ڕۆمان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ١٧: ھێڵی ١٧:
*ڕۆمانی نوێ کە لە فەڕەنسەدا لە پەنجاکانی سەدەی بیستەم سەریهەڵدا و گرینگترین نوێنەرەکانی بریتیین لە ئالان ڕۆب گرێ ناتالی سارۆت و میشال بۆتۆر.
*ڕۆمانی نوێ کە لە فەڕەنسەدا لە پەنجاکانی سەدەی بیستەم سەریهەڵدا و گرینگترین نوێنەرەکانی بریتیین لە ئالان ڕۆب گرێ ناتالی سارۆت و میشال بۆتۆر.
*ڕۆمانی سۆزداری و ئەوین- [[د. هـ لۆرانس]]، هەروەها ڕۆمانی سێکسی-[[ئەلبێرتۆ مۆرافیا]].<ref>فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی - نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد.</ref>
*ڕۆمانی سۆزداری و ئەوین- [[د. هـ لۆرانس]]، هەروەها ڕۆمانی سێکسی-[[ئەلبێرتۆ مۆرافیا]].<ref>فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی - نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد.</ref>

== مێژووی ڕۆمانی کوردی==
له‎ ئه‎ده‎بی جیهانی‎دا ڕۆمان پێش کورته چیرۆک سه‎رهه‎ڵده‎دات، به‎ڵام ئه‎‎م ڕه‎وته له ئه‎ده‎بی کوردی‎دا به‎پێچه‎وانه‎یه. واته ڕۆمان چه‎ن دهه‎یه پێش ڕۆمان له ناو فه‎زای ئه‎ده‎بیاتی کوردی دا سه‎رهه‎ڵده‎دات. ئه‎وه‎‎ی که ئه‎م ڕه‎وته بۆ به‎م جۆره‎یه، ده‎توانین باس له دوو هۆی سه‎ره‎کی که‎ین. یه‎که‎م: وه‎رگێڕی کورد، زیاتر روویان له کورته چیرۆک بوو تا ڕۆمان وه هه‎وه‎لین وهرگێڕانەکانیان له چیرۆکی عه‎ربه‎بی، فارسی و تورکی ئه‎نجام دا. دووهه‎م: نووسینی ڕۆمان به‎هۆی فۆرم و چه‎شنی تایبه‎ت هه‎ڵگری ده‎رفه‎تی به‎رفراوانتر و دۆخێکی باشتره. کۆچ کردن له روو ناچاری به‎ره‎و ئورووپا بۆ خه‎ڵکی کورد، به‎خته‎وه‎ریه‎کی گه‎وره پێکهێنا بۆ ئاشنایی له‎گه‎ڵ زمان و چه‎شنه‎گه‎لی ئه‎ده‎بی ئورووپی. ئاشنایی به زمان گه‎لی ئورووپایی، و فه‎زایی تا ڕاده‎یه‎ک بێ مه‎ترسی سیاسی له ئورووپا بۆبه به‎دی هێنه‎ری یه‎که‎مین ڕۆمانی کوردی. عه‎ره‌بی شه‎مۆ یان عەرەب شامیلۆڤ (1897-1987) یه‎که‎مین ڕۆمانی کوردی به زاراوه‎ی کورمانجی به نێوی (شوانی کورمانج) یان (شوانی باکووری) له ساڵی 1935 له ئیره‎وانی ئه‎رمه‎نستان بڵاوکرده‎وه. شه‎مۆ که له کورده‎کانی ڕووسیه بوو له بنکه‎ی رۆژهه‎ڵات ناسی زانکۆی لێنینگراد سه‎رقالی چالاکی ئه‎ده‎بی و فه‎رهه‎نگی بوو وه به‎رده‎وام کاری رۆژنامه‎وانی ئه‎کرد. عه‎ره‎بی شه‎مۆ به باوکی ڕۆمان نووسی کورد ناسراوه که به‎رهه‎مه‎کانی ئاوێنه‎ی دۆخی کۆمه‎ڵایه‎تی کورده‎واریه. شه‎مۆ جگه له شوانی کورمانج، ڕۆمانی (دمدم) که ته‎نیا ڕۆمانی مێژوویی ئه‎وه نووسی. چیرۆکی(به‌یت) قه‎ڵای دمدم له ئه‎ده‎بی زاره‎کی کوردی دا پله و پێگه‎ی تایبه‎تی هه‎یه، شەڕی دمدم شەڕێک بوو لەنێوان سەفەوییەکان و کوردە سوننەەکانی دەوڵەتی عوسمانی، ئه‌م شەڕە لە ناوچەی برادۆست لە دەریاچەی ورمێ رووداوه. له ڕۆمان نووسانی دانیشتووی یەکێتیی سۆڤیەت، ده‎توانین باس له عه‎لی عه‎بدوولڕه‎حمان، سه‎عید ئیبۆ، حاجی جووندی و عه‎گید خۆدۆ که‎ین که گشتیان کتێبه‎کانییان له ئیره‎وان له چاپ دا. له کوردستانی عێراق فه‎زای ناخۆش و ئاڵۆزی سیاسی،و به‎ره‎نگار بوونه‎وه‎ی حیزبی به‎عس له ‌گه‌ڵ هه‎ر چەشنە چالاکی فه‎رهه‎نگی کورد، له‌مپەڕێکی گه‌وره بوو له‌به‌رهه‌مبه‌ر نووسه‎رانی کورد. ئیبراهیم ئه‎حمه‎د له ساڵی 1956 رۆمانی (ژانی گه‎ل)ی نووسی، به‎ڵام به‎هۆی فه‎زای ناخۆش و ئیستبدادی حیزبی به‎عس تا ساڵی 1972 نه‎یتوانی بڵاوی کاته‎وه. ئیبراهیم ئه‎حمه‎د به‎شێک له ڕۆمانه‎که‎ی له رۆژنامه‌ی رزگاری له سلێمانی بڵاو کرده‎وه وه بۆ رزگار بوون له سانسۆر و پێشگیری، پێشکه‎شی کرد به شه‎ڕڤانانی ئه‎لجه‎زایه‎ری. به‎شێکی زۆر له نووسه‎رانی کورد به‎هۆی نه‎بوونی فه‎زایه‎کی ئارام و بێ ده‎رده‎سه‎ر به‎رهه‎مه‎کانییان له ئووروپا چاپ ده‎کرت. ئه‎مه‌ش یه‎کێک له هۆیه هه‎ره گرینگه‎کانی ئاشنا نه‎بۆنی خه‎ڵکی کورد له‎گه‎ڵ به‎شیکی زۆر له ئه‎ده‎بیاتی نووسراوی کورد بوو. ڕه‎حیم قازی له کورده‎کانی کوردستانی ئێران یه‎که‎مین ڕۆمانی بە ناوی (پێشمەرگە) له ساڵی 1961 له ئیره‎وان بڵاوکردوه. مارف خه‎زنه‎دار و جه‎مال نه‎به‎ز له‎و نووسه‎رانه بوون که به‎رهه‎مه‎کانییان له ئاڵمان و مۆسکۆ بڵاوکردوه. له دووا ده‎یه‎‎ی هه‎شتا ڕۆمانی کوردی به سه‎قامێکی زیاتر و شێوازگه‎لی چڕ و پڕتر هاته کایه‎وه. له لایه‎ک فه‎زای ئارامی سیاسی و له‎لایه‎کی‎تر زیاد بوونی رێژه‎ی خوێنه‎رانی کوردی زان و کوردی نووس، بوو به‎هۆی ئه‎وه که نووسه‎رانی کورد له ناوه‎ڕۆک و فۆرم‌دا چه‎شنه‎گه‎لی ئه‎ده‎بی جیاواز به‎ئه‎زموون ده‎ربێنن. گێڕانه‎وه‎ی کێشه‎گه‎لی کۆمه‎لایه‎تی- سیاسی به شێوازی (ڕیالیسمی سێحراوی) بۆ به‎ختیارعه‎لی و سووریالیسم بۆ شێرزاد حه‎سه‎ن ده‎ره‎تانێکی فۆرمی، بۆ رزگاری له شێوازه‎کانی پێشوو بوو. هه‎نووکه ناوه‎ڕۆکی به‎َشێکی زۆر له ڕۆمانی کوردی گێڕانه‎وه‎ی کێشه‎گه‎لی په‎نابه‎رایه‎تی، ڕه‎خنه له توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان، عه‎شق و هه‎سته‎کانی مرۆڤ و نیشان‎دانی فه‎زای ته‎م گرتووی ژیانی مرۆڤه. شێرزاد هه‎ینی له ڕۆمانی (سوتانی به‎فر) و ئه‎نور محه‎مه‎د له ڕۆمانی (سه‎گ دۆست) باس له کێشه‎گه‎لی په‎نابه‎ران ده‎که‎ن. شێرزاد حه‎سه‎ن له ڕۆمانی (حه‎سار و سه‎گه‎کانی باوکم) به‎ر هه‎ڵستی -باوک سالاری- ده‎بێته‎وه، وه به مێتۆدی ده‎روون شیکاری فرۆیدی تاوتۆی خه‎ساره‎کانی ئه‎م کێشه‎یه ده‎کا. کاروان عومه‎ر کاکه سور له ڕۆمانی (ماسی) خۆشه‎ویستی کچێک به دایه‎کی له نامه‎کانی‎دا نیشان ده‎دات. عه‎تا نه‎هایی له ڕۆمانی (گوڵی شۆران)دا به یارمه‎تی له به‎ستێنی چیرۆکی (لاس و خه‎زاڵ) باس له مرۆڤێک ده‎کات که بۆ گه‎یشتن به هیواکانی سه‎فر ده‎کات و له‎گه‎ڕانه‎وه دا تووشی قه‎یران و ناکۆکی ده‎بێتەوە. فه‎تاح ئه‎میری له دوو ڕۆمانی (هاوارەبەرە)و (میرزا) به که‎ڵک وه‎رگرتن له زاره‎وه‎ی ناوچه‎یی، ژیانی خه‎ڵکی لادێ له مه‎زرا و هه‎ڵسوو که‎وته‎کانیان باس ده‎کات. <ref>ڕۆمانی کوردی، ئاوێنەی کەسایەتی خاوەن کێشە، [[کاوان محەمەدپوور]]</ref>


