کیشوەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب r2.5.1) (بۆت زیادکردن: map-bms:Bawana |
ب r2.7.1) (بۆت چاکسازی: el:Ήπειρος (γεωγραφία) |
||
ھێڵی ١٥٧: | ھێڵی ١٥٧: | ||
[[de:Kontinent]] |
[[de:Kontinent]] |
||
[[diq:Qıtey]] |
[[diq:Qıtey]] |
||
[[el:Ήπειρος (γεωγραφία)]] |
|||
[[el:Ήπειροι]] |
|||
[[en:Continent]] |
[[en:Continent]] |
||
[[eo:Kontinento]] |
[[eo:Kontinento]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٩:٤٤، ١١ی ئازاری ٢٠١١
کیشوەر (کیش، "وشک" + وەر، "وار، جێ، شوێن")، بە ھەر کام لە چەند تەنی گەورەی وشکایی لە سەر زەوی دەوترێت. کیشوەرەکان بە گشتی لە ڕووی بڕیارەوە دیاری دەکرێن تا لە ڕووی پێوەرێکی ڕوونەوە. حەوت ھەرێم ھەن کە زۆرجاران وەکوو کیشوەر دەناسرێن کە لە گەوەرەوە بۆ بچووک ئەمانەن:
- ئاسیا
- ئەفریقا
- ئەمریکای باکوور
- ئەمریکای باشوور
- ئانتارکتیکا (ڕچاوی باشوور)
- ئەورووپا
- ئۆسترالیا
ئێتیمۆلۆژی
وشەی کیشوەر لە دوو پاژ پێک ھاتووە: کیش + وەر. بە بۆچۆنی جەمال نەبەز، کیش کورتکراوەی "کشک"-ە کە وێنەیەکی کۆنی "وشک" و "ھشک"-ە و لە پەھلەویدا "ھوشک" بووە و لە فارسیدا بووە بە "خۆشک". کیش یان کش لە وشەکانی کشمیش و کشتوکاڵ-یشدا دەرکەوتووە و لەوانەشدا ھەر بە واتای وشک دێ. وەر و وار-یش یەک شتن. وار واتە نیشتمان، جێ، شوێن.[١] کەواتە کیشوەر سەرجەم واتە جێی وشک، زەویی وشک.
پێناسە و کاربەری
بە پێکھات، "کیشوەرەکان وەکوو وشکاییگەلێکی لێکدابڕاوی گەورە و یەکپارچە دەناسرێن کە گۆڕەپانێکی ئاوی لە یەک جیایان بکاتەوە". زۆرێک لەو حەوت ھەرێمەی سەرەوە لەم پێناسەیەدا جێ ناگرن! لەبەرئەوەی کە بە ئاو لە یەک جیا نەبوونەتەوە. ھەروەھا ئەو پێومانە ئارمانییە کە دەبێت ھەر کامیان تەنێکی گەورە و یاکپارچە بن، زۆرجار لەبەر ھەڵکەوتنی ڕەفەی کیشوەری و دوورگەکان لە ناو سنووری کیشوەرکان دا، چاوپۆشی لێدەکرێت. لە زمانی کوردیدا بە "کیشوەر"، "وشکارۆ"ش دەوترێت.
سنووری کیشوەرەکان
باریکترین مانای کیشوەر ئەوەیە کە: ڕووبەرێکی بێناوبڕە لە وشکایی کە کەنارەکانی دەریا یان ھەر چەشنە سنوورێکی سرووشتیی دیکە، لێوارەکانی پێکبێنن. لەم مانایەدا دەستەواژەی ئەورووپای کیشوەری بۆ ئاماژەدان بە وشکایی سەرەکیی ئەورووپا، بە ھەڵاوێرکردنی دوورگەلێک وەکوو بریتانیای مەزن، ئایرلەند و ئایسلەند، بەکاردەبرێت. وە دەستەواژەی ئۆسترالیای کیشوەری دەتوانێت ئاماژە بدات بە وشکایی سەرەکیی ئۆسترالیا، بە ھەڵاوێرکردنی تاسمانیا. ھەر بەو شێوەیە، ئەیالەتە یەکگرتووەکانی کیشوەری ئاماژە دەدات بە ٤٨ ئەیالەتی یەکگرتووی بێناوبڕ لە ناوەندی ئەمریکای باکووردا (کە بۆی ھەیە ئالاسکاش بخرێتە سەری) بەھەڵاوێرکردنی ھاوایی کە کۆمەڵە دوورگەیەکە ھەڵکوەتوو لە ئوقیانووسی پاسیفیکدا.
