ئەندازیاریی کۆمپیوتەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دروست کراو بە وەرگێڕانی پەڕەی «Computer engineering»
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٤٣، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨

بۆردی سەرەکیی بەکارهاتوو لە پلەیێری HD DVD، بەرهەمی هەوڵەکان لە ئەندازیاریی کۆمپیوتەردا 

ئەندازیاریی کۆمپیوتەر بوارێکی خوێندوە کە چەندین بواری ئەندازیاریی کارەبا و زانستی کۆمپیوتەر پێکەوە دەبەستێتەوە تاوەکوو پەرە بە سیستمە نەرمامێری و ڕەقامێرییەکان بدات. ئەندازیارانی کۆمپیوتەر ئەغلەب لە بوارەکانی ئەندازیاریی ئەلەکتریک، داڕشتنی نەرمامێر، پەیوەندیی نەرمامێر-ڕەقامێر ڕاهێنانیان بۆ دەکرێت واتە بە تەنیا لە بواری ئەندازیاریی نەرمامێر یان ئەندازیاریی ئەلەکتریکدا ناخوێنن. ئەندازیارانی کۆمپیوتەر لە زۆر لایەنی ژمێرکاریی نەرمامێر و رەقامێردا ئیش دەکەن لەوانە میکرۆکۆنترۆلێرەکان، میکرۆپرۆسێسۆرەکان، کۆمپیوتەرە کەسییەکان، سووپەرکۆمپیوتەرەکان و داڕشتنی دیجیتاڵ. ئەم بوارەی ئەندازیاریی تەنیا لەسەر چۆنیەتیی کارکردنی سیستمە کۆمپیوتەرییەکان ئیش ناکەن بەڵکوو لەسەر ئەوەش کار دەکەن کە چۆن دەکرێت ئەم سیستمانە لە بوارێکی بەرینتردا بە کار بهێنن.

هەندێک لە کارە باوەکانی ئەندازیارانی کۆمپیوتەر بریتین لە نووسینی نەرمامێر و فیرمامێر بۆ میکرۆکۆنترۆلێرە جێگیرەکان، داڕشتنی چیپی ڤی.ئێڵ.ئێس.ئەی، داڕشتنی هەستەوەری ئانالۆگ، داڕشتنی بۆردی خولگەی سیگناڵی ئاوێتە و داڕشتنی سیستمەکانی کارپێکردن. هەروەها ئەندازیارانی کۆمپیوتەر دەتوانن لە بواری ڕۆباتیکزدا توێژینەوە بکەن.

بوارە تایبەتەکان

زۆر بواری تایبەت لە ئەندازیاریی کۆمپیوتەردا هەن، کە لێرەدا ئاماژە بە هەندیکیان دەکرێت:

کۆدکردن، نهێنیکردن و پاراستنی زانیاری

پەیوەندییەکان و ڕایەڵە بێتەلەکان

کامپایلێرەکان و سیستەکانی کارپێکردن

ئەندازیاری و زانستی ژمێرکارییانە

ڕایەلە کۆمپیوتەرەییەکان، ژمێرکاریی بزۆک، سیستمە دابەشکراوەکان

سیستمە کۆمپیوتەرییەکان: بیناسازی، پێواژۆی هاوتەریب، و....

بینینی کۆمپیوتەر و ڕۆباتیکز

سیستمە جێگیرەکان

نموونەیەک لەو ئامێرانەی کە سیستمە جێگیرەکان بە کار دەهێنن.

ئەو کەسانەی لەم بوارەدا ئیش دەکەن لەسەر باشترکردنی جێرایی، جێمتانەیی و لێهاتوویی سیستمەکان کار دەکەن. سیستمە جێگیرەکان لە زۆر ئامیردا بە کار دەهێنرن لەوانە لە ڕادیۆیەکی ئێف.ئێمی بچوک تاوەکوو شاتێلی فەزایی.

خولگە یەکخراوەکان، داڕشتنی ڤی.ئێڵ.ئێس.ئەی تاقیکردنەوە و کەد

ئەم بوارە بە تایبەتی پێویستی بە زانیاریی باشە لە بوارەکانی ئەلەکترۆنیک و سیستمە ئەلەکتریکییەکان. ئەندازیاران لێرەدا کار لەسەر باشترکردنی خێرایی، جێمتمانەی و کارایی بەکارهێنانی وزە دەکەن بۆ وەچە نوێیەکانی خولگەکان لە پێوەری زۆر گەورەدا (VLSI). نموونەیەک لەو کارانەی لەم بوارەدا دەکرێت کەمکردنەوەی مەسرەفی هێزێکە کە ئەلگۆریتمەکان و بیناسازی (VLSI) مەسرەفی دەکات.

پێواژۆی وێنە و ئاخاوتن

ئەندازیارانی کۆمپیوتەر لەم بوارەدا هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی ناسینەوەی ئاخاوتن، سازکردنی ئاخاوتن، وێنەگریی زانستی و پزیشکی یان سیستمەکانی پەیوەندی هەڵسوکەتی نێوان مرۆڤ و کۆمپیوتەر باش بکەن. کارێکی دیکەی ئەم بوارە بینینی کۆمپیوتەرە وەک ناسینەوەی ڕوخساری مرۆڤەکان.