== سەرچاوەکان ==
== سەرچاوەکان ==

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:١٤، ٧ی ئازاری ٢٠١٧

ڕۆمان (بە ئینگلیزی: Novel) نووسراوەییکی خەیاڵی درێژتر لە کورتە چیرۆک و چیرۆک کە خۆی چەندین چەشنی ھەیە و ھەرکام لەم چەشنانە نوێنەری جۆرێک لە چیرۆکی ناو زەینی نووسەرن.[١] ڕۆمان بریتییە لە گێڕانەوەیەکی چیرۆکئامێزی دوورودرێژ، لەمیانی چیرۆکبێژەوە وێنەی ژیانی کەسایەتییەکان لە چەندین ڕوودا و لە چەندین شوێن و کاتی بەریندا، دەردەخات، زۆر جار خەیاڵ ڕۆلی لە داڕشتنی ڕووداوەکاندا هەیە، لە ڕۆماندا چەند ڕەگەزێکی گرینگ کۆ دەبێتەوە، لەوانە: ڕووداو، کەسایەتیی سەرەکی، شوێن، کات، چیرۆکبێژ (یان گێڕەرەوە)، گێڕانەوە، بۆگێڕەوە، خەیاڵ، وەسف، دیالۆگ، گۆشەنیگا.

مێژوو

گێڕانەوەی ڕووداوەکان و نووسینەوەیان بە شێوەی پەخشان لە سەدەی شانزدەهەم لە ئینگلتەرە دەستی پێ کرد و شێوازێکی جیاواز بوو لە داستان، بەڵام سەرهەڵدانی ڕاستەقینەی ئەم هونەرە نوێیە وەک ژانرێکی ئەدەبیی سەربەخۆ، دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی رۆشەنگەریی ئەوروپا لە سەدەی هەژدەهەمدا، کە لەگەڵ گەشەکردن و گەورەبوونی چینی بورژوازیدا و هەروەها گەشەکردنی شار و بایەخدان بە تاکەکەس، برەوی زیاتری پەیدا کرد.

جۆرەکانی ڕۆمان

ڕۆمان چەندین جۆری هەیە، لەوانەیە گرینگترینیان ئەم جۆرانەی خوارەوە بن

  • ڕۆمانی پۆلیسی و ڕۆمانی سەرکێشی، پتر لە ئەدەبی ئینگلیزیدا باو بوو.
  • ڕۆمانی سایکۆلۆژی، بۆ نموونە ڕۆمانەکانی دیستوێڤسکی کە پتر ناخی پاڵەوانەکانی دەردەخات، هەروەها ڕۆمانەکانی فلوبێر و ستاندال و فرانسوا مۆریاک و ڤێرجینیا وۆڵف و جێمس جۆیس کە تەکنیکی مۆنۆلۆگ و شەپۆلی هۆش بەکار دەهێنن.
  • ڕۆمانی کۆمەڵایەتی، کە بە زۆری هەوڵدەدات ژیانی کۆمەڵایەتیی قارەمانەکان و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و هەلومەرجی پێشکەوتنی کۆمەڵگە پێشان بدات.
  • ڕۆمانی خەیاڵی و ڕۆمانی زانستی کە ڕووداوی سەرسوڕهێن و نامۆگەری و ژیانی پیاوانی فەزا پیشان دەدات.
  • ڕۆمانی بیوگرافی، کە نووسەر سەربوردەی ژیانی خۆی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەنووسێتەوە.
  • ڕۆمانی فێرکاری کە بە ئامانجی فراوان کردنی زانیاری مرۆڤ دەنووسرێت.
  • ڕۆمانی مێژوویی کە ڕووداوەکانی لە مێژووی نەتەوەیی یان مێژووی جیهانییەوە وەردەگرێت.
  • ڕۆمانی فەلسەفی، بۆ نموونە ڕۆمانی پاژنەی ئاسنینی جاک لەندەن، یان ڕۆمانی جیهانی سۆفیا یۆستاین گاردەر.
  • ڕۆمانی نوێ کە لە فەڕەنسەدا لە پەنجاکانی سەدەی بیستەم سەریهەڵدا و گرینگترین نوێنەرەکانی بریتیین لە ئالان ڕۆب گرێ ناتالی سارۆت و میشال بۆتۆر.
  • ڕۆمانی سۆزداری و ئەوین- د. هـ لۆرانس، هەروەها ڕۆمانی سێکسی-ئەلبێرتۆ مۆرافیا.[٢]

