ھاوبەر (ئەندازە): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ب ئارام بکر پەڕەی هاوبەر (ئەندازە)ی گواستەوە بۆ ھاوبەر (ئەندازە): چاکسازیی ڕێنووس
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٤٩، ١٠ی ئازاری ٢٠١٨

چەند نموونە هێڵ و چەماوەی هاوبەر (تەریب).

هاوبەر یان تەریب [١] ، وشەیەکە کە لە ئەندازەدا ئاماژەدان بە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دوو ھێڵ یان دوو ڕووتەخت (یان زۆرتر) یان تێکەڵێک لەوانە (بۆ نموونە: ھێڵێک و ڕووتەختێک) لە ناو بۆشاییی ئیقلیدسیدا بەکاردەبرێت. دوو ھێڵ لە یەک ڕووتەختدا پێیان دەگووترێت ھاوبەر (بە ئینگلیزی: Parallel؛ بە عەرەبی: موازی) ئەگەر پێک نەگەن یان یەکتر نەبڕن.

هێما

دوو هێڵی هاوبەر لە بیرکاریدا بە هێما دەکرێ. بۆ نموونە واتە AB هاوبەرە لەگەڵ CD.

هاوبەری ئیقلیدسی

دوو هێڵی هاوبەر کە ڕاستەهێڵێکی تر هەردووکیانی بڕیوە.

ئەگەر دوو ڕاستەهێڵی هاوبەری a و b لە بۆشاییەکی ئیقلیدسیدا بن، ئەوا ئەم تایبەتمەندیانەیان هەیە:

  1. هەموو خاڵەکانی ڕاستەهێڵی a دووریەکانیان لە خاڵەکانی ڕاستەهێڵی b یەکسانە.
  2. هەردوو ڕاستەهێڵەکە لە هەمان ڕووتەختدان بەڵام یەکتر نابڕن.
  3. ئەگەر ڕاستەهێڵێکی تر t هەردوو ڕاستەهێڵەکە ببڕێت لە هەمان ڕووتەختدا، ئەوا گۆشە-هاوجێگەکانی ناو یەکتر بڕەکە هاوشێوەی یەکترن.

سەرچاوەکان

  1. ^ بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس