ڕۆمان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
خدو (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
خدو (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
||
ھێڵی ١٩: | ھێڵی ١٩: | ||
== مێژووی ڕۆمانی کوردی== |
== مێژووی ڕۆمانی کوردی== |
||
لە ئه‌ده‌بی جیهانیدا ڕۆمان پێش کورته چیرۆک سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌وته له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا به‌پێچه‌وانه‌یه. واته چیرۆک چه‌ن دههیه پێش ڕۆمان له ناو فه‌زای ئه‌ده‌بیاتی کوردی دا سه‌رهه‌ڵده‌دات. ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕه‌وته بۆ به‌م جۆره‌یه، ده‌توانین باس له دوو هۆی سه‌ره‌کی که‌ین. یه‌که‌م: وه‌رگێڕی کورد، زیاتر روویان له کورته چیرۆک بوو تا ڕۆمان وه هه‌وه‌لین وەرگێڕانەکانیان له چیرۆکی عهربهبی، فارسی و تورکی ئه‌نجام دا. دووهه‌م: نووسینی ڕۆمان به‌هۆی فۆرم و چه‌شنی تایبه‌ت هه‌ڵگری ده‌رفه‌تی به‌رفراوانتر و دۆخێکی باشتره. کۆچ کردن له روو ناچاری به‌ره‌و ئورووپا بۆ خه‌ڵکی کورد، به‌خته‌وه‌ریه‌کی گه‌وره پێکهێنا بۆ ئاشنایی له‌گه‌ڵ زمان و چه‌شنه‌گه‌لی ئه‌ده‌بی ئورووپی. ئاشنایی به زمان گه‌لی ئورووپایی، و فه‌زایی تا ڕاده‌یه‌ک بێ مه‌ترسی سیاسی له ئورووپا بۆبه به‌دی هێنه‌ری یه‌که‌مین ڕۆمانی کوردی. عه‌ره‌بی شه‌مۆ یان عەرەب شامیلۆڤ (1897-1987) یه‌که‌مین ڕۆمانی کوردی به زاراوه‌ی کورمانجی به نێوی (شوانی کورمانج) یان (شوانی باکووری) له ساڵی 1935 له ئیره‌وانی ئه‌رمه‌نستان بڵاوکرده‌وه. شه‌مۆ که له کورده‌کانی ڕووسیه بوو له بنکه‌ی رۆژهه‌ڵات ناسی زانکۆی لێنینگراد سه‌رقالی چالاکی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی بوو و به‌رده‌وام کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌کرد. عه‌ره‌بی شه‌مۆ به باوکی ڕۆمان نووسی کورد ناسراوه که به‌رهه‌مه‌کانی ئاوێنه‌ی دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی کورده‌واریه. شه‌مۆ جگه له شوانی کورمانج، ڕۆمانی (دمدم) که ته‌نیا ڕۆمانی مێژوویی ئه‌وه نووسی. چیرۆکی(به‌یت) قه‌ڵای دمدم له ئه‌ده‌بی زاره‌کی کوردی دا پله و پێگه‌ی تایبه‌تی هه‌یه، شەڕی دمدم شەڕێک بوو لەنێوان سەفەوییەکان و کوردە سوننەەکانی دەوڵەتی عوسمانی، ئه‌م شەڕە لە ناوچەی برادۆست لە دەریاچەی ورمێ روویداوه. هەڵەبەت پێش رۆمانی (شوانی کرمانج)، لە ساڵی ١٩٢٥دا، چیرۆکی درێژی (لە خەوما)ی جەمیل سایب و چیرۆکی درێژی (مەسەلەی ویژدان)ی ئەحمەد موختار جاف نووسراوە. بەڵام هیچ کام لەو |
لە ئه‌ده‌بی جیهانیدا ڕۆمان پێش کورته چیرۆک سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌وته له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا به‌پێچه‌وانه‌یه. واته چیرۆک چه‌ن دههیه پێش ڕۆمان له ناو فه‌زای ئه‌ده‌بیاتی کوردی دا سه‌رهه‌ڵده‌دات. ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕه‌وته بۆ به‌م جۆره‌یه، ده‌توانین باس له دوو هۆی سه‌ره‌کی که‌ین. یه‌که‌م: وه‌رگێڕی کورد، زیاتر روویان له کورته چیرۆک بوو تا ڕۆمان وه هه‌وه‌لین وەرگێڕانەکانیان له چیرۆکی عهربهبی، فارسی و تورکی ئه‌نجام دا. دووهه‌م: نووسینی ڕۆمان به‌هۆی فۆرم و چه‌شنی تایبه‌ت هه‌ڵگری ده‌رفه‌تی به‌رفراوانتر و دۆخێکی باشتره. کۆچ کردن له روو ناچاری به‌ره‌و ئورووپا بۆ خه‌ڵکی کورد، به‌خته‌وه‌ریه‌کی گه‌وره پێکهێنا بۆ ئاشنایی له‌گه‌ڵ زمان و چه‌شنه‌گه‌لی ئه‌ده‌بی ئورووپی. ئاشنایی به زمان گه‌لی ئورووپایی، و فه‌زایی تا ڕاده‌یه‌ک بێ مه‌ترسی سیاسی له ئورووپا بۆبه به‌دی هێنه‌ری یه‌که‌مین ڕۆمانی کوردی. عه‌ره‌بی شه‌مۆ یان عەرەب شامیلۆڤ (1897-1987) یه‌که‌مین ڕۆمانی کوردی به زاراوه‌ی کورمانجی به نێوی (شوانی کورمانج) یان (شوانی باکووری) له ساڵی 1935 له ئیره‌وانی ئه‌رمه‌نستان بڵاوکرده‌وه. شه‌مۆ که له کورده‌کانی ڕووسیه بوو له بنکه‌ی رۆژهه‌ڵات ناسی زانکۆی لێنینگراد سه‌رقالی چالاکی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی بوو و به‌رده‌وام کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌کرد. عه‌ره‌بی شه‌مۆ به باوکی ڕۆمان نووسی کورد ناسراوه که به‌رهه‌مه‌کانی ئاوێنه‌ی دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی کورده‌واریه. شه‌مۆ جگه له شوانی کورمانج، ڕۆمانی (دمدم) که ته‌نیا ڕۆمانی مێژوویی ئه‌وه نووسی. چیرۆکی(به‌یت) قه‌ڵای دمدم له ئه‌ده‌بی زاره‌کی کوردی دا پله و پێگه‌ی تایبه‌تی هه‌یه، شەڕی دمدم شەڕێک بوو لەنێوان سەفەوییەکان و کوردە سوننەەکانی دەوڵەتی عوسمانی، ئه‌م شەڕە لە ناوچەی برادۆست لە دەریاچەی ورمێ روویداوه. هەڵەبەت پێش رۆمانی (شوانی کرمانج)، لە ساڵی ١٩٢٥دا، چیرۆکی درێژی (لە خەوما)ی جەمیل سایب و ساڵی ١٩٢٧-٢٨ چیرۆکی درێژی (مەسەلەی ویژدان)ی ئەحمەد موختار جاف نووسراوە. بەڵام هیچ کام لەو دووانە نایەنە خانەی رۆمان، لەسەر چیرۆکی مەسەلەی ویژدان، مشتوومڕێکی زۆری ڕەخنەیی هەیە کە ئایا ئەم چیرۆکە ناتەواوە ڕۆمانە یان نۆڤێلێتە؟. بە هۆی تەوەری باسەکەمان ئەم لایەنە ناهووژێنین و زیاتر لەسەر ڕۆمان دەدوێن. له ڕۆمان نووسانی دانیشتووی یەکێتیی سۆڤیەت، ئه‌توانین باس له عه‌لی عه‌بدوولڕه‌حمان، سه‌عید ئیبۆ، حاجی جووندی و عه‌گید خۆدۆ که‌ین که گشتیان کتێبه‌کانییان له ئیره‌وان له چاپ دا. له کوردستانی عێراق فه‌زای ناخۆش و ئاڵۆزی سیاسی،و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی حیزبی به‌عس له گه‌ڵ هه‌ر چەشنە چالاکی فه‌رهه‌نگی کورد، لهمپەڕێکی گه‌وره بوو لهبهرههمبهر نووسه‌رانی کورد. ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له ساڵی 1956 رۆمانی (ژانی گه‌ل)ی نووسی، به‌ڵام به‌هۆی فه‌زای ناخۆش و ئیستبدادی حیزبی به‌عس تا ساڵی 1972 نه‌یتوانی بڵاوی کاته‌وه. ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌شێک له ڕۆمانه‌که‌ی له رۆژنامه‌ی رزگاری له سلێمانی بڵاو کرده‌وه وه بۆ رزگار بوون له سانسۆر و پێشگیری، پێشکه‌شی کرد به شه‌ڕڤانانی ئه‌لجه‌زایه‌ری. به‌شێکی زۆر له نووسه‌رانی کورد به‌هۆی نه‌بوونی فه‌زایه‌کی ئارام و بێ ده‌رده‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانیان له ئو‌وروپا چاپ ده‌کرت. ئه‌مه‌ش یه‌کێک له هۆیه هه‌ره گرینگه‌کانی ئاشنا نه‌بۆنی خه‌ڵکی کورد له‌گه‌ڵ به‌شیکی زۆر له ئه‌ده‌بیاتی نووسراوی کورد بوو. ڕه‌حیم قازی له کورده‌کانی کوردستانی ئێران یه‌که‌مین ڕۆمانی بە ناوی (پێشمەرگە) له ساڵی 1961 له ئیره‌وان بڵاوکردوه. مارف خه‌زنه‌دار و جه‌مال نه‌به‌ز له‌و نووسه‌رانه بوون که به‌رهه‌مه‌کانیان له ئاڵمان و مۆسکۆ بڵاوکردوه. له دووا ده‌یه‌ی هه‌شتا ڕۆمانی کوردی به سه‌قامێکی زیاتر و شێوازگه‌لی چڕ و پڕتر هاته کایه‌وه. له لایه‌ک فه‌زای ئارامی سیاسی و له‌لایه‌کیتر زیاد بوونی رێژه‌ی خوێنه‌رانی کوردی زان و کوردی نووس، بوو به‌هۆی ئه‌وه که نووسه‌رانی کورد له ناوه‌ڕۆک و فۆرمدا چه‌شنه‌گه‌لی ئه‌ده‌بی جیاواز به‌ئه‌زموون ده‌ربێنن. گێڕانه‌وه‌ی کێشه‌گه‌لی کۆمه‌لایه‌تی- سیاسی به شێوازی (ڕیالیسمی سێحراوی) بۆ به‌ختیارعه‌لی و سووریالیسم بۆ شێرزاد حه‌سه‌ن ده‌ره‌تانێکی فۆرمی، بۆ رزگاری له شێوازه‌کانی پێشوو بوو. هه‌نووکه ناوه‌ڕۆکی بهَشێکی زۆر له ڕۆمانی کوردی گێڕانه‌وه‌ی کێشه‌گه‌لی په‌نابه‌رایه‌تی، ڕه‌خنه له توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان، عه‌شق و هه‌سته‌کانی مرۆڤ و نیشاندانی فه‌زای ته‌م گرتووی ژیانی مرۆڤه. شێرزاد هه‌ینی له ڕۆمانی (سوتانی به‌فر) و ئه‌نور محه‌مه‌د له ڕۆمانی (سه‌گ دۆست) باس له کێشه‌گه‌لی په‌نابه‌ران ده‌که‌ن. شێرزاد حه‌سه‌ن له ڕۆمانی (حه‌سار و سه‌گه‌کانی باوکم) به‌ر هه‌ڵستی -باوک سالاری- ده‌بێته‌وه و، به مێتۆدی ده‌روون شیکاری فرۆیدی تاوتۆی خه‌ساره‌کانی ئه‌م کێشه‌یه ده‌کا. کاروان عومه‌ر کاکەسوور له ڕۆمانی (ماسی) خۆشه‌ویستی کچێک به دایکی له نامه‌کانیدا نیشان ده‌دات. عه‌تا نه‌هایی له ڕۆمانی (گوڵی شۆران)دا به یارمه‌تی له به‌ستێنی چیرۆکی (لاس و خه‌زاڵ) باس له مرۆڤێک ده‌کا که بۆ گه‌یشتن به هیواکانی سه‌فر ده‌کات و له‌گه‌ڕانه‌وه دا تووشی قه‌یران و ناکۆکی ده‌بێتەوە. فه‌تاح ئه‌میری له دوو ڕۆمانی (هاوارەبەرە)و (میرزا) به که‌ڵک وه‌رگرتن له زاره‌وه‌ی ناوچه‌یی، ژیانی خه‌ڵکی لادێ له مه‌زرا و هه‌ڵسوو که‌وته‌کانیان باس ده‌کات. <ref>ڕۆمانی کوردی، ئاوێنەی کەسایەتی خاوەن کێشە، [[کاوان محەمەدپوور]]</ref> |
||
== سەرچاوەکان == |
== سەرچاوەکان == |
وەک پێداچوونەوەی ٠٨:٢٦، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧
ڕۆمان (بە ئینگلیزی: Novel) نووسراوەییکی خەیاڵی درێژتر لە کورتە چیرۆک و چیرۆک کە خۆی چەندین چەشنی ھەیە و ھەرکام لەم چەشنانە نوێنەری جۆرێک لە چیرۆکی ناو زەینی نووسەرن.[١] ڕۆمان بریتییە لە گێڕانەوەیەکی چیرۆکئامێزی دوورودرێژ، لەمیانی چیرۆکبێژەوە وێنەی ژیانی کەسایەتییەکان لە چەندین ڕوودا و لە چەندین شوێن و کاتی بەریندا، دەردەخات، زۆر جار خەیاڵ ڕۆلی لە داڕشتنی ڕووداوەکاندا هەیە، لە ڕۆماندا چەند ڕەگەزێکی گرینگ کۆ دەبێتەوە، لەوانە: ڕووداو، کەسایەتیی سەرەکی، شوێن، کات، چیرۆکبێژ (یان گێڕەرەوە)، گێڕانەوە، بۆگێڕەوە، خەیاڵ، وەسف، دیالۆگ، گۆشەنیگا.
مێژوو
گێڕانەوەی ڕووداوەکان و نووسینەوەیان بە شێوەی پەخشان لە سەدەی شانزدەهەم لە ئینگلتەرە دەستی پێ کرد و شێوازێکی جیاواز بوو لە داستان، بەڵام سەرهەڵدانی ڕاستەقینەی ئەم هونەرە نوێیە وەک ژانرێکی ئەدەبیی سەربەخۆ، دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی رۆشەنگەریی ئەوروپا لە سەدەی هەژدەهەمدا، کە لەگەڵ گەشەکردن و گەورەبوونی چینی بورژوازیدا و هەروەها گەشەکردنی شار و بایەخدان بە تاکەکەس، برەوی زیاتری پەیدا کرد.
جۆرەکانی ڕۆمان
ڕۆمان چەندین جۆری هەیە، لەوانەیە گرینگ‌ترینیان ئەم جۆرانەی خوارەوە بن
- ڕۆمانی پۆلیسی و ڕۆمانی سەرکێشی، پتر لە ئەدەبی ئینگلیزی‌دا باو بوو.
- ڕۆمانی سایکۆلۆژی، بۆ نموونە ڕۆمانەکانی دیستوێڤسکی کە پتر ناخی پاڵەوانەکانی دەردەخات، هەروەها ڕۆمانەکانی فلوبێر و ستاندال و فرانسوا مۆریاک و ڤێرجینیا وۆڵف و جێمس جۆیس کە تەکنیکی مۆنۆلۆگ و شەپۆلی هۆش بەکار دەهێنن.
- ڕۆمانی کۆمەڵایەتی، کە بە زۆری هەوڵدەدات ژیانی کۆمەڵایەتیی قارەمانەکان و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و هەلومەرجی پێشکەوتنی کۆمەڵگە پێشان بدات.
- ڕۆمانی خەیاڵی و ڕۆمانی زانستی کە ڕووداوی سەرسوڕهێن و نامۆگەری و ژیانی پیاوانی فەزا پیشان دەدات.
- ڕۆمانی بیوگرافی، کە نووسەر سەربوردەی ژیانی خۆی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەنووسێتەوە.
- ڕۆمانی فێرکاری کە بە ئامانجی فراوان کردنی زانیاری مرۆڤ دەنووسرێت.
- ڕۆمانی مێژوویی کە ڕووداوەکانی لە مێژووی نەتەوەیی یان مێژووی جیهانییەوە وەردەگرێت.
- ڕۆمانی فەلسەفی، بۆ نموونە ڕۆمانی پاژنەی ئاسنینی جاک لەندەن، یان ڕۆمانی جیهانی سۆفیا یۆستاین گاردەر.
- ڕۆمانی نوێ کە لە فەڕەنسەدا لە پەنجاکانی سەدەی بیستەم سەریهەڵدا و گرینگ‌ترین نوێنەرەکانی بریتیین لە ئالان ڕۆب گرێ ناتالی سارۆت و میشال بۆتۆر.
- ڕۆمانی سۆزداری و ئەوین- د. هـ لۆرانس، هەروەها ڕۆمانی سێکسی-ئەلبێرتۆ مۆرافیا.[٢]
مێژووی ڕۆمانی کوردی
لە ئه‌ده‌بی جیهانیدا ڕۆمان پێش کورته چیرۆک سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌وته له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا به‌پێچه‌وانه‌یه. واته چیرۆک چه‌ن دههیه پێش ڕۆمان له ناو فه‌زای ئه‌ده‌بیاتی کوردی دا سه‌رهه‌ڵده‌دات. ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕه‌وته بۆ به‌م جۆره‌یه، ده‌توانین باس له دوو هۆی سه‌ره‌کی که‌ین. یه‌که‌م: وه‌رگێڕی کورد، زیاتر روویان له کورته چیرۆک بوو تا ڕۆمان وه هه‌وه‌لین وەرگێڕانەکانیان له چیرۆکی عهربهبی، فارسی و تورکی ئه‌نجام دا. دووهه‌م: نووسینی ڕۆمان به‌هۆی فۆرم و چه‌شنی تایبه‌ت هه‌ڵگری ده‌رفه‌تی به‌رفراوانتر و دۆخێکی باشتره. کۆچ کردن له روو ناچاری به‌ره‌و ئورووپا بۆ خه‌ڵکی کورد، به‌خته‌وه‌ریه‌کی گه‌وره پێکهێنا بۆ ئاشنایی له‌گه‌ڵ زمان و چه‌شنه‌گه‌لی ئه‌ده‌بی ئورووپی. ئاشنایی به زمان گه‌لی ئورووپایی، و فه‌زایی تا ڕاده‌یه‌ک بێ مه‌ترسی سیاسی له ئورووپا بۆبه به‌دی هێنه‌ری یه‌که‌مین ڕۆمانی کوردی. عه‌ره‌بی شه‌مۆ یان عەرەب شامیلۆڤ (1897-1987) یه‌که‌مین ڕۆمانی کوردی به زاراوه‌ی کورمانجی به نێوی (شوانی کورمانج) یان (شوانی باکووری) له ساڵی 1935 له ئیره‌وانی ئه‌رمه‌نستان بڵاوکرده‌وه. شه‌مۆ که له کورده‌کانی ڕووسیه بوو له بنکه‌ی رۆژهه‌ڵات ناسی زانکۆی لێنینگراد سه‌رقالی چالاکی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی بوو و به‌رده‌وام کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌کرد. عه‌ره‌بی شه‌مۆ به باوکی ڕۆمان نووسی کورد ناسراوه که به‌رهه‌مه‌کانی ئاوێنه‌ی دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی کورده‌واریه. شه‌مۆ جگه له شوانی کورمانج، ڕۆمانی (دمدم) که ته‌نیا ڕۆمانی مێژوویی ئه‌وه نووسی. چیرۆکی(به‌یت) قه‌ڵای دمدم له ئه‌ده‌بی زاره‌کی کوردی دا پله و پێگه‌ی تایبه‌تی هه‌یه، شەڕی دمدم شەڕێک بوو لەنێوان سەفەوییەکان و کوردە سوننەەکانی دەوڵەتی عوسمانی، ئه‌م شەڕە لە ناوچەی برادۆست لە دەریاچەی ورمێ روویداوه. هەڵەبەت پێش رۆمانی (شوانی کرمانج)، لە ساڵی ١٩٢٥دا، چیرۆکی درێژی (لە خەوما)ی جەمیل سایب و ساڵی ١٩٢٧-٢٨ چیرۆکی درێژی (مەسەلەی ویژدان)ی ئەحمەد موختار جاف نووسراوە. بەڵام هیچ کام لەو دووانە نایەنە خانەی رۆمان، لەسەر چیرۆکی مەسەلەی ویژدان، مشتوومڕێکی زۆری ڕەخنەیی هەیە کە ئایا ئەم چیرۆکە ناتەواوە ڕۆمانە یان نۆڤێلێتە؟. بە هۆی تەوەری باسەکەمان ئەم لایەنە ناهووژێنین و زیاتر لەسەر ڕۆمان دەدوێن. له ڕۆمان نووسانی دانیشتووی یەکێتیی سۆڤیەت، ئه‌توانین باس له عه‌لی عه‌بدوولڕه‌حمان، سه‌عید ئیبۆ، حاجی جووندی و عه‌گید خۆدۆ که‌ین که گشتیان کتێبه‌کانییان له ئیره‌وان له چاپ دا. له کوردستانی عێراق فه‌زای ناخۆش و ئاڵۆزی سیاسی،و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی حیزبی به‌عس له گه‌ڵ هه‌ر چەشنە چالاکی فه‌رهه‌نگی کورد، لهمپەڕێکی گه‌وره بوو لهبهرههمبهر نووسه‌رانی کورد. ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له ساڵی 1956 رۆمانی (ژانی گه‌ل)ی نووسی، به‌ڵام به‌هۆی فه‌زای ناخۆش و ئیستبدادی حیزبی به‌عس تا ساڵی 1972 نه‌یتوانی بڵاوی کاته‌وه. ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌شێک له ڕۆمانه‌که‌ی له رۆژنامه‌ی رزگاری له سلێمانی بڵاو کرده‌وه وه بۆ رزگار بوون له سانسۆر و پێشگیری، پێشکه‌شی کرد به شه‌ڕڤانانی ئه‌لجه‌زایه‌ری. به‌شێکی زۆر له نووسه‌رانی کورد به‌هۆی نه‌بوونی فه‌زایه‌کی ئارام و بێ ده‌رده‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانیان له ئو‌وروپا چاپ ده‌کرت. ئه‌مه‌ش یه‌کێک له هۆیه هه‌ره گرینگه‌کانی ئاشنا