ئەیمی لی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بەسەرداچوونەوە
ھێڵی ٤٢: ھێڵی ٤٢:
ئەیمی لی لە ڕیڤەرسایدی [[کالیفۆرنیا]]<ref name="nme20130227">{{cite web |url=http://www.nme.com/news/various-artists/68932 |title=NME Awards 2013 - as it happened |work=[[NME]] |date=February 27, 2013 |accessdate=June 17, 2013}}</ref>
ئەیمی لی لە ڕیڤەرسایدی [[کالیفۆرنیا]]<ref name="nme20130227">{{cite web |url=http://www.nme.com/news/various-artists/68932 |title=NME Awards 2013 - as it happened |work=[[NME]] |date=February 27, 2013 |accessdate=June 17, 2013}}</ref>


<ref name="billboard-bio">{{cite web |url=http://www.billboard.com/artist/1482494/amy-lee/biography |title=Amy Lee: Biography |work=Billboard.com |agency=Rovi |first=James Christopher |last=Monger |archiveurl=https://web.archive.org/web/20150226055502/http://www.billboard.com/artist/1482494/amy-lee/biography |archivedate=February 25, 2015 |deadurl=no}}</ref> لەدایک بووە، باوکی بە ناوی جۆن ڵی، کە دیجەی بووە و کارەکتەرێکی ناسراوی سەر تیڤی ئەو کاتە بووە، وە دایکیشی بەناوی سارا کارگیل.
<ref name="billboard-bio">{{cite web |url=http://www.billboard.com/artist/1482494/amy-lee/biography |title=Amy Lee: Biography |work=Billboard.com |agency=Rovi |first=James Christopher |last=Monger |archiveurl=https://web.archive.org/web/20150226055502/http://www.billboard.com/artist/1482494/amy-lee/biography |archivedate=February 25, 2015 |deadurl=no}}</ref> لەدایک بووە، باوکی بە ناوی جۆن ڵی، کە دیجەی بووە و کارەکتەرێکی ناسراوی سەر تیڤی ئەو کاتە بووە، و دایکیشی بەناوی سارا کارگیل.
لی یەک برای ھەیە بەناوی ڕۆبی و دوو خوشکیشی ھەیە بەناوی لۆری و کاری، وە خوشکێکی گەنجتریشی ھەبوو کە لە ساڵی ١٩٨٧ لە تەمەنی ٣ ساڵیدا بە نەخۆشی گیانی لەدەستدا.
لی یەک برای ھەیە بەناوی ڕۆبی و دوو خوشکیشی ھەیە بەناوی لۆری و کاری، و خوشکێکی گەنجتریشی ھەبوو کە لە ساڵی ١٩٨٧ لە تەمەنی ٣ ساڵیدا بە نەخۆشی گیانی لەدەستدا.
گۆرانی [[سڵاو (گۆرانی ئێڤەنێسنس)| سڵاو]]ی ئەلبومی [[فۆڵێن (ئەلبومی ئێڤەنێسنس)|فۆڵێن]] بۆ ئەو نوسراوە و لەپاڵ گۆرانی [[وەک تۆ]] لە ئەلبومی [[دەرگا کراوەکە (ئەلبومی ئێڤەنێسنس)|دەرگا کراوەکە]].<ref name="Whitburn2008">{{cite book |url=https://books.google.com/books?id=_pbECYPYlZcC&pg=PA143&lpg=PA143 |title=Joel Whitburn Presents Rock Tracks 1981-2008 |publisher=Record Research |first=Joel |last=Whitburn |page=143 |date=2008 |isbn=0-89820-174-8}}</ref>
گۆرانی [[سڵاو (گۆرانی ئێڤەنێسنس)| سڵاو]]ی ئەلبومی [[فۆڵێن (ئەلبومی ئێڤەنێسنس)|فۆڵێن]] بۆ ئەو نوسراوە و لەپاڵ گۆرانی [[وەک تۆ]] لە ئەلبومی [[دەرگا کراوەکە (ئەلبومی ئێڤەنێسنس)|دەرگا کراوەکە]].<ref name="Whitburn2008">{{cite book |url=https://books.google.com/books?id=_pbECYPYlZcC&pg=PA143&lpg=PA143 |title=Joel Whitburn Presents Rock Tracks 1981-2008 |publisher=Record Research |first=Joel |last=Whitburn |page=143 |date=2008 |isbn=0-89820-174-8}}</ref>



وەک پێداچوونەوەی ‏١١:١٢، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦

ئەیمی لی

پەڕگە:Amy Lee.jpeg
ئەیمی لی لە ساڵی ٢٠٠٩
لەدایکبوون
ئەیمی لین لی

(١٩٨١-١٢-١٣) ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١ (تەمەن ٤٢ ساڵ)
نیشتەجێیبڕۆکلین، نیویۆرک
ناوەکانی ترئەیمی هارتزڵەر
پیشە
ھاوسەرجۆش ھارتزلەر (٦ی ئازاری ٢٠٠٧)
مناڵ(ەکان)١
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکانڕۆک
ئامێرەکانپیانۆ، گیتار، دەنگەکان، هارپ
ساڵانی چالاکبوون١٩٩٥–ئێستا
کۆمپانیاکانئێپیک، وایند-ئەپ، EMI
بابەتە پەیوەندیدارەکانئێڤەنێسنس، دەیڤ ئێگەر، سیزەر
وێبگەwww.amyleeofficial.com
www.evanescence.com
واژوو


