ویکیپیدیا:شێواز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{سیاسەتی ڕەسمی}}
مەبەست لە نووسینی ئەم شێوازنامەیە یەکسانکردنی نووسینی وتارەکانی ویکیپیدیایە چونکە ئەوە دەەبێتە هۆی دۆزینەوە، چاکسازی و خوێندنەوەی ئاسانی وتارەکان. یاساکانی ژێرەوە بە پێویست باشترینەکان نین و دوایین شێوازیش نین. بەڵام ئەگەر هەمووان لە شێوەیەکی یەکسان کەڵک‌وەرگرن ئەبێتە هۆی بەکارهێنانی ئاسانتری ویکیپیدیا.
مەبەست لە نووسینی ئەم شێوازنامەیە یەکسانکردنی نووسینی وتارەکانی ویکیپیدیایە چونکە ئەوە دەەبێتە هۆی دۆزینەوە، چاکسازی و خوێندنەوەی ئاسانی وتارەکان. یاساکانی ژێرەوە بە پێویست باشترینەکان نین و دوایین شێوازیش نین. بەڵام ئەگەر هەمووان لە شێوەیەکی یەکسان کەڵک‌وەرگرن ئەبێتە هۆی بەکارهێنانی ئاسانتری ویکیپیدیا.



وەک پێداچوونەوەی ‏٠٠:٢٣، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧

مەبەست لە نووسینی ئەم شێوازنامەیە یەکسانکردنی نووسینی وتارەکانی ویکیپیدیایە چونکە ئەوە دەەبێتە هۆی دۆزینەوە، چاکسازی و خوێندنەوەی ئاسانی وتارەکان. یاساکانی ژێرەوە بە پێویست باشترینەکان نین و دوایین شێوازیش نین. بەڵام ئەگەر هەمووان لە شێوەیەکی یەکسان کەڵک‌وەرگرن ئەبێتە هۆی بەکارهێنانی ئاسانتری ویکیپیدیا.

نووسینی وتارێکی ڕوونکەرەوە و بێ‌لایانانە زۆر گرنگترە لە شێوازی بەرچاوخستنەکەی. نووسەرەکان زۆرلێکراو نین بو پابەندی بە هەموو یاساکان. یەکێک لە باشیەکانی ویکینووسین ئەوەیە کە باشترین پێویست نییە.

ناوی وتار، سەرناوەکان و بەشەکان

ناوی وتار

  • باوترین ناو بۆ ئەو بابەتە لە نێو کتێبەکان و بڵاوکراوەکان و کۆمەڵانی خەڵک بێت. ئەوەتان لە بەرچاو ببێت کە ئەگەر کەسێک ئەم بابەتەی بوێ بۆ چ وشەیەک دەگەڕێ.
  • لە بواری ڕێزمانەوە دەبێ ناو یان ڕستەی ناوی بێت (نموونە: تیرۆری قاسملوو دروستە نەک قاسملوو چۆن تیرۆر کرا؟)
  • ئەگەر ناوەکە بۆ چەند بابەتی جیاواز بەکاردێت ڕوونکردنەوەی بۆ بکرێت. نموونە:
    • کاتێک ناوی وتارێک لەو چەند وتاری تر گرنگتر بێت، وەک ھەولێر، ە پەڕەی تایبەت دەبێ بۆ ھەولێر بێت. لەو پەڕەدا بەستەرێکی تایبەت دەبێ ببێ بۆ ھەولێر (ڕوونکردنەوە) کە لەو پەڕەدا بەستەر ھەیە بۆ سەرجەم ئەو وتارانەی وشەی ھەولێریان تێدایە. وەک: ھەولێر (پارێزگا) یا ھەولێر (کتێب).
    • کاتێک وتارەکان لە یەک ئاستدا بن، وەک: دارستان (کۆمەڵە شیعر)، دارستان (جوگرافیا)، دارستان (شار).
  • بە کوردی بێت (نموونە: گووگڵ نەک Google)
  • ناوی وتار دەبێ کورت بێت و کەمتر لە ١٠ وشە ببێت.
  • بە ھۆی بەرگری لە کێشەی تەکنیکی ھێماکانی # < > [ ] | { } / + نابێ بەکاربێت لە ناوەکەدا.

نووسینی کۆدەکان

تەواوی پیتەکان و نیشانەکان دەبێ بە نووسە دروستەکەیان بنووسرێن. پەڕەی نووسینی کوردی، زانیاریی زۆرتری سەبارەت بە شێوەی تایپکردنی دروستی کوردی تێدایە.

