زمانی عەرەبی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگ: دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 95.195.200.195 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Dexbot
ھێڵی ٦١: ھێڵی ٦١:
== تەعریب ==
== تەعریب ==


== پاشکۆ ==
== زمانی عەرەبی کاریگەری بەسەر زمانەکانی تری ناوچەکەوە هەبوە و زۆر کەلیماتی زمانی فارسی و کوردیو ئۆردی بۆخۆیان بەکاردێنن ==


== سەرچاوەکان ==
== سەرچاوەکان ==

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٤٨، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٦

زمانی عەرەبی (بە عەرەبی: العربیة) گەورەترین زمانەکانی گرووپی زمانە سامییەکانە لە بارەی قسە پێکەرانەوە، و یەکێکە لە زمانە ھەرە بەربڵاوەکانی جیھان کە ٤٢٢ ملیۆن کەس قسەی پێ دەکات، و قسەپێکەرانی بەربڵاون لەو ناوچەیەی کە پێی دەوتری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لەگەڵ زۆرێک لە شوێنەکانی تری جیھان کە لە دەوروبەری ئەم وڵاتانەن وەکوو: ئەھواز، تورکیا، چاد، مالی، سینیگال، ئێرتریا. زمانی عەرەبی گرنگیەکی تایبەتی ھەیە لە لای موسڵمانان، چونکە زمانی قورئانە، و زۆربەی زۆری خوداپەرستی لە ئاینی ئیسلامدا بەبێ زمانی عەرەبی ناکرێ[ژێدەر پێویستە]، ھەروەھا زمانی عەرەبی زمانێکی سەرەکیی بۆنەکانە لە چەند کڵێسایەکی کریستیانی لە وڵاتە عەرەبیەکاندا. ھەروەھا زمانی عەرەبی زۆرێک لە کارە ئاینیەکان و بیرمەندیەکانی جوولەکەکانی پێ نووسراوە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.

دوای بڵاوبونەوەی ئیسلام و پێکھێنانی چەند دەوڵەتێک، زمانی عەرەبی گرنگیەکی تایبەتی وەرگرت و بووە زمانی ڕامیاری و زانست و وێژە بۆ چەند سەدەیەکی دوورودرێژ لەو خاکانەی کە موسڵمانان بەڕێوەیان دەبرد.

زمانی عەرەبی کاریگەریەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیی ھەبووە لە سەر زۆرێک لە زمانەکانی وڵاتە ئیسلامیەکان، وەکوو تورکی، فارسی، زمانی ئوردوو، و ئەلبانی وزمانە ئەفریقیەکان و زمانە ئەوروپیەکان وەکو ڕووسی ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئیسپانی، ئیتاڵی، و ئەڵمانی. ھەروەھا زمانی عەرەبی بە شێوەیەکی فەرمی یان نافەرمی دەخوێندرێت لە وڵاتە ئیسلامیەکان و ئەفریقایەکانی دەوروبەری وڵاتە عەرەبیەکان.

عەرەبی زمانی فەرمییە لە ھەموو وڵاتە زۆربە عەرەبەکان ھەروەھا زمانێکی فەرمیە لە وڵاتانی سێنیگال، مالی، چاد، ئێرتریا. ھەروەھا زمانی عەرەبی وەک یەکێ لە زمانە فەرمیەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دانراوە.

زمانی عەرەبی ٢٨ پیتی نووسراو لە خۆ ئەگرێ و ھەندێک لە زمانەوانانیش پێیان باشە یپتی ھەمزە (ء) زیاد بکرێ بۆ پیتەکانی زمانی عەرەبی وببێتە ٢٩ پیت. عەرەبی لە ڕاستەوە بۆ چەپ ئەنووسرێ ھەربەشێوەی زمانی فارسی و زمانی عیبری وبە پێچەوانەی زۆربەی زۆری زمانەکانی تری جیھان،ولە سەرەوەی پەڕە بۆ خوارەوە دەنووسرێ.

(زمانی ضاد) ئەو ناوەیە کە عەرەبەکان زمای عەرەبی پێ ناو ئەبەن لە بەر ئەوەی لە باوەڕی ئەواندا تەنھا زمانە کە ئەو پیتەی تیادا بێت.


پۆلێن کردن

زمانی عەرەبی سەربە خێزانی زمانە سامییەکانە کە بەشێکە لە زمانە ئەفرۆئاسیاییەکان.

پەیدا بوون

زمانی عەرەبی فەرمی (فوسحا)

نووسینی عەرەبی

نووسینی عەرەبی نوێ

قسەپێ کردن

زمانی عەرەبی تەنھا زمانە کە ووشەی (ضاد)ی تیادا بەکاردەھێنرێت تەنانەت زمانی ئەلبانیش کە ئەم ووشەی تیادایە لە زمانی عەرەبیەوە وەرگیراوە لە کاتی گەیشتنی داگیرکەرە عوسمانییەکان بۆ ئەو وڵاتە بۆ بڵاوکردنەوەی ئیسلام.

زانستەکانی زمانی عەرەبی

نەحو

باشدەربڕدراو (بەلاغە)

زاراوەکانی زمانی عەرەبی

زاراوەیەکی زۆر لە زمانە عەرەبییەکان ھەن کە دەتوانرێت دابەش بکرێت بۆ:

ئەو زمانانە کە پیتی عەرەبی بەکاردەھێنن بە فەرمی

  • کوردى
  • فارسى
  • ئۆردى
  • کشمیرى
  • سیندى

... هتد

جیاوازیەکانی زمانی عەرەبی لە زمانەکانی تر

کاریگەری زمانی عەرەبی لە سەر زمانەکانی

کاریگەری زمانەکانی تر لە سەر زمانی عەرەبی

ھەڵسەنگاندنی پیتە عەرەبیەکان

جیاوازیەکان لە نێوان زمانی عەرەبی وزمانە سامیەکانی تر

تەعریب

پاشکۆ

سەرچاوەکان

بەستەر بۆ دەرەوە

ویکیپیدیا
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە زمانی عەرەبی