ئەیمی لین ھارتزڵەر (ناوی پێش ھاوسەرگیری: ئەیمی لی، لەدایکبووی ١٣ی کانونی یەکەمی ١٩٨١) گۆرانیبێژ و گۆرانینووسێکی ئەمریکیە و پیانۆژەنێکی کلاسیکییە، بە فەرمی بە ئەیمی لی ناسراوە، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. بێجگە لە کارەکانی لە ئێڤەنێسنس بەشداری چەند تۆمارکردنێکی مەزنی دیکەی کردووە وەک تۆمارکردنەکانی واڵت دیزنی و دێوەزمەکە سەردانی کرایەوە و بوکەڵەکان: ئەلبومە سەوزەکە. لی کاری لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی جۆراوجۆر کردووە وەک دەیڤد ھاجێز و سیزەر و کۆرن، لی ھەروەھا بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خێرخوازی ھاتنە دەرەوە لە سێبەرەکانە.[١] لەکاتی پشوەکەی ئێڤەنێسنس، لی ساوندتراکی بۆ چەند فیلمێک نووسیەوە کە پێکھاتبوون لە وار ستۆری (٢٠١٤) و ئیندیگۆ گرەی: دە پاسەیج (٢٠١٥) لەگەڵ چێلۆژەن دەیڤ ئیگار.

ئەو نووسەرانەی کە کاریگەریان ھەیە لەسەر لی وەک مۆزارت و دانی ئێلفمان، ھەروەھا ئەو گۆرانیبێژانەی کاریگەریان لەسەری ھەیە وەک: بیۆرک، تۆری ئامۆس[٢]، پڵەمب[٣] وە شێرلێی مانسۆن.[٤] ئەو دیاری باشترین نووسەری مۆسیقی بردەوە لە ٢٠٠٨ لە بڵاوکراوە میوزیکیە ناوخۆییەکان[٥] و لە ٢٠١٢ خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی بردەوە لە ڕیڤۆڵڤەر گۆڵدین گۆدس ئەواردس[٥] و ھەروەھا ناوی خواوەندی ساڵی لێنرا لەلایەن لاودوایەر میوزیک ئەواردس[٦]، لە پاڵ ئەوانەش خەڵاتی باشترین نووسەری ساوندتراکی فیلمی بردەوە بۆ فیلمی ئیندیگۆ گرەی: دە پاسەیج لە مووندانس ئینتەرناشناڵ فیلم فێستیڤاڵ لە ٢٠١٥.[٧]

ژیانی پێشوو لەگەڵ پەروەردە

ئەیمی لی لە ڕیڤەرسایدی کالیفۆرنیا[٨]

[٩] لەدایک بووە، باوکی بە ناوی جۆن ڵی، کە دیجەی بووە و کارەکتەرێکی ناسراوی سەر تیڤی ئەو کاتە بووە، و دایکیشی بەناوی سارا کارگیل. لی یەک برای ھەیە بەناوی ڕۆبی و دوو خوشکیشی ھەیە بەناوی لۆری و کاری، و خوشکێکی گەنجتریشی ھەبوو کە لە ساڵی ١٩٨٧ لە تەمەنی ٣ ساڵیدا بە نەخۆشی گیانی لەدەستدا. گۆرانی سڵاوی ئەلبومی فۆڵێن بۆ ئەو نوسراوە و لەپاڵ گۆرانی وەک تۆ لە ئەلبومی دەرگا کراوەکە.[١٠]

[١١] لی وانەی پیانۆی کلاسیکی پێ گوتراوەتەوە بۆ ٩ ساڵ.

خێزانەکەی گواستنەوەیەکی زۆریان کردووە، سەردانی چەندین شوێنیان کردووە وەک وێست پاڵم بیچی فلۆریدا[١٢] و ڕۆکفۆردی ئیلینۆی[١٣] وە لەکۆتایدا لە لیتڵ ڕۆکی ئارکنساس جێگیربوون، کە شوێنی دامەزرانی ئێڤەنێسنسە، لی دەرچوی ئامادەیی پولساکی ئاکادیمیە لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ خوێندنی مێژوو و تیۆری مۆسیقا و نوسینەوەی مۆسیقا[١٤]، بەڵام ناچاربوو واز لە خوێندنەکەی بھێنێت بۆئەوەی گرنگی بە ئێڤەنێسنس بدات.[١٥]

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مۆسیقای AOL لی ڕایگەیاند یەکەم گۆرانی کە بەبیریبێتەوە نوسیبێتی ناوی ئێتێرنیتی ئۆف دە ڕیمۆرس بووە کە لە تەمەنی ١١ ساڵیدا نوسیوێتی و ویستویەتی ببێت بە گۆرانی نوسێکی کلاسیکی، وە دووەم گۆرانیشی بە ناوی تەنھا فرمێسکێک کە لە پۆلی ٨ لەسەر داواکارییەک نووسیوێتیەوە لە قوتابخانە.[١٥]

پیشە

١٩٩٩–ئێستا

لی لە کۆنسێرتێکدا لە ٢٠١١

ئێڤەنێسنس دۆزراوەتەوە لە لایەن گۆرانی نووس و پیانۆژەن ئەیمی لی وە گۆرانی نووسو گیتارژەنی پێشوو بێن موودی ئەوان لە ساڵی ١٩٩٤ یەکتریان ناسی لە کامپێکی گەنجان لە لیتل ڕۆک، کاتێک کە موودی گوێی لە ڵی بو گۆرانی (ئەتوانم ھەمووشتێک بکەم بۆ خۆشەویستی) دەوت لەسەر پیانۆکەی. یەکەم گۆرانیان پێکەوە ناوی "تەنیایی" و "دەستبەسەر بە بۆ من" بوون و ھەردووکیان نوسراوی دەستی لی بوون، وە "تێگەیشتن" و نەمرەکەم ھەردووکیان نوسراوی دەستی موودی بوون و ھەردووکیان گۆڕانکاریان تێداکردوون. دوو گۆرانی موودی و ڵی لەسەر ڕادیۆی ناوخۆ پەخشکرا و خەڵکی دەستیانکرد بە ناسینیان و ھەردووکیان بیریان لە کۆنسێرتێک کردەوە، دوای ماوەیەک گرووپەکە دەرکەوتن و بوون بە بەناوبانگترین گرووپ لەو ناوچەیە.

دوای ھەڵسەنگاندنی ھەندێک لە ناوەکان وەکو ‌"خواستی منداڵانە" و "بریندارکراو" ئەوان ئێڤەنێسنسیان ھەڵبژارد کە بە مانای کاڵ بوونەوە یاخود وون بوون دێت. (لە وشەی ئێڤەنێس وەرگیراوە کە بە مانای وون بوون یاخود نەمان دێت)[١٦] گرووپەکە دوو تراکیان بڵاو کردەوە یەکەمیان بە ناوی گرووپەکەوەیە "ئێڤەنێسنس" لە ساڵی ١٩٩٨بڵاو کرایەوە کە نزیکەی ١٠٠ کۆپی لێ فرۆشرا و دووەم تراکیش بە ناوی "لە خەوتندا" و بە "چرپە" ناسراوە لە ساڵی ١٩٩٩ بڵاو کرایەوە وە ھەروەھا تراکێکی تریشیان ھەبوو کە ناسرابوو بە ڕاز کە لە ساڵی ٢٠٠٣ بڵاو کرایەوە لە ئەلبومی ئۆریجن کە ٢٫٥٠٠ کۆپی لێ فرۆشرا.[١٧] [١٨]

لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٣ بێن موودی گرووپەکەی بەجێھێشت، وەک و ڵی و موودی ئەڵێن بەھۆی جیاوازی ھونەرییەوە.[١٩] لە کاتی چاوپێکەوتنێک دا دوای چەند مانگێک ڵی وتی "ئێمە گەشتین بە بڕیارێک کە چیتر ناتوانین بەردەوام بین ئەگەر شتێک نەگۆڕێت، ئیتر نەمان ئەتوانی ئەلبومێکی نوێ بکەین بەیەکەوە، بۆیە وا پێویستی کرد" ئەمە یەکسەر بووبە دوودڵیەک لە نێوان بینەرەکانی ئێڤەنێسنس چونکە موودی و ڵی لە ئەلبومی فۆڵێن گوتویانە کە ئەوان باشترین و نزیکترین ھاوڕێن.[٢٠] ڵی وتی کە ئەوە شتێکی باش بوو کە ئەو ڕۆیشت لەبەر ئەو ناخۆشییەی کە لە گرووپەکەدا دروستی کردبوو.[٢١] لە چاوپێکەوتنێکی تردا، ڵی وتی "نازانم، من چاوەڕێی ئەمەم ئەکرد، ئەو کەسێکە کە ئارەزوی لە ناوبانگ و ناودارییە و من وا نەبووم، من حەزم ئەکرد شتێک بکەین کە جیاواز بێت نەک خەڵکی حەزی لێ بێت، بۆیە ئێستە زۆر خۆشترە کە ئەو ڕۆشتووە لەبەر ئەوەی چیمان حەز لێبێت، ئەوە دەکەین" تێری باڵسامۆ ئەندامی پێشووی "کۆڵد" جێی گرتەوە.[٢٢]

لە ٣ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ بڵاو بۆوە کە ئەیمی ڵی پرۆسەیەکی دادگای لەسەر وایند-ئەپ ڕێکۆردس تۆمار کردووە بەھۆی ئەوەی کە ١.٥ ملیۆن دۆلاری گرووپەکە قەرزارە. لە ئاداری ساڵی ٢٠١٤ بە تویتەرەکەی بڵاوی کردەوە کە وایند-ئەپ ڕێکۆردس چیتر کۆمپانیای تۆمارکردنی ئەوان نییەو ئێستا ئەوان سەربەخۆن.[٢٣] [٢٤]

٢٠٠٠–٢٠٠٧: کارە تەنهاییەکان

لە ساڵی ٢٠٠٠دا، لی دوو گۆرانی بڵاونەکراوەی (واتە بە فەرمی بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام بۆ گوێگرتن بەردەستن) لە ستودیو تۆمارکرد، کە ھەردووکیان نوسراوەی دەستی کیبۆردژەنی پێشوو دەیڤد ھۆدجس بوو، بە ناوی ھەناسە ‌بدە و دەکەومە نێو تۆوە.[٢٥] ئەو دەنگی باک-ئەپ بوو بۆ گۆرانی وونی بیگ دیسمال لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ئەلبومی باوەڕ، وە باک-ئەپ بوو بۆ دوو گۆرانی تریش بۆ گرووپی ڕۆکی زە دامنینگ وێڵ، ھەرچەندە لە کۆتایشدا دەنگی لی لەسەر تراکەکان لابران بەھۆی کێشەی کۆمپانیای تۆمارکردنەکەیانەوە.[٢٦] لی دواتر گۆرانییەکی لەگەڵ خۆشەویستەکەی پێشووی شاون مۆرگان تۆمارکرد لە ستودیو بەناوی شکێندراو بۆ ئەلبومی ٢٠٠٤ی سیزەر بەناوی دیسکلەیمەر اا، گۆرانییەکە بۆ ساوندتراکی فیلمی ٢٠٠٤ دە پەنیشەر ھەڵبژێردرا.

لی لە بەرازیل لە ٢٠٠٧

لی گوتی کە ئەو گۆرانییەکی نوسیوەتەوە بۆ فیلمی بەناوبانگی ٢٠٠٥ مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە کە ناوی لەکریمۆسابووە و بەڵام ڕەتکراوەتەوە بەھۆی تاریکی گۆرانییەکەوە. لی گوتیشی بۆیە شتێکی باشتربوو بیکاتە ئەلبومی دەرگا کراوەکەوە. بەڵام دەرھێنەری فیلمەکە گوتی کە ئەوان نەیانزانیوە کە یەکێک لە گۆرانیەکانی ئێڤەنێسنس ھەڵبژێردراوە بۆ ساوندتراکی فیلمەکە.

[٢٧] لی بوو بە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئەمریکی ئاوت ئۆف دە شادۆوس کە ڕێکخراوێکە تایبەتە بە خوێندن و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ "فێ" کا حاڵەتێکی دەروونی بووە کە پێشتر براکەی خۆی، ڕۆبی، ھەیبووە. [٢٨] گۆرانیبێژ لی ھەروەھا لە ڤیدیۆیەکی میوزیکیش دەردەکەوێت، کە تایبەتە بە گۆرانی جۆنی کاش "گۆد اس گۆننا کەت یو داون" لە کۆتاکانی ٢٠٠٦دا.[٢٩] ھەر یەکێک لە ئەکتەرەکان کە بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە ھەڵبژێردرابوون دەیانتوانی خۆیان ئەو کارە ھەڵبژێرن کە دەیانەوێت لە ڤیدیۆکەدا بیکەن، لی بریاریدا کە چەپکەگوڵێک دابنێت لەسەر گۆڕێ. ڤیدیۆکەی ئەو لە پەرستگای ترینیتی تۆمارکراوە، لی لە ڤیدیۆکەدا کۆتێکی ڕەشی لەبەردایە کە پێشووتر تایبەت بووە بە تیم بێرتن.[٣٠] لە فێبریواری ٢٠٠، MTV گۆرانی بڵاونەکراوەی بڵاوکردەوە کە دوێتێک بوو لە نێوان ئەیمی لی و گرووپی ڕۆکی ئەمریکی کۆرن، بە ناوی "فریک ئۆن ئە لیش".[٣١]

٢٠٠٨–٢٠١٢: ئەلبومە گشتییەکان

لە حوزەیرانی ٢٠٠٨دا، بڵاوکردنەوەی میوزیکی ناوخۆیی خەڵاتی باشترین ھونەرمەندی پێ بەخشی کە "نیشانەیەکە بۆ گۆرانی نوسە سەرکەوتووەکان و پرۆجێکتەکانیان."

بۆ تۆمارەکانی واڵت دیزنی ساڵی ٢٠٠٨، لی گۆرانییەکی دووبارە تۆمارکردەوە بۆ ئەلبومی "نایتمێر ڕیڤیستد"، کە ناوی "گۆرانییەکەی سالی" بوو، لی بەشێوازێکی زۆر جوان و تاریک ئەم گۆرانییەی تۆمارکردەوە. ئەم ئەلبومە چەندین کەڤەری نوێی لەخۆ گرتبو کە بۆ گۆرانییە ئۆریجیناڵەکانی فیلمی دێوەزمەکەی پێش کرسمسی تیم بێرتن کرابوون، کە فیلمێکی بەناوبانگی ساڵی ١٩٩٣ بوو.[٣٢] [٣٣]

لی دوو جار "گۆرانییەکەی سالی" بە ڕاستەوخۆ پێشکەش کردووە، یەکێکیان لە ھۆلیوود و ئەوی تریشیان لە بەرنامەی "دە تونایت شۆو ویت جەی لینۆ".[٣٤]

لە چاوپێکەوتنێکی ڕاستەوخۆدا لەگەڵ سپین لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨دا، لی ڕایگەیاند کە خەریکی نوسینەوەی گۆرانییە بۆ ئەلبومێکی سۆلۆ و ووتیشی کە "ھەست دەکەم بە ڕێگا ھونەرییە کۆنەکانمدا دەگەڕێمەوە" ئەو ئاماژەی بەوە دا کە ئەو شێوازی مۆسیقایانەی کە کاریگەرییان لەسەر ئەلبوکە ھەیە کێلتیک و فۆلکن.[٣٥]

لە چاوپێکەوتنێکی دیکەدا لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لەگەڵ دە گانتڵێت لی ڕایگەیاند کە دڵنیا نییە کە ئایا پیشەیەکی سۆلۆ دەست پێبکات یاخود بەردەوامبێت لەگەڵ ئێڤەنێسنس. گوتی کە "ھەست دەکەم کە نازانم چی تر بکەم"[٣٦]

لە ھەمان چاوپێکەوتندا ئاماژەی بەوەش دا کە ئێڤەنێسنس ھێشتا پێکەوەن و بەڵام بەتەمای ھیچ گەشتێک نین. گوتیشی کە ئەو بەردەوام دەبێت ڵە نووسینی گۆرانی ھەرچەندە ناشزانێت بەرەو کوێیان دەبات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سپین لە مارچی ٢٠١٠، لی گوتی کە ئەو "کاریگەرییەکی جیاواز لەسەری بووە بۆ نوسینی گۆرانی [ئەو کاتە]" و ھەرچەندە گۆرانییەکانی کە لە پێشوودا نوسیوێتی، ھیچی لە ئەلبومی سێیەمی ئێڤەنێسنسدا نین و بڵاوناکرێنەوە.

لە ٢٠١١دا، لی گۆرانی ھاڵفوەی داون دە ستێرسی تۆمارکردەوە بۆ ئەلبومی "بوکەڵەکان: ئەلبومە سەوزەکە" و هەمان شت گۆرانی "ئایم سۆ لۆنسم ئای کود کڕای" لە ساڵی ٢٠١٢ بۆ ئەلبومی وی واڵک دە ڵاین.[٣٧] [٣٨]

٢٠١٣–٢٠١٥: ئافتەرماس و ڕیکۆڤەر

لی لە ٢٠٠٧ لە خەڵاتەکانی سکریم

لە ٢ی دیسەمبەری ٢٠١٣، ڕاگەێندرا کە لی لەگەڵ ئاوازدانەری ئەمریکی دەیڤ ئێگەر پێکەوە کاردەکەن بۆ نوسینەوەی ساوندتراک بۆ فیلمی وار ستۆری. لە چاوپێکەوتنێکدا لی ووتی "بینەرەکانم توشی سەرسوڕمان دەکات، ئەوە نییە کە پێشبینی دەکەیت؛ فیلمەکە زۆر تاریکە. دایالۆگیشی زۆر نییە، باشیشە کە وایە، لەبەر ئەوەی بۆ من ئەوە گۆرانییەکان زۆر جوانتر دەکات و بەتەواوەتی دەگونجێت." وە هەروەها "زۆر دەنگ تێکەڵکردن و میکس هەیە زۆر کیبۆرد دەژەنم و نۆتی نزمیش زۆر بەکار دەهێنم، گۆرانییەک هەیە بە ناوی پوش دە بەتن (بە واتای "پەنجە بە دوگمەکەدا بنێ" دێت) کە بە تەواوەتی جیاوازە بۆ من، ئەلیکترۆنییە و هەمووی خۆم کردوومە کارەکان، هەرچەندە شێتانەش بوو، لەبەر ئەوەی من هەردەم لە ماڵەوە گۆرانییەکانی خۆمم نوسیوەتەوە و ئاوازم داناوە، بەڵام ئەم جارە مەسولیاتی فیلمەکە لەسەر من بوو، بۆیە منیش بەخۆمم دەوت 'تەواو، من ئەم کارە دەکەم.'"

لە ٦ی ئۆگەست لی ڕایگەیاند کە ناوی ئەلبومەکە ئافتەرماس دەبێت و لە ٢٥ی ئۆگەست بڵاودەکرێتەوە. لی لەسەر هەر دە تراکەکان کاری کردووە و جێدەستی لە هەمووی دیارە و دەیڤد ئێگەریش لە هەشت دانەیاندا بەشداری کردووە و گۆرانیبێژ مەلیکا زارا لە یەک دانەدا کە ناوی ئاوی تاریکە، مەلیکا بە عەرەبی مۆراکۆ گۆرانییەکە دەڵێت بەڵام لەکاتی گوێگرتندا زۆر بەباشی تێناگەیت دەڵێت چی لەبەر ئەوەی لی لە عەرەبی نازانێت بەڵام ئەو بەشانەی کە زۆر بەدڵی بووە تێکەڵی کردوون و دووبارە دەبنەوە، بۆیە واتایەکی تەواو نادات بەدەستەوە. لی لە هەمان ڕۆژدا تیسەرێکی ٣٠-چرکەیی بڵاو کردەوە وەک دێمۆیەک، ئەم ئەلبومە یەکەم ئەلبومی سۆلۆی ئەیمی لییە کە گرووپی ڕۆکەکەی، ئێڤەنێسنس لێی دوورە و کاریان لەسەری نەکردووە.

لە مارتی ٢٠١٥ لی و ئیگار ڕایانگەیاند کە لەگەڵ چەک پاڵمەر خەریکی نوسینەوە و تۆمارکردنی گۆرانین بۆ کورتە فیلمی ئیندیگۆ گرەی: دە پاسەیج، کە لە ١٤ی سێپتێمبەری ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە.

لە ١٣ی ئۆگەستی ٢٠١٥، لی گۆرانییەکی نوێی نووسی و ئاوازی بۆ دانا بەناوی سپیک تو می (لەگەڵم بدوێ) کە گۆرانییەک بوو بۆ فیلمی ڤۆیش فرۆم دە ستۆن، فیلمەکە تۆمارکراوە لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە قەڵای کێلسا لە نزیک سنای ئیتالیاوە.

لە چاوپێکەوتنێکی سەر ڕادیۆ لە جولای ٢٠١٥، لی ئاماژەی بەوەدا کە خەریکی تۆمارکردنی گۆرانی کەڤەرە و دەیەوێت لەسەر ئینتەرنێت بڵاوی بکاتەوە. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥، یەکەم گۆرانی بڵاوکردەوە کە کەڤەرێکی پۆرتسهێد بوو بەناوی ئیتس ئە فایەر (ئەوە ئاگرە) وە دواتر گۆرانییەکی ١٩٨٧ی U2 بە ناوی "ویت ئۆر ویزەوت یو (لەگڵ یان بەبێ تۆ) لە ١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ش گۆرانی ١٩٧١ی لێد زێپلین بە ناوی "گۆوینگ تو کالیفۆرنیا" (دەڕۆم بۆ کالیفۆرنیا) وە لە ١ی دیسەمبەری ٢٠١٥ش کۆتا گۆرانی ئەلبومەکە کە گۆرانییەکی ١٩٩٦ی کریس ئیساک بوو بە ناوی "بەیبی دید ئە باد باد تینگ" (ئازیزەکەم شتێکی خراپ خراپی کردووە)، ئەو ئەلبومەی کە ئەم گۆرانیانەی لەخۆ گرتووە ناوی ریکۆڤرە، کە لە ١٩ی فێبرواری ٢٠١٦ بە تەواوەتی بڵاوکرایەوە بۆ فرۆشتن لە ئایتیوونز. هەریەکێک لە کەڤەرەکان ڤیدیۆیەکی تایبەت بە خۆی هەیە کە لەلایەن دەرهێنەر ئێریک ڕایان ئەندیرسنەوە تۆمارکراون.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆڵینگ ستۆن، لی ڕایگەیاند کە ئەو "بەدڵنیاییەوە کار لەسەر مۆسیقای نوێ دەکات. ئەوەشی بڵاوکردەوە کە هیچ "هەواڵێک یان پلانێک"ی نییە بۆ ئێڤەنێسێنس جارێ، بەڵام لەسەر تویتەر بڵاویکردەوە و بینەر و گوێگرانی دڵنیاکردەوە کە "گرووپەکە هێشتا پێکەوەن و نەشکاوە، ئێمە لەو جۆرە هونەرمەندانە نین کە فرۆیشتن و بازرگانی کارمان تێبکات، ئێمە گۆرانییەکانمان کاتێک دروست دەکەین کاتێک هونەر کاریگەرییەکی زۆری لەسەرمان هەبێت."

لە دیسەمبەری ٢٠١٥ لی گوێگرانی دڵنیاکردەوە کە خەریکی تەواوکردنی هەندێک گۆرانییە بۆ ئەلبومێکی ئێڤەنێسێنس. ئەو گۆرانیانە لەڕاستیدا لەلایەن ستیڤ لیلیوایتەوە دەرهێندرابوون، بەڵام ‌وایند-ئەپ ڕێکۆردس بڵاوکردنەوەی ئەلبوکەی ڕەت کردەوە لە ٢٠١٠. لی ڕایگەیاند کە بڵاونەکردنەوەی ئەلبومەکە زۆر توڕەی کردووە، بەڵام بڕیاری دا کە بەردەوامبێت و مۆسیقای نوێ دروست بکات، بەوشێوەیەش ئەلبومی سێیەمی ئێڤەنێسێنس دروست بوو. هەرچەندە ٣ لە گۆرانییەکانی لیلیوایت لە ئەلبومی سێهەمدا بڵاوکرابۆوە، بڵام لی هێشتا ڕونی کردەوە کە دڵی خۆش نبووە و ئەلبومی پێشووی بە "ئەلبومە شکاوەکە" ناو دەبات.

٢٠١٦–ئێستا: خەونی زۆر ببینە

لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦، Amazon.com ڕایگەیاند کە لی ئەلبومێکی "خێزانی" تۆمارکردووە بۆ بڵاوکردنەوە بەتایبەتی لە ئامازۆن پرایم میوزیک لە ساڵی ٢٠١٦دا. ئەلبومەکە لەژێر ناوی دریم توو مەچ (٢٠١٦)یەو "گۆرانی تێدایە بۆ منداڵان و خێزانەکان" و لە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٦دا بە فەرمی بڵاودەکرێتەوە. لەکاتێکدا زۆرێک لە گوێگرانی ئەیمی لی ئەمەیان بە ھەنگاوێکی باش نەزانی و ناڕەزایی خۆیان دەربڕی لەڕێگەی میدیاکانەوە، ئەیمی لی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە "جاکی کوڕم ھاندان بووە بۆ ئەلبومەکە. بیرم لەوە نەکردۆتەوە کە کارێکی دیکەی لەمە بکەم لە داھاتودا و زیاتر بیر لە پیشە 'گەورانەکەم' دەکەمەوە." زۆربەی گوێگران کە لی لە ئێڤەنێسنسەوە دەناسن، پێیان وایە کە لی شتێکی ھەڵەی کردووە کە "لە مۆسیقا تاریک و بەھێزەکانییەوە دابەزیوە بۆ گۆرانی منداڵانە."

ژیانی تایبەتی

لی لەگەڵ گۆرانی بێژی سیزەر شاون مۆرگان پەیوەندی خۆشەویستی ھەبووە لە ساڵی ٢٠٠٣وە بۆ ٢٠٠٥. لی گۆرانییەکی لەبارەی ئەو نوسییەوە بەناوی کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت، کە یەکەم سینگڵی ئەلبومی دەرگا کراوەکە بوو.

لی لە چاوپێکەوتنێکی ڕاستەوخۆدا لەگەڵ میوزیکمەچ ڕایگەیاند کە مارەکراوە، دواتر لە ماڵپەڕی ئیڤترێد بڵاوی کردەوە کە جۆش ھارتزلەر، ھاوڕێ درێژخایەنەکەی مارەی کردووە. ئەوەشی بڵاوکردەوە کە گۆرانی گود ئینۆف و بمگەڕێنەوە بۆ ژیان ھەردووکیان لەلایەن ئەوەوە ھاندراون. ئەوان لە ٦ی جەنیواری ٢٠٠٧ ھاوسەرگیریان کرد و مانگی ھەنگوینییەکەشیان لە باھاما بوو. لە ئیڤترێدس بڵاویکردەوە کە "ئێستا بە فەرمی ئەیمی ھارتزلەرە"

لی لە ٨ی جانیواری ٢٠١٤ لە میدیاکان ڕایگەیاند کە دووگیانە. یەکەم منداڵی کەپڵەکە بەناوی جاک لایۆن ھارتزلەر لە ٢٨ی جوڵای ٢٠١٤ لەدایکبوو.

شێواز و ستایل

ئەمی لی لە کۆنسێرتێکی ساۆ باولای بەرازیل

لی جۆرە تەیستێکی ناسراوی ھەیە، ناسراوە بە بەکارھێنانی میکیاژی کۆتیکی و ئارەزوەکانی بۆ جلی ڤیکتۆریاکان. ئەو خۆشی زۆرێک لە جلوبەرگەکانی دیساین دەکات، وەک ئەو جلوبەرگەی لە ڤیدیۆ کلیپی چوونە ژێرەوەدا لەبەریدابوو،‌ ئەو جلوبەرگەی کە لەسەر وێنەی کەڤەری ئەلبومی دەرگا کراوەکەدا لەبەریدابوو. وە ھەروەھا ئەو جلانەی کە لە کۆنسێرتی نۆبڵ پیس پرایزدا لەبەریدابوو. وە ھەروەھا لەپێشودا لەسەر برۆی پیرسینگێک ھەبووە (وەک گوارە وایە بەڵام بە شێوەیەکی جیاواز تر کە لەسەر برۆ دادەنرێت، کە زۆربەی مۆسیقییە ڕۆکەکان ھەیانە) لەسەر برۆی چەپی کە لەسەر کەڤەری ئەلبومی فۆڵێن دەردەکەوێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڤیڤۆ لی ڕونکردنەوەیدا لەسەر ستایلی جلوبەرگەکانی و ئاماژەی بەوەشدا کە ئارەزو دەکات خۆی جلەکانی خۆی دیساین بکات و بیدورێت چونکە ئەوەی ئەو بەدوایدا دەگەڕێت دەستکەوتنی شتێکی ئاسان نییە لە شوێنێکیتر. لە چاوپێکەوتنێکی دیکەدا لەگەڵ AOL لی ڕونیکردەوە کە ستایلی ژیانی ڕۆژانەی زۆر جیاوەزە لە ستایلی سەر شانۆ و ڤیدیۆکانی؛ لەکاتی پیشاندانی جلوبەرگەکەی کە لە چاوپێکەوتنەکەدا لەبەریدابوو و ناوبردنی بە "شتێکی گوڵدار." ئەوەشی ڕونکردەوە کە ھۆی جیاوازییەکەی ئەوەیە کە ئەو کاتێک لەسەر شانۆ گۆرانی دەڵێت، پێویستە شتێک لەبەربکات کە گۆرانییەکان تەواوبکات و لەگەڵ دەوروبەرەکەیدا بگونجێت و شێوازی گرووپەکە تێک نەدات. ئەو پێشتر چەند جلێکی لەبەردەکرد وەک کرۆسێت بۆ ئەوەی شێوازی گرووپەکە تێک نەدات، بەڵام دواتر بە ستایلەکەی خۆی ڕاھاتوە و زیاتر ھەستی بە ئارامی کردووە تێیدا. جلوبەرگی سەر-ستەیجی ئێستای زیاتر پێکھاتووە لە بووت و شێرتێکی ڕەشی سادە و تەنورەیەکی درێژ و چەند جوانکارییەک (ھەندێک جار ئاڵای ئەو ووڵاتەی کە کۆنسێرتەکەی تێدادەکات دەیکات بەسەر کەمەرییەوە یاخود شانییەوە وەک جوانکارییەک.)

لی چەندجارێک دووبارە و سێبارەی کردۆتەوە کە ھەرگیز لەشی خۆی بە شێوازێکی ناشرین دەرناخات وەکو ھەندێک لە ھونەرماندانی تر بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵکی بەلای خۆیدا ڕابکێشێت. لە ڤیدیۆ کلیپی گۆرانی دەبەنگی ھەمووان ئامانجی ئەوە بووە کە بەو جۆرە ھونەرمەندانە ڕابگەێنێت کە ھەرکەسێک جەماوەر دروست بکات بەھۆکاری سێکسییەوە، ئەوە لەڕاستیدا ھیچ نین بێجگە لە فرۆشیارێکی "درۆزن." زۆرێک لە جەماوەرەکانی لی دەستخۆشی لێدەکەن بۆ ڕەتکردنەوەی لە بەکارھێنانی ڕوتی بۆ سەرنج ڕاکێشان.

لە ٢٠٠٦دا، بلێندەر لی لە لیستی سەرنجڕاکێشترین ئافرەت لە ڕۆکدا دانا لەتەنیشت ھونەرمەندی وەک جۆوان جێت، کۆرتێنی ڵەڤ و لیز فەیر. لە ٢٠١٣دا، لی پلەی یەکەمی بەدەستھێنا لە سەر ماڵپەڕی NME بۆ "جوانترین ئافرەت لە میوزیکدا."

دیسکۆگرافی

بردنەوە و خەڵاتەکان

ساڵ خەڵات پۆل کارە هەڵبژێردراوەکان ئەنجام
٢٠٠٧ خەڵاتەکانی !Karreng سەرنجڕاکێشترین ئافرەت ئەیمی لی براوە
٢٠٠٨ خەڵاتەکانی بڵاوکردنەوەی میوزیکی ناوخۆیی باشترین گۆرانینوس براوە
٢٠١١ ڕۆژنامەی ریڤۆڵڤەر جوانترین ئافرەت لە هارد-ڕۆک براوە
خەڵاتە میوزیکییەکانی لاودوایەر خواوەندی ڕۆکی ساڵ پاڵێوراو
٢٠١٢ VH1 باشترین ١٠٠ ئافرەت لە مۆسیقادا #49
خەڵاتەکانی ڕیڤۆڵڤەر گۆڵدین گۆدس باشترین گۆرانیبێژ براوە
خەڵاتەکانی !Karreng سەرنجڕاکێشترین ئافرەت پاڵێوراو
خەڵاتە میوزیکییەکانی لاودوایەر خواوەندی ڕۆکی ساڵ براوە
٢٠١٣ خەڵاتەکانی NME سەرنجڕاکێشترین ئافرەت براوە
٢٠١٥ خەڵاتەکانی میوزیکییە سەربەخۆکان گۆرانی بیتی جیهانی "ئاوی تاریک" (لەگەڵ مەلیکا زارا) براوە
فێستیڤاڵی مووندانس بۆ فیلمە ناوخۆییەکان فیلمسکۆر ئیندیگۆ گرەی: زە پاسەیج براوە

پەراوێز

  1. ^ Farias, Andree (April 10, 2006). "Pre-Evanescence". Christianity Today. Christianity Today International. Archived from the original on November 11, 2006. Retrieved November 7, 2006.
  2. ^ Lee, Amy (April 22, 2012). "Met one of my idols today..." Twitter.com. Retrieved May 23, 2014.
  3. ^ "Why Epilepsy?". OutoftheShadows.com. Archived from the original on November 8, 2006. Retrieved November 7, 2006.
  4. ^ "Interview with Evanescence singer Amy Lee". gURL.com. Archived from the original on November 4, 2006. Retrieved November 7, 2006.
  5. ^ ئ ا Geist, Brandon (October 11, 2011). "2011 Hottest Chicks in Hard Rock Issue on Newsstands Everywhere Now!". Revolver. Retrieved November 29, 2012.
  6. ^ Kaufman, Spencer (January 16, 2013). "Evanescence Singer Amy Lee Wins Rock Goddess of the Year in the 2012 Loudwire Music Awards". Loudwire. Retrieved June 17, 2013.
  7. ^ Graham, Mark (February 13, 2012). "VH1's 100 Greatest Women In Music". VH1.com. Archived from the original on July 14, 2012.
  8. ^ "NME Awards 2013 - as it happened". NME. February 27, 2013. Retrieved June 17, 2013.
  9. ^ Monger, James Christopher. "Amy Lee: Biography". Billboard.com. Rovi. Archived from the original on February 25, 2015.
  10. ^ Whitburn, Joel (2008). Joel Whitburn Presents Rock Tracks 1981-2008. Record Research. p. 143. ISBN 0-89820-174-8.
  11. ^ Odell, Michael (April 2004). "Survivor!". Blender magazine. Archived from the original on January 24, 2007. Retrieved October 18, 2006.
  12. ^ Passy, Charles (July 23, 2004). "Home visit brings her to life". The Indianapolis Star via EvBoard.com. Retrieved January 22, 2014. {{cite web}}: Italic or bold markup not allowed in: |work= (help)
  13. ^ Bottomley, C. (September 18, 2006). "Evanescence: Amy Lee Explains the New Songs". VH1.com. Archived from the original on October 28, 2007. Retrieved October 8, 2006.
  14. ^ "Amy's bio". OutoftheShadows.com. Archived from the original on November 8, 2006. Retrieved November 7, 2006.
  15. ^ ئ ا "Amy Lee '00". Pulaskiacademy.org. October 18, 2011. Retrieved January 22, 2014.
  16. ^ "Evanescence". Encyclopedia of Arkansas. Retrieved August 20, 2008.
  17. ^ "Evanescence EPs and pre-Fallen Material". EvanescenceReference.info. Retrieved August 20, 2008.
  18. ^ "Interview with DC101 radio on February 24, 2003". EvanescenceReference.info. February 24, 2003. Archived from the original (MP3 audio) on February 26, 2007.
  19. ^ Bakker, Tiffany (January 9, 2004). "Moody Blues". Sydney Morning Herald. Retrieved August 20, 2008.
  20. ^ “” (September 16, 2008). "Amy lee habla de ben moody". YouTube. Retrieved January 5, 2011.{{cite web}}: CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران (link)
  21. ^ D'Angelo, Joe (January 16, 2004). "Evanescence Name New Guitarist". MTV News via VH1. Retrieved August 20, 2008. {{cite news}}: Italic or bold markup not allowed in: |publisher= (help)
  22. ^ "Evanescence – Artist Chart History". Billboard. Retrieved August 20, 2008.
  23. ^ "Wind-up Records Scheduling a Fall 2011 Release" (PDF). Retrieved February 28, 2012.
  24. ^ "Updated: Ex-Seether Guitarist Has NOT Rejoined Evanescence". Blabbermouth.net. December 1, 2007. Retrieved April 14, 2011.
  25. ^ "Discography / Lyrics / Audio Clips". DavidHodges.info. Archived from the original on October 13, 2006. Retrieved November 7, 2006.
  26. ^ Morse, Steve (May 23, 2003). "Evanescence is No Disappearing Act". The Boston Globe.
  27. ^ D'Angelo, Joe (February 27, 2004). "Evanescence – The Split". MTV News. Archived from the original on November 13, 2006. Retrieved November 7, 2006.
  28. ^ Bakker, Tiffany (January 9, 2004). "Moody blues". The Sydney Morning Herald. Retrieved November 7, 2006.
  29. ^ "My Immortal Band Version". Evanescence.com. Archived from the original on June 15, 2004. Retrieved March 10, 2007.
  30. ^ "Evanescence's Amy shreads her threads!". Kerrang!. June 9, 2003. Archived from the original on March 14, 2005. Retrieved January 15, 2008.
  31. ^ "Amy Lee – Instant Fashion Profile". MTV News. 2004. Archived from the original on November 12, 2006. Retrieved November 7, 2006.
  32. ^ Moss, Corey (June 10, 2004). "Evanescence's Amy Lee Hopes To Get Into Film, Rages Against Cheesy Female Idols". MTV News via VH1.com. Archived from the original on June 23, 2004. Retrieved November 7, 2006. {{cite news}}: Italic or bold markup not allowed in: |work= (help)
  33. ^ Errico, Mike (December 2006). "Hottest Women of...Rock!". Blender. Archived from the original on January 6, 2007.
  34. ^ Lee, Amy (December 2, 2013). "I'm very excited..." Twitter.com. Retrieved August 14, 2015.
  35. ^ Childers, Chad (January 8, 2014). "Evanescence Singer Amy Lee Mum on Lawsuit, Turns Attention to Film Scoring". Loudwire.com. Retrieved August 11, 2014.
  36. ^ Childers, Chad (August 6, 2014). "Evanescence's Amy Lee Teases 'Aftermath' Disc Featuring Music Inspired by 'War Story' Movie". Loudwire.com. Retrieved August 11, 2014.
  37. ^ "Amy Lee - Aftermath (Teaser)". YouTube.com. August 6, 2014. Retrieved August 11, 2014.
  38. ^ "'Evanescence' Singer Sues - Our Very Own Label is Our Worst Enemy". TMZ.com. January 3, 2014. Retrieved January 22, 2014.

بەستەرە دەرەکیەکان