تورکیا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.6.4) (بۆت زیادکردن: ltg:Turceja
ب r2.7.1) (بۆت زیادکردن: kbd:Тырку
ھێڵی ١٤١: ھێڵی ١٤١:
[[kaa:Tu'rkiya]]
[[kaa:Tu'rkiya]]
[[kab:Tturk]]
[[kab:Tturk]]
[[kbd:Тырку]]
[[kg:Turki]]
[[kg:Turki]]
[[kk:Түркия]]
[[kk:Түркия]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٦:٤٧، ٢٣ی ئازاری ٢٠١١

زانیاری گشتی

  • ناوی تەواو: کۆماری تورکیا
  • پێکھاتەی دانیشتوان: كورد، تورك، عەرەب، سریانی، ئەرمەنی،...
  • رێژەی دانیشتوان: ٧٤.٨ ملیۆن کەس
  • پاتەخت: ئانقەرەیە
  • گەورەترین شار: ئەستەنبوڵ (کە وەک پایتەختی نافەرمییە)
  • روبەری خاک: ٧٧٩٤٥٢ کیلۆمەتری چوار گۆشە
  • زمانی رەسمی: تورکی،كوردي
  • ئایینی سەرەکی: ئیسلام
  • یەکەی دراو: لیرەی تورکی
  • ھەناردەی سەرەکی: میوە و جلوبەرگ و قوماش و ئاسن و پۆڵا
  • رێژەی داھاتی سەرانەی ھەر تاکێک لە ماوەی یەک ساڵدا: ٥٤٠٠ دۆلار
  • ھێمای ئینتەرنێتی:tr
  • کۆدی تەلەفۆن:٩٠+
  • رێبەرانی سیاسی: سەرۆک کۆمار:عەبدوڵڵا گول - سەرۆک وەزیران: رەجەب تەییب ئەردۆغان (سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان) - وەزیری دەرەوە :ئەحمەد داودئوغڵو

میژوو

تورکیای ئێستا سەردەمێک نێوجەرگەی ئیمپراتۆریای عوسمانی بوو کە سنوری فەرمانڕەواییەکەی لە خۆرھەڵاتەوە دەگەیشتە رۆژئاواش. کۆماری تورکیا ساڵی ١٩٢٠ لەلایەن مستەفا کەمال (ئاتاتورک)ەوە بونیاتنرا.

دیموگرافی

تورکیا وڵاتێکی فرەنەتەوەیە بەڵام گروپی ئەتنی تورک لەوێ حوکم دەکات و بە پێی دەستوری ئەو وڵاتەش ھەمو ھاوڵاتییەکی تورکیا بە بێ جیاوازی بە تورک لە قەڵەمدەدرێت و زمانی رەسمیشی تورکییە. لەگەڵ ئەوەی کە سەرانی ئەنقەرە و دەستوری ئەو وڵاتە جەخت لەسەر دیموکراتیک بوون و عەلمانییەتی سیستەمی سیاسی وڵاتەکەیان دەکەنەوە،بەڵام تورکیا تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کە دەسەڵاتێکی نەتەوەگەراییانەی ھەیە و مافی نەتەوە و کەمینە جۆراوجۆرەکانی لە وڵاتەکەیدا زەوت کردوە.کە نمونەیشیان کێشەی کورد و کێشەی ئەرمەن بة تايبةتي مةسةلةي كورد كة لةياساي ئةويَ دا كورد+تورك=تورك،لةكاتي داواكردني حوكمي زاتي لةلايةن كوردةكاني ئةو ولآتةوة بة توندي بةربرجدرانةوة و مەسەلەی رێگەنەدان بە کردنەوەی قوتابخانەی ئایینی مەسیحییەکانە لەو ولاتەدا. بەشێک لە ئەرمەنەکان تورکیا تۆمەتبار دەکەن بە کوشتنی زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو ئەرمەن و لایەک لە کوردەکانیش تەئکید لەسەر ھەبونی سیاسەتی تواندنەوەی نەتەوەیی ئەنقەرە دەکەنەوە لە بەرامبەر خۆیاندا.

جوگرافیا

تورکیا وەک پردی نێوان دوو کیشوەری ئاسیا و ئەوروپا وبەھۆی زاڵبوونی بەسەر گەرووەکانی دەریای رەش، خاوەنی پێگەیەکی ستراتیژیکە لە ناوچەکەدا.

ئابووری

لە پاش کێشەیەکی قووڵی ئابووری کە دەیان ساڵ ئەو وڵاتەی بەخۆوە سەرقاڵ کرد، لە ساڵی ٢٠٠٢دا، سندوقی دراوی نێودەوڵەی IMF گەیشتە فریای تورکیا و لەو کاتەوە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

یەکێک لە کێشە گرنگەکانی تورکیا مەسەلەی کەم بوونی سەرچاوەی وزەیە لەو وڵاتە. ھەموو بەرھەمی خۆماڵی نەوتی تورکیا لە ساڵێکدا تەنیا ٦٠ ھەزار بەرمیلە و گازێکی سروشتی ئەوتۆی نیە بۆیە ئەو ولاتە لەرووی وزەوە وابەستەی ولاتانی دەرەوەیە. تورکیا بەتەمایە لە رێی دروستکردنی ترمیناڵێکی گەیاندنی وزەی ئاسیای میانە و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لەرێی خاکی ولاتەکەیەوە بۆ خۆرئاوا کێشەی کەمبونی وزە چارەسەربکات.

رامیاری

سوپای بەھێزی تورکیا-کە خۆی بە پارێزڤانی سیستەمی عەلمانی وڵات دەزانێ-رابردوێکی درێژی ھەیە لە دەستێوەردان لە کاروباری سیاسیدا.بەلام لەم ساڵانەی دواییدا کە ھەوڵەکانی تورکیا بۆ چونە ناو یەکیەتی ئەوروپا چڕتر بونەتەوە ھەبونی سوپا لە ژیانی سڤیلی تورکیا کەمتر بوە و دسەتورەدانەکانیشی لەسیاسەتدا سنوردارتر بوە.بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا لە کاتی ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٧ بە قوڵ بونەوەی ململانێی نیوان عەلمانیەکان وپارتی دادوگەشە پێدان کە بە ئیسلامگەرایی تۆمەتبار دەکرا،سوپا گومانی خستە سەرحکومەت دەربارەی پابەندنەبونی بە بنەماکانی عەلمانییەت و ھەرەشەشی کرد لەدەست کاروباری سیاسی وەربدات گەر سیستەمی عەلمانی تورکیابکەوێتە مەترسیی. لەگەڵ ئەوەشدا پارتی دادوگەشە پێدانی تورکیا کە ئێستا جڵەوداری دەسەڵاتی تورکیایە،بەردەوامە لە ململانێکانی لەگەڵ سوپا و توانیویەتی پشتیوانییەکی ناوخۆیی ودەرەکی فراوان دەستەبەر بکات بۆ سنوردار کردنی دەسەلاتی سوپا. حکومەتی تورکیا توانی بۆجاری یەکەم لە مێژووی ولاتەکەیدا کۆمەڵێک ژەنراڵ و ئەفسەری ئێستا و پێشوی سوپای تورکیا بە بیانوی دەستوەردان لە کاروباری حکومەت و ھەوڵدان بۆکودەتا لە چوارچێوەی دۆسییەی ئەرگەنەکۆندا راپێچی دادگا بکات.

چارەنوسی دورگەی قوبرس و کێشەی سنوورەکانی لە دەریای ئیجە لەگەڵ وڵاتی یۆنان وەکو یەکێک لە کێشە ئاڵۆزەکانی سیاسەتی دەرەوەیی ئەنقەرە وای کردوە بە درێژایی دەیان ساڵی رابردوو پەیوەندیەکانی تورکیا لەگەڵ ئەو ولاتەدا ئاڵۆز بێت.

حکومەتی تورکیا ماوەی زباتر لە ٥٤ ساڵە داوای کردووە ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا بەلام تاوەکو ئێستا ئەو داواکارییەی پەسندنەکراوە و تەنیا لە ساڵی ١٩٩٩دا حکومەتی ئەردۆغان توانی ولاتەکەی بکاتە کاندیدی ئەندامبون لە یەکێتی ئەوروپا. یەکێتی ئەوروپا داوای ھەندێک چاکسازی بنەڕەتی دەکات لە تورکیا لە بواری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیدا. سزای لەسێدارەدان لە تورکیا ھەڵگیراوە و ھەنگاوی جیدی بۆ نەھێشتنی ئەشکەنجە ھاوێژراون ھەروھا یاسای سزای وڵاتیش چاکسازی بەسەر ھاتوە. ھەندێک چاکسازی لەبارەی مافەکانی مرۆڤ و مافی کەمینەکان و سیستەمی پەروەردە و بواری راگەیاندن کراون. بەڵام ئەو چاکسازییانە بە گوێرەی داواکارییەکانی ئەوروپا نین و پێدەچێت مەسەلەی ئەندامبونی تورکیا لە یەیکێتی ئەوروپا چەندین ساڵی دیکە بخایەنێت. تورکیا تەنیا ٨% خاکی ولاتەکەی لە ئەوروپادایە. لەگەڵ ئەوەشدا تورکیا زیاتر لە دەیان ساڵە کە ئەندامی رێکخاروی پەیمانی ئەتلانتیکی باکور (ناتۆ) یە.

پاڵاوتنی عەبدوڵا گول-وەزیری پێشوی دەرەوە- لەلایەن پارتی داد وگەشەپێدانەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری دژایەتی توندی عەلمانیەکانی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە.بەڵام لە ئاکام دا پاش چەن مانگ مشتومڕ لە ساڵی ٢٠٠٧ پارلەمانی تورکیا عەبدوڵا گولی وەک سەرۆک کۆمار و شوێنگرەوەی ئەحمەد نەجدەت سەزەر ھەڵبژارد. عەلمانییەکانی تورکیا نیگەران بون لەوەی کە سەرۆکمارێک بچێتە کۆشکی چانقایا کە رابردوویەکی ئیسلامیی ھەیە و خانمەکەیشی کە دەبێتە خانمی یەکەمی تورکیا لەچک بەسەر بێت. لەبەر ئەوە بەرپرسە باڵاکانی سوپا و پارتی گەلی کۆماری لە ئاھەنگی سوێند خواردنی گولدا بەشدار نەبوون. عەبدوڵا گول لە سەرەتای ٩٠کانەوە چالاکیی سیاسی خۆی لە ناو پارتی رەفای ئیسلامگەرا دەست پێکرد. کە دواتر ئەم پارتە لە لایەن دەزگای دادەوە بە بیانوی کۆنەپەرەستی دواخرا. عەبدوڵا گول لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان و ھاوبیرەکانی لە ٢٠٠١ دا پارتێکی نوێیان بە ناوی پارتی داد و گەشەپێدان دامەزراند و ھەوڵیان دا لە رابردوی ئیسلامگەرای خۆیان دورکەونەوە. ئەو پارتە پارتێکی سیاسییە و جلی ئایدۆلۆژیا و دینی لەبەر داکەندووە و کەسانی لە رەوت و بیرکردنەوەی جیاواز لە دەورەی یەک کۆکردۆتەوە. پارتی داد و گەشەپێدان لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٢ دا سەرکەوتنی بەدەست ھێنا و عەبدوڵا گول بوو بە سەرۆک وەزیر. وەرگرتنی ئەو پۆستە لە لایەن گولەوە بە ھۆی ئەوە بو کە ئەوکاتە ئەردۆغان قەدەخەی وەرگرتنی پۆستی سیاسی لەسەر لا ھەبوو، بۆیە ھەتا دەستکاری کردنی یاسا گول بووە سەرۆک وەزیر بەڵام چەند مانگ دوای ئەوە کە ئاستەنگە یاساییەکانی بەردەم ئەردۆغان لابران، عەبدوڵا کورسییەکەی چۆڵ کرد و ئەردۆغانیش جڵًەوی دەسەلاتی گرتە دەست. لە تورکیا سەرۆک کۆمار بۆ ماوەی ٧ ساڵ لە لایەن پارلەمانەوە ھەڵدەبژێردرێ. بەڵام دەسەڵاتی سەرەکی بۆ بەڕێوە بردنی وڵات لە دەستی سەرۆک وەزیراندایە. لەگەڵ ئەمەشدا سەرۆک کۆمار مافی ڤیتۆی بڕیارەکانی پارلەمان و دیاری کردنی بەرپرسانی ھەندێک لە پۆستە رەسمیەکان و دانانی دادوەرانی ھەیە. لە راپرسییەکی جەماوەریدا کە لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەنجامدرا، زۆرینەی خەڵک دەنگییان بەوەدا کە لە داھاتوودا سەرۆک کۆمار نەک لەلایەن پەرلەمانەوە بەڵکۆ لەلایەن خەڵکەوە ھەڵبژێردرێ.

سەرچاوەکان