نه‌بۆنی خه‌ڵکی کورد له‌گه‌ڵ به‌شیکی زۆر له ئه‌ده‌بیاتی نووسراوی کورد بوو. ڕه‌حیم قازی له کورده‌کانی کوردستانی ئێران یه‌که‌مین ڕۆمانی بە ناوی (پێشمەرگە) له ساڵی 1961 له ئیره‌وان بڵاوکردوه. مارف خه‌زنه‌دار و جه‌مال نه‌به‌ز له‌و نووسه‌رانه بوون که به‌رهه‌مه‌کانیان له ئاڵمان و مۆسکۆ بڵاوکردوه. له دووا ده‌یه‌ی هه‌شتا ڕۆمانی کوردی به سه‌قامێکی زیاتر و شێوازگه‌لی چڕ و پڕتر هاته کایه‌وه. له لایه‌ک فه‌زای ئارامی سیاسی و له‌لایه‌کیتر زیاد بوونی رێژه‌ی خوێنه‌رانی کوردی زان و کوردی نووس، بوو به‌هۆی ئه‌وه که نووسه‌رانی کورد له ناوه‌ڕۆک و فۆرمدا چه‌شنه‌گه‌لی ئه‌ده‌بی جیاواز به‌ئه‌زموون ده‌ربێنن. گێڕانه‌وه‌ی کێشه‌گه‌لی کۆمه‌لایه‌تی- سیاسی به شێوازی (ڕیالیسمی سێحراوی) بۆ به‌ختیارعه‌لی و سووریالیسم بۆ شێرزاد حه‌سه‌ن ده‌ره‌تانێکی فۆرمی، بۆ رزگاری له شێوازه‌کانی پێشوو بوو. هه‌نووکه ناوه‌ڕۆکی بهَشێکی زۆر له ڕۆمانی کوردی گێڕانه‌وه‌ی کێشه‌گه‌لی په‌نابه‌رایه‌تی، ڕه‌خنه له توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان، عه‌شق و هه‌سته‌کانی مرۆڤ و نیشاندانی فه‌زای ته‌م گرتووی ژیانی مرۆڤه. شێرزاد هه‌ینی له ڕۆمانی (سوتانی به‌فر) و ئه‌نور محه‌مه‌د له ڕۆمانی (سه‌گ دۆست) باس له کێشه‌گه‌لی په‌نابه‌ران ده‌که‌ن. شێرزاد حه‌سه‌ن له ڕۆمانی (حه‌سار و سه‌گه‌کانی باوکم) به‌ر هه‌ڵستی -باوک سالاری- ده‌بێته‌وه و، به مێتۆدی ده‌روون شیکاری فرۆیدی تاوتۆی خه‌ساره‌کانی ئه‌م کێشه‌یه ده‌کا. کاروان عومه‌ر کاکەسوور له ڕۆمانی (ماسی) خۆشه‌ویستی کچێک به دایکی له نامه‌کانیدا نیشان ده‌دات. عه‌تا نه‌هایی له ڕۆمانی (گوڵی شۆران)دا به یارمه‌تی له به‌ستێنی چیرۆکی (لاس و خه‌زاڵ) باس له مرۆڤێک ده‌کا که بۆ گه‌یشتن به هیواکانی سه‌فر ده‌کات و له‌گه‌ڕانه‌وه دا تووشی قه‌یران و ناکۆکی ده‌بێتەوە. فه‌تاح ئه‌میری له دوو ڕۆمانی (هاوارەبەرە)و (میرزا) به که‌ڵک وه‌رگرتن له زاره‌وه‌ی ناوچه‌یی، ژیانی خه‌ڵکی لادێ له مه‌زرا و هه‌ڵسوو که‌وته‌کانیان باس ده‌کات. [٣]
سەرچاوەکان
- ^ http://www.britannica.com/eb/article-9110453/novel
- ^ فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی - نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد.
- ^ ڕۆمانی کوردی، ئاوێنەی کەسایەتی خاوەن کێشە، کاوان محەمەدپوور
- فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی - نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد.