ژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێب: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک|چەپ|ژپنکێکی ١٣ ژمارەیی '''ژپنک''' کورتکراوی :(ژمارەی پێوانەی...»ەوە |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ٢٠:١١، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦
ژپنک کورتکراوی :(ژمارەی پێوانەی نێودەوڵەتی کتێب) بە ئینگلیزی (ISBN: International Standard Book Number) ە. ئەم دەزگایە لە ساڵی ١٩٧٠ دامەزراوە و لە ١٩٧٢ەوە دەست بەکاربووە. یەکێک لە سیستەمە نێودەوڵەتییەکانە کە هەموو کەسێک لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەوە دەتوانێ زانیاری لەسەر سەرچاوەکان بەدەست بهێنێ. سەرەتا ئەم کۆدە لە ١٠ ژمارە پێک هاتبوو و ئێستا بووە بە ١٣ ژمارە.
پێناسە
ئەم کۆدە ١٠ یا ١٣ ژمارەیییە و بەپێی ژمارە لە چوار یا پێنج بەش پێک هاتووە:
- ئەگەر کۆدەکە ١٣ ژمارە بێ، ژمارەیەکی ٩٧٨ یا ٩٧٩ی هەیە؛
- چوار ژمارەی یەکەمی کۆدی(وڵات، زمان، ناوچەیەکی دیاریکراوە ...) کە کتێبەکەی لێ دەردەچێت- بۆ وێنە ئێران ٠٩٦٤ و تورکیا ٠٩٧٨؛
- ژمارەی دوای ئەمیش کۆدی دەزگای بڵاوکەرەوەکەیە؛
- چوار ژمارەش تایبەتن بە کۆدی کتێبەکە،
- دوا ژمارەش ژمارەی وردبینینە.
ژپنک لە کوردستان
لەگەڵ بوونی وەزارەتی پێوەندیدار- وەزارەتی ڕۆشنبیری- و کۆمەڵێک دەزگا و لایەنی بەرپرسی ئەم جۆرە بوارانە، هیچ هەوڵێک بۆ دەستەبەرکردنی ژپنک(ISBN): بۆ کتێبی کوردی بەتایبەت لە باشووری کوردستاندا نەدراوە و تەنیا ژمارەی سپاردنی کتێب لە بەڕێوەبەرێتی چاپ و بڵاوکردنەوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری بەشێوەی ناوخۆ تۆمار دەکرێت.[١]
بەستەری دەرەکی
وێبگەی ژپنک =www
سەرچاوەکان
- ^ نورەدین، بوار,(٢٠١٢) بیبلۆگرافیای ناسێنراو و پۆلینکراوی تایبەت بە کورد و کوردستان ١٩٢٥-٢٠١٠, بەرگی یەکەم، لل ٣٦-٣٥،دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم .