سیستم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Épine پەڕەی سیستەم گواستەوە بۆ سیستم کە پێشتر ڕەوانەکەر بوو: وتووێژکراوە و سیستم پەسەندکراوە لەسەر یەکدەنگی
ب سیستم
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[Image:System boundary.svg|left|200px]]
[[Image:System boundary.svg|left|200px]]
'''سیستەم''' (لە [[یۆنانی|یۆنانییەوە]]: ''σύστημα'' سیستێما، "تەڤاھییەکی پێکھاتوو لە چەندین پاژ یان ئەندام") کۆمەڵەیەک لە [[پێکھێنە|پێکھێنەگەلی]] کارلەیەککەر یان سەربەخۆیە کە تەڤاھییەکی یەکپارچە پێک دێنن.
'''سیستم''' (لە [[یۆنانی|یۆنانییەوە]]: ''σύστημα'' سیستێما، "تەڤاھییەکی پێکھاتوو لە چەندین پاژ یان ئەندام") کۆمەڵەیەک لە [[پێکھێنە|پێکھێنەگەلی]] کارلەیەککەر یان سەربەخۆیە کە تەڤاھییەکی یەکپارچە پێک دێنن.
<ref>http://www.merriam-webster.com/dictionary/system</ref>
<ref>http://www.merriam-webster.com/dictionary/system</ref>



وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:٢٢، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨

سیستم (لە یۆنانییەوە: σύστημα سیستێما، "تەڤاھییەکی پێکھاتوو لە چەندین پاژ یان ئەندام") کۆمەڵەیەک لە پێکھێنەگەلی کارلەیەککەر یان سەربەخۆیە کە تەڤاھییەکی یەکپارچە پێک دێنن. [١]

سیستەمەکان تایبەتمەندیگەلێکیان ھەیە، لەوانە:

  • پێکھاتە، پێکھاتەکەشیان بەھۆی پێکھێنەکانیان و چۆنێتیی ئاوێتەبوونیانەوە پێناسە دەکرێ.
  • ئاکار، کە داگری تێکردن، پێوەئاژۆتن و بەرھەمنێنانی ماک، وزە، زانیاری، یان داتایە.
  • پێوەندیی ناوەکی (interconnectivity): بەشە جۆراوجۆرەکانی سیستەم لە نێوان یەکتردا پێوەندیی کاری و پێکھاتەیییان ھەیە.

لەوانەیە زاراوەی سیستەم ئاماژە بە کۆمەڵێک ڕێساش بدا کە زاڵن بەسەر پێکھاتە و/یان ئاکاردا.

چەمکەکانی سیستەم

دەوراندەور و کەوشەن

بیردۆزی سیستەمەکان جیھان وەکوو سیستەمێکی ئاڵۆز دەبینێ کە بەشەکانی پێکەوە بەستراون. ئێمە سیستەم بە پێناسەکردنی کەوشەنیەوە دەستنیشان دەکەین؛ ئەمە بە واتای ئەوە دێ کە کام بوونەوەرگەل لە ناوەوەی سیستەمن و کام بوونەوەرگەل لە دەرەوەن و دەکەونە دەوراندەورەوە. پاشان بۆ تێگەیشن لە سیستەمەکە و پێشبینیکردنی ئاکار و ڕەفتاری، نموونەگەلی سادەی لێ دروست دەکەین (پیان دەوترێ مودێل). لەوانەیە ئەم مودێلانە پێکھاتە و/یان ئاکاری سیستەمەکە پێناسە بکەن.

سیستەمگەلی خۆڕسک و دەسکرد

سیستەمەکان دوو جۆرن: خۆڕسک و دەسکرد (داڕێژراو). لەوانەیە سیستەمە خۆڕسکەکان ئامانجێکی ئاشکرایان نەبێ بەڵام دەکرێ دەرچووکانیان وەکوو مەبەست و نیازیان تەماشا بکرێن. سیستەمە دەسکردەکان بۆ مەبەستێکی تایبەت دروست دەکرێن. پێویستە بەشەکانیان پێوەندییان ھەبێ؛ پێویستە ئەو بەشانە بۆ "کارکردن وەکوو یەک بوونەەر" داڕێژرابێتن.

ژێرسیستەم

ژێرسیستەم یا بنسیستەم بە سیستەمێک دەوترێ کە خۆی پێکھێنەیەک بێ لە سیستەمێکی تر.

نژیاروانیی سیستەمەکان

نژیاروانیی سیستەمەکان (Systems architecture) داڕشتنی چەمکێکە بۆ ناساندنی پێکھاتە و/یان ئاکاری سیستەم.

سەرچاوەکان

لینکی دەرەکی