر بڕوای خۆی بنووسێت، دەبێت ئەرخەیان بین کە کەسێک ھەیە دەگەڵ ئەو بڕوا نەبێت و لەبەر کراوە بوونی ویکیپیدیا، بە خێرایی دەستکاری ئەو نووسراوە دەکات یان دەیسڕێتەوە. ئەوە شتێک نییە ویکیپیدیا بیەوێت ڕوو بدات. بۆیە دەڵێ وتارەکان نابێت لایەنگرانە بن و ئەو بابەتانە کە لەوانەیە ببێتە ھۆی کێشە و باس، دەبێ بە تەواوی تەنھا شیکردنەوە بێت. ھەروا دەڵێت نووسراوە یا وتارێک کە تا ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە، ویکیپیدیا شوێنی بڵاوکردنەوەی ئەوە نییە. ویکیپیدیا تایبەتمەندیەکی ھەیە سەبارەت بە وتارەکان ئەوەش ھەبوونی لاپەڕەیەک بە ناوی وتووێژە بۆ ھەر وتارێک، کە کێشەکانی ئەو وتارە وەک ھۆکاری گۆڕانکاریەکان، وەرگرتنی دەنگەکان بۆ گۆڕانکاری، وەرگرتنی دەنگەکان بۆ سڕینەوە و وەک ئەمانە لەوێدا تاووتوێ دەکرێت.

بابەتە ئازادەکان

بەڵگەنامەی مافی پێکھێنانی ئازادی گنۆ (GFDL) کە وتارەکانی ویکیپیدیا بە کەڵک وەرگرتن لەوە بڵاوە دەبێتەوە، بەڵگەیەکە کە موڵەتی بڵاوکردنەوەی دووبارە، پێکەوە لکاندن و کەڵک وەرگرتنی وتارەکان بە ھاوردنی ناوی نووسەر دەدات. کاتێ کەسێک نووسراوێک ئەسپێرێتە دەست ویکیپیدیا مافی پێکھێنانی ئەچەسپێتە سەر ئەوە بەڵام دەبێ قەبووڵی بکات کە نووسراوەکەی بە پێی بەڵگەنامەی مافی GFDL بڕواتە ژێر دەستی گشتیی. ئەگەرچی ھەموو نووسراوەکان لە ویکیپیدیا لەو بەڵگەنامە پەیڕەوی دەکەن بەڵام ھێندێ لە وێنەکان و پەڕگەکانی دەنگ خۆڕایی نین و ھێندێ‌تر وەک لۆگۆی کۆمپانیاکان مافیان پارێزراوە.

بەڕێوبەرایەتی و دەستکاریکەری

لە نێوان دەستکاریکەرانی ویکیپیدیا جیاوازیەک نییە و بە ڕای گشتیی بەڵێن دەدرێت بۆ جێبەجێکردن. وەک ئامارەکانی ویکیپیدیا نیشان دەدەن یەک لە چواری سەرقاڵی ویکیپیدیا ئەو بەکارھێنەرانەن و خاوەن ھەژمارە نین و کەم ڕوو ئەدات ھەوڵی دەستکاری بدەن. ئەرکی پاراستن و چاکسازی لە سەرشان کۆمەڵەیەکی خۆبەخشە لە چاودێران و بەڕێوبەران. بەڕێوبەر ئەو کەسەیە کە دەتوانێت بەرگری بکات لە دەستکاری وتارێکی تایبەت یا بە پێی سیاسەتەکان دەستپێگەیشتنی بەکارھێنەرێکی تایبەت بەربەست بکات. زۆر ڕووی داوە کاتی یا ھەمیشەیی بەکارھێنەرێک لە دەستکاری بەربەست کراوە و ھۆکاری ئەوە لادانی لە یاساکان و سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بووە.

بەشداریکردن

ھەموو بەکارھێنەرێکی ویکیپیدیا دەتوانێت وتارەکان دەستکاری بکات و گۆڕانکاریەکی خۆی بەخێرایی ببینێت. سەرچاوەی ئایدیای دەستکاری وتارەکان ئەوە بووە کە ھاوبەشی بەکارھێنەران دەتوانێت ببێتە ھۆی بەرەوپێش ڕۆشتن ھەروا کە لە پەڕەسەندنی نەرمامێرە کۆدکراوەکان بووە. نووسەران لە ویکیپیدیادا پێویستیان نییە بە بەڵگەنامە یا پسپۆڕیی لە بوارێکی تایبەت بەوەی دەستکاری دەکەن. ئاگاداری ھەموو بەکارھێنەران و نووسەران دەکرێت کە ڕێگە دراوە نووسراوەکانیان لە لایەن ھەموو کەس و بە ھەموو شێوەیەک دەستکاری بکرێت. وتارەکان لە لایەن ھیچ وەفدێک پێش بڵاوبوونەوە چاو لێ ناکرێت.

لەبەر ئازاد و کراوە بوونی ویکیپیدیا کێشەکانی دەستکاری و دەمەقڕەی درێژ سەبارەت بە دەستکاریەکان ھەمیشەییە و زۆر جاریش بە ئەنجام ناگات. کاربەدەستانی ویکیپیدیا لەسەر ئەو بڕوایەن کە ھەر ئەوەیە ھۆی دەوڵەمەندی ویکیپیدیا، بەڵام گرفتی ھەمیشەیی خراپکاری ھەر ھەیە.

ویکیپیدیا چییە

ویکیپیدیا بە (ئینسایکلۆپیدیا) یاخود زانیارینامە دانراوە. ویکپیدیا زانیارینامەیەکی ئازادە. پڕۆژەیەکی کراوەیە ھەموو کەسێک دەتوانێت بەشداری لە نووسینی بکات.

ویکیپیدیا پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتییە بە زۆرتر لە ٢٥٠ زمانە دەنووسرێت. تایبەتمەندی ئەم ویکیپیدیایە لەوەدایە کە ھەموو کەسێک بۆی ھەیە وتارەکانی بگۆڕێت و شتیان تیا زیاد بکات. لەم ماڵپەڕە بۆ بەشداربوونی پێویست بەپارە ناکات و خەڵکی لەھەموو شوێنەکانی جیھان دەتوانن بەشداری لە نووسینی ئەو زانیارینامەی مرۆڤ بکەن.

ئامانجی ئەم پڕۆژەیە کۆکردنەوەی ھەموو زانیارییەکانی مرۆڤە. بە ھەوڵێکی ھاوبەش زانستنامەیەکی بێبەرامبەر پێک دێت. ھەمووان دەتوانن لە نووسینی ئەم زانستنامەیە بەشداری بکەن.

ویکیپێدیا زانستنامەیەکی ھەمەوانی و کراوەیە؛ واتە ھەمووان دەتوانن بابەت بنووسن یان ئەو بابەتانەی کە پێشتر نووسراوە بگۆڕن. بەڵام ئەو نووسین و گۆڕانکاریانە دەبێت لە چوارچێوەی یاساکانی ویکیپێدیا ئەنجام بدرێن. ئەمەش بەو واتایە کە نووسراوەکان دەبێت سەلمێندراو، سەربەست و بێلایەن وە بێ پێشێلکردنی مافەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی خەڵکانی دیکە بێت.

نووسراەکان لە لایەن کۆمەڵێک بەڕێوەبەر چاودێری دەکرێت. ئەو کۆمەڵەیە بابەتەکانی ھەڵدەسەنگێنێت و ئەگەر ھەرجۆرە نالەباری یا پێشێلکاریەکی تێدابێت تێدەکۆشێت تا چاکی بکاتەوە. بەڕێوەبەرانی ویکیپێدیا زۆر بایەخ بە دروستی بابەتەکان و مافەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە دەدەن.

ئێستا مەزنترین ویکیپیدیا، ویکیپیدیا ئینگلیزیە کە زیاتر لە ٥٬٥٩٨٬٤٧٨ ملوێن وتاری تێدایە. بە ھەموو زمانەکانی ویکیپیدیاش کە ھەر زمانەک و لاپەڕەی تایبەتی خۆی ھەیە زیاتر لە ٤٧ میلیۆن وتار ھەنە.

ویکیپیدیا چی نییە

ئەم ماڵپەرە جیاواز ترە لەوانی تر بە چەند خاڵێک ویکیپیدیا ئەم شتانەی خوارەوەی نییە:

  • شوێنی بڵاوکردنی ڕیکلام
  • پێڕستی بەستەرەکان
  • فەرھەنگ
  • ژووری گفتوگۆکان
  • شوێنی بەرهەڵستکردن

ئامارەکان

پەراوێزەکان

  1. ^ "Wikipedia.org Site Info". Alexa Internet. Retrieved 2012-03-02.
  2. ^ ئ ا بەستەرەکان ئەدوێن: سایتەیشن: Links that speak: The global language network and its association with global fame Ronen, Shahar; Goncalves, Bruno; Hu, Kevin Z. ; Vespignani, Alessandro; Pinker, Steven et al. (2014)
  3. ^ داتای توێژینەوەکەی زانکۆی کالیفۆرنیا بەستەر
  4. ^ کاتێک گەورەتر ناکاتە باشتر. ٣١/١٢/٢٠١٤ نوسەر RLG. بەرلین. دواسەردان 2/1/2015 bester
  5. ^ وێنەی توێژینەوەکەی زانکۆی کالیفۆرنیا. سەیری سەرچاوەی پێشوو بکە بەستەر