کیشوەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی Samanhagh (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Dexbot
No edit summary
ھێڵی ٨٨: ھێڵی ٨٨:
</center>
</center>
== ڕووبەر و دانیشتوان ==
== ڕووبەر و دانیشتوان ==
تێکڕای ڕووبەری ھەموو قاڕەکان ١٤٨،٦٤٧،٠٠٠کم²، یان نزیکەی %٢٩ سەر ڕووی زەوی ئەگرێتەوە کە تێکڕای ڕووبەری زەوی ٥١٠،٠٦٥،٦٠٠کم².
تێکڕای ڕووبەری ھەموو قاڕەکان ١٤٨،٦٤٧،٠٠٠کم²، یان نزیکەی %٢٩ سەر ڕووی زەوی ئەگرێتەوە کە ڕووبەری زەوی ٥١٠،٠٦٥،٦٠٠کم².


لەم خشتەیەی خوارەوە، ڕووبەر و ژمارەی دانیشتوان بە پێی مۆدێلی حەوت کیشوەری بە پوختی دانراوە؛
لەم خشتەیەی خوارەوە، ڕووبەر و ژمارەی دانیشتوان بە پێی مۆدێلی حەوت کیشوەری بە پوختی دانراوە؛

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:٣٠، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧

نەخشەیەک کە کیشوەرەکان نیشان دەدات:
    ئەمریکای
    ئانتارکتیکا
    ئەفریقا
    ئەورووپا
    ئاسیا
    ئۆسترالیا

کیشوەر، بە پانتاییەکی وشکانی فراوان ئەوترێت کە گەورەتر بێت لە دوورگە، لەگەڵ ئەوەی ئەو ڕێگەیەی کە وشکانی پێ دیاریی ئەکرێت کە کیشوەربێت یان دوورگەیەکی گەورە، ئەگۆڕێت لە نێوان جوگرافییەکان و لێکۆڵەرەوەکانی زانستی زەوی، و ئەم جیاوازە دەرکەوتووە لە ژمارەی قاڕەکان لە دابەشکاردنە جیاوازەکاندا، کیشوەرەکان بە گشتی لە ڕووی بڕیارەوە دیاری دەکرێن تا لە ڕووی پێوەرێکی ڕوونەوە. حەوت ھەرێم ھەن کە زۆرجاران وەکوو کیشوەر دەناسرێن کە لە گەوەرەوە بۆ بچووک ئەمانەن:

ئێتیمۆلۆژی

وشەی کیشوەر لە دوو پاژ پێک ھاتووە: کیش + وەر. بە بۆچۆنی جەمال نەبەز، کیش کورتکراوەی "کشک"-ە کە وێنەیەکی کۆنی "وشک" و "ھشک"-ە و لە پەھلەوی‌دا "ھوشک" بووە و لە فارسیدا بووە بە "خۆشک". کیش یان کش لە وشەکانی کشمیش و کشتوکاڵ-یشدا دەرکەوتووە و لەوانەشدا ھەر بە واتای وشک دێ. وەر و وار-یش یەک شتن. وار واتە نیشتمان، جێ، شوێن.[١] کەواتە کیشوەر سەرجەم واتە جێی وشک، زەویی وشک.

لە زمانی کوردیدا بە "کیشوەر"، "وشکارۆ" و "پارزەمین"یش دەوترێت.

پێناسە و کاربەری

بە پێکھات، "کیشوەرەکان وەکوو وشکاییگەلێکی لێکدابڕاوی گەورە و یەکپارچە دەناسرێن کە گۆڕەپانێکی ئاوی لە یەک جیایان بکاتەوە". زۆرێک لەو حەوت ھەرێمەی سەرەوە لەم پێناسەیەدا جێ ناگرن! لەبەرئەوەی کە بە ئاو لە یەک جیا نەبوونەتەوە. ھەروەھا ئەو پێومانە ئارمانییە کە دەبێت ھەر کامیان تەنێکی گەورە و یاکپارچە بن، زۆرجار لەبەر ھەڵکەوتنی ڕەفەی کیشوەری و دوورگەکان لە ناو سنووری کیشوەرکان دا، چاوپۆشی لێدەکرێت.

سنووری کیشوەرەکان

باریکترین مانای کیشوەر ئەوەیە کە: ڕووبەرێکی بێناوبڕە لە وشکایی کە کەنارەکانی دەریا یان ھەر چەشنە سنوورێکی سرووشتیی دیکە، لێوارەکانی پێکبێنن. لەم مانایەدا دەستەواژەی ئەورووپای کیشوەری بۆ ئاماژەدان بە وشکایی سەرەکیی ئەورووپا، بە ھەڵاوێرکردنی دوورگەلێک وەکوو بەریتانیای مەزن، ئایرلەند و ئایسلەند بەکاردەبرێت. وە دەستەواژەی ئۆسترالیای کیشوەری دەتوانێت ئاماژە بدات بە وشکایی سەرەکیی ئۆسترالیا، بە ھەڵاوێرکردنی تاسمانیا. ھەر بەو شێوەیە، ئەیالەتە یەکگرتووەکانی کیشوەری ئاماژە دەدات بە ٤٨ ئەیالەتی یەکگرتووی بێناوبڕ لە ناوەندی ئەمریکای باکووردا (کە بۆی ھەیە ئالاسکاش بخرێتە سەری) بەھەڵاوێرکردنی ھاوایی کە کۆمەڵە دوورگەیەکە ھەڵکوەتوو لە ئوقیانووسی پاسیفیکدا.

لە ڕوانگەی زەویناسی یان جیۆگرافیی فیزیکییەوە، کیشوەر بۆی ھەیە کە ھەندێک ئەولاتر لە وشکاییشی تێبکەوێت. واتە ئەو ناحەیەی پاڵدەستی کە چۆتە ژێر ئاو و زۆریش قووڵ نیە، ئەو شوێنەی کە پێی دەڵێن: ڕەفەی کیشوەری، ھەروەھا ئەو دوورگانەی کە لە سەر ئەو ڕەفە ھەڵکەوتوون (دوورگەکانی کیشوەری). لەم ڕوانگەوە، لێواری ڕەفەی کیشوەری سنووری ڕاستەقینەی کیشوەرە و دوورگەکانی بەریتانیای مەزن و ئایرلەند بەشێکن لە ئەورووپا و ئۆسترالیا و نیوگینی پێکەوە کیشوەرێک پێکدێنن (ئۆسترالیا-نیوگینی).

وەکوو پێکھاتەیەکی فەرھەنگی، چەمکی کیشوەر دەتوانێت دوورتر لە ڕەفەی کیشوەریش بڕوات تا دوورگەکانی ئوقیانووسی و پاژە کیشوەرییەکانیشی تێبکەوێت. بەم شێوە، ئایسلەندیش وەکوو بەشێک لە ئەورووپا و ماداگاسکاریش وەکوو بەشێک لە ئەفریقا لەبەرچاودەگیردرێت.

جیاکردنەوەی کیشوەرەکان

ئەو پێومانە ئارمانییە کە ھەر کیشوەرێک وشکایییەکی جیاواز بێت، زۆر بەئاسایی لەبەر ھەندێک بڕیارگەلی مێژوویی و دڵخوازانە چاوپۆشی لێیدەکرێت. لەو حەوت ھەرێمەی کە زۆرتر باوە وەکوو کیشوەرێک بناسرێن، تەنیا ئانتارکتیکا و ئۆسترالیا بەئاشکرا لە کیشوەرەکانی دیکە جیاوازن.

ھەندێک لە کیشوەرەکان نە وەکوو تەنگەلێکی بەتەواوی جیاواز، بەڵکوو وەکوو وشکاییگەلێکی کەم‌تازۆر جیاواز پێناسە دەکرێن. ئاسیا و ئەفریقا لە رێگای باریکەی سوێزەوە، وە ئەمریکای باکوور و باشوور لە رێگای باریکەی پاناماوە پێکەوە لێکاون. ھەر دووی ئەم باریکانە بە بەراورد لەگەڵ ئەو وشکایییانەی پێکەوە دەیلکێنن، زۆر باریکن و لە سەر ھەردووکیان کاناڵگەلی دەسکرد درووست کراوە (کاناڵی سوێز و کاناڵی پاناما) کە بە شێوەیەکی کاریگەر وشکایییەکان لێک جیادەکەنەوە.

دابەشکردنی وشکایی ئوراسیا بە دوو لەتی ئاسیا و ئەورووپا کارێکی نائاساییە، لەبەرئەوە کە ھیچ دەریایەک جیایانی نەکردۆتەوە. ڕوانگەیەک ھەیە کە ئوراسیا بۆخۆی بە کیشوەرێکی تاک دادەنێت و جیھان دابەشدەکات بە شەش کیشوەرەوە. ئەم ڕوانگەیە لەلایەن ھەندێک لە جیۆگرافیزانانەوە ھەڵگیراوە و لە ڕووسیە (کە بە سەر ئاسیا ە ئەورووپادا کێشراوە)، وڵاتانی ئەورووپای شەرقی و لە ژاپۆن بە باشتر دەزانرێت.

