دێردێڤڵ (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ئارام بکر پەڕەی دێردێڤیل (زنجیرەی تیڤی)ی بە بێ بەجێھشتنی ڕەوانەکەرێک گواستەوە بۆ دێردێڤیل (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی): تەلەڤیزیۆنی دروستتر...
←‏سەرچاوە: زیادکردنی پۆل
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٥٠: ھێڵی ٥٠:
* ویکی ئینگلیزی
* ویکی ئینگلیزی


[[پۆل:دێردێڤێڵ (مارڤڵ)]]
{{بێ پۆل|date=نیسان ٢٠١٧}}

[[پۆل:وتارە ھەتیوەکان]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٦:٠٩، ٩ی شوباتی ٢٠١٨

دێردێڤڵ - سەرکێش
چەشن
  • ئاکشن
  • تاوان
  • دراما
دانەردرو گۆدارد
ئەکتەران
  • چارلی کۆکس
  • دیبۆڕا ئان وۆڵ
  • ئێلدەن هێنسن
  • تۆبی لیۆنارد
  • بۆب گەنتن
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان۲
ژمارەی ئەڵقەکان۲٦
بەرھەمھێنان
شوێنەکانی تۆمارکردننیو یۆرك سیتی
ماوەی پەخش٤٨ - ٥٩ خولەك
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

دێردێڤڵ (بە ئینگلیزی: DareDevil، ماناکەی بە کوردی: سەرکێش) بریتییە لە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی پەخش کراوە لە ڕێگەی ئینتەرنێت، لە چەشنی ئەکشن_تاوانە، ئەم زنجیرەیە لە لایەن درو گۆدارەوە دروستکراوە بۆ تۆڕی نێتفلێکس، کە سەرچاوەی چیرۆکەکە لە کۆمیکەکانی دێردێڤلەوە وەرگیراوە. تا ئێستا ٢ وەرزی لێ پەخشکراوە کە هەر وەرزێک ١٣ زنجیرەیە و هەر زنجیرەیەکیش ٤٨-٥٩ خولەکە.

چیرۆکی زنجیرەکە

مات مۆردۆک / دێردێڤڵ بە منداڵی بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە هەندێک مادەی کیمیای دەچنە چاویەوەو نابینای دەکەن ، بەڵام لە بری ئەوە کۆمەڵێک هەستی زۆر بەهێزی بۆ دروست دەبێت کە لە مرۆڤی ئاساییدا نییە مۆردۆک هەستە بەهێزەکانی بەکار دەهێنێت و لەژێر نازناوی " دێردێڤڵ " دا پاش ئەوەی خۆر ئاوا دەبێت لە دژی تاوانبارانی ناوچەیەکی شاری نیۆرک بە ناوی "هێڵس کیچن" دەجەنگێت بەڵام کارەکانی لەلایەن ویڵسن فیسک - ناسراو بە " کینگپین " کە پیاوێکی دەوڵەمەندی بەهێزە و دەیەوێت دەست بەسەر ناوچەکەیا بگرێت ، پێشوازی لێ ناکرێت و دژیەتی دەکرێت بۆیە مۆردۆک بە وەک پارێزەرێکی ئاسایی و وەک "دێردێڤڵ"یش هەوڵ ئەیات ویلسن فیسک لەناو بەرێت و بیداتە دەست یاسا.

ئەکتەرەکان و ڕۆڵەکانیان

  • چارلی کۆکس لە ڕۆڵی ماد مۆردۆک / دێردێڤڵ.
  • دیۆبرا ئان وۆڵ لە ڕۆڵی کارین پەیج کە کچێکە تاوانبار دەکرێت بەوەی هاوکارێکی خۆی کوشتووە بەڵام ماد مۆردۆک بێتاوانی دەسەلمێنێت و دەیهێنێت لەگەڵیان کار دەکات
  • ئێلدن هێنسن لە ڕۆڵی فۆگی نێڵسن کە هاوڕێی ماد مۆردۆکە لە زانکۆ پێکەوە خوێندویانە و پاش تەواو کردنی هەردوکیان پێکەوە کاری پارێزەرایەتی ئەکەن
  • ڤینسن دونۆفریۆ لە ڕۆڵی ویڵسن فیسک / کینگ پین کە پیاوێکی دەوڵەمەندی بەهێزە و کەسایەتی شەڕانگێزی زنجیرەکەیە ، هەوڵ ئەیات دەست بەسەر هێڵس کیچن دا بگرێت و دێردێڤڵ لەناو بەرێت
  • تۆبی لیۆنارد مۆڕ لە ڕۆڵی جەیمس وێسڵی کە دەستە ڕاست و هاوڕێیەکی بەوەفای ویڵسن فیسکە

سەرچاوە