ڕێنووس

بۆ یەکگرتووکردنی شێوازی نووسینی وتارەکان ھەندێک یاسا ھەن کە دەبێ لەبەرچاو بگیرێن. پەڕەی ڕێنووسی کوردی، زانیاریی زۆرتری سەبارەت بەم مەبەستە لە خۆ دەگرێت.

دەستووری نووسینی ناوەرۆک

شێوازی نووسینی ناوەرۆکی نووسراوەکان وەک هەموو زانستنامەکانی دیکە دەبێ بە شێوەی فەرمی بێت. بەڵام وا نەبێت کە نووسراوەکە قورس بێت یان وشەی وای تێدا بەکاربهێندرێت کە کەس لێی تێ‌نەگات.

نموونەیەک لە فەرمی بوونی نووسراوەکان ئەوەیە کە لە جیاتی ئەوە شتێک لە زمانی خۆمانەوە بگێڕینەوە، واتە یەکەم کەسی، لە زمانی کەسێ نادیار بیگێڕینەوە. بە جێگەی "لە خوارەوە سەبارەت بەم بابەتە زیاترم نووسیوە" دەبێ بنووسیت "لە خوارەوە سەبارەت بەم بابەتە زیاتر نووسراوە".

زمانی نووسراوەکان دەبێ لەو زمانەی قسەی‌پێ‌دەکەین نەختێ جیاواز بێت. وشەکان بە تەواوی بەکاربێن. هەڵە: "ڕۆی" - درووست: "ڕۆیشت".

لە لاپەڕەکانی لێدوان دەکرێ نافەرمی بنووسرێت بەڵام وا باشترە کە لەوێشدا هەر بە فەرمی بنووسرێت.

کاتی باسکردنی ڕووداوێک کە لە ڕابردوودا ڕووی داوە، باشتر وایە شێوازی باسکردنەکە بۆ ڕابردوو بێت. "ئەمڕۆ لە بەغدا تەقینەوەیەک ڕوو دەدات" باشتر وایە بنووسرێت "ئەمڕۆ لە بەغداد تەقینەوەیەک ڕووی دا" . ئەوە بەو مانا نییە کە نوووسەران مافی بەکارهێنانی ئەو شێوازی گێڕانەوەیان نییە، لە ھەندێک شۆیندا لەوانەیە جوانتر بێت ئەگەر هەروا باس لە ڕووداوەکان بکەین.

خاڵبەندی

خاڵەکان بۆ ڕاحەتتر خوێندنەوەی نووسراوەکان بەکاردێن کە لەسەر دوو جۆرن.

  1. خاڵە تاکەکان وەک: . و ،
  2. خاڵە دوانییەکان وەک: () <> ""

تاکەکان

کاتی بەکارهێنان (.) و (،) دەبێ دوو شتمان لەبیربێت:

  • دەنووسێن بە دوایین پیتی پێش خۆیان
  • دوای ئەو خاڵانە دەبێ حەتمەن یەک بۆشایی هەبێ هەتا پیتی دواتر

بۆ نموونە

    • دروست:
      • ئەگەر چی ڕۆشتی، قەد ناچی لەیادم
    • هەڵە:
      • ئەگەر چی ڕۆشتی،قەد ناچی لەیادم
      • ئەگەر چی ڕۆشتی ، قەد ناچی لەیادم
      • ئەگەر چی ڕۆشتی ،قەد ناچی لەیادم

دوانییەکان

ئەو خاڵانەی دوانیی بەکاردێن، لە دوو نووسە پێکهاتوون. نووسەیەک کە دەیکاتەوە، نووسەیەک کە دەیبەستێ. کاتی بەکارهێنان ئەوانەی خوارەمان لەبیربێت:

  • نووسەی کردنەوە دەگەڵ پیتی پێش خۆی بۆشایەکی نێوانە، بەڵام پیتی دوای ئەو پێوەی دەنووسێت
  • نووسەی بەستن بێ بۆشایی دەگەڵ پیتی پێش خۆی‌ دەنووسرێت، بەڵام دوای ئەو، بۆشاییەک دەبی ببێت
  • دروست
    • کوردستان (لە پانتاییدا) لە ژاپۆن گەورەترە.
  • هەڵە
    • کوردستان(لە پانتاییدا)لە ژاپۆن گەورەترە.
    • کوردستان( لە پانتاییدا )لە ژاپۆن گەورەترە.
    • کوردستان(لە پانتاییدا) لە ژاپۆن گەورەترە.
    • کوردستان (لە پانتاییدا)لە ژاپۆن گەورەترە.

گێڕانەوە

لە نووسینی کوردیدا هەردوو «» (لە فارسیدا) و "" (لە ئینگلیزیدا) بۆ نیشاندانی گێڕانەوە بەکاردێن. ویکیپیدیا شوێنی کۆکردنەوەی گێراوەکان نییە، بەڵام هێنانی گێڕانەوەیەک لە نێوان نووسراوەی وتار گرفتی نییە. ویکیپرۆژەیەکی خوشکی هەیە بەناوی وتە‌ویکی کە بۆ کۆکردنەوەی گێڕاوەکانە بەکار دێت.

نووسینی ڕێکەوتەکان

هەرجۆرە نووسینی ڕێکەوتەکان لە ناوەرڕۆکی وتاردا ئازادە. بەڵام ئەگەر بەو شێوازەی خوارەوە بەکار بێت، دەست‌پێ‌گەیشتنی هەمووان بە وتارە پەیوەندیدارەکان ئاسان دەبێتەوە. بۆ نموونە «...کۆماری مەهاباد لە ساڵی ۱۹٤٤...» خوێنەر دەتوانێت ڕووداوەکانی ساڵی ۱۹٤٤ و هەروا وتارەکانی تایبەت بە کۆماری مەهاباد بدۆزێتەوە.

شێوازی پێشنیارکراو بۆ نووسینی ڕێکەوت

بۆ نووسینی پێشکەوتووی ڕێکەوت ئەم دەستوورە بەکاردێت:

«... لە [[١٩٠٠|ساڵی ١٩٠٠]] [[سمکۆی شکاک]] ...»

کە ئەنجامەکەی:

«... لە ساڵی ١٩٠٠ سمکۆی شکاک ...»

یا «... هەر لەو [[١٩٤٥|ساڵەدا]] سپای [[سۆڤیەت]] ...»

کە ئەنجامەکەی:

«... هەر لەو ساڵەدا سپای سۆڤیەت ...»

بەکارهێنانی کۆدەکانی html

تا بۆتان دەکرێ لە کۆدەکانی html لە نێوان نووسراوەکەتان کەڵک وەرمەگرن. ئەو کۆدانە زۆر بەکاردەبرێن و ئەبێتە هۆی کێشە :

  • بەکار هێنانی کۆدی html بۆ خشتە
  • بەکار هێنانی <p align="justify">
  • بەکار هێنانی <i> بۆ لارکردنی دەق

ژمارەکان

ئەو نووسانەی کە لە کوردی‌دا بەکاردێت بۆ ژمارەکان:١٢٣٤٥٦٧٨٩٠ کە جیاوازە لە ژمارەکانی فارسی و لاتین.

سەردێڕی وتارەکان

سەردێری وتار ناوێکە کە وتارەکە لە سەر ویکیپیدیا بەوە پاشەکەوت دەکرێت. بۆ نموونە ئەم وتارەی ئێستا دەیخوێنیتەوە ناوی ئەمەیە : «ویکیپیدیا:شێوەزار» کە دەتوانی بە نووسینی ئەوە لە شوێنی ناونیشانی وێبگەڕ بڕۆیتە ئەو لاپەڕەیە

http://ckb.wikipedia.org/wiki/ویکیپیدیا:شێواز

واتە دەتوانی هەر لەو ناونیشانە بۆ دروستکردنی لاپەڕەیەک کە بوونی نییە کەڵک وەرگریت. بە زیادکردنی ناوی سەردێر بە کۆتایی ئەم ناونیشانە:

http://ckb.wikipedia.org/wiki/

بۆ نموونە

http://ckb.wikipedia.org/wiki/دڵخواز

لێرە دەتوانی لاپەڕەی تایبەت بەوە چاو لێ‌بکەی.

ئەو خاڵانەی سەبارەت بە سەردێری وتار گرنگن:

  • لە نووسینی سەردێری وتار لە نووسە کووردییەکان کەڵک وەربگرن.
  • ناوە تایبەتەکان وەک خۆیان دەبێ بەکار بێن و نابێت وەریان بگێڕن بۆ کوردی؛ بۆ نموونە "نیوزیلەند" هەر وەک خۆی دەبێ بەکاربێت نەک وەک "زیلەندی نوێ".
  • کاتی دروستکردنی وتارێکی نوێ، ئەرخەیان بن بە تەختە‌کلیلی کوردی دەنووسیت، نەک عەرەبی (بە تایبەت کاتی نووسینی ئەم پیتانە : ي و ك).
  • لە سەردێری وتاردا نووسە تایبەتەکان وەک #، $، %، * بەکار مەهێنن.
  • لە سەردێڕ لە بەکارهێنانی وشەکان بblablablablablab

labla blablablab lablablablablabl,ab,la,b,lab,l,ab,la,b,la,bl,ab,l,ab,la,bl,ab,l,abk,کۆمەڵ پارێز بکەن: "کێو" نەک "کێوەکان".

لەم جۆرەدا دەبێ لاپەڕەیەک هەر بەو ناوە، بێ ()، تەرخان‌بکرێت بۆ لاپەڕەی ڕوونکردنەوە. لەو لاپەڕەدا بەستەرەکانی پەیوەندیدار بەوە و هێندێ لێکۆڵینەوەی تێدا بێت. لەم نموونەدا کازابلانکا دەبێتە لاپەڕەی ڕوونکردنەوە.

شێوازی درووستی دانانی () ئەویە کە بۆشایی لە نێوان ناوی سەرەکی و () هەبێ واتە "کازابلانکا_(فیلم)"

ڕەوانەکردن

ئەگەر ئەگەری ئەوە هەیە کە خوێنەر بۆ دیتنی وتارەکەت لە شوێن ناوێکی دیکە بگەڕیت، لاپەڕەیەک بەو ناوە دروست بکە و لە ناوەرۆکی ئەم لاپەڕه‌یەدا دەستووری ڕەوانەکەر بنووسە:

#redirect [[ناوی لاپەڕەی مەبەست]]

بەکارهێنانی دەقی لار

لارکردنی دەق بۆ نیشاندانی گرنگی و سووربوون لەسەر وشەیەکی تایبەت بەکاردێت. دەق ئاوا لار دەبێ:

''دەقی لار''

ئەنجامەکەی:

دەقی لار

ئەو کاتانەی دەبێ دەقی لار بەکاربێنن ئامانەن:

  • هێنانی ناوە تایبەتەکان (ناوی کەسایەتی، شوێن، ناوی کتێب و فیلم و ...)
  • کاتێ لە وشە یان پیتێکی ئاسایی مەبەست وشە یان پیتێکی تایبەتە.
    • «کوردستان ناوی وڵاتێکە لە ...»
    • « پیتی ک باشتر وایە وەک ...»

بەشەکانی وتار

هەر وتارێک بە دوو یان چەند هێڵ دەست پێ‌دەکات کە پێناسەی سەرجەمی وتارەکەیە. ئەگەر وتارەکە درێژ بێ، بە چەن بەش لەت دەکرێت.

پێناسەی وتار
==بەشی یەکەم==
===ژێربەشی یەکەمی بەشی یەکەم===
.
.
.
.
==بەشی ئەوەندە==
===ژێربەشی یەکەمی بەشی ئەوەندە===

==پەراوێز==
==نووسراوە پەیوەندیدارەکان==
==سەرچاوەکان==
==بەستەرەکان بۆ دەرەوە==

لە یادتان ببێت کە سەردێری گرنگترین بەشەکانی وتار لە نێوان (==) دێت.

وێنەکان

  • بۆ هێنانی وێنە لە ناوەڕۆکی وتاردا لە قاپی تایبەتی خۆی کەڵک وەردەگیڕێت.
  • وێنەکان لە لای چەپەوە بەکاردێن، بەڵام ئەگەر وتارێک چەند وێنەی تێدا بوو، بۆ پارێز لە ماندووبوونی خوێنەر دەتوانی لە لای ڕاستیش دایبنەی.
  • مافی بەکارهێنانی وێنەکان لە ویکیپیدیا گرنگە. کاتی بارکردنی وێنە دەبێ کورتەیەک لەوەی کە ئەو وێنەیە هیی کێیە، لە کوێوە وەرت گرتوو و چەند شتی دیکە لە پێناسەی وێنەکەدا بنووسیت.

پوختەی دەستکاری

لە لاپەڕەی دەستکاری هەموو وتارێکدا لە ژێر چوارچێوەی دەستکاری، چوارچێوەیەکی تر هەیە بۆ زیادکردنی هۆکاری ئەو دەستکارییە. ئەوە بۆ یارمەتیدانی دەستکاریکەرانی دوای تۆ زۆر بەسوودە. هەوڵ بدە هەمیشە پێناسەیە بەسوود لە چاکسازییەکەت لەوێدا بنووسیت.