جیھانگیری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.6.4) (بۆت زیادکردن: rue:Ґлобалізація
ب r2.7.1) (بۆت چاکسازی: ga:Domhandú
ھێڵی ٥٢: ھێڵی ٥٢:
[[fr:Mondialisation]]
[[fr:Mondialisation]]
[[fy:Globalisearring]]
[[fy:Globalisearring]]
[[ga:Domhandas]]
[[ga:Domhandú]]
[[gl:Globalización]]
[[gl:Globalización]]
[[gu:વૈશ્વિકરણ]]
[[gu:વૈશ્વિકરણ]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٦:٤٧، ٢١ی ئازاری ٢٠١١

گڵوبالیزم وشەیەکی سیاسی، ئابوریی، تیکنۆلۆژیی، کۆمەڵایە تییە، لە گەڵ درۆست بوون و پەرەسەندنیی سەرمایە داریدا. باس لە شیۆەکانی پەرەسەندنی سیستەمی سەرمایەداری دونیا دەکا کە لە رۆژئاوادا سەری ھەڵداوە و بەرەو رۆژھەڵات


بە مەبەستی داگیرکردن و دەست بە سەر داگرتنی ھەموو شیۆەکانی ژیاندا ھەنگاوی ناوە. بە جیھانیی بوونی، گڵوبالیزم دیاردەیەکی جیھانی ھەمە لایەنەیە، تائەو کاتی کە سنوردار ناکرێ و ھیچ دەولەت و سیستمێک ناتوانی بەری پێ بگرێت، جا ھەر چەندە پێشکەوتوویان دواکەوتوو بێت. بە جیھان بوونی سیستەمێکی بە ھێزو بە تواناو کاریگەر لە خۆماڵیی کردنی ئابووری بازاڕ بە قازانج و بەرژەوەندی سەرمایەداری جیھانی و ھۆی ھەرە سەرەکیی کە لە دەست کۆمەڵیکی بچووکدا دەسووریتەوە. جیھانگیری کە پێکھاتووە لە گەشە کردنی شیۆەکانی بەرھەمھێنان ھەتا ئەو پەری بەر توانای تێکنۆلۆژیی، کە لە لایەکەوە ھەموو خەونەکانی سەرمایەداری جیھان بەدی دێنێ و لە لایەکی دیکەشەوە ڕێژەی بێکاریی لە نیۆ کۆمەڵدا دەستی پێ دەکا ھەتا دەگاتە پەنجا بە پەنجا لە نیۆ کۆمەڵگا کە دا. جیھان بینی لە ھەموو کاتەکانی ژیانی مرۆڤ دا رۆلی خۆی دەبینێ و دەست دەخاتە ناو چوکترین شیۆەکانی تێکۆشانی مرۆڤەوە، ھەر لە گەشەکردنی بیرورای ئازادیی تاک‌وگونجاو لە گەڵ بارێکی دراوی داسەپاودا، ھەتا دەگاتە خوو ڕەوشتە کۆمەڵایەتیی و خێزانیی و تاکەکانیش، لە ھەموو بووارەکانی سیاسیی، ئابووری، کۆمەڵایەتیی، رۆشنبیریی، تێکنۆلۆژیدا. چەند بەشیک کە لە گڵوبالیزمی سەردەمدا گرینگن پێویستە بخەینە بەرباس. ١ ـ بە جیھان بوونی ئابووری، گلۆبالیزم کە لە مەیداندا ئەسپی خۆی لە شیۆەی پەرە پێدانی تێکنۆلۆژی سەردەمدا بەرەو پێشەوە بردنی ئامیرەکانی بەرھەمھێنان لە شێوەی ئوروپایەکاندا تاو دەدا، ھەتا لە کەمترین کات و ھەرزانترین تێچوون و باشترین جۆری بەرھەم و زۆرترین دەسکەوت دا خۆی دەبێنیتەوە. ھەر لە بەشەکانی کشتوکاڵی و بازرگانی و پێشەسازییەوە بگرە ھەتا دەگاتە ئاڵۆگوری پوڵ‌و پروسەی بانکی. لە گەڵ بەرەو پێش چوونی تێکنۆلۆژیش کە لە مەیدانی ئابووریی دا لایەکی دراوەکەیە، رووی دوھەمی دراوەکەش سەر ھەڵدەدا بەرەو پێشھھوە دھھڕوا بەڵام ئەویش پەرەسەندنی بێکاری و زیاد بوونی ئاستی ڕێژەی بێکاری و نزم بوونەوەی ئاستی ژیانی ئەو بەشەی کە پێی دەگوترێ ھیزی کار. دیارە لەم مەیدانە دا واتە مەیدانی ئابووریی، جیھانیی بوونی کە لە بەرژەوەندی و بە کەڵکی ھەموو سەرمایەداری بێ، بەڵکو زیاتر بە قازانج و بەرژەوەندی وڵاتانی سەرمایەداری وەک ئوروپاو، ئامریکاو ھتد.... دەبێت ٢ ـ جیھان بینی لە مەیدانی رۆشنبیریدا. جیھان بینی جۆرە سیستەمێکی جیھانی تایبەتییە کە بە گەشە کردنی بیرورا بەرە و پێشەوە چوونی ئازادیی تاک لە بیروڕا دەربڕین و بۆ چووندا، بە بێ ھیچ جۆرە کۆت و کۆنترۆل و رێگرییەک، دیارە ئەمەش نە سەلمێندراوە و ناش‌سەلمێندرێت، بەڵکو بو پرۆسەیەکی دوورودرێژدا دەڕواو رۆیشتووە ھەتا گەیشتوتە ئەو قۆناخەی ئێستا. دیسانە کە لەم مەیدانەش دا تێکنۆلۆژی رۆلی گرینگی خۆی بینیوە، ئەگەرچی جۆرە سانسۆرێک لە سەر رۆژنامە، گۆڤار، خۆپێشاندان، سیمینار، میزگرد یان ھەر جۆرە چالاکییەکی دیکەی دەربرینی بیروراو بۆچۆون ھەبێ، بە کام لە ئاستی پێشکەوتنی تێکنۆلۆژی سەردەمی جیھان بینی دا دەست بەستراوە. بۆ نمونە پەیدا بوونی موبیل و ئێنتیرنێت، پێکھێنانی ماڵپەڕی ئێنتیرنێتی، مەیدانی دە ڕبڕینی بیرو بۆچوون و تۆژینەوەی زیاتر بەر فەراوانتر کردۆتەوە و کە ھەموو جۆرە سانسۆرێک دەست بەستراوە. جیھان بینی گلۆبالیزم وایی لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی کردوە کە دونیای کردۆتە گوندێکی بچوک کە چوکترین دەنگوباس لە یەک چرکە دا لە سەرتاسەری جیھاندا دەنگدەداتەوە. ٣ ـ جیھان بینی لە مەیدانی کۆمەڵایەتیدا. ئەگەرچی لە مەیداندا پڕوسیسیکی دوورودرێژ لە رۆژئاوادا رۆلی خۆی دەبینی و لە نەجاتدانی کۆمەڵ لە سیستێمیکی باوک سالاریدا بەڵام بۆتە ھۆی ھەڵتەکاندن و لە بن دانی، کە لە شێوەی بەرھەم ھێنانی ئوروپایەکان و رۆژئاواییەکان کە لە ئاسیاش سیستەمی بە کارھێنانی ئامێرەکانی بەرھەم ھێنانە. وە ڕیشە کیشانی رەگ ونەریتە کۆمەڵایەتیەکان بە شێوەیەکی سروشتی کە ھەنگاو ھەڵدێنیتەوە. لە سەر ئاستی رۆژھەڵاتدا بۆتە مایەی سەرھەڵدانی دەمار گرژی نەتەوەیی، و رزگاری و لە ھەمانکاتێش دا لە بندان و لە گرێژە نەبردنی ھەموو بەھا گرینگەکانی خوو ونەریتە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی ناسروشتی و دوور لە پرۆسیسی بەرەو پێش چۆون، و بە شیوازی داسەپاندن و وێکچون و لاسایی کردنەوە کە ئەوەش لە جیاتی ئەوەی ئاکامی چاک لەو لە مەیدانی کردەوە دا وەک رۆژ ئاوا بدا بە دەستەوە، لەم مەیدانە دا گلۆبالیزم نەیتوانیوە لە رۆژھەڵات دا ئامانجەکانی