سیستمی دامەزراوەیی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروستکرد بە «پەڕگە: Diagram of the Federal Government and American Union edit.jpg|وێنۆک| دایگرامی ١٨٦٢ ی حکوومەتی فێدەراڵ و ...»ەوە
 
ھێڵی ١٣٤: ھێڵی ١٣٤:
(Svedberg, Lars. Gruppsykologi - Om grupper, organisationer och ledarskap. Studentlitteratur. Tredje upplagan (2003
(Svedberg, Lars. Gruppsykologi - Om grupper, organisationer och ledarskap. Studentlitteratur. Tredje upplagan (2003


[http://komak.nu/Kurdi/Kteebkhane/KteebiKOMAK_PDF/Sazmangeri_20111215.pdf «سازمانگەری»]
[http://komak.nu/Kurdi/Kteebkhane/KteebiKOMAK_PDF/Sazmangeri.pdf «سازمانگەری»]


[[پۆل: سازمانناسی]]
[[پۆل: سازمانناسی]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٩:٢٤، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦

دایگرامی ١٨٦٢ ی حکوومەتی فێدەراڵ و یەکێتیی ئەمەریکا


ساختاری سازمان Organizational structure پێکهاتە، شێوازی هەڵبەستن و هۆنینەوەی سازمان، چۆنیەتیی دابەشینی دەسەڵات و کار، دابەشینی فەرمانداری و فەرمانبەری لە سازماندا دەگرێتەوە. داڕشتنی ساختاری سازمان لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمەوە وەک ڕشتەیەکی تایبەت بۆتە جێی سەرنجی بیرمەندانی وەک فایۆل Henri Fayol و تایلەر Frederick W. Taylor.


سێ لایەنی گرینگ

ساختاری سازمان جگە لەوەی وێنەیەکی گشتی و سەرلەبەری سازمانەکە پێشان دەدات، سێ لایەنی گرینگی کار دیاری دەکات[١]: «دامەزران»، «سنوورداری» و «هاوئاهەنگی»:

- «دامەزران» - مرۆڤ کە جێی خۆی لە ساختاری سازمانەکەدا ناسی، دەزانێت ئەرک و مافی هەم خۆی و هەم کەسانی دەوروبەری چییە.

- «سنوورداری» - ساختاری سازمان سنووری کار بۆ هەموو کەسێک دیاری دەکات. مرۆڤ ناتوانێ بە ئارەوزووی خۆی کار بکات. ساختار بڕیاری دابەشینی کار دەدات.

- «هاوئاهەنگی» - ساختاری سازمان ئەرک و بەرهەمی کاری کارمەندان ڕێک دەخات، لەگەڵ یەکیان دەسازێنێت. ئەم سازانەیە دەبێتە زەمینە بۆ ئەوەی دەرئەنجامی هاوئاهەنگیی بەرهەمی کارمەندان زیادتر بێت لە کۆی بەرهەمی تاکەتاکەیان.


ساختاری سازمان بۆچییە؟

مرۆڤی خاوەن بیرۆکە و خولیا، ئامانجێکی تایبەت ڕەچاو دەگرێ و کار دەکات بۆ پێکانی ئەو ئامانجە. چی بکات باشە؟ چۆن بکات؟ کێی لەگەڵ بێت، ئەرک و بەرپرسایەتی چۆن دابەش بکرێت؟ چی بکەین بۆ ئەوەی ئەو ئەرک و بەرپرسایەتییە هاوئاهەنگ و هاوسەما بێت؟ چەندین پرسیاری دیکەی گرینگی لەو بابەتە دێنە کایەوە. بە کورتی، مرۆڤ بۆ پێکانی ئامانج، پێویستی بە پێکهێنانی سازمانە و ئەم سازمانەش دەبێ ساختاری هەبێت.


هونەری داڕشتنی ساختار

داڕشتنی ساختاریش هونەری خۆی هەیە و ئەم هونەرەش گۆشەنیگای جیاوازی هەیە، یەک لەوان دەڵێ ساختار چوار جۆر ڕەهەندی هەیە:

- «مەودای کۆنترۆڵ» Span of Control - واتە ژمارەی ئەو کەسانەی ڕێک لەم پێگەیەدا فەرمانبەرن، فەرمان لە سەرکاری خۆیان وەردەگرن و ڕاپۆرتی ئاڕاستە دەکەن.

- «نێوەندگیری» Centralization و «نێوەندپەرتی» Decentralization - دەکاتەوە چڕ یان پەرت کردنەوەی بەشەکانی سازمان. ساختاری نێوەندگیر هەوڵ دەدات بەشەکانی کار کۆ بکاتەوە بۆ پتەو کردنی کۆنترۆڵ و کەم کردنەوەی خەرجی. ساختاری نێوەندپەرت بڵاویان دەکاتەوە، گرینگ ڕاهێزانی چوستی و کاریگەرییە نەک گیراندنی هەموو بەشەکان لە یەک سەنتەردا.

- شێوازبەندی Formalization - لێرەدا جەخت لەسەر پێگە و ڕۆڵ دەکرێ مەبەستیش گورجاندن و چوستاندنی پرۆسەی بڕیاردانە لە سازمانەکەدا.

- بەشبەندی Departmentalization- لێرەدا سازمان بە پێی بوار دابەش دەکرێ، بۆ نموونە: جۆری بەرهەم، کارکرد یان پرۆسەی کار، وەڵات و ناوچە، بازاڕ و کڕیار.


جۆری ساختار

کەواتە سازمان، بە کارمەندان و کاروبارەوە، بەرتاوی جۆری ساختارە. ساختار کاریگەریی هەم ئایەتی (پۆزەتیڤ) و هەم نایەتی (نێگەتیڤ) هەیە لەسەریان. لێرەدا سەیری چەند جۆرێکی جیاوازی ساختار دەکەین:

- ساختاری هەرەمکار Hierarchical Structure

- ساختاری تەکولۆ (ماتریکس) Matrix Structure

- ساختاری تۆڕبەند Network Structure


ساختاری هەرەمکار Hierarchical Structure

ساختاری هەرەمکار Hierarchical Structure لە هونەری سازمانگەریدا جۆرێکە لە ساختاری سازمان Organizational structure و بەگشتی بۆ دابەشینی ئەرک و ماف دوو جۆری هەیە:

- ساختاری کارکرد Functional Structure

- ساختاری بەشکار Divisional Structure


ساختاری هەرەمکار جەخت لەسەر فەرمان و چاودێری دەکات. شیرازەی هەم پێگە و بەرپرسایەتی، هەم بڕیار و جێبەجێ کردنی کار بە وردی دیاری کراون‌. ئەوجا بۆ دڵنیابوون لە چەرخاندنی کاروبار و دەستەبەر کردنی چەندوچۆنی بەرهەمهێنان، کۆنترۆڵ دەخرێتە گەڕ.

شائەرکی ڕێبەر لێرەدا فەرماندارییە. ڕێبەر فەرمان دەدات و سەرکاران - واتە بەڕێوەبەری پیادەکار و سەرۆکبەش - ئەرکیان گەیاندنی ئەو فەرمانەیە بە لێژاری سازمانەکەدا. ئەم گەیاندنی فەرمانە بریتییە لە دابەشینی ئەرک بەسەر بەشەکانی سازمانەکەدا و چاودێریی کارمەندان. [٢]


ساختاری کارکرد Functional Structure لە ساختاری کارکرددا، ئەرکی هاوجۆر لە یەک یەکەدا گرد دەکرێنەوە و بەوەش کارزانی و توانای هاوجۆر لە یەک خانەدا جێ دەگرن. بۆ نموونە، هەر کارێک پەیوەندی بە ئابوورییەوە هەبێ لە یەکەی «ئابووری» دا ڕێک دەخرێت.

ساختاری کارکرد هەم توانا و کارزانیی سازمان لە بواری تایبەتدا کۆ دەکاتەوە و هەم ڕزگاریشی دەبێت لە دووپات کردنەوەی هەمان کار لە بەشی جیاوازدا. بەڵام لایەنی دیکەی هەیە لاوازە، بۆ نموونە: دوور نییە بەشی جیاواز «فەرهەنگ» ی جیاواز بۆ خۆی جودا بکاتەوە و گیانی یەکبوون و گشتەکی (هۆگریی هاوکۆ بۆ یەک گشتەی سەرلەبەر) لاواز بێت. پتەوبوونی پەیوەندیی نێوان بەشەکان بەندە بە ویستی هاریکاریی سەرۆکبەش و بەڕێوەبەران. ئەوان هاریکار و دۆست نەبن، هاوئاهەنگی دژوار دەبێت.


ساختاری بەشکار Divisional Structure لە ساختاری بەشکاردا، هەر بەشێک دەبێتە خاوەن هەموو ئەو هونەر و ئەرکانەی پێویستە بۆ جێبەجێ کردنی کاروباری خۆی. کەسانی قانوونناس، ئابووریناس و هتد، لە بری ئەوەی لە یەکەی کارکردی خۆیاندا کۆ ببنەوە، بەسەر هەموو بەشە جیاوازەکانی سازمانەکەدا بڵاو دەبنەوە. مەبەستیش لێرەدا ئەوەیە هەر بەشێک سەربەخۆ پێداویستییەکانی خۆی دابین بکات و ناچار نەبێ بۆ هەر جۆرە کارێک ڕوو لە بەش و لایەنێک بنێت.


خاڵی بەهێز و لاوازی ساختاری هەرەمکار ئەم دوو جۆرە ساختارە هەرەمکارە: «ساختاری کارکرد» و «ساختاری بەشکار» هەر یەکەیان لە هەلومەرجی خۆیدا هەم کاریگەرە و هەم گیرۆدەی کۆسپی تایبەتە[٣].

- «ساختاری کارکرد» کارزانیی گشت سازمانەکە لە یەکەی دیاریکراودا کۆ دەکاتەوە و ئاستی خەرجی دا دەگرێت. بەڵام هەموو بەشێک وابەستەی سەرلەبەری سازمانەکەیە و بە تەنێ کاری بۆ ناچێتە سەر.

- «ساختاری بەشکار» هەموو بەشێک خاوەن توانای خۆیەتی، وابەستەی بەشەکانی دیکە نییە، سەرفەرازە و باشتر دەروەستی گۆڕانکاری دێت. بەڵام ئەرکی گەورە و خەرجیی مەزنی لەسەر شانە.

لێکدانی ئەم دوو جۆرە لە بارودۆخی پێویستدا شێوازێکی دیکەی ساختار پێک دێنێ. ئەم ساختارە چەند ناوێکی هەیە، بۆ نموونە ساختاری پرۆژەکاری یان ماتریکس. لێرەدا ناوی دەنێین ساختاری «تەکولۆ».


ساختاری تەکولۆ (ماتریکس) Matrix Structure

A matrix organization

ساختاری تەکولۆ (ماتریکس) Matrix Structure لە هونەری سازمانگەریدا جۆرێکە لە ساختاری سازمان Organizational structure. ئەمیان جۆرە تێکبەستنێکی هەردوو مۆدێلی «ساختاری کارکرد» و «ساختاری بەشکار»ە.

ئەم ساختارە کاتێک کاریگەرە مرۆڤ بیهەوێ بەشی پێویست لە توانا و کارزانیی گشت سازمانەکە لە ماوەیەکی دیاریکراودا تەرخان بکات بۆ ئەرک و پرۆژەی دیاریکراو. بەڕێوەبەری پرۆژە کارمەندی تایبەتی خۆی نییە، کارمەند لە بەشی جیاواز و کارکردی جیاوازەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو وام (قەرز) وەردەگرێت.

سوود وەرگرتن لە توانای هەمەڕەنگی نێو سازمان بۆ جێبەجێ کردنی ئەرک جیاواز لە بواری جیاوازدا، خاڵی گەشی ئەم جۆرە ڕێکخستنەیە. ئەم جۆرە بزۆزی و بوارگۆڕییە زەمینە خۆش دەکات بۆ ڕاهێزانی توانای کارمەندان.

بەڵام ساختاری تەکولۆ خاڵی لاوازیش هەیە، بۆ نموونە: سنووری ئاشکرای ئەرک و دەسەڵات کاڵ دەبێتەوە. فەرمانبەر لە بری یەک سەرکاری ئاشکرا و دیاریکراو، دوو یان چەند سەرکارێکی لێ پەیدا دەبن و هەریەک ئامانج و مەرجی خۆی دەبێت، دووریش نییە ئەم دیاردەیە ببێتە مایەی فرەکوێخایەتی و ئاڵۆسکان.

بەگشتی مرۆڤ لە کاتی پرۆژەکاریدا پەنا دەباتە بەر سازمان و ساختاری تەکولۆ، بەڵام ئەم جۆرە ساختارە ئاسان نییە و گەر ناچاری نەبێت، فۆرمی دیکە کاریگەرترن.


ساختاری تۆڕبەند Network Structure

ساختاری تۆڕبەند Network Structure لە هونەری سازمانگەریدا جۆرێکە لە ساختاری سازمان Organizational structure. لێرەدا چەندین سازمانی تایبەتکار لە بواری جیاوازدا لە چێوەی تۆڕێکی فەرمی و جێکەوتوودا، بۆ جێبەجێ کردنی کاری جیاواز، هاریکاریی یەکدی دەکەن[٤]. لەبری ئەوەی گشت ئەرک و سەرجەم کاری پێویست لە یەک سازماندا ئەنجام بدرێت، سازمانی جودا ئەرکی جودا دەگرنە ئەستۆ و لە تۆڕێکی دیاریکراودا، بە شێوەیەکی فەرمی، کار بە یەکدی دەسپێرن.

لە ساختاری تۆڕبەنددا دیاردەی هاریکاری و هاوئاهەنگی خاڵی هەرە گرینگ و هەستیارە. بێ جۆشدانی پەیوەندی و ڕێکخستنی هاریکاری، بێ هاوئاهەنگیی نێوان سازمانگەلی نێو تۆڕ، ڕەوتی کار بەربەیار سەرکەوتوو نابێ.

گەشە کردنی تۆڕبەندیی لە دونیای کاردا کە بەشێکی زۆری سەودا و مامەڵەیە لەتەک دەوروبەردا، هەلومەرجی خۆی هەیە، بۆ نموونە: 1- دیاری کردنی ئامانج

2- دیاری کردنی یاوەر – کێین ئەوانەی لەم بوارەدا دەتوانم هاوکارام بن؟

3- پەیوەندیی کەسەکی - مرۆڤ و پەیوەندییەکانی مرۆڤ هەم لە نێو سازمانەکەی خۆیدا و هەم لەگەڵ دەوروبەردا هۆکاری گرینگن بۆ دۆزینەوەی بواری نوێ، جا بوار زانست بێ یان هونەر، بازاڕ بێ یان سیاسەت.

4- تۆڕبەندیی ناوەکی و دەرەکی - گەشەندی کاروبار پێویستی بە ساز کردنی پەیوەندیی دروستە لەگەڵ دەوروبەردا

5- هەموو دیدارێک دەرفەتە بۆ تۆڕبەندی و ئەمانیش دەرفەتن بۆ فێربوون - تۆڕبەندی نە لە بۆشاییدا دروست دەبێ و نە لەخۆڕا گەشە دەکات.

وەک لەم خاڵانەی سەرەوەدا خویا دەبێت، دانوستان بەردی بناخەی پەیوەندییە. دانوستانیش هەم فەرمی هەیە هەم نافەرمی. لێرەدایە مرۆڤ هونەری پەیوەندسازی Public Realtions - PR دەخاتە کار بۆ جۆشاندنی دۆستایەتی و خامۆش کردنەوەی نەیاری. [٥]


ساختاری تۆڕبەند تایبەتمەندیی بەهێزی هەیە، بۆ نموونە: جەخت کردن لەسەر کڕۆکی کار و شامەبەستی سازمانەکە - بوار و ئەرکی لابەلا «دەرسپێر» دەکرێن.

خاڵی لاوازیش بریتییە لە: «وابەستەبوون» بە لایەنی دەرەکییەوە بۆ ئەنجامدانی ئەرکی تایبەت. هەیشە لە بواری سازمانگەریدا ئەم تۆڕبەندییە بە ساختار نازانێت[٦] و پێی وایە تۆڕبەندی تەنها شێوازێکە بۆ ڕاپەڕاندی کار نەک بۆ ڕوون کردنەوەی سەرلەبەری ساختاری سازمان.




پەراوێز

  1. ^ Jacobsen, Dag Ingvar & Thorsvik, Jan. Hur moderna organisationer fungerar. Studentlitteratur (2002): 83
  2. ^ Svedberg, Lars. Gruppsykologi - Om grupper, organisationer och ledarskap. Studentlitteratur. Tredje upplagan. 2003 (2003): 252.
  3. ^ Bakka, Jørgen F. & Fivelsdal, Egil & Lindkvist, Lars. Organisationsteori: Struktur - Kultur - Processer. Liber (1999):48.
  4. ^ Jacobsen, Dag Ingvar & Thorsvik, Jan. Hur moderna organisationer fungerar. Studentlitteratur (2002): 275
  5. ^ Briner, Wendy & Hastings, Colin & Geddes, Michael. Projektledaren. Svenska förlaget (1999): 170.
  6. ^ Karlöf, Bengt & Lövingsson, Fredrik Helin. Management från A till Ö - Förklaringar till 150 begrepp och modeller. SIS Förlag (2007): 240.


سەرچاوە

Nationalencyklopedin

(Jacobsen, Dag Ingvar & Thorsvik, Jan. Hur moderna organisationer fungerar. Studentlitteratur (2002

(Bakka, Jørgen F. & Fivelsdal, Egil & Lindkvist, Lars. Organisationsteori: Struktur - Kultur - Processer. Liber (1999

(Briner, Wendy & Hastings, Colin & Geddes, Michael. Projektledaren. Svenska förlaget (1999

(Karlöf, Bengt & Lövingsson, Fredrik Helin. Management från A till Ö - Förklaringar till 150 begrepp och modeller. SIS Förlag (2007

(Svedberg, Lars. Gruppsykologi - Om grupper, organisationer och ledarskap. Studentlitteratur. Tredje upplagan (2003

«سازمانگەری»