لێدوانی بەکارھێنەر:ئاسۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١٣٠: ھێڵی ١٣٠:
دەستخۆش بۆ دانانی داڕێژەی وتاری زۆر درێژ، بەڵام بۆچی تاگی زۆر درێژت داوە لە وتاری [[پیرەمێرد]]، من سەرنجم دا لە ویکی ئینگلیزیدا وتاری زۆر زۆر درێژتر لە وتاری پیرەمێرد هەیە و تاگی زۆر درێژی لێ نەدراوە، گەر بۆم ڕوون بکەیتەوە مەمنون ئەبم، سوپاس. --[[User:Diyar se| <font style="font-weight: bold; background-color:#0047AB; color: #ffffff;">Diyar Muhammed</font>]]<sup>[[User talk:Diyar se| <font style="font-weight: bold; background-color:#DC143C; color: #ffffff;">لێدوان</font>]]</sup> ‏١٩:٣٧، ٢٩ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
دەستخۆش بۆ دانانی داڕێژەی وتاری زۆر درێژ، بەڵام بۆچی تاگی زۆر درێژت داوە لە وتاری [[پیرەمێرد]]، من سەرنجم دا لە ویکی ئینگلیزیدا وتاری زۆر زۆر درێژتر لە وتاری پیرەمێرد هەیە و تاگی زۆر درێژی لێ نەدراوە، گەر بۆم ڕوون بکەیتەوە مەمنون ئەبم، سوپاس. --[[User:Diyar se| <font style="font-weight: bold; background-color:#0047AB; color: #ffffff;">Diyar Muhammed</font>]]<sup>[[User talk:Diyar se| <font style="font-weight: bold; background-color:#DC143C; color: #ffffff;">لێدوان</font>]]</sup> ‏١٩:٣٧، ٢٩ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)


==سەیدسادق==
سڵاو بەڕێز وتارێکت داناوە بەناوی قەزای سەیدسادق زۆر وتارێکی کورتە و سودی نییە وتارێکی تر هەیە بەناوی سەیدسادق لەوەی تۆ باشترە بۆیە پێشنیاردەکەم تۆ ئەوەی خۆت بسڕیتەوە
سڵاو بەڕێز وتارێکت داناوە بەناوی قەزای سەیدسادق زۆر وتارێکی کورتە و سودی نییە وتارێکی تر هەیە بەناوی سەیدسادق لەوەی تۆ باشترە بۆیە پێشنیاردەکەم تۆ ئەوەی خۆت بسڕیتەوە {{واژوونەکراو|Kajal mhamad|١ی ئەیلوولی ٢٠١٦}}
:{{وب|Kajal mhamad}} سڵاو. ھەردووکیان پێویستن چونکە ھەر کامیان ھی شتێکی جیاوازن. یەکێکیان شارێکە و ئەویان یەکەیەکی ئیداری و سیاسییە. بۆ نموونە سەیری ئەم دووانە بکە: [[:en:Los Angeles County, California]] و [[:en:Los Angeles]] . --[[بەکارھێنەر:ئاسۆ|ئاسۆ]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:ئاسۆ|لێدوان]]) ‏١٦:٣٤، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)


== Kurdish support for an open-source font ==
== Kurdish support for an open-source font ==

وەک پێداچوونەوەی ‏١٦:٣٤، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦

دەستپێک

سڵاو. کاک ئاسۆ باسی پەڕەی دەستپێکم کرد لەگەڵ مام برایم (Ebraminio) و ھەروەھا ستایڵی مێترۆی مایکرۆسۆفت کە باست کردبوو. زۆری پێ باش بوو و ئەمەی چاک کرد. پێت چۆنە؟--چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٤، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەست خۆش. جوانە. خۆشم قسەی لەگەڵا ئەکەم.--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٧:٥٧، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە ئاسۆ ئەگەر بۆ ئاسانبوونەوەی کارەکانت مافێکت پیوەستە دەنگ بکە. Interface editorمان ھەیە ئەگەر ویستت وەک مام برایم بیدەین بە جنابت (تەنیا لە دەست بیوروکراتان دایە و چون ئێمە نیمانە دەبێ ستیوارد بیدا). دیسان ئەگەر مافی ترت پێویست بوو ئەوە دایدەنێین یان دەنا مافی بەڕێوەبەرایەتی.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٣٧، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس مامە. ھەر یەک دوو ڕۆژێ دەرفەتم ھەیە. ھەندێ گۆڕانکاری بوو لە مێژەوە گەرەکم بوو ئەنجامیان بدەم. ئەوا خەریکم. ھەندێ سڕینەوە ھەیە تاگی ئەکەم جەنابت زەحمەتی بکێشە. --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٥:٥٨، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی «ھ» و «ە

