پایسکلدزەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
No edit summary
ب بنار جبار پەڕەی پاسکیل دزەکانی گواستەوە بۆ پایسکلدزەکان
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:٥٦، ٢٧ی ئابی ٢٠١٧

پاسکیل دزەکان
دەرھێنەرڤیتۆریۆ دیسیکا
بەرھەمھێنەرپرۆدیۆسیۆنی دیزیکا
نووسینڤیتۆرییۆ دیسیکا ، سوسۆ دامیکۆ ، سیزار زاڤاتینی ، جیراردۆ گوێرێری ، ئۆرێستێ بیانکۆلێ ، ئەدۆلفۆ فرانکی ، چیرۆکی سەرەکی (لویجی بارتۆلینی)
کاستئینزۆ ستایۆلا ، لامبێرتۆ ماگیۆرانی
مۆسیقائەلیساندرۆ چیچیۆنینی
وێنەگری سینەماییکارلۆ مۆنتۆری
دەستکاریئیرالدۆ دا ڕۆما
ماوەی فیلم٩٣ خولەک
وڵاتئیتاڵیا
زمانئیتاڵی
تێچوون٨١ هەزار دۆلار
داھات٣٧١ هەزار دۆلار

پاسکیل دزەکان بە ئیتاڵیی ( Ladri di biciclette ) فیلمێکی ئیتاڵییە بەرهەمهێنراوە لە ساڵی ١٩٤٨ لە دەرهێنانی ڤیتۆریۆ دیسیکایە باس لە باوکێکی هەژار دەکات کە لەگەڵ کوڕەکەیدا بەدوای پاسکیلە دزراوەکەیدا دەگەڕێت کە ئەگەر بێتو نەیدۆزێتەوە کارەکەی لەدەست دەدات

پاسکیل دزەکان لە ڕۆمانێکی لویجی بارتۆلینی وەرگیراوە و لامبێرتۆ ماگیۆرانی ڕۆڵی باوکە خەمبارەکە دەگێڕێت و ئینزۆ ستایۆلاش ڕۆڵی کوڕەکەی دەگێڕێت ، ئەم فیلمە بە شاکاری نیۆڕیالیزمی ئیتاڵی دادەنرێت و لە ساڵی ١٩٥٠ خەڵاتێکی ئۆسکاری وەرگرتووە وەکو شانازی[١] و لەنێو باشترین فیلمەکانی مێژوودا بە پێی سایت ئاند ساوند کە ٨٤٦ ڕەخنەگری دیاریان کردووە ڕیزبەندی ٣٣ی پێدراوە[٢] هەروەها ئینستیوتی فیلمی بەریتانی لە نێو ئەو ٥٠ فیلمەدا دایناوە کە پێویستە پێش ١٤ ساڵی تەماشا بکرێن[٣]

چیرۆک

ئەنتۆنیۆ پیاوێکی خێزاندارە کە تازە کاری دەست کەوتووە بەڵام بۆ کارەکەی پێویستی بە پاسکیلێکە بەڵام پاسکیلی نییە ناچار هەندێک پارچەی جێخەو و بەتانی دەفرۆشێت تا پاسکیلێک بکڕێت ، دوای ئەوەی دەچێتە سەر کارەکەی کە هەڵواسینی پۆستەر و ڕیکلامە پاسکیلەکەی لێدەدزرێت و ئەویش زۆر پێویستیەتی بۆیە لەگەڵ کوڕەکەی دەست دەکات بە گەڕان بەدوای پاسکیلەکەدا و بە درێژایی ڕۆژ لەگەڵ برونۆی کوڕی دەگەڕێن و بەهۆی ئەو پەستانەوە کە لەسەر ئەنتۆنیۆی باوکە زۆر جار لە برونۆ توڕە دەبێت و لێێدەدات و هەندێکاتیش ئارامە و لەگەڵ کوڕەکەیدا زۆر میهرەبانە ، دوای هەوڵدانێکی زۆر کەسێک دەدۆزێتەوە کە دڵنیایە ئەو دزی پاسکیلەکەیەتی و دوای دەکەوێت بەڵام خەڵکی گەڕەک هەموان پشتگیری لەگومانلێکراوەکە دەکەن و پۆلیسیش پاسکیلەکە نادۆزێتەوە لە ماڵی گومانلێکراودا بۆیە ئەنتۆنیۆ ناچار دەکرێت ئەو گەڕەکە جێبهێڵێت و بە شەرمەزاریەوە لەگەڵ کوڕەکەی ئەوێ جێدەهێڵێت و بێهیوا بووە لە دۆزینەوەی پاسکیلەکەی ، ئەنتۆنیۆ پاسکیلێک دەبینێت لەبەردەم ماڵێکدا و بە کوڕەکەی دەڵێت بەو پاسە بڕۆرەوە ماڵەوە بەڵام کوڕەکەی سواری پاسەکە نابێت و لە سوچێکەوە تەماشای باوکی دەکات ، ئەنتۆنیۆ هەوڵی دزینی ئەو پاسکیلە دەدات بەڵام خەڵکی دەیگرن و بەڵام ناهێڵن کار بگاتە پۆلیسخانە لەو کاتەدا کەسێک بە تەشەرەوە ئەنتۆنیۆ دەڵێت : چ نمونەیەکی جوان بۆ کوڕەکەت جێدەهێڵیت

برونۆی بچوک کڵاوەکەی باوکی هەڵدەگرێتەوە بە گریانەوە لەگەڵ باوکی قەرەباڵغیەکە جێدەهێڵێت

سەرچاوەکان

  1. ^ لیستی خەڵات و پاڵاوتنەکانی پاسکیل دزەکان - IMDB کۆتا سەردان - ٢١ی ٨ی ٢٠١٧
  2. ^ باشترین سەد فیلمەکەی مێژوو - BFI کۆتا سەرداب ٢١ی ٨ ی ٢٠١٧
  3. ^ ٥٠ فیلم کە پێویستە پێش ١٤ ساڵی ببینرێن - دەیلی مەیڵ - کۆتاسەردان ٢١ی ٨ی ٢٠١٧