خۆی بە شێوەیەکی باش بەرنامە رێزی بکات لە گەڵ گەشە کردنی تێکنۆلۆژیدا کھ دیھەوێ بە دیبێت. ٤ ـ گلۆبالیزم لە مەیدانی سیاسیدا. لەو مەیدانە دا دوو زاراوەی دیکە و دوو سیستەمی دیکەی سیاسی کە ھاوشێوەی گلۆبالیزمن دەبنە مۆرکی کۆمەڵگای رۆژئاوایی، کە دیسان بە چەندین ڕیگای جۆراو جۆردا رۆیشتوون ھەتا گەیشتوو‌نەتە ئەو شێوەیەی ئێستا کە ئەویش حوکمی دێمۆکراتی و کۆمەڵگای مەدەنییە، دیارە ئێمە نامانھەو‌ لێرە دا باس لە کۆمەڵگای مەدەنی لە سەر پلە و بەھاکانی دێمۆکراتی بدویێن، بەڵام دەمانھەوێ ئەوەی روون بکەینەوە کە یەکێک لە تایبەت مەندیەکانی بەرھەمە ھەرە بەنرخەکانی گلۆبالیزم کە بریتیە لە سەرھەڵدانی دێمۆکراتی لە سیستەمی بەریوەبەرێ کردنی کۆمەڵ، کە لە کۆمەڵگای مەدەنیی دا چاوەدێری کردن و پاراستنی ئەو سیستەمە دێمۆکراتییە و تووڕ ھەڵدانی سیستەمی سەربازی و دیکتاتووریی و تاکە دەسەڵاتیی لە بەڕیووەبھھرایەتیی کردنی کۆ‌مەڵگادا. ئەگەرچی وەک ناو لاسایی کردنەوەیە، بەڵام بە پڕوپاگەندە کردن نە وەک بە کردەوە کە بەرەی رۆژھەڵاتیش خۆیان وا نیشان دەدەن، بە تایبەتی ھەرە پێشکەوتووخۆازەکان بە ناو کە وا نیشان دەدەن ئەوانیش ڕێگای دێمۆکراتیان گرتووتە بەر بەڵام چوکترین و سادەترین وەزیفەیی دێمۆکراتیان ھەتا ئێستاش بە جێ نەگەیاندووە کە پەیڕوکردنی ھەڵبژاردن و دیاری کردنی دەسەڵات و ماوەی بەڕێوبەری کردنەکەیان کە حەز ناکەن کەسی‌تر حوکم بکات بە غەیری ئەوان. ٥ ـ گلۆبالیزم لە مەیدانی دێمۆکراتییدا لە ناو کۆمەڵگای مەدەنی و سیستەمی دێمۆکراتیدا، گلۆبالیزم بۆتە ھۆی تێکەڵ بوون و بە کردەوە پێکەوە ژیانی کۆمەڵگا پێشکەوتووەکان. لە ئاخرەکانی سەدەی رابردووش دا کاریگەری ھەبووە لە سەر کۆمەڵگا مام ناوەندەکان، لە پاش نەمانی" شەری سارد" وردە وردە خەریکە لە نێو کۆمەڵگا دوا کەوتووەکانیش دا ڕیشە دادەکوتێ، بە تایبەتی لە ناو کۆمەڵگا رۆژھەڵاتییەکان دا کە دامەزراندنی سیستەمێکی دێمۆکراتی بەرەو ھەڵدێریان دەبا. ٦ ـ گلوبالیزم لە مەیدانی راگەیاندن و میدیادا. لە بارەی بەرەو پیشچوونی راگەیاندنی دەنگ و رەنگ بە ھۆی پەیدابوونی ئێنتیرنێت و، موبیل، سەتەلایت و فەراوان بوونی مەودای کەناڵە ئاسمانیەکان، راگەیاندن و نیشاندانی ئاستی پێشکەوتن وایلێھاتووە کە گلۆبالیزم لەم سەردەمە دا خزمەتێکی گەورەی بە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی کردووە و، کە ئەوەش دەبێتە ھۆی لێک نیزیک بوونەوە و لێک شارەزا بوون و زیاتر لێک تیگەیشتنی مرۆڤەکانی ئەم سەردەمە. دیارە گلۆبالیزم ڕولی خۆی لە سەر ھەموو ئاستەکانی مەیدانی ژیانی مرۆڤ دا بینیوە، بەڵام بە شێوازی جۆراوجۆر