مێژووی ڕۆمانی کوردی

له‎ ئه‎ده‎بی جیهانی‎دا ڕۆمان پێش کورته چیرۆک سه‎رهه‎ڵده‎دات، به‎ڵام ئه‎‎م ڕه‎وته له ئه‎ده‎بی کوردی‎دا به‎پێچه‎وانه‎یه. واته ڕۆمان چه‎ن دهه‎یه پێش ڕۆمان له ناو فه‎زای ئه‎ده‎بیاتی کوردی دا سه‎رهه‎ڵده‎دات. ئه‎وه‎‎ی که ئه‎م ڕه‎وته بۆ به‎م جۆره‎یه، ده‎توانین باس له دوو هۆی سه‎ره‎کی که‎ین. یه‎که‎م: وه‎رگێڕی کورد، زیاتر روویان له کورته چیرۆک بوو تا ڕۆمان وه هه‎وه‎لین وهرگێڕانەکانیان له چیرۆکی عه‎ربه‎بی، فارسی و تورکی ئه‎نجام دا. دووهه‎م: نووسینی ڕۆمان به‎هۆی فۆرم و چه‎شنی تایبه‎ت هه‎ڵگری ده‎رفه‎تی به‎رفراوانتر و دۆخێکی باشتره. کۆچ کردن له روو ناچاری به‎ره‎و ئورووپا بۆ خه‎ڵکی کورد، به‎خته‎وه‎ریه‎کی گه‎وره پێکهێنا بۆ ئاشنایی له‎گه‎ڵ زمان و چه‎شنه‎گه‎لی ئه‎ده‎بی ئورووپی. ئاشنایی به زمان گه‎لی ئورووپایی، و فه‎زایی تا ڕاده‎یه‎ک بێ مه‎ترسی سیاسی له ئورووپا بۆبه به‎دی هێنه‎ری یه‎که‎مین ڕۆمانی کوردی. عه‎ره‌بی شه‎مۆ یان عەرەب شامیلۆڤ (1897-1987) یه‎که‎مین ڕۆمانی کوردی به زاراوه‎ی کورمانجی به نێوی (شوانی کورمانج) یان (شوانی باکووری) له ساڵی 1935 له ئیره‎وانی ئه‎رمه‎نستان بڵاوکرده‎وه. شه‎مۆ که له کورده‎کانی ڕووسیه بوو له بنکه‎ی رۆژهه‎ڵات ناسی زانکۆی لێنینگراد سه‎رقالی چالاکی ئه‎ده‎بی و فه‎رهه‎نگی بوو وه به‎رده‎وام کاری رۆژنامه‎وانی ئه‎کرد. عه‎ره‎بی شه‎مۆ به باوکی ڕۆمان نووسی کورد ناسراوه که به‎رهه‎مه‎کانی ئاوێنه‎ی دۆخی کۆمه‎ڵایه‎تی کورده‎واریه. شه‎مۆ جگه له شوانی کورمانج، ڕۆمانی (دمدم) که ته‎نیا ڕۆمانی مێژوویی ئه‎وه نووسی. چیرۆکی(به‌یت) قه‎ڵای دمدم له ئه‎ده‎بی زاره‎کی کوردی دا پله و پێگه‎ی تایبه‎تی هه‎یه، شەڕی دمدم شەڕێک بوو لەنێوان سەفەوییەکان و کوردە سوننەەکانی دەوڵەتی عوسمانی، ئه‌م شەڕە لە ناوچەی برادۆست لە دەریاچەی ورمێ رووداوه. له ڕۆمان نووسانی دانیشتووی یەکێتیی سۆڤیەت، ده‎توانین باس له عه‎لی عه‎بدوولڕه‎حمان، سه‎عید ئیبۆ، حاجی جووندی و عه‎گید خۆدۆ که‎ین که گشتیان کتێبه‎کانییان له ئیره‎وان له چاپ دا. له کوردستانی عێراق فه‎زای ناخۆش و ئاڵۆزی سیاسی،و به‎ره‎نگار بوونه‎وه‎ی حیزبی به‎عس له ‌گه‌ڵ هه‎ر چەشنە چالاکی فه‎رهه‎نگی کورد، له‌مپەڕێکی گه‌وره بوو له‌به‌رهه‌مبه‌ر نووسه‎رانی کورد. ئیبراهیم ئه‎حمه‎د له ساڵی 1956 رۆمانی (ژانی گه‎ل)ی نووسی، به‎ڵام به‎هۆی فه‎زای ناخۆش و ئیستبدادی حیزبی به‎عس تا ساڵی 1972 نه‎یتوانی بڵاوی کاته‎وه. ئیبراهیم ئه‎حمه‎د به‎شێک له ڕۆمانه‎که‎ی له رۆژنامه‌ی رزگاری له سلێمانی بڵاو کرده‎وه وه بۆ رزگار بوون له سانسۆر و پێشگیری، پێشکه‎شی کرد به شه‎ڕڤانانی ئه‎لجه‎زایه‎ری. به‎شێکی زۆر له نووسه‎رانی کورد به‎هۆی نه‎بوونی فه‎زایه‎کی ئارام و بێ ده‎رده‎سه‎ر به‎رهه‎مه‎کانییان له ئووروپا چاپ ده‎کرت. ئه‎مه‌ش یه‎کێک له هۆیه هه‎ره گرینگه‎کانی ئاشنا نه‎بۆنی خه‎ڵکی کورد له‎گه‎ڵ به‎شیکی زۆر له ئه‎ده‎بیاتی نووسراوی کورد بوو. ڕه‎حیم قازی له کورده‎کانی کوردستانی ئێران یه‎که‎مین ڕۆمانی بە ناوی (پێشمەرگە) له ساڵی 1961 له ئیره‎وان بڵاوکردوه. مارف خه‎زنه‎دار و جه‎مال نه‎به‎ز له‎و نووسه‎رانه بوون که به‎رهه‎مه‎کانییان له ئاڵمان و مۆسکۆ بڵاوکردوه. له دووا ده‎یه‎‎ی هه‎شتا ڕۆمانی کوردی به سه‎قامێکی زیاتر و شێوازگه‎لی چڕ و پڕتر هاته کایه‎وه. له لایه‎ک فه‎زای ئارامی سیاسی و له‎لایه‎کی‎تر زیاد بوونی رێژه‎ی خوێنه‎رانی کوردی زان و کوردی نووس، بوو به‎هۆی ئه‎وه که نووسه‎رانی کورد له ناوه‎ڕۆک و فۆرم‌دا چه‎شنه‎گه‎لی ئه‎ده‎بی جیاواز به‎ئه‎زموون ده‎ربێنن. گێڕانه‎وه‎ی کێشه‎گه‎لی کۆمه‎لایه‎تی- سیاسی به شێوازی (ڕیالیسمی سێحراوی) بۆ به‎ختیارعه‎لی و سووریالیسم بۆ شێرزاد حه‎سه‎ن ده‎ره‎تانێکی فۆرمی، بۆ رزگاری له شێوازه‎کانی پێشوو بوو. هه‎نووکه ناوه‎ڕۆکی به‎َشێکی زۆر له ڕۆمانی کوردی گێڕانه‎وه‎ی کێشه‎گه‎لی په‎نابه‎رایه‎تی، ڕه‎خنه له توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان، عه‎شق و هه‎سته‎کانی مرۆڤ و نیشان‎دانی فه‎زای ته‎م گرتووی ژیانی مرۆڤه. شێرزاد هه‎ینی له ڕۆمانی (سوتانی به‎فر) و ئه‎نور محه‎مه‎د له ڕۆمانی (سه‎گ دۆست) باس له کێشه‎گه‎لی په‎نابه‎ران ده‎که‎ن. شێرزاد حه‎سه‎ن له ڕۆمانی (حه‎سار و سه‎گه‎کانی باوکم) به‎ر هه‎ڵستی -باوک سالاری- ده‎بێته‎وه، وه به مێتۆدی ده‎روون شیکاری فرۆیدی تاوتۆی خه‎ساره‎کانی ئه‎م کێشه‎یه ده‎کا. کاروان عومه‎ر کاکه سور له ڕۆمانی (ماسی) خۆشه‎ویستی کچێک به دایه‎کی له نامه‎کانی‎دا نیشان ده‎دات. عه‎تا نه‎هایی له ڕۆمانی (گوڵی شۆران)دا به یارمه‎تی له به‎ستێنی چیرۆکی (لاس و خه‎زاڵ) باس له مرۆڤێک ده‎کات که بۆ گه‎یشتن به هیواکانی سه‎فر ده‎کات و له‎گه‎ڕانه‎وه دا تووشی قه‎یران و ناکۆکی ده‎بێتەوە. فه‎تاح ئه‎میری له دوو ڕۆمانی (هاوارەبەرە)و (میرزا) به که‎ڵک وه‎رگرتن له زاره‎وه‎ی ناوچه‎یی، ژیانی خه‎ڵکی لادێ له مه‎زرا و هه‎ڵسوو که‎وته‎کانیان باس ده‎کات. [٣]

سەرچاوەکان

  1. ^ http://www.britannica.com/eb/article-9110453/novel
  2. ^ فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی - نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد.
  3. ^ ڕۆمانی کوردی، ئاوێنەی کەسایەتی خاوەن کێشە، کاوان محەمەدپوور
  • فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی - نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد.