خۆڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شائەمراز، چاکسازی
ب Serchia پەڕەی خاکی گواستەوە بۆ خۆڵ: دەرەنجامی وتووێژ
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٥٦، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧

نموونەیەک لە خاک کە بەشی سەرەوەی خاکێکی تۆخە و بەشی ژێرەوەی خاکێکی کاڵ یان سوورە

خۆڵ یان خاک یان گڵ (بە ئینگلیزی: Soil) تەنێکە کارلێکردنی خۆیی تێدایە کە لە نوێبوونەوە و بەرەو پێش چووندایە. ئەو دەنکۆڵانەی لێشی ھاتوون قەبارە و شێوەیان جیاوازە، کە پێیان دەوترێت (قوڕ، لم، لیتە).

بریتییە لە تەنێکی زنیدوو کە لە تێکەڵەی مادەی ئەندامی و کانزایی و ئاو و ھەوا پێکدێت و بریتییە لە چینێکی فشەڵی ورد کە زۆربەی وشکانی سەر ڕووی زەوی دادەپۆشن و ئەستوری لە چەند سانتیمەترێکەوە دەست پێدەکات تا چەندین مەتر. ھەروەھا خاک تەنێکە بە ھۆی کارلێکی بەرگی بەردین و بەرگی گازی و بەرگی ژیان و بەرگی ئاوەوە بەردەوام لە پێشکەوتن و گەشە کردن دایە. خاک سەرچاوەی ژیانە بۆ ھەموو بوونەوەرە زیندووەکان و لە ماوەی دروست بوونیدا بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێت، کە دەست پێدەکات بە وردبوونی بەردەکان و شیبوونەوەی مادە ئەندامییەکان و تێکەڵ بوونی ئاو و ھەوا، و چواردە ڕەگەز لە دروست بوونی خاکدا بەشداری دەکەن، ئەمە جگە لە ڕەگەزەکانی دیکە، ئەوانیش بریتین لە: ئۆکسیجن، کاربۆن، نایترۆجین، سلیکۆن، ئەلەمنیۆم، ئاسن، کالسیۆم، مەگنیسیۆم، سۆدیپم، پۆتاسیۆم و ھەتد.

ژمارەی ھایدرۆجینی خاک

  • ئەگەر ھاتوو خاکەکە ژمارەی ھایدرۆجینی لە ژمارە (٧) کەمتر بوو واتە خاکەکە ترشە و بەس بۆ کشتوکاڵکردنی پەتاتەی شیرین باشە.
  • خاکی ھاوسەنگ کە ژمارەی ھایدرۆجینی (٧) و زۆر لە بارە بۆ کشتوکاڵی گەنم.
  • خاکی تفت کە ژمارەی ھایدرۆجینی لە (٧) زیاترە و دەگمەنە کستوکاڵی تیا بکرێت.

سەرچاوەکان