لە ڕوانگەی زەویناسی یان جیۆگرافیی فیزیکییەوە، کیشوەر بۆی ھەیە کە ھەندێک ئەولاتر لە وشکاییشی تێبکەوێت. واتە ئەو ناحەیەی پاڵدەستی کە چۆتە ژێر ئاو و زۆریش قووڵ نیە، ئەو شوێنەی کە پێی دەڵێن: ڕەفەی کیشوەری، ھەروەھا ئەو دوورگانەی کە لە سەر ئەو ڕەفە ھەڵکەوتوون (دوورگەکانی کیشوەری). لەم ڕوانگەوە، لێواری ڕەفەی کیشوەری سنووری ڕاستەقینەی کیشوەرە و دوورگەکانی بریتانیای مەزن و ئایرلەند بەشێکن لە ئەورووپا و ئۆسترالیا و نیوگینی پێکەوە کیشوەرێک پێکدێنن (ئۆسترالیا-نیوگینی).
وەکوو پێکھاتەیەکی فەرھەنگی، چەمکی کیشوەر دەتوانێت دوورتر لە ڕەفەی کیشوەریش بڕوات تا دوورگەکانی ئوقیانووسی و پاژە کیشوەرییەکانیشی تێبکەوێت. بەم شێوە، ئایسلەندیش وەکوو بەشێک لە ئەورووپا و ماداگاسکاریش وەکوو بەشێک لە ئەفریقا لەبەرچاودەگیردرێت.
جیاکردنەوەی کیشوەرەکان
ئەو پێومانە ئارمانییە کە ھەر کیشوەرێک وشکایییەکی جیاواز بێت، زۆر بەئاسایی لەبەر ھەندێک بڕیارگەلی مێژوویی و دڵخوازانە چاوپۆشی لێیدەکرێت. لەو حەوت ھەرێمەی کە زۆرتر باوە وەکوو کیشوەرێک بناسرێن، تەنیا ئانتارکتیکا و ئۆسترالیا بەئاشکرا لە دیکەی کیشوەرەکان جیاوازن.
ھەندێک لە کیشوەرەکان نە وەکوو تەنگەلێکی بەتەواوی جیاواز، بەڵکوو وەکوو وشکاییگەلێکی کەمتازۆر جیاواز پێناسە دەکرێن. ئاسیا و ئەفریقا لە رێگای باریکەی سوێزەوە، وە ئەمریکای باکوور و باشوور لە رێگای باریکەی پاناماوە پێکەوە لێکاون. ھەر دووی ئەم باریکانە بە بەراورد لەگەڵ ئەو وشکایییانەی پێکەوە دەیلکێنن، زۆر باریکن و لە سەر ھەردووکیان کاناڵگەلی دەسکرد درووست کراوە (کاناڵی سوێز و کاناڵی پاناما) کە بە شێوەیەکی کاریگەر وشکایییەکان لێک جیادەکەنەوە.
دابەشکردنی وشکایی ئوراسیا بە دوو لەتی ئاسیا و ئەورووپا کارێکی نائاساییە، لەبەرئەوە کە ھیچ دەریایەک جیایانی نەکردۆتەوە. ڕوانگەیەک ھەیە کە ئوراسیا بۆخۆی بە کیشوەرێکی تاک دادەنێت و جیھان دابەشدەکات بە شەش کیشوەرەوە. ئەم ڕوانگەیە لەلایەن ھەندێک لە جیۆگرافیزانانەوە ھەڵگیراوە و لە ڕووسیە (کە بە سەر ئاسیا ە ئەورووپادا کێشراوە)، وڵاتانی ئەورووپای شەرقی و لە ژاپۆن بە باشتر دەزانرێت.
شکاندنی ئوراسیا بە ئەورووپا و ئاسیا بڕوای ھەندێک کەسانە کە پاشماوەی یورۆسەنتریزمن: "لە ڕووی جۆراوجۆریی فیزیکی، فەرھەنگی و مێژوویییەوە، دەکرێت چین و ھێند لەگەڵ تەواوی وشکایی ئەورووپا، نەک لەگەڵ یەک وڵاتی ئەورووپایی تەنیادا، بەراورد بکرێن. ھەڵسەنگاندنێکی باشتر دەتوانێت فەڕانسە، نەک لەگەڵ گشت ھندستان، بەڵکوو تەنیا لەگەڵ یەک ئەیالەتی ئەو وڵاتە وەکوو ئوتار پرادێش، بەراورد بکات". بە ھەر حاڵ، لەبەر ھۆکارگەلی مێژوویی و فەرھەنگی، ڕوانین بە ئەورووپا وەکوو کیشوەرێکی جیاواز ھەر بەردەوامە.
لە ھێند، چین و زۆربەی وڵاتانی ئینگلیسی-زمان وەکوو ئەیالەتە یەکگرتووەکان، کانادا، ئۆسترالیا و نیوزیلەند، ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشوور وەکوو دوو کیشوەری جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. ھەروەھا، لە زۆربەی ئاسیاشدا، مەفھوومی دوو کیشوەری ئەمریکایی باوە. ھەرچەند لە ڕابردوودا وەکوو یەک کیشوەر (کە ناوی ئەمریکا بوو) چاویان لێدەکرا. لە سەدەی ١٩ەھەمەوە، بۆ ئەوە کە لەگەڵ ئەیالەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دا تێکەڵ نەبێت، ھەندێک دەستەواژەی "ئەمریکاکان"یان بەکاردەھێنا.
ئەگەر کیشوەر وەکوو وشکایییەکی جیاواز پێناسە بکرێت کە ھەموو وشکایییە پێکلکاوەکانی تەنێک لە خۆ بگرێت، ئەوکات ئەورووپا، ئاسیا و ئەفریقا یەک کیشوەر پێکدەھێنن کە بە زۆر ناو دەناسرێت، لەوانە: ئافرۆ-ئوراسیا. ئەمە مۆدێلێکی چوار-کیشوەری، بریتی لە: ئافرۆ-ئوراسیا، ئەمریکا، ئانتارکتیکا، وە ئۆسترالیا بەرھەم دێنێت .
ژمارەی کیشوەرەکان
چەندین ڕێگەمان ھەیە بۆ ھەڵبژاردنی کیشوەرەکان.
نموونەکان | ||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|
حەوت کیشوەر | ||||||||
شەش کیشوەر | ||||||||
شەش کیشوەر | ||||||||
پەنج کیشوەر | ||||||||
چوار کیشوەر |
پانتایی و ئاپۆرە
لەم خشتەیەی خوارەوە، پانتایی و ئاپۆرە بە پێی مودێلی حەوت کیشوەری، پوختە، دانراوە:
کیشوەر | پانتایی (km²) |
سەدیچنی گشت وشکایی |
ئاپۆرەی تەقریبی ساڵی ٢٠٠٨ |
سەدیچنی گشت ئاپۆرە |
چڕیی خەڵک لە ھەر km² |
---|---|---|---|---|---|
ئاسیا | ٤٣،٨١٠،٠٠٠ | ||||
ئەفریقا | ٣٠،٣٧٠،٠٠٠ | ||||
ئەمریکای باکوور | ٢٤،٤٩٠،٠٠٠ | ||||
ئەمریکای باشوور | |||||
ئانتارکتیکا | |||||
ئەورووپا | |||||
ئۆسترالیا |
گشت پانتاییی ھەموو کیشوەرەکان ١٤٨،٦٤٧،٠٠٠ کیلومتری چواگۆشە یان ٢٩.١%ی ڕووبەری زەوینە.
ژێدەرەکان
- ^ نەبەز، جەمال؛ وشەنامەی ئێتیمۆلۆژیای زمانی کوردی؛ لاپەڕەکانی ١٩٤ و ٣٤٠