شیکاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دروست کراو بە وەرگێڕانی پەڕەی «Social network analysis»
دروست کراو بە وەرگێڕانی پەڕەی «Social network analysis»
ھێڵی ٣١: ھێڵی ٣١:


== کەڵکە کردارییەکان ==
== کەڵکە کردارییەکان ==
شیکاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە زۆر بواردا بە کار دەبرێت. هەندێک لە کەڵکە باوەکانی بریتین لەː یەکپارچەکردن و کۆڵینی دراوە. مۆدێلکردنی بڵاوبوونەوە لە تۆڕدا، نموونە هەڵگرتن و مۆدێلکردنی تۆڕ، شیکاریی هەڵسوکەت و تایمەتمەندیی بەکارهێنەر، شیکاریی کارلێکی پێگە-بنەما، هاوبەشی کۆمەڵایەتی، پەرەی سیستمە پێشنیارکەرەکان، پێشبینیی بەستەر. هەندێک لە شوێنە بازرگانییەکان تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ شیکاریی هەڵسوکەتی کڕیارەکانیان، بازاڕدۆزینەوە، ژیریی بازرگانی بە کار دەهێنن. هەندێک کەڵکی لە کەرتی گشتیدا پریتییە لەː پەرەدانی ستراتیژییەکانی پەیوەندیی بەڕێوەبەران، شیکاریی سەرقاڵیی گروپ و میدیاکان  و بەکارهێنانی میدیا و چارەسەری کێشەکان لە ڕێگەی کۆمەڵگاوە.


== سەرچاوەکان ==
== سەرچاوەکان ==

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٤٦، ١٦ی شوباتی ٢٠١٨

دیاگرامی تۆڕی کۆمەڵایەتی کە پەیوەندیی نێوان چەند هاوڕێ لە فەیسبوکدا پیشان دەدات.

شیکاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە پێواژۆی دۆزینەوەی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێگەی ڕایەڵەکان و بیردۆزەی گرافەوە دەوترێت. ئەو پێکهاتانەی کە بە شێوەی ڕایەڵە پێکەوە بەستراون لە گرێ (کەسەکان، خەڵک، شتەکان) و لێوارەکان یان بەستەرەکان (پەیوەندی و کارلێکەکان) ساز دەکرێن. بەستەرەکان گرێکان پێکەوە دەبەستنەوە. هەندێک لە چەشنەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بریتین لەː تۆڕەکانی میدیای کۆمەڵایەتی، تۆڕەکانی هاوڕێیەتی، گرافەکانی هاوکاری، گواستنەوەی نەخۆشی و پەیوەندیی سێکسی. ئەم تۆڕانە زۆربەی کات لە ڕێگەی سۆسیۆگرامەوە وێنا دەکرێن بە شێوەیەک کە گرێکان وەک خاڵ و بەستەرەکان وەک هێڵ پیشان دەدرێن.

مێژینە

ڕیشەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەگەڕێتەوە بۆ کارەکانی کۆمەڵناسەکانی پێشووە وەک جۆرج زیمێل و ئێمیل دورکهایم، کە سەبارەت بە نەخش و پەتێرنی نێوان پەیوەندییەکانی نێوان بکەرە کۆمەڵایەتییەکان دواون. زانا کۆمەڵایەتییەکان لە سەرەتای سەدەی بیستمەوە چەمکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بۆ سیستمە کۆمەڵایەتییەکان لە پەیوەندیی نێوان کەسی تاوەکوو نێونەتەوەیی بە کار هێناوە. لە ساڵەکانی ١٩٣٠دا یاکوب مۆرینۆ و هێلێن جێنینگز کۆمەڵێک شێوازی شیکاریی نوێیان پێناسە کرد [١]. لە ساڵی ١٩٥٤دا جان ئارنۆڵف بارێنز زاراوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ پیشاندانی پەتێرنی نێوان گرێکان بە کار هێنا.

پێوەرەکان

پەیوەندییەکان

دابەشینەکان

پردː ئەگەر بەستەرێک تاکە هۆکاری پەیوەندیی نێوان دوو هێشوو یان دوو گرێی ناو تۆڕەکە بێت پێی دەوترێت پرد.

ناوەندێتیː ناوەندێتی ئاماژە بە کۆمەڵێک پێوەر دەکات کە گرینگایەتی یان کاریگەریی گرێیەکی تایبەت لەناو تۆڕدا دەکاتە بڕێکی چەندێتی. هەندێک لە گرینگترین پێوەرەکانی ناوەندێتی بریتین لەː ناوەندێتی نێوانگیری، ناوەندێتیی نزیکایەتی، ناوەندێتیی ئاڵفا و ناوەندێتیی پلە[٢].

چڕیː  بە ڕێژەی ئەو پەیوەندییانەی کە لە نێوان گرێکاندا هەن لەهەمبەر هەموو ئەو پەیوەندییانەی کە شیانی دروستبوونیان هەیە چڕی دەوترێت.

مەوداː کەمترین ژمارەی گرێ کە پێویستە تاوەکوو دوو ئەکتەر لەگەڵ یەکتر پەیوەندی ساز بکەن.

بۆشایی پێکهاتەییː

هێی گرێː

کەرتکردن

هاوکۆلکەی هێشووکردنː

پێکەوەلکاویː پلەیەک کە بکەرەکان ڕاستەوخۆ لەڕێگەی گرێدەرەکانی پێکەوەلکاوی پەیوەندیییان لەگەڵ یەکتری هەیە. پێکەوەلکاویی پێکهاتەیی ئاماژەیە بە کەمترین ژمارەی ئەندامەکان کە ئەگەر لە گرووپێک لا ببرێن پەیوەندیی گرووپەکە لەگەڵ تۆڕەکە دەپچڕێنێت.

مۆدێلکردن و بینینیکردنی ڕایەڵەکان

کەڵکە کردارییەکان

شیکاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە زۆر بواردا بە کار دەبرێت. هەندێک لە کەڵکە باوەکانی بریتین لەː یەکپارچەکردن و کۆڵینی دراوە. مۆدێلکردنی بڵاوبوونەوە لە تۆڕدا، نموونە هەڵگرتن و مۆدێلکردنی تۆڕ، شیکاریی هەڵسوکەت و تایمەتمەندیی بەکارهێنەر، شیکاریی کارلێکی پێگە-بنەما، هاوبەشی کۆمەڵایەتی، پەرەی سیستمە پێشنیارکەرەکان، پێشبینیی بەستەر. هەندێک لە شوێنە بازرگانییەکان تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ شیکاریی هەڵسوکەتی کڕیارەکانیان، بازاڕدۆزینەوە، ژیریی بازرگانی بە کار دەهێنن. هەندێک کەڵکی لە کەرتی گشتیدا پریتییە لەː پەرەدانی ستراتیژییەکانی پەیوەندیی بەڕێوەبەران، شیکاریی سەرقاڵیی گروپ و میدیاکان  و بەکارهێنانی میدیا و چارەسەری کێشەکان لە ڕێگەی کۆمەڵگاوە.

سەرچاوەکان

  1. ^ Freeman, L. C. (2004). The development of social network analysis: a study in the sociology of science. Vancouver, B. C.: Empirical Press.
  2. ^ Opsahl, Tore; Agneessens, Filip; Skvoretz, John (2010). "Node centrality in weighted networks: Generalizing degree and shortest paths". Social Networks. 32 (3): 245–251. doi:10.1016/j.socnet.2010.03.006.

ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> تاگی «asanet» کە لە <ژێدەرەکاندا> پێناسەکراوە لە دەقی وتاردا بەکارنەھاتووە.
ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> تاگی «comprehensive» کە لە <ژێدەرەکاندا> پێناسەکراوە لە دەقی وتاردا بەکارنەھاتووە.
ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> تاگی «development» کە لە <ژێدەرەکاندا> پێناسەکراوە لە دەقی وتاردا بەکارنەھاتووە.
ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> تاگی «interpreting» کە لە <ژێدەرەکاندا> پێناسەکراوە لە دەقی وتاردا بەکارنەھاتووە.
ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> تاگی «uci» کە لە <ژێدەرەکاندا> پێناسەکراوە لە دەقی وتاردا بەکارنەھاتووە.
ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> تاگی «visualizing» کە لە <ژێدەرەکاندا> پێناسەکراوە لە دەقی وتاردا بەکارنەھاتووە.
ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> تاگی «Kadu12» کە لە <ژێدەرەکاندا> پێناسەکراوە لە دەقی وتاردا بەکارنەھاتووە.
ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> تاگی «Podo97» کە لە <ژێدەرەکاندا> پێناسەکراوە لە دەقی وتاردا بەکارنەھاتووە.
ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> تاگی «Flyn10» کە لە <ژێدەرەکاندا> پێناسەکراوە لە دەقی وتاردا بەکارنەھاتووە.

ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> تاگی «Golbeck» کە لە <ژێدەرەکاندا> پێناسەکراوە لە دەقی وتاردا بەکارنەھاتووە.

[[پۆل:چاندی ئینتەرنێت]] [[پۆل:تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان]] [[پۆل:سیستەمە کۆمەڵایەتییەکان]] [[پۆل:بایەخ]]