ویکیپیدیا:سیاسەتەکان و ڕێساکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{سیاسەتی ڕەسمی}}
ویکیپیدیا زانستنامەیەکە ، کە لە ھەموو زانستەکان یان زانستێکی تایبەت زانیاریی پوختە و ھەڵبژاردەی تێدایە. زانستنامە لە وتارەکان پێکدێت ھەر وتارێک سەبارەت بە بابەتێکە.
ویکیپیدیا زانستنامەیەکە ، کە لە ھەموو زانستەکان یان زانستێکی تایبەت زانیاریی پوختە و ھەڵبژاردەی تێدایە. زانستنامە لە وتارەکان پێکدێت ھەر وتارێک سەبارەت بە بابەتێکە.



وەک پێداچوونەوەی ‏١٩:٣٢، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧

ویکیپیدیا زانستنامەیەکە ، کە لە ھەموو زانستەکان یان زانستێکی تایبەت زانیاریی پوختە و ھەڵبژاردەی تێدایە. زانستنامە لە وتارەکان پێکدێت ھەر وتارێک سەبارەت بە بابەتێکە.

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە کە ھەر کەسێک دەتوانێ تێیدا بەشدار بێت و دەستکاری تێدا بکات.

ھەر بۆیەش لەبەر وەی کە لە نێوان بەکارھێنەران کە جیاوازی بیر و ڕایان ھەیە کۆدەنگییەک ساز بکرێ دەبێ رێبازێک ھەبێ کە سەرجەم بەکارھێنەران دانی پێدا بنێن.

ڕێنوێنییە گرینگەکان

  • ویکیپیدیا زانستنامەیە ، ھەر بۆیە سەرجەم وتارەکان دەبێ ، بێ لایەنانە نووسرا بن.
یەکێک لە ڕێبازەکانی دەستکاری لە ویکیپیدیا، ڕێبازەکانی ڕوانگەی بێلایەنانە. ئەم ڕێبازە دەڵێت ئێمە ھەموو ڕوانگەکان سەبارەت بە بابەتێک وەردەگرین. لە جێگەی ئەوەی بە ئاسانی تەنھا بۆچوونێک دابنەین، ھەوڵ دەدەین ھەموو بۆچوون و ڕوانگە جیاوازەکان سەبارەت بە بابەتەکە لەپاڵ یەکەوە بنووسین بێ ئەوەی ھەڵسەنگاندنی ڕاستی ھیچ یەک بکەین. ئامانجی ئێمە گەیاندنی زانیارییەکانە، نەک ھاندان بۆ قەبووڵکردنیان. ئەم رێبازە بەو مانا نییە کە وتارەکان ھەموو فاکت و ڕاستیین، لەبەر ئەوەی لە ھەر مشتومڕێک ھەر لایەک دڵنیا کە ئەوەی خۆی دەیڵێ ڕاستییە.
  • ھەر کات وتارێک لە ویکیپیدیا بنووسرێ یان شتێک بە وتارێک زیاد بکرێ دەبێ سەرچاوە و بەڵگەی بۆ بنوسرێت.
بۆ زانیاری زیاتر و چۆنییەتی دانانی سەرچاوە کلیک بکە ئێرە.
  • ڕێز لە یەکتر بگیرێت.
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە کە بەکارھێنەرانی بە بیر و ڕای جیاواز بەشدارن ، شتێکی ئاساییە کە جاروبار لە سەر ناوەڕۆکی نووسراوێک ڕێککەوتن ساز نابێت ، ھەر بۆیەش بە ڕێزگرتن لە یەکتر و ووتووێژ دەبێ کار بکرێت.

ڕێنوێنیەکانی دیکە

  • کۆپی کردن لە ماڵپەڕ و وێبلاگەکانی ئینتێرنێت نایاساییە.
کاتێ زانیارییەک زیاددەکەیتە سەر وتارێک، ھەوڵ بدە لە زاری خۆتەوە و بە وشەی خۆت نووسرابێت، نەک ڕاست لە سەرچاوە کۆپی-کراو. لە یادت بێ کە ھەرشتێک لە سەر ئینتەرنەت بڵاودەبێتەوە، مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە مەگەر خاوەنەکەی پێچەوانەکەی وتبێت.
  • تەواوی پیتەکان و نیشانەکان دەبێ بە نووسە درووستەکەیان بنووسرێن.
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن چاو لە نووسینی کوردی بکەن.
  • شێوازی نووسینی ناوەڕۆکی نووسراوەکان وەک ھەموو زانستنامەکانی دیکە دەبێ بە شێوەی فەرمی بێت.
بۆ زانیاری زیاتر کلیک بکە ئێرە

ئەمانەش ببینە