سەلام کاک @ئاسۆ: نازانم ئاگاداری ئەم بابەتەی یان نا (http://unicode.ekrg.org/geshey_keyboard.html). فەرمانگەی ئایتی و کوردئایتیگرووپ و چاوگ و زانستپەروەران، ڕێک کەوتوون لەسەر کۆدی (ە-U+0647) بۆ دەنگی (H) و کیبۆردیشیان ھەربەم پیتە دروستکردووە، کیبۆردەکەی ویندۆز ٨ و زۆربەی ئەوانی تریش ھەر وەکوو ھی کورد ئایتی گرووپە. لە ئێستا بە پلەی یەکەم ویکیپیدیایە کە (ھ-U+06BE) بەکاردەھێنێت، (ھەرچەندە منیش لەگەڵ ویکیپیدیا ھاوڕام)، بەڵام ئەوان خەریکە کیبۆردەکەیان بۆ زۆربەی سیستەمەکان زیاد دەکەن و کارەکەشیان فەرمییە، من ئێستا نازانم چ تەختەکلیلێک بەکاربێنم، یان ئەوەتە با ئێمەش لە ویکیپیدیا وەکوو ئەوان بکەین، یان قسەیان لەگەڵ بکرێت بۆ ئەوەی (ھ-U+06BE) بەکاربێنن. --سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٠:٥٠، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک سەرچیا گیان. ئەوانەی کاریان کردبێت بە داتابەیسی کوردی و بزانن لە یوونیکۆد و پیتەکانی کوردی دەزانن کە «ھ-U+06BE» کێشەکە چارەسەر دەکات. من پێشتر ئەم باسەشم لەگەڵ کوردئایتیگرووپ و چاوگ و زانستپەروەران کردووە. ئەوان قبوڵیان نەکردووە و ئەو ھۆکارە دەیھێننەوە ئەوەیە: «با لە سیستەمی زمانەکانی کوردی و فارسی و عەرەبی نەچینە دەرەوە، ئەوە دەبێتە کێشە لە دواییدا» سەرچاوە. تا ئەو ڕادەیە من بزانم لە سیستەمی کوردی «ھ-U+06BE» دروستە نەک «ە-U+0647» (ھۆکار: وتاری ھ). ئەگەریش بۆمان ڕوون بکەنەوە لە دواییدا تووشی چ کێشەیەک دەبین مەمنوون دەبم. --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٧:٥٥، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قسەکانت ڕاستن کاک ئاسۆ، ئەو پیتەی کە دەڵێن ھی زمانی ئوردووە «ھ» زۆر گونجاوترە لە پیتە عەرەبی و فارسییەکە «ە»، بۆ زمانی کوردی. ئەو قسەیەی ئەوانیش کە دەڵێن ئەمە دەرچوونە لە سیستەمی زمانەکانی عەرەبی و فارسی و دوایی کێشە درووستدەکات. زۆرم پێ سەیر، مەبەستیان چییە لەمە، خۆ ئەم پیتەش لە یونیکۆد ھەر بە عەرەبی ناوی ھاتووە «arabic letter heh doachashmee». بەھەرحاڵ لە ئێستادا یان دەبێت ئێمەش ھی ئەوان بەکاربێنین، یان ڕازی ببن بەوەی ویکیپیدیا. ھیوادارم چیتر ئەم باسە درێژە نەکێشێ و چارەسەربکرێت. --سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٣:٢٩، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Calak:، ھیوادرام تۆش قسە لەسەر ئەم بابەتە بکەیت، بۆ یەکلاکردنەوەی. بەشدارنەبوونم ئێستا لە ویکیپیدیا زۆرتر بەھۆی ئەمەوەیە.

سڵاو کاک سەرچیا. چون پەیامەکەت واژوو نەکردبوو من ئاگادار نەکرامەوە. منیش ھەر لەگەڵ پیتی «ھ»م. پیتی «ە»ی فارسی و عەرەبی چوار شکڵی ھەیە و ئەوەی کوردی دروست وەک ئوردوو دوو شکڵی ھەیە و نازانم چۆن ئەوەی فارسی و عەرەبییان بۆ کوردی داناوە. دوو شکڵەکەی تری پیتی «ە»ی فارسی و عەرەبی لە زمانی کوردیدا بۆ بزوێنی E دانراوە و فڕی بە Hەوە نییە.
بە ھەر حاڵ ئێمە ئەگەرچی «ھ»مان بە ستاندارد داناوە بەڵام ڕێگری لە کەس ناکەین پیتی «ە»ی فارسی و عەرەبی بەکاربھێنێ و خۆمان دروستی دەکەین. بۆیە داوا لە جنابت دەکەم درێژە بە بەشدارییەکانت بدەی و ھەر کامێکیان ڕاحەتی بە کاری بھێنە. زۆر سپاس. --چالاک وتووێژ ‏١٥:٤٣، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ببورە لەبیرم کردبوو واژووی بکەم. بۆ من جیاوازی نییە کامیان بەکاربێنم، بەڵام کێشەکە لە کاتی گەڕاندایە، منیش «ھ» پێ گونجاوترە، بەڵام ئێستا زۆرێک لە بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا تەختەکلیلەکەیان ئەوەیە کە «ە» تێدا بەکارھاتووە، لە پەڕەی «ویکیپیدیا:نووسینی کوردی» ئاماژە بۆ بەکارھێنانی تەختەکلیلی چاوگ و ئەوانی تر کراوە، کە ھەموویان لە ئێستادا «ە» بەکارھێناوە نەک «ھ». --سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٦:١٩، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sarchia Banokay: بەڵێ وایە و ئاماژە بەمەش کراوە کە لەگەڵ ستانداردی ویکیپیدیا فەرقیان ھەیە. بەڵام بۆ کێشەی گەڕان بۆ تەواوەتی وتارەکان ئێمە بۆ پیتە ناستانداردەکان ڕەوانەکەرمان داناوە و بەم رەوانەکەرانە کێشەکەمان چارەسەر کردووە. بۆ نموونە بۆ وتاری ھاکی کارەر بۆ پیتی ھ و ک و ئەی عەرەبی چوار ڕەوانەکەرمان داناوە و بۆ ھەر کامێکیان لە ژوورەوە یان دەرەوەی ویکیدا بگەڕێی بە ئاکام دەگەیت. سپاس. --چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٣، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوی وتارەکان

سڵاو کاک ئاسۆ. ئەم کێشەیە لەمێژە ھەیە. سەیری پۆل:شارستانەکانی ئێران بکە ھەموو لە ژێر «ش»دا رێز بوون. جا ئەم کێشەیە لە زۆربەی پۆلەکاندا ھەیە وەک پۆل:قەزاکانی پارێزگای دھۆک (بەڵێ چارەسەر دەکرێ بەڵام ھەموو کەس ئەمە نازانێ و زۆر کەسیش گوێی ناداتێ). لە ویکی ئینگیلیزیدا ئەم کێشەیە نییە چون وشەی County دەکەوێتە دوای وشەوە. لە ویکییەکانی تردا کە وەک ئێمە County دەکەوێتە سەرەتای وشەوە بۆ چارەسەرکردنی County لە ناو کەوانەدا دەنووسن. ئێمەش بە ئاڵۆزی ئەم کارەمان کردووە. دەمھەوێ بزانم جنابت ڕات چییە و کامیانت بەدڵە؟ سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٤٩، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. بەڵێ وایە. لەناو کەوانەدا جوانترە. بەڵام بۆ پارێزگاکان و زۆربەی وتارەکانی تریش ھەر بە پێشگر نووسیومانە. --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٤:٠٣، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر جنابیشت لەگەڵ کەوانەی با لەمە بەو لاوە بە کەوانە بینووسن و ئەوانی تریش وردەوردە چاک بکەین (یان بە بۆتێک خێرا).--چالاک وتووێژ ‏١٤:٠٧، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئۆکەی سپاس--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٦:٠٢، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕ‌ێوەبەرایەتیی ویکیی سۆرانی

بەڕێز ئاسۆ وەک دەزانی ویکیی سۆرانی لە ئێستەدا دوو بەڕێوەبەری ھەیە. بەڕێزان ئازا و چالاک. بەڕێز ئازا وەک نووسراوە بەرێوەبەری ناچالاکە و دوایین لە بەشدارییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کانوونی دووەم. بەداخەوە دوایین بەشداریی چالاکیش دەگەڕێتەوە بۆ ١٥ی ئازار واتە زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ لەمەو پێش. ئەمە بۆ ویکیی سۆرانی باش نیە. لە پەڕەی لێدوانەکەی چالاکدا و لە دیوەخانیشدا باس لە سەر ئەمە کراوە. بەڕێزان مادی و کوشەیردیش وەکوو دوو بەکارھێنەری چالاکی ئێستەی ویکیی سۆرانی لەگەڵ پێشنیاری زیاد کردنی ژمارەی بەڕێوەبەرەکانن. جەنابت وەکوو یەکێ لە کۆنترین بەکارھێنەران و بەڕێوەبەری پێشوو چ ڕێگەیەکمان بۆ دیاری دەکەیت؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٤٤، ٦ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شتێکی ئاسایییە و زۆر چاکیشە، ھەر سەرکەوتوو بن. داوای بەڕێوەبەرایەتی بکەن و منیش یارمەتیتان ئەدەم. --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٩:٤٢، ٦ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس، لێرەدا کرا--پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١١:٠٠، ٧ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئاسۆ گیان، سپاس بۆ چاودێریی ھەمیشەییت لە ویکیی سۆرانیدا. وەک دەزانی بارودۆخی ویکیی سۆرانی لە ئیستەدا زۆر تراجیکە و بەکارھێنەرانی چالاک کەمن. چەن ھۆکارێک بوو بۆ دواخستنی داواکاری لە بەکارھێنەرەکان؛
یەکەم؛ دامنابوو ماوەیەک تێپەڕ ببێت (کە بوو!) تا بەکارھێنەرە چالاکەکان خۆیان لە پرۆسەکە ئاگادار ببنەوە.
دووەم؛ بە تەما بووم بەڕێز چالاک بگەڕێتەوە بۆ ویکیی سۆرانی و ڕای ئەویش بزانین. چون وائەزانم لە دوای دوایی ھاتنی دەنگدانەکە ھەر چالاک دەبێ مافی بەڕێوەبەری بە کاندیدا سەرکەوتووەکان بدات.
سێیەم؛ ویکیی سۆرانی زۆر بچووکە و وابزانم بڕێک جار مەجبوور بین وەکوو ئیمامی عەلی بە بەیعەتی یەک کەسیش بەڕێوەبەر ھەڵبژێرین :). وابزانم بەڕێز چالاکیش بە چوار دەنگی لەگەڵ بوو بە بەڕێوەبەر.
سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٩:٥٢، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەم ویکیپیدیایەدا کەس Bureaucrat نییە و بۆ داواکردنی بەڕێوەبەرایەتی ئەبێت لە https://meta.wikimedia.org/wiki/Steward_requests/Permissions/ داواکارییەکەت بنووسی و لەوێ مافەکەت پێ ئەدەن نە بە دەستی Calak. خۆشت باش ئەزانی کە ھەندێک جار ویکیپیدیای کوردی گەرم ئەبێتەوە و ماوەیەکیش سارد ئەبێتەوە. چالاک لە کاتی ساردیدا خۆی ناونووس کرد و زۆرزۆر پەلەی کرد. (https://meta.wikimedia.org/wiki/Steward_requests/Permissions/2012-08#Calak.40ckb.wikipedia). پێم خۆشە ئەو شتە دووپات نەبێتەوە و بە دەنگێکی زۆرەوە بەڕێوەبەر سەربکەوێت. بژیت--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٠:٤٧، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Visual editor

سڵاو و ڕێز؛

ئەم ڤیژواڵ ئیدیتۆرە کەی دادەنرێت؟ وابزانم هێشتاهیچ ویکییەک داینەمەزراندووە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٨:٣٥، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەیە! لە ھەڵبژاردەکانا لە بەشی بیتا چالاکی ئەکەیتەوە. دوو دوگمەیان داناوە Edit و Edit source. خراپ نییە. تاقی بەکەرەوە.--ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٨:٥٥، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس، هەرچەن ئێمە عادەتمان پێی نیە. بەڵام بۆ تاقیکردنەوەیش بێت باشە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٠:٠٣، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاقی بکەنەوە شتێکی نایابە بەتایبەت بۆ دانانی پەراوێز یا سەرچاوە کارەکەی زۆر ئاسانکردووە > Kushared (لێدوان) ‏١٠:١٨، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کامنز

مام ئاسۆ، کاتێک کە دەمەوێت لە کامنزدا وێنەیەک بار بکەم کە کاری خۆم نیە، بەڵام مافی کۆپیی بە پێی یاسای ئێران دوایی ھاتووە، ناتوانم تا ئاخر بچم! بارکردن و مۆڵەتی بدێ کێشەی نیە و تا قۆناغی باسکردن دەچێتە پێش و لەوە بە دوا ناچێت!! نازانم بۆچی؟ ھیچ ئیرۆرێکیش نادات. بەڵام ئەگەر وێنەکە کاری خۆم بێت دەتوانم ئاپلۆدی بکەم. نازانم کێشە لە کوێدایە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٥٨، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەر هەڵە نەبم ئەو مافە ڕێگانادرێت لەویکیمیدیا کۆمنز بارکرێت چونکە ھێشتا بەپەڕگەی ئازاد دانانرێت بۆ نموونە ئەو پەڕەیەی ھێمن لەویکی سۆرانی بارکراوە ناکرێت ڕاستەوخۆ لەهیچ ویکییەکی دی دابنرێت چونکە ئەوکاتە پەڕگەکە دەشکێت! بۆیە گەر تۆش مەبەستت بارکردنە لە پەڕەی تایبەت:بارکردن باری بکە وەک ئەوانی دیکە کەپێشتر بارکراون چونکە لەوێ بێکێشە باردەکرێن >Kushared (لێدوان) ‏٠٥:١٧، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەیری ئەم وێنەی سوارە بکە. لە کامنزدا بار کراوە. بە پێی یاسای ئێرانیش مۆڵەتی دراوە. وا نیە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٢٣، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاستدەکەیت وێنەگەلێکی زۆر لەسەری بارکراوە, چەند جارێک هەوڵی بۆبدەرەوە هەرنا گەر یەک وێنەیە مافێکی بدەرێ و دوایی بیگۆڕە بۆ ئەوەی ئێران لەڕێگای دەستکارییەوە >Kushared (لێدوان) ‏١٠:٤١، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاست ئەکا کاک محەممەد. بە ناوی خۆتەوە باری بکە و دوایی دەستکاریی بکە.--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٢:٠٧، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس بەڕێزان، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٠١، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆت و فیلم

سڵاو کاک ئاسۆ ماندوونەبیت، بیرۆکەیەکم بەخەیاڵ ھات (نزیکە لەمەدەروازە:فیلم) کە ھەزاران وتار دەربارەی فیلم (ھۆلیوود-بۆلیوود) لەڕێگەی بۆتەوە درووستبکەین ھاوشێوەی ئەو داتایەی لە imdb.com دا ھەیە کە فیلم و ئەکتەر و دەرھێنەر و ھتد... دەگرێتەوە. خۆم زۆر شارەزای کارکردن نیم لە بۆت تەنیا ئەوەندە دەزانم کە بە پڕۆگرامی pywikibot دەکرێت کە پاڵپشتە بە Python بۆیە گەر وتم شتێک لەسەر سازکردنی وتار بە بۆت درووستبکەیت وەک پەڕەیەکی ویکی تاکوو من و بەکارھێنەرە چالاکەکانیش سوودی لێببینین. چوونکە خۆم شارەزاییەکی ئەوتۆم لێی نییە (سەرەتام). بۆ ئەو پڕۆژەیە چەندین نموونەی کار ھەیە لە ویکیپرۆژە:بۆلیوود کردوویانە وە بەڵێنی بەردەوامیشییان داوە وەک دیلوالێ دولھانیا لێ جایانگێ، سێ گەمژە، تارێ زەمین پار، پیکەی (فیلم) ھتد... وابزانم درووستکردنی داتایەکی زۆر لەسەر فیلم شتێکی باشتر بوو لەوکارانەی پێشتوو بۆ بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش کراون کە بگەڕییان نییە یان زۆر کەمە! -خۆم ئامادەم ئەوکارە بگرمە ئەستۆ بۆ ھاوین کە دوومانگ ڕەنگە مەجالم ھەبێت، سوپاس > Kushared (لێدوان) ‏١٦:٤٨، ٢٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزم منیش ھیچ لەگەڵ دروست کردنی وتاری بێبایەخ و بێخوێنەر نیم لە ویکیی سۆرانیدا. بۆ نموونە بڕوانە بۆ ئەم پۆلە لە ویکیی فارسیدا کە وتارەکانی ناوی لە سەر ئەسترۆیدەکانە و بە بۆت نووسراوە و بڕوا ناکەم ڕۆژێک چوار کەس بیانخوێنێتەوە یان چاوی پێیان بکەوێت. لێرە ئاماری یەکێکیانم داناوە کە بە ئەستەم ڕۆژێک یەک کەس سەیری کردوە! ئەم جۆرە وتارانە قووڵایی ویکییەکەمان depth کەم دەکاتەوە. وەک لەو بەستەرەدا دەیبینی ویکیی سۆرانی قووڵایی زۆرترە لە ویکییە ھاوقەبارەکانی خۆی و ئەمە نیشانەیەکی باشە بۆ ویکییە بچووکەکەمان. ھەرچەن بۆ وتاری وەکوو فیلم ئەگەر بتوانیت تمپڵەیت و دەیتابەیسی باش دروست بکەیت، شتێکی خراپ نیە. منیش ڕەنگە بتوانم زانیاری لە سەر شارەکانی کەنەدا بدەم بۆ دروست کردنی وتار بە بۆت. لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:١٦، ٢٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بۆ تۆ کاک محەممەد. تا ئێستا بە بۆت ئەم وتارانەمان داناوە: ویکیپرۆژە:دانانی خۆگەڕی پەڕە. کارێکی زۆر زەحمەت نییە تەنیا ئامادە کردنی زانیارییەکانی گرنگە. تۆ لە فایلێکی ئێکسێڵدا داتاکان کۆ بکەرەوە و داڕێژەیەکیش دروست بکە کە ئەتەوێت وتارەکان بەو شێوەیە دەربکەون. لەوە بەدوای بە pywiki ئەکرێت. تا ئەو ڕادەیە لێی بزانم یارمەتیت ئەدەم، بەڵام خۆم لە ڕاستیدا دڵم پێوە نییە وتاری زۆر بە بۆت دروست بکەین. من پێشنیارێکی ترم ھەیە بۆ تۆ کاک محەممەد ئەگەر بتوانی ھاوشێوەی ئەو وتارانە من دروستم کردوون بۆ گوندەکانی مەریوان، تۆش بۆ ناوچەکەی خۆتان زانیارییەکانی کۆ بکەیتەوە زۆر شتێکی شاز ئەبێت. زۆریشمان پێویستە. سپاس--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٧:٢٩، ٢٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ ناوچەکانی باشوور ئەوە لە کتێبخانەکان دەگەڕێم گەر سەرچاوەیەکی باش هەبوو ئەوا دەیکەم وابزانم زنجیرە کتێبێک بەناوی "ئینسکلۆپێدیای هەولێر" هەیە گەر ئەو ناوچەکانی هەولێری تێدابوو دەیەکەم بۆ پارێزگاکانی دیش هەمان شت. بەس بۆ ئەو فایلەی ئەکسڵ تۆزێ ڕوونکردنەوەی زۆرتر بنووسیت (داتاکان چؤن کۆبکەوە؟ واتە چۆن بنووسرێت لەئەکسڵ وە مەبەستت لەوە چی بوو کە داڕێژەیەک بۆ شێوەی دەرکەوتنی وتارەکان درووستبکرێت؟) بۆ فیلمیش پێموابوو شتێکی باشە بۆ نموونە ماڵپەڕێکی imdb لەڕیزبەندی جیهانی ٤٤ بەس بەداتای فیلم دەکرێت ئێمە فیلمەکانی چەند ئەکتەرێکی دیاریکراو دابنێین کە ناوبانگی جیهانییان هەیە. مەبەستم لەدرووستکردنی وتار بە بۆت زۆرکردنی ژمارەی وتارەکانی ویکی نییە چونکە ١٥ هەزار شتێکی کەم نییە بەڵام بوونی داتا لەسەر بابەتەکان شتێکی خراپ نییە -سوپاس بۆ وەڵامەکەت >Kushared (لێدوان) ‏١٧:٤٢، ٢٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kushared:: ئەوە فێرکارییەکی کورتم نووسی. ھیوادارم بەکەڵک بێت.--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٩:٢٨، ٢٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش ئەوەیان بەسوود بوو، بەپێی بوونی کات ئینشاڵا پڕۆژەیەکی پێدەکەین، لانی کەم بۆ ئێستا و داهاتوو بوونی پەڕەیەکی ڕێنمایی وا زۆرپێویستبوو دووبارە دەستخۆش >Kushared (لێدوان) ‏٢٠:٠٩، ٢٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لوڕی و لەکی

ئاسۆی بەڕێز کی گوتووە لەکی و لوڕی بەشێکی لە کوردیی باشوورین؟ لەکی بەتەواوی لەگەڵ کوردیی باشووری جیاوازە و ئەگەرچە بڕێک لە سەرچەمەکان بەشێک لە کوردیی باشووری بە ئەژماری دێنن بەڵام خۆی زاراوەیەکی سەربەخۆ لە کوردیە. ئەشێ بزانین لاکی ئرگاتیڤە بەڵام کوردیی باشووری ئرگاتیڤ نیە. ھەروەھا لەکی مۆسیقایی تایبەت بە خۆیشی ھەیە. سەبارەت بە لوڕیش ئەگەرچە ئاخێوەرانی کوردیی باشووری و لوڕیی خوڕەمابادی قسەی یەکتر تێدەگەین بەڵام ناوێنی ئەم دوو زاراوە جیاوازیەکانی زیایەک ھەیە. لەکی و لوڕیی خوڕەمابادی ھەر دوو لە کوردیی باشووری جیاین و ھەروەھا ئەشێ بڵێن ئیرج ڕەحمانپووڕ تا بە ئیستا گۆرانیەکی کوردیی باشووریی تۆمار نەکردووە. تکایە ئەم گۆڕانکاریە پووچەڵ بکەینەوە. دیسان سپاس و ڕێز.پەڕاو (لێدوان) ‏٢١:٤٦، ١٩ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Paraw: ڕاست ئەفەرموی شێوەزارەکان جیاوازیی زۆریان ھەیە. بۆ پۆلێن کردنی شێوەزارەکانی کوردستانی عێراق (لە زاخۆوە ھەتا گەرمیان)، دەیڤید نیل مەکێنزی لە ١٩٥٠کاندا کارێکی زۆر گرینگی کردووە و کردوونی بە دوو بەشی سەرەکییەوە. ئەو ھەر بە ناوە جوگرافییەکانەوە ناوی شێوەزارەکان دەبات. جا نازانم کارێکی زانستیی واش کراوە بۆ شێوەزارە باشووریەکان؟ من بۆیە دەڵێم ئەوانە کوردیی باشوورین چونکوو ھەموویان دەکەونە باشووری کوردستانی گەورەوە. بە ڕاستیش نازانم جیاوازییەکانیان تا چ ڕادەیەکە. بۆ نموونە سنەیی و مەھابادی ھەر لە فۆنۆلۆجییەوە بگرە ھەتا سەرفی فعل و تەرتیبی وشەکان جیاوازیی زۆریان ھەیە؛ بەڵام لە زۆر شتی تریشدا لە یەک دەچن و ھەردووکیان لە شێوەزاری ناوەندی حسێب دەکرێن. بۆ شێوەزارەکانی خوارووی کوردستانیش لە ڕووی زمانناسییەوە نازانم چۆن ببێت بەڵام لە ڕووی عەشیرەتی و کۆمەڵایەتییەوە بەو جۆرەی بیستوومە ناکۆکییەکان زۆرن. دۆستوبرادەری لەک و کرماشانیم ھەیە دەڵێن لە کرماشاندا لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕوانگەی خەڵکی بۆ لەک زۆر گۆڕراوە. ھیوادارم ئەو قسەوباسانە بەرچاوی زانست لێڵ نەکات. شتێکی تریش ئەوەیە کە داڕێژەکان نابێت زۆر گەورە و دوور و درێژ بن. ئەگەر بە کەوان () بتوانین مەبەستەکە بگەیێنین باشترە. سپاس --ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٩:٤٠، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پۆلەکان

سڵاو مامە پێشتر لە سەر پۆلە ھەڵەکان وتووێژێکی بچووکمان کرد. ئینجا کاتێک کە پۆلێک دەگوێزمەوە وتارەکانی ناوی ناگوێزرێنەوە. بۆ نموونە بڕوانە: یارسانییەکان و یارسانیەکان. بە ڕاستی ویکیی سۆرانی لە پۆلێن کردندا کێشەی زۆری ھەیە. ھیچ حەز ناکەم وا بێت. یەکێک لە خاسییەکانی ئینسایکلۆپیدیای ئانلاین ئەوەیە کە شتەکان تێیدا کەتیگۆرایز کرابێتن، نەک وەکوو ئینسایکلۆپیدیای کاغەزی ئەوەندە بگەڕێین بە شوێنی شتێکا تا چاومان کوێر ئەبێت! نازانم چی بکەین؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٥٦، ٧ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، وایە ئەمە کێشەی ھەموو ویکیپیدیایەکە نەک تەنیا ئێرە. ڕاستییەکەی من خۆم لە ویکیی ئینگلیزیشا زیاتر لەو داڕێژانە کە وتارە ھاوپۆلەکان کۆ ئەکەنەوە کەڵک وەرئەگرم نەک پۆلەکان. لێرەش زۆر ھەوڵم داوە بۆ پەرەدان بەو شتە (وەک داڕێژە:گۆرانیبێژانی کورد). بەڵام دیسان ھەر ھەبوونی پۆل پێویستە و بە دوو ئامرازی «کۆماپۆل» و «خێراپۆل» زۆر بە ئاسانی ئەو کارانە دەکرێت. بەڵام لە کۆماپۆلەکەیا ئەبێ زۆر وریا بیت. من AsoBotم ھەیە، گۆڕانکارییە پێویستەکانم بۆ بنووسە با بەوە جێبەجێی بکەم. --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٥:٤١، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەروازەکان

سڵاو بەڕێز کاک ئاسۆ،

ماوەیەکی زۆر پێش ئێستا من لە ویکیپیدیا چەند دەروازەیەکم دروست کرد بەپێی ستانداری هەموو ویکیپیدیاکان و شێوازێکی جوانیان هەبوو. هەندێک لەو دەروانەش بریتی بوون لە (زانست، مێژوو، وەرزش..) بەڵام ئێستا ئەو دەروازانە گۆڕدراون بە شێوازێکی زۆر سادە و تەنها چەند بابەت و پۆلێکیان تێدایە و هیچ جوانکارییەکیان تیا نەکراوە. ئەمویست بزانم کە هۆکاری ئەم گۆڕانە چییە؟ چونکە پێشتر کە من ئەو دەروازانەم دروست کرد کاک چالاکیش ئاگادار بوو وە هیچ کێشەیەکیان نەبوو. ئەگەر ڕوونی بکەیتەوە سوپاست ئەکەم. -- Diyar Design لێدوان ‏٢٢:١٥، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک دیار گیان. خۆم لە یەکەم کەسانێک بووم کە دەروازەم بەو شێوازەی ویکیپیدیای ئینگلیزی دروست کرد، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت لە دوای ئەم چەند ساڵەی ئەزموونم لە ویکیپیدیادا ئێستا بیروڕام وایە کە ھۆکاری کەمیی بەشداری ئەوەیە کە ویکیپیدیا ناشیرینە و دەستکاری کردنی سەختە! ستایڵی پەڕەکانیش ھەر وەک ١٠ ساڵ لەمەو پێشە و وێنەی زۆر کەمی تێدایە. بۆ نموونە ویکیپیدیای عەربی خەریکە ستایڵی دەروازەکان جوانتر دەکات. ئەمەوێت لە دەروازەکاندا ئەم کارانە بکەین:
  • ھەر دەروازەیەک تەنھا یەک پەڕەی ھەبێت نەک ١٠-١٥ پەڕە و ژێرپەڕە
  • وێنەی زۆرتر بەکار بھێنرێت (چەند ملیۆن وێنەی ئازاد لە کۆمنزدا ھەیە و کەڵکیان لێ وەرناگرین)
  • دەقی کەمتر بەکار بھێنرێت (دەروازە تەنھا دەبێت کۆمەڵێک لینک و دەقی سادە بێت کە نیشان بدات لەو بابەتەدا لە ویکپیدیادا وتارمان ھەیە)
  • کۆدی پەڕەی دەروازە شتێکی سادە بێت نەک بە جۆریک کە تەنھا چەند کەسێکی زۆر شارەزا سەری لێ دەر بکەن
  • وتاری ھەڵبژاردە پێویست نییە (بۆ دەستپێکی سەرەکی وتاری باشمان نییە، ئێستا بۆ دەروازەکان!)
ھەروەھا لە دەروازە کۆنەکەی زانستدا بابەتی بێ پەیوەندی ھەبوو (باسی تەکنۆلۆجی و وەرزشیشی تێدا بوو!). من لە دەروازە نوێکاندا وەک دەروازە:کوردستان و دەروازە:ژیاننامە ھەوڵم داوە ئەو خاڵانە لەبەرچاو بگرم. سپاس --ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٢:٣٧، ١٩ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەست خۆش کاک ئاسۆ، منیش هاوڕای قسەکانی ئێوەم بەڵام مەبەستی من دانانی ئەو قاڵبانە بوو کە دروست کرابوون. پێم وایە ئەوانە جوانتر بوون. -- Diyar Design لێدوان ‏١٢:٣٤، ١٩ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕێژەی بیرخستنەوەی ویکی

کاک ئاسۆ ئەم داڕێژەیە لە ویکیپیدای فارسی ھەیە (الگو:یادکرد-ویکی)، بەسوودە بۆ ئەو وتارانەی لە ویکییەکانی تر وەردەگێردرێن، زۆر باش دەبێت بیکەیتە کوردی. - سەرچیا (وتووێژ) ‏١٥:٣٧، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Wikipedia is not a reliable source! تەماشای [١] بکە. بەڵام ھەر داڕێژەکانی cite پێویستیان بە نوێکردنەوە ھەیە. بەم زووانە چاکیان ئەکەمەوە. سپاس--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٥:١٧، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر لەبارەی ئەمەوە، ئێستا لە پەڕەی دەستکاریی ویکیی ئینگلیزی، ئامرازێکی (ئەمە) باش ھەیە بۆ دانانی (داڕێژەکانی بیرخستنەوە)، ئەگەر بۆ ئێرەشی زیاد بکەن باشە. / شتێکی تریش ئامرازەکانی (خێراپۆل و کۆماپۆل و پۆلساز) نازانم چۆن کاردەکەن، چالاکن؟ - سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:٥٢، ١٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مامە ئەوە کۆدە پێویستەکانم کۆپی کرد بەڵام نازانم بۆ چالاک نابێتەوە. پێم وابێت تەنھا لە ویکی ئینگلیزیشدا ھەیە. دەرفەتم ھەبوو دیسان خەریکی ئەبمەوە بەشکوو دروستی بکەم. بۆ ئامرازەکانی پۆلیش لینکی یارمەتییان بۆ دادەنێم.--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٢:٤٧، ١٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس کاکە، بەو ھیوایەی چالاک بێت، منیش تەنیا لە ئینگلیزی بینیم، پێم شتێکی چاکبوو. ببوورە ماندووشم کردیت، شارەزاییم لە کۆد نییە، گەرنا خەریکی دەبووم. - سەرچیا (وتووێژ) ‏١٣:٠٠، ١٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری وەلی دێوانە

وتاری وەلی دێوانە سەرچاوەکەی هەڵەیە تکایە سەرچاوەیەکی تر دانێن. بە سپاسەوە. Eyubm (لێدوان) ‏٢١:٥٣، ٥ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی ڕاست بۆ چەپ کردنی دەق

سڵاو ئاسۆ گیان، ماندوو نەبی چاوەکەم، کاکه کێشەیەک ڕووی داوه سەبارەت به ڕاست بۆ چەپ کردنی دەق له کاتی نووسینی وتار دا، ئەم هەڵبژاردنه نەماوه، له ئینفۆبۆکس دا زۆر پێویستیمان پێی دەبێ!!! کێشەیەکی تریش هەیه که مامه کۆڤان باسی کرد، تکایه ئەگەر بتوانن چارەسەری بکەن، سپاس --(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٢٠:٢٨، ٧ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو سەرچاو. ڕاست بۆ چەپ؟! نموونەیەک بێنەرەوە کە ئەو کێشەیە ھەبێت. نازانم وەڵا! مامە کۆڤان لە کوێ و باسی چی کردووە؟--ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٤:٤٣، ٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکه پێشتر چەند هەڵبژاردنێک لەسەرەوە هەبوون، لە کوێ واژووی خۆت ئەکەیت و ، پێشکەوتوو ، نووسه تایبەتەکان و یارمەتی هەیه؟ ئینجا سەرووی ئەو چەند هەلبژاردنێکی تر هەبوو، وەکوو ڕەوانه کەر و تاگەکان و ڕاست بۆ چەپ کردنی دەق ، --(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٨:٤٣، ٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشتر لە سەرەوەی توڵئامرازەکان ئەتتوانی توڵئامرازێکی تریشت زیاد بکردبایە لە بەشی ئامرازەکان، کە ئیشی کردنی وەک: ڕاست بۆ چەپ کردنی دەق، تاگی سڕینەوە، تاگی خاوێنکردنەوە، تاگی بەخێرهاتن، چاکسازی نووسە عەرەبییەکان. هەروەها کاتێک دەستکاری وتارێکت ئەکرد لە خوارەوە چەند تاگێک هەبوون بەڕەنگی شین نووسرابوون وەک: نوی، نوێکردنەوە، چاکسازی نووسە عەرەبییەکان،چاکسازی، پەرەپێدان وێنە. بەڵام ئێستا هیچ یەک لەم دووانە نەماون، سپاس--(کۆڤان زەکەریا) ,وتوو وێژ ‏١٠:٠٣، ٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وایە ئەو ئامرازانە لە ویکیپیدیای فارسییەوە وەرگیرابوون.لینک پێم وایە لە دوای نوێکردنەوە گشتییەکانی ویکیپیدیاکان ئێستا لە کار کەوتوون. لەم ڕووکارە نوێشەدا ئەگەر لەسەر پێشکەوتوو کلیک بکەیت شتی باشی تێدایە. بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی دەق لە کاتی دەستکاریدا لە فایەرفۆکسدا دەتوانی ctrl+shift ڕاست و ctrl+shift چەپ بە کار بھێنیت. لە browserەکانی تریشدا ھەر دەکرێت.--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٠:١٦، ٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری پیرەمێرد

سڵاو کاک ئاسۆ،

دەستخۆش بۆ دانانی داڕێژەی وتاری زۆر درێژ، بەڵام بۆچی تاگی زۆر درێژت داوە لە وتاری پیرەمێرد، من سەرنجم دا لە ویکی ئینگلیزیدا وتاری زۆر زۆر درێژتر لە وتاری پیرەمێرد هەیە و تاگی زۆر درێژی لێ نەدراوە، گەر بۆم ڕوون بکەیتەوە مەمنون ئەبم، سوپاس. -- Diyar Muhammed لێدوان ‏١٩:٣٧، ٢٩ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەیدسادق

سڵاو بەڕێز وتارێکت داناوە بەناوی قەزای سەیدسادق زۆر وتارێکی کورتە و سودی نییە وتارێکی تر هەیە بەناوی سەیدسادق لەوەی تۆ باشترە بۆیە پێشنیاردەکەم تۆ ئەوەی خۆت بسڕیتەوە — ئەم لێدوانە لەلایەن Kajal mhamad واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)

@Kajal mhamad: سڵاو. ھەردووکیان پێویستن چونکە ھەر کامیان ھی شتێکی جیاوازن. یەکێکیان شارێکە و ئەویان یەکەیەکی ئیداری و سیاسییە. بۆ نموونە سەیری ئەم دووانە بکە: en:Los Angeles County, California و en:Los Angeles . --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٦:٣٤، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Kurdish support for an open-source font

Dear ئاسۆ,

Some Iranian have created an open-source font called Vazir (former Mirza). This font supports Farsi well, however, since the creator is not familiar with other languages spoken in persian plateau, font lacks support for languages like Kurdish, Luri, Azerbaijani, Mazanderani, Gilaky, Pashto, or even Urdu.
And now, I ask for your help; to check out "Vazir"'s GitHub Page and help to add Kurdish support.
Thank you Javid44 (لێدوان) ‏١٣:٢٣، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕێژە

سڵاو کاک ئاسۆ، لەمێژە دیار نیت لە ویکیپیدیا بەو ھیوایەی لە ماوەیەکی نزیکدا بتبینینەوە. کاک ئاسۆ گەر بتوانی ئەم داڕێژەیە (داڕێژە:Automatic taxobox) ڕێک بێخیت زۆر چاکە. ئەو و دووانی ترم دروست کردن، بەڵام وا دیارە کێشەیان ھەیە. داڕێژەکە گرنگە و بۆ زۆر وتار پێویستە. --| سەرچیا‏١٥:٢٥، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Serchia: سڵاو سەرچاوم. داوای لێبوردن دەرفەتی بەشداریم نییە ماوەیەکە. تەماشای ئەو داڕێژەیەم کرد. کۆمەڵێ زۆری داڕێژەی تریشی پێویستە کە ئەستەمە ھەموویان بە دەستی دابنێین. ئێستا جەنابت بەڕێوەبەری (پیرۆزە!) لە ویکیی ئینگلیزیا بڕۆ بۆ: https://en.wikipedia.org/wiki/Special:Export و لە Add pages from category دا بنووسە: Taxobox templates. پاشان add لێدە و پاشانیش Export. فایلێکی xml دانلۆود دەبێت. ئنجا وەرەوە بۆ https://ckb.wikipedia.org/wiki/Special:Import و ئەو فایلەی تێدا بار بکە. بەم شێوەیە ھەموویان لە ویکیی ئینگلیزیەوە دێنە ویکیی کوردی. بەشکم کێشەکەی چارەسەر ببێت. --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٢:٢١، ٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئاسۆ کارەکەم کرد، بزانین ئێستا چی دەبێت. | سەرچیا‏١٨:٤٢، ٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چەند بابەتێک

سڵاو کاک ئاسۆ، ھەرچەندە ئەم ماوەیە کەم دەرەکەویت، لەبەرەوە نازانم ئەم پەیامە بەم زووانە دەبینیت یان نا. ویستم قسەت لەگەڵ بکەم لەسەر چەند شتێک، کەی ھاتییەوە ئاگادارم بکەوە، گەر دەرفەتتان ھەبێت. | سەرچیا‏١٨:٤١، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو سەرچاو. لە خزمەتتدام. فەرموو.--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٦:١٦، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]