تۆڕی کۆمپیوتەری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، بەسەرداچوونەوە، +۲ داڕێژە
سڕینەوە
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''تۆڕی کۆمپیوتەری''' یان '''توڕی بژمێری''' ({{بە ئینگلیزی|Computer network, or data network}}) (بە کورتی: تۆڕ). پەیوەندیی نێوان دوو یان چەند سیستمێکە (وەکوو کۆمپیوتەر، لاپتۆپ و...) کە توانای گواستنی زانیارییان لە نێوان خۆیاندا ھەیە.
'''تۆڕی کۆمپیوتەری''' ({{بە ئینگلیزی|Computer network, or data network}}) (بە کورتی: تۆڕ). پەیوەندیی نێوان دوو یان چەند سیستمێکە (وەکوو کۆمپیوتەر، لاپتۆپ و...) کە توانای گواستنی زانیارییان لە نێوان خۆیاندا ھەیە.
تۆڕی کۆمپیوتەری دەبێتە ھۆی ئاسانکاریی پەیوەندییەکان لە نێوان بەکارھێنەراندا و ڕێگە دەدات کە بەکاربەران سەرچاوەکانی خۆیان ھاوبەشی پێ بکەن.
تۆڕی کۆمپیوتەری دەبێتە ھۆی ئاسانکاریی پەیوەندییەکان لە نێوان بەکارھێنەراندا و ڕێگە دەدات کە بەکاربەران سەرچاوەکانی خۆیان ھاوبەشی پێ بکەن.



وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:٥٥، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨

تۆڕی کۆمپیوتەری (بە ئینگلیزی: Computer network, or data network) (بە کورتی: تۆڕ). پەیوەندیی نێوان دوو یان چەند سیستمێکە (وەکوو کۆمپیوتەر، لاپتۆپ و...) کە توانای گواستنی زانیارییان لە نێوان خۆیاندا ھەیە. تۆڕی کۆمپیوتەری دەبێتە ھۆی ئاسانکاریی پەیوەندییەکان لە نێوان بەکارھێنەراندا و ڕێگە دەدات کە بەکاربەران سەرچاوەکانی خۆیان ھاوبەشی پێ بکەن.

نیازەکان

تۆڕە کۆمپیوتەرییەکان دەتوانرێن بۆ نیازگەلی جۆربەجۆر بەکار ببردرێن:

  • بۆ ئاسانکردنی کاری پێوەندیگرتن. بە بەکارھێنانی تۆڕەکان، خەڵک دەتوانن بەلێوەشاوەیی و بەئاسانی، بەھۆی ئیمەیڵ، پەیامگەیێنیی دەسبەجێ، ژوورەکانی چەت، تەلەفۆن و کۆنفرانسگێڕانی ڤیدیۆیی‌یەوە، پێکەوە پێوەندی بگرن و پەیامەکانیان بە یەکتر ڕابگەیێنن.
  • بۆ ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی ڕەقەکاڵاکاندا. لە یەک تۆڕی کۆمپیوتەریدا، ھەر کۆمپیوتەرێک بۆی ھەیە دەستی خۆی بگەیێنێتە ڕەقەکاڵاکانی سەر تۆڕەکە و بەکاریان بێنێ. بۆ نموونە، ھەر کۆمپیوتەرێک دەتوانێ بە کەڵکوەرگرتن لە چاپگەرێکی ھاوبەشی سەر تۆڕەکە بەڵگەنامەیەک چاپ بکا.
  • بۆ ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی فایلەکاندا. لە ئاقاری تۆڕێکی کۆمپیوتەریدا، بەکارھێنەری دەسەڵاتپێدراو بۆی ھەیە دەستی خۆی بگەیێنێتە دراوەکان و زانیارییەکانی کۆگاکراوی کۆمپیتەرەکانی تری سەر تۆڕەکە. توانای دابینی دەستگەیشتوویی بە دراوەکان و زانیارییەکانی کۆگایەکی ھاوبەش، تایبەتمەندییەکی گرنگی زۆربەی تۆڕەکانە.
  • بۆ ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی نەرمەکاڵاکاندا. لەوانەیە بەکارھێنانی نەرمەکاڵایەکی جێگیرکراو لەسەر یەکێک لە کۆمپیوتەرەکانی تۆڕ بۆ بەکارھێنەرانی کۆمپیتەرەکانی تر ڕێپێدراو بێ؛ ئەمەیە ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی نەرمەکاڵادا.

ئەندازە

زۆرتر ئەوە "ڕووبەر"-ە کە لە پۆلاندنی تۆڕەکاندا پێوانی سەرەکییە. بەپێی ڕووبەر، ھەر تۆڕێکی کۆمپیوتەری دەکەوێتە ناو یەکێک لەم پۆلانەی خوارەوە: