ھەسارە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز
No edit summary
ھێڵی ٥١: ھێڵی ٥١:
[[پۆل:ھەسارەناسی]]
[[پۆل:ھەسارەناسی]]
[[پۆل:ھەسارەکان]]
[[پۆل:ھەسارەکان]]
[[پۆل:گەردوون]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٤:٢١، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧

Mercury Venus
Earth Mars
Jupiter Saturn
Uranus Neptune
ھەشت ھەسارەکەی کۆمەڵەی خۆر
عەتارد، زوھرە، زەوی، وە مەریخ
  • ھەسارە زەبەلاحەکان
موشتەری وە کەیوان (گازیەکان)
ئورانوس وە نێپتۆن (ساردەکان)
هەسارەی کۆمەڵەی خۆری عەتارد، زوهرە، زەوی، وە مەریخ
هەموو هەسارەکان بەرامبەر خۆر

ھەسارە یان ئەستێرەی گەڕۆک، (بە ئینگلیزی: Planet) تەنێکە بە دەوری ئەستێرەیەکدا دەگەڕێت و لە خۆیەوە ڕووناکیی نییە. لە کۆمەڵەی خۆردا چەند ھەسارەیەک ھەیە وەکوو: مەریخ، زەوی و ھتد.

ھێمای ھەسارەکان لە ٢٠٠٦- ئێستا
١
عەتارد
☿
٢
زوھرە
♀
٣
زەوی
⊕
٤
مەریخ
♂
٥
موشتەری
♃
٦
کەیوان
♄
٧
ئورانوس
♅
٨
نێپتۆن
♆

رێژەی ھەسارە لە گەکەستێرەی خۆمان

لە تازەترین لێدوانەکانی فەلەکناسانی پسپۆڕانی لە بواری دۆزینەوەی ھەسارە دەرەکییەکان دەربارەی ھەسارەکانی دەرەوەی سیستەمی خۆردا ھاتووە کەوا دەرەنجامی لێکۆڵینەوەو رووماڵکردنەکان لە رێگای تەلەسکۆبی ئاسمانی کێپلەر ی زۆر پێشکەوتوودا ئاماژە بە بوونی نزیکەی ٥٠ میلیارد ھەسارە دەدات، نەوەک لە گەردووندا، بەڵکو تەنھا لە نێو خودی گەلەستێرەمان (رێی کاکێشان) و لەنێو گەردوونیشدا نزیکەی ٢٠٠ میلیارد گەلەستێرە ھەیەو نزیکەی ٥٠٠ میلیۆن لەو ھەسارانە دەکەونە شوێن و ناوچەی ناسراو بە (ناوچە گەرمییە مامناوەندییەکان)، واتە رووی ئەو ھەسارانە نە زۆر گەرمن یان زۆر ساردن و بەمەش ئەگەرەکانی بوونی ژیان تێیاندا بەدوور نازانرێت. ئەم لێدوانەی زانایان بە دۆزینەوە تازەکانی تەلەسکۆبی ئاسمانی کێپلەر ەوە پشت ئەستوور بووەو لەسەرووی ھەموو ئەو پسپۆڕانەش، سەرۆکی پڕۆسیسە زانستییەکانی تەلیسکۆپی ئاسمانی کێپلەر (ویلیام بوروکی) گوتوویەتی: "لە دەستپێکدا زانایان دەستیان کردبوو بە ئەژماردنی ئەو ھەسارانەی کە لە ساڵی یەکەمی گەڕان و روماڵکردندا دۆزرابوونەوە، ئەوەش تەنھا لە ناوچەیەکی زۆر بچووکی دەستنیشانکراوی بۆشایی ئاسمانی نێو گەلەستێرەمان بوو، پاشان بەشێوەیەکی نزیککراوەیی یان پێشبینی بۆکراوی ئەگەری بوونی ھەسارەکان لەنێو تەواوی گەلەستێرەماندا ئەژمارکرا" تاوەکو ئێستا تەلەسکۆبی ئاسمانی کێپلەر ١٢٤٨ ھەسارەی دۆزیوەتەوە و٥٤ یان کەوتوونەتە نێو ناوچەی پلەی گەرمیی مامناوەندی. بەو پێیە رەنگە بە شێوەیەکی رێژەیی ھەر ئەستێرەیەک دوو ھەسارەی بە دەوردا بخولێتەوەو رەنگە ھەندێکیشیان زیاتر لە دوو ھەسارە بەدەوەریاندا بخولێنەوەو لە نێو خودی گەلەستێرەشماندا نزیکەی ١٠٠ میلیارد ئەستێرە ھەیە، بەڵام ھەندێکی دیکە ئەم ژمارەیە بۆ ٣٠٠ میلیارد ئەستێرە مەزەندە دەکەن. ھەردوو حاڵەت راستی بیرو بۆچوونی فەلەکناسی ناوداری کۆچکردوو کارل سەیگن مان دێنێتەوە یاد کە بەر لە چەندین ساڵ پێشبینی بوونی چەندین ھەسارەو بگرە شێوازی جۆراوجۆری ژیان و جیھانی دیکەی جگە لە زەوی لە نێو گەلەستێرەو گەردووندا کردبوو و ئێستاش بەشێک لەو پێشبینیانەی ھاتوونەتە دی.

سەرچاوەکان