شکاندنی ئوراسیا بە ئەورووپا و ئاسیا بڕوای ھەندێک کەسانە کە پاشماوەی یورۆسەنتریزمن: "لە ڕووی جۆراوجۆریی فیزیکی، فەرھەنگی و مێژوویییەوە، دەکرێت چین و ھێند لەگەڵ تەواوی وشکایی ئەورووپا، نەک لەگەڵ یەک وڵاتی ئەورووپایی تەنیادا، بەراورد بکرێن. ھەڵسەنگاندنێکی باشتر دەتوانێت فەڕانسە، نەک لەگەڵ گشت ھندستان، بەڵکوو تەنیا لەگەڵ یەک ئەیالەتی ئەو وڵاتە وەکوو ئوتار پرادێش، بەراورد بکات". بە ھەر حاڵ، لەبەر ھۆکارگەلی مێژوویی و فەرھەنگی، ڕوانین بە ئەورووپا وەکوو کیشوەرێکی جیاواز ھەر بەردەوامە.

لە ھێند، چین و زۆربەی وڵاتانی ئینگلیسی-زمان وەکوو ئەیالەتە یەکگرتووەکان، کانادا، ئۆسترالیا و نیوزیلەند، ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشوور وەکوو دوو کیشوەری جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. ھەروەھا، لە زۆربەی ئاسیاشدا، مەفھوومی دوو کیشوەری ئەمریکایی باوە. ھەرچەند لە ڕابردوودا وەکوو یەک کیشوەر (کە ناوی ئەمریکا بوو) چاویان لێدەکرا. لە سەدەی ١٩ەھەمەوە، بۆ ئەوە کە لەگەڵ ئەیالەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دا تێکەڵ نەبێت، ھەندێک دەستەواژەی "ئەمریکاکان"یان بەکاردە‌ھێنا.

ئەگەر کیشوەر وەکوو وشکایییەکی جیاواز پێناسە بکرێت کە ھەموو وشکایییە پێکلکاوەکانی تەنێک لە خۆ بگرێت، ئەوکات ئەورووپا، ئاسیا و ئەفریقا یەک کیشوەر پێکدەھێنن کە بە زۆر ناو دەناسرێت، لەوانە: ئافرۆ-ئوراسیا. ئەمە مۆدێلێکی چوار-کیشوەری، بریتی لە: ئافرۆ-ئوراسیا، ئەمریکا، ئانتارکتیکا، وە ئۆسترالیا بەرھەم دێنێت .

ژمارەی کیشوەرەکان

ژمارەی کیشوەرەکانی زەوی ئەگۆڕێت بە پێی گۆشەنیگا و تێروانینە جوگرافییەکان، و بەم شێوەی خوارەوە پۆڵێنکراون

نموونەکان
حەوت کیشوەر
    ئەمریکای باکوور
    ئەمریکای باشوور
    ئانتارکتیکا
    ئەفریقا
    ئەورووپا
    ئاسیا
    ئۆسترالیا
شەش کیشوەر
    ئەمریکای باکوور
    ئەمریکای باشوور
    ئانتارکتیکا
    ئەفریقا
       ئوراسیا
    ئۆسترالیا
شەش کیشوەر
       ئەمریکاکان
    ئانتارکتیکا
    ئەفریقا
    ئەورووپا
    ئاسیا
    ئۆسترالیا
پەنج کیشوەر
       ئەمریکاکان
    ئانتارکتیکا
    ئەفریقا
       ئەوراسیا
    ئۆسترالیا
چوار کیشوەر
       ئەمریکاکان
    ئانتارکتیکا
          ئافرۆ-ئەوراسیا
    ئۆسترالیا

ڕووبەر و دانیشتوان

تێکڕای ڕووبەری ھەموو قاڕەکان ١٤٨،٦٤٧،٠٠٠کم²، یان نزیکەی %٢٩ سەر ڕووی زەوی ئەگرێتەوە کە ڕووبەری زەوی ٥١٠،٠٦٥،٦٠٠کم².

لەم خشتەیەی خوارەوە، ڕووبەر و ژمارەی دانیشتوان بە پێی مۆدێلی حەوت کیشوەری بە پوختی دانراوە؛

ھەڵسەنگاندنی ڕووبەر و دانیشتوانی کیشوەرەکان
کیشوەر ڕووبەر
(کم²)
ڕێژەی سەدی
گشت وشکایی
ژمارەی دانیشتوان (بە نزیکی)
ساڵی ٢٠٠٨
ڕێژەی سەدی
ھەموو دانیشتووان
چڕیی دانیشتوان
لە ھەر کم²
ئاسیا ٤٣،٨١٠،٠٠٠
٢٩.٥%
٣،٨٧٩،٠٠٠،٠٠٠
٦٠%
٨٦.٧٠
ئەفریقا ٣٠،٣٧٠،٠٠٠
٢٠.٤%
٩٢٢،٠١١،٠٠٠
١٤%
٢٩.٣٠
ئەمریکای باکوور ٢٤،٤٩٠،٠٠٠
١٦.٥%
٥٢٨،٧٢٠،٥٨٨
٨%
٢١.٠
ئەمریکای باشوور
١٧،٨٤٠،٠٠٠
١٢.٠%
٣٨٢،٠٠٠،٠٠٠
٦%
٢٠.٨
ئانتارکتیکا
١٣،٧٢٠،٠٠٠
٩.٢%
١،٠٠٠
٠.٠٠٠٠٢%
٠.٠٠٠٠٧
ئەورووپا
١٠،١٨٠،٠٠٠
٦.٨%
٧٣١،٠٠٠،٠٠٠
١١%
٦٩.٧
ئۆسترالیا
٩،٠٠٨،٥٠٠
٥.٩%
٣٢،٠٠٠،٠٠٠
٠.٥%
٣.٦


کیشوەری ئاسیا

  • ژمارەی دەوڵەتەکان: ٤٧ دەوڵەت بە فەڕمی ناسێنراون، لەگەڵ ٤ دەسەڵاتی نیمچەسەربەخۆدا.
  • ڕووبەر: نزیکەی ٤٤،٠٠٠،٠٠٠ كم²
  • درێژدبێتەوە لە بازنەی پانی ١٠باشوور ٨١ باکوور یان لەسەر نزیکەی ٩١ بازنەی پانیدا
  • ژمارەی دانیشتوان: ٣ ملیار (٤,١٥٠,٠٠٠,٠٠٠)کەس
  • بەرزترین لوتکە: لوتکەی ئەڤەرێست (نیپاڵ – تبت) ٨٨٤٨م.
  • درێژترین ڕووبار: یانج کیانج ٥٤٧٠م لە چین.
  • گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: رووسیا
  • گەورەترین شار: تۆکیۆ (١٧ ملیۆن کەس)
  • گرنگترین بەرهەمە کشتوکاڵیەکان: برنج، گەنم، زەیتون، پاقلە، قامیشی شەکر، گوێزی هیندی، چا، خورما، ترشەمەنییەکان، لۆکە، لاستیک، تەختە.
  • سەروەتە کانزایی وکانییەکان: پەترۆل، ئاڵتون، یۆکسیت، خەڵوزی مسین، قوڕقوشم، ئەلەمنیۆم، ئاسن، مەنگەنیز.

کیشوەری ئەفریقا

  • ژمارەی دەوڵەتەکان: ٥١ دەوڵەتی سەربەخۆ
  • ڕووبەر: ٣٠،٣١٩،٠٠٠ كم²
  • ژمارەی دانیشتوان: نزیکەی ٩٥٠ ملیۆن کەس
  • بەرزترین لوتکە: کلیمانگارۆ لە تەنزانیا (٥٨٩٥م)
  • درێژترین ڕووبار: ڕووباری نییل ٦٦٩٥کم
  • گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: سوودان (٢،٥٠٥،٨١٣كم²)
  • گەورەترین وڵاتی لە دانیشتواندا: نێجیریا
  • گەورەترین شار: قاهیرە (١٢ ملیۆن کەس)
  • گەورەترین وڵاتی لە ناردنی نەوتدا: لیبیا
  • گرنگترین بەرهەمە کشتوکاڵیەکان:گەنم، گەنمەشامی، زەیتون، ترێ، قامیشی شەکر، خورما، ترشەمەنییەکان، پاقلەی سوودانی، مۆز، لۆکە، لاستیک.
  • سەروەتە کانزایی وکانییەکان:بەترۆل، خەڵوز، ئاسن، مس، ئاڵتون، ئەڵماس، فۆسفات، کۆبالت، کرۆم، تەنەکە.

کیشوەری ئەوروپا

  • ژمارەی دەوڵەتەکان: ٥٣ دەوڵەتی سەربەخۆ
  • ڕووبەر: ١٠،٥٣١،٠٠١ كم²
  • ژمارەی دانیشتوان: ٩٠٠ ملیۆن کەس
  • بەرزترین لوتکە: لوتکەی بڕوز (٥٦٣٣م) لە زنجیر چیایی قەوقاز
  • درێژترین ڕووبار: ڕووباری فەلجا ٣٦٨٨کم و ئەڕژێتە دەریای قەزوینەوە.
  • گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا:ئۆکرانیا (٦٠٣،٥٥٠کم٢)
  • گەورەترین وڵاتی لە دانیشتواندا: ئاڵمانیا (٧٨ ملیۆن کەس)
  • گەورەترین شار:پاریس (١٤ ملیۆن کەس)
  • گرنگترین بەرهەمە کشتوکاڵیەکان:گەنم، گەنمەشامی، جۆ، برنج، چەوەندەر، لۆکە، زەیتون، ترێ، ترشەمەنییەکان، تەختە.
  • سەروەتە کانزایی وکانییەکان: بەترۆل، خەڵوز، نیکل، بۆکسیت، ئاسن، زینگ، مەنگەنیز، گۆگرد، قوڵڕقوشم، مس، جیوە.

کیشوەری ئەمریکای باکوور

  • ژمارەی دەوڵەتەکان: ٣٧ دەوڵەتی سەربەخۆ
  • ڕووبەر: ٢٤،٢٥٧،٠٠٠ كم²
  • ژمارەی دانیشتوان: ٥٠٠ ملیۆن کەس
  • بەرزترین لوتکە: لوتکەی ماکنلی لە ئەلاسکا (٦١٩٣)م
  • درێژترین ڕووبار: میسیسپی
  • گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: کەنەدا (٩،٩٨٤،٦٧٠ کم٢)
  • گرنگترین بەرهەمە کشتوکاڵیەکان: گەنم، گەنمەشامی، میوە، ترێ، (شۆڤان)، شەکر، قاوە، لۆکە، مۆز، تەختە.
  • سەروەتە کانزایی وکانییەکان: پەترۆل، خەڵوز، نیکل، تەنەکە، گۆگرد، فۆسفات، بۆکسیت، مس، ئاسن، قوڕقوشم، زینگ، زیو، ئاڵتون.

کیشوەری ئەمریکای باشوور

  • ژمارەی دەوڵەتەکان: ١٢ دەوڵەت
  • ڕووبەر: ١٧،٨١٠،٠٠٠ كم²
  • ژمارەی دانیشتوان: ٣٠٠ ملیۆن کەس
  • بەرزترین لوتکە: ئەکونگاجوا لە ئەرجەنتین (٦٩٦٠کم)
  • درێژترین ڕووبار: ئەمازۆن لە بەڕازیل (٦٥٧٠کم)
  • گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: بەڕازیل (٨،٥١١،٩٦٥ کم٢)
  • گەورەترین وڵاتی لە دانیشتواندا: بەڕازیل (١٥١ ملیۆن کەس)
  • گەورەترین شار: بیوونس ئایرس (١٠ ملیۆن کەس)
  • گرنگترین بەرهەمە کشتوکاڵیەکان: مۆز، ترشەمەنییەکان، کەتان، قاوە، کاکاو، قامیشی شەکر، ترێ، گەنم، گەنمەشامی، لۆکە، لاستیک، تەختە.
  • سەروەتە کانزایی وکانییەکان: پەترۆل، خەڵوز، ئەلەمنیۆم، زمیرد، ئەڵماس، بۆکسیت، مس، ئاسن، مەنگەنیز، زیو، ئاڵتون.

کیشوەری ئوسترالیا یان ئووقیانووسیا

  • ژمارەی دەوڵەتەکان: یەک دەوڵەت (٣٢ ویلایەت)
  • ڕووبەر: ٨،٥١٠،٠٠٠ كم²
  • ژمارەی دانیشتوان: ٣٠ ملیۆن کەس
  • بەرزترین لوتکە: لوتکەی ویلهلم لە دوورگەی پاپوای نوێ (٤٩٦٤م)
  • درێژترین ڕووبار: مورای و روافدە ٢٥٧٥کم
  • گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: ئوسترالیا ٧،٦٨٦،٨٥٠کم٢
  • گەورەترین شار: سیدنی لە ئوسترالیا (٤ ملیۆن کەس)
  • گرنگترین بەرهەمە کشتوکاڵیەکان: ترێ، مۆز، سێو، قامیشی شەکر، گوێزی هیندی، گەنم، کاکاو، قاوە، تەختە، لاستیک
  • سەروەتە کانزایی وکانییەکان: پەترۆل، خەڵوز، ئاڵتون، زیو، قوڕقوشم، زینگ، مس، نیکڵ.

ژێدەرەکان

  1. ^ نەبەز، جەمال؛ وشەنامەی ئێتیمۆلۆژیای زمانی کوردی؛ لاپەڕەکانی ١٩٤ و ٣٤٠