توانا ئەمین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{بێ سەرچاوە}}


[[پەڕگە:Twana ameen.jpeg|230px|وێنۆک|چەپ|وێنەی توانا ئەمین]]
[[پەڕگە:Twana ameen.jpeg|230px|وێنۆک|چەپ|وێنەی توانا ئەمین]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:٤٠، ٥ی شوباتی ٢٠١٦

وێنەی توانا ئەمین

توانا ئەمین (١٩٨١ لە سلێمانی) چیرۆکنووس و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و وەرگێڕە. لە ٢٠٠٣ دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تێکست بووە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری، لە ٢٠٠٥–٢٠٠٧ سەرپەرشتیاری گشتیی بەرنامە فەرھەنگییەکانی ڕادیۆ نەوا بووە، لە ٢٠٠٧ سەرپەرشتیاری ھەفتەنامەی فەرھەنگیی- کلتووری پەیک بووە و خەڵاتی باشترین چیرۆکی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ وەرگرتووە. لە ٢٠٠٨ لە بەشی زمان لە رۆژنامەی ئاوێنە کاریکردووە و هەمان ساڵ خەڵاتی باشترین چیرۆکنووسانی سلێمانی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری وەرگرتووە، لە ٢٠١٠ خەڵاتی یەکەمی باشترین چیرۆکی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە سلێمانی وەرگرتووە. لە ٢٠١١ خەڵاتی باشترین لاوی ساڵی بۆ (چیرۆک) لە ‌وەزارەتی ڕۆشنبیری لە ھەولێر وەرگرتووە، لە ٢٠١١ بۆ جاری سێیەم و لە ٢٠١٢ بۆ جاری چوارەم و لە ٢٠١٥ بۆ جاری پێنجەم خەڵاتی باشترین چیرۆکی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ وەرگرتووە. لە ١٩٩٩ وە بەردەوام لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕە کوردی و فارسییە جدییە ئەدەبیی و ھونەرییەکاندا لێکۆڵینەوە و وتار و خوێندنەوە و چیرۆکی نوسیووە و ئێستاش ئەندامی کارای فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی جیھانیی و بەڕێوبەری نووسینی گۆڤاری کۆنسێپتـە کە وەرزەگۆڤارێکی ڕەخنەیی فیکرییە.

بەرھەمەکانی توانا ئەمین

پتر لە۱۱ کتێبی لە بوارەکانی چیرۆک، لێکۆڵێنەوە و وەرگێرانی ھەیە و ئەمانەی لای خوارەوە نموونەیەک لە کتێبە چاپکراوەکانێتی:

خودا لە سەری مرۆڤدا

«خودا لە سەری مرۆڤدا» ناوی نوێترین کتێبی توانا ئەمینـە کە ساڵی ٢٠١٢ چاپ بووە و بریتییە لە چەند وتووێژکی فیکریی لەمەڕ ھەستیارترین و پڕ پرۆبلەماتیکترین کێشەی فەلسەفیی لە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتیدا کە: خودایە.. خودا کێیە..؟ خودا چییە..؟ خودا لە کوێیە..؟ کێ ئەم کۆنسێپتە پێناسە دەکات و چیی ڕۆڵی دەداتێ و چۆن بوو بە خودا؟ ئینسان دەتوانێ بێ جەبەڕووتی ئەم چەمکە، ئەخلاقیانە مامەڵەی خۆی و مامەڵەی جیھان و مامەڵەی یەکتر بکات؟ کتێبەکە دەیەوێت دەستیکەم بەرسڤی ئەم پرسیارانەی چنگ بخات بە لێکۆڵینەوە و پێشەکییەکی درێژ و گفتۆگۆی چەندین تیۆلۆگ و ڕوناکبیری ئاینی و ئاتیست و پسپۆڕی فیزکیی و تەنانەت قەشە و مەلاش.

لەسەر بەرگی دواوەی کتێبەکە ھاتووە: (لە کۆتاییدا ئەم کتێبە ناتوانێ ئیمانی کەس بە بوونی (خودا) دامەزرێنێ یان ڕەتی بکاتەوە، ئەمە کتێبی دوودڵییە و کۆمەکی ‌دڵنیایی بە کەس ناکات. ھەرکەسێک پێی وا بێت؛ دەتوانێت لەناو ئەم کاغەزانەی بەردەستی دا (خودا) بدۆزێتەوە یان ونی بکات، باشتر وایە زەحمەتی خوێندنەوەی ئەم کتێبە نەخاتە بەر خۆی!)

سەگێک لە ئاوێنەدا

ئەم کتێبە سەرجەمی چیرۆک و ‌تێکستەکانی توانا ئەمین‌ی لە خۆی گرتووە ساڵی ٢٠١٢ چاپ بووە و چیرۆکنووس شێرزاد حەسەن پێشەکی بۆ نوسیووە، لە بەشێکی ئەو پێشەکییەدا ھاتووە: (من لە ئەدەبی کوردیدا جاروبار لاساییکەرەوەم ناسیوەتەوە، جا چ لاسایی نووسەرانی بیانی بووبێت لە ڕۆژھەڵات یان نووسەرانی خۆمان، وەلێ توانا خاوەن پەنجەمۆری خۆیەتی، ئەو ھەمیشە کەڵک لە ئەزموونە زۆر تایبەتییەکانی خۆی وەردەگرێت و دەقی ناوازەیان لێ دەسازێنێت، گەشتەکانی ڕووەو وڵاتانی دیکە، ڕۆحێکی دیکەی پێ بەخشیووە کە کەم نووسەری کورد وا خێرا دەرەقەتی نووسینەوەی دەکەوێت، توانا ئەمین بۆ من لە نەوەی نوێدا نووسەرێکی تازەگەرە، بە دونیایەکم دەناسێنێت کە من دەیبینم و ھەستی پێ دەکەم، وەلێ ھەرگیز بەر لەو چیرۆکانە نەمتوانیووە بەو شێوەیە لەسەری ڕابمێنم).

ئەم کتێبە بە دیزاین و بەرگسازییەکی نوێ و بە کوالێکتێکی بەرزەوە لە کۆمپانیایەکی چاپی ئێرانیی بە سپۆنسەری ئاسیاسێڵ چاپکراوە.

فڕین لە قەفەسێکی کراوەدا

ئەم کتێبە لە چاپکراوەکانی ڕێکخراوی کۆنسێپت بۆ پەرەپێدانی کلتورییـە و ساڵی ٢٠١٢ چاپ بووە، بریتییە لە کۆمەڵێ وتار و لێکۆڵینەوە وەک ڕەشنووسی چەند کارێکی ئەدەبیی لەمەڕ: ھیومانیزم، جوانیی، ئاوێنە، خۆکوشتن، ماسک، غەمگینی، فڕین،... و چەند تەوەرێکی تر دەدوێت، لەسەر بەرگی دواوەی کتێبەکە نوسراوە: (پێچەوانەی باوەڕی باو، من غەمگینیی وەک مەقامێکی ڕۆحیی سەیر دەکەم؛ غەمگینیی ڕاستەقینە، تاریکی نییە، بەڵکو جۆرێکە لە ئیشراق.. نورێکە تێکەڵ بە عیرفان.. لە غەمگینییدا چاونەترسییەکی کۆسمۆیی و بێ باکییەکی سەرسوڕھێنەر بەرامبەر بە ژیان و مەرگ ھەیە.. ئەم وا دەکات سنگ بنێیت بە دونیاوە و باکت بە ھیچ نەبێ... بونیام دەبێ عومرێک خەرجبدا تا دەتوانێ لەم پاژە قووڵ و ناوەکییەی ناو وجودی خۆی کۆمەک وەربگرێت. ھێشتا زووە بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە سەختەی؛ کە ئایا ژیان لە ئازاری پەتییدا گەیشتنە بە کەماڵ یان نـــا؟ لێ دواجار بە باوەڕی چکۆلانەی من؛ ئەمە کورت ترین، بەڵام زەحمەت ترین، ڕێی گەیشتنی ئینسانە بە خــــۆی و بە خــــوداش..)

کچی ناو تابلۆکە

ئەم کتێبە کۆمەڵە چیرۆکێکی ‌ ١٣٠ لاپەڕەیی توانا ئەمینـە و لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٩دا یانەی قەڵەم لە سلێمانی بەچاپی گەیاندووە و ڕۆشنبیر و رۆماننووس کاروان عومەر کاکەسور پێشەکیی بۆ نوسیووە، لە بەشێکی ئەو پێشەکییەدا ھاتووە:

(نووسین دروسکردنی دنیا نییە، بەڵکو ھەوڵێکە بۆ تێکشکاندنی ئەم دنیایە، ئەمە باوەڕێکە پێموایە لە ئەنجامی خویندنەوەیەکی ئەدەبی نەوەی دووەمی دوای ڕاپەڕینەوە پێیدەگەین کە توانا ئەمین یەکێکە لە دەنگە دیارەکانی، ئەو چیرۆکنووسە ئەوەندەی مەبەستێتی دنیای خۆی وێران بکات، ئەوەندە لە ھەوڵی دروستکردنیدا نییە..!)

مەنفا و خوێندنەوە

ئەم کتێبە هەوڵێکی تری توانا ئەمینـە و قوبارەی ٣٨٧ لاپەڕەیە و لەلایەن(ڕەخنەی چاودێر)ـەوە ساڵی ٢٠٠٨ چاپ بووە، لە دوو توێی ئەم کتێبەدا گفتوگۆی ڕوناکبیر و نووسەرە گەورەکانی کورد لەمەڕ مەنفا، قەیرانی خوێندنەوە، کێشەی ڕۆمانی کوردی، پەیوەندی نێوان مێژوو و ئەدەب و چەند باسێکی تری زیندووی دونیای ئەدەبی کوردی دەخوێنیتەوە. لەو رۆشنبیرە کوردانەی لەم کتێبەدا بەشدارن: شێرکۆ بێکەس، ھیوا قادر، ئازاد حەمە، مەریوان وریا قانع، جەمال غەمبار، دلاوەر قەرەداغی، د.ئەحمەدی مەلا، رەوف بێگەرد، لەتیف ھەڵمەت، ئارام کاکەی فەلاح و چەندین نووسەری ترن.

پەیکەری فەرھاد

کتێبێکی ١٩٢ لاپەڕەییە دەزگای ئاراس ساڵی ٢٠٠٩ بە چاپی گەیاندووە، ئەم ڕۆمانە لە نوسینی رۆماننووسی ھاوچەرخی فارس عەباس مەعرووفییە، ئەو ڕۆماننووسە بە یەکێک لە پر خوێنەرترین نوسەرانی ئێرانی دەژمێردرێت، ئەم رۆمانەی پەیکەری فەرھاد بەڕای رۆشنبیرانی ئێرانی خۆیانەوە سەختترین کارێتی... توانا ئەمین ئەم رۆمانەی لە فارسی-یەوە وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی و ڕۆماننووس و ڕوناکبیری خۆرهەڵاتی کوردستانی عەتا نەھایی پێیداچۆتەوەو لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکاری لەسەر نوسیووە کە ھەر لەگەڵ کتێبەکەدا چاپ ببووە، لەو لێکۆڵینەوەیەدا ھاتووە:

(بێگومان وەرگێڕانی ڕۆمانێکی وەک پەیکەری فەرھاد کە تاکبێژییەکی دەروونی و گێڕانەوەویەکی پچرپچڕی زھنییە، بۆ ھەموو وەرگێڕێک کارێکی گران و ریسکێکی گەورەیە، زمانی ئەم بەرھەمە کارکردێکی شیعری ھەیە و بەپێچەوانەی زمانی ئینشایی زۆر چیرۆک و رۆمانی ترەوەو کە تەنیا ئەرکی ڕاگوێزانی مانا و پەیامی لە ئەستۆیە، خۆی داھێنەری ماناو پەیامیشە، بەشی زۆری رووداوەکانی ئەم جۆرە چیرۆک و ڕۆمانانە وەک شیعر ڕووداوێکن کە لە زمانی نووسەرەکانیاندا ڕوودەدەن و کەم وەڕگێڕ دەتوانێ بە تەواوی و بە تێرو تەسەلی لە زمانێکی تردا دووبارەیان بکاتەوە، من دڵنیام کە توانا ئەمین ئاگای لەم ڕاستیانەوە لە ترسناکی کارەکەی بووە، بەڵام وەک وەڕگێڕێکی بوێر بەوپەڕی جیدییەتەوە ھەوڵی داوەو بەقەد توانای خۆی و مەجالی خۆبەدەستەوەدانی ڕۆمانەکە بۆ بوون بە کوردی لە ڕیسکی کارەکەی کەمکردۆتەوە، ئەو ماندوو نەبێ و خوێنەرێش سوود لە کارەکە وەربگرێت.)

پیاسەیەک پێکەوە.. پیاسەیەک بەتەنیا

کتێبێکی ٢٠٠ لاپەڕەیی توانا ئەمینـە و پرۆژەی کتێبی یانەی قەڵەم ساڵی ٢٠٠٨ بە چاپی گەیاندووە، ئەم کتێبە بەشێک لەو توێژینەوە و لێکۆڵینەوە ئەدەبیی-سۆسیۆلۆژیانەیە کە لەو ساڵانەی دوایدا نووسەر پێیان ڕاگەیشتووە و نوسیوونی.. ئاوات محەمەدی نوسەر لە خوێندنەوەیەکیدا بۆ ئەو کتێبە لە ڕۆژنامەی کوردستان راپۆرتدا نوسیوێتی: (ئەم کتێبە لە خوێندنەوەی ئەفسانەوە تاسەر لیکۆڵینەوەی کۆمەڵناسیانە لەوێوە بۆ دەقی ئەندێشەیی و سەردان لە فەلسەفەو ڕامان لە دونیای کلاسیکە، ئەم کتێبە وەک ئەوە وایە پێکەوە پیاسە بکەین و لەسەر بابەتێک رێکنەکەوین بۆ گفتوگۆ).

لەو کتێبەدا لەبارەی پەیوەندی نێوان خۆتەقاندنەوەو جوانی، مەحوی و کوفر، وێکچوون لە نێوان شارو لەشفروشدا، پێکەنین و گێڕانەوە و گەلێک بابەتی دییەوە خوێندنەوەی نامیتۆدییانە دەخوێنیتەوە. لەسەر بەرگی کتێبەکە نووسراوە:(خوێنەری خۆشەویست.. من تـۆ بام ئەم کتێبەم نەدەخوێندەوە.. ئەم بەیاز و دەستنووسانە ھیچ نین..! جگە لە ڕوانینێکی سەرپێیی من بۆ تۆێژەڵگەلێکی ژیان و ھەندێ دیاردە و دەرکەوتە و چەمکی ناو ئەو شێواییە، ئەوەی لەبەردەستتدایە؛ کتێبی ڕاڤە و شیکارییە میتۆدییەکان نییە، ھێندەی گواستنەوەیەکی تیژتێپەڕی نیگای سوژەیەکە لەمەڕ ئۆبژێکتگەلێک لە چاوەوە بۆ کاغەز.)

کەوتن

ئەم کتیبە لە نوووسینی نووسەری فرەنسی و براوەی خەڵاتی نۆبێڵ (ئەلبێر کامۆ)یە و توانا ئەمین وەریگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی و بەیان سەلمان پێداچۆتەوە و بەراوردی کردووە بە دەقە فرانسییەکەی، لە ڕوبەرگی کوردی کتێبەکەدا هاتووە:(ئینسان بوونەوەرێکی تەنیایە... ئینسان بوونەوەرێکی گوناهبارە... کورتەی مانفێستی گشتی کامۆیە لەم کتێبەدا، بەیادخستنەوەی ئەوەی گوناهباری لەم کارەی کامۆدا، شتێک نییە هێزێکی میتافیزیکی دابێتی بەشانیدا وەک ئەوەی لە ئەفسانەی سیزیفدا وێنای دەکات، بە پێچەوانەوە لەم کارەدا مرۆڤ خۆی تاوان لە کۆڵی خۆی و هاوچەشنەکانی دەنێت، بەجۆرێ لە کۆتاییدا هەموومان پێش زەمینەین بۆ تاوانی کەسێکی تر و بەم جۆرە لە ڕوودانی هەر تاوانێکدا دەستی هەموومان وەکو هێڵێکی مائیل هەیە.)

ئەم کتێبە لە چاپکراوەکانی ناوەندی ئاوێرە و ساڵی ٢٠١٣ چاپ بووە.

کوندەپەپوی کوێر

(کوندەپەپووی کوێر) لە نووسینی نووسەری بەناوبانگی ئێرانی (سادق هیدایەت)ـە و توانا ئەمین وەریگێڕاوە، ئەم ڕۆمانە سوریالی و کورت، بەڵام قووڵ و قژەژە، لە ئەدەبیاتی فارسیدا وەک شاکارێکی سەدەی بیستی خۆیان دەیناسێنن؛ ئەندرێ بریتۆن، باوکی ڕۆحیی سوریالیزم گوتبوی: (ئەگەر شتێک هەبێت بوێرین ناوی شاکاری لێ بنێین؛ ئەوە ئەم کتێبەیە)... ڕۆمانەکە گێڕانەوەیەکی تاکبێژی پچڕپچڕی کەسێکە لە دۆخێکی ڕۆحیی ماندوودا؛ کەسێک کە ڕۆحی بریندارە و بەردەوام لە ئازاردا دەژی؛ لەو ئازارانەی هەروەک خۆی دەڵێت: "ناتوانی لەلای کەس باسی بکەیت"! ئەوەی خوێ دەکاتە برینی ئەم پیاوەوە؛ بینینی چاوانی ئەفسوناویی کچێکە لە ئێوارەیەکی مانگی گوڵاندا... ئەم چاوانە؛ ژیانی کاراکتەرەکە سەرەوژێر هەڵدەگێڕێتەوە.

جێی یادهێنانەوەیە کە بڵێین ئەم ڕۆمانە بۆ زمانەکانی: عەرەبی، تورکی، ڕووسی، ئینگلیزی، فرەنسی، ئیسپانی و چەند زمانێکی تر وەرگێڕدراوە و بەبایەخەوە مشتومڕی گەورەی ئەدەبی ناوەتەوە، تەنانەت دەزگای بڵاوکراوە ئینگلیزییەکەی لەسەر بەرگی کتێبەکە نووسیوێتی: (مەزنترین ڕۆمانی ئەدەبی فارسی سەدەی بیست). لە پێشەکی کوردی ئەم کتێبەیشدا وەرگێڕ نووسیویەتی: (وەرگێڕانی ئەم کارە بۆ من؛ یەکێک بوو لە پرۆژە نیوەناچڵەکانی کوردستان کە لەگەڵ خۆمدا هێنابووم، مانگی ڕابردوو کە پشووی خوێندن بوو، هەلی دامێ؛ شێتانە کارەکە تەواو بکەم... ڕەنگە بیرکردنەوە لە تەواوکردنی ئەم ئیشە پەیوەندی بەو دۆخە هیدایەتییەوە هەبێ، کە هەمیشە خۆم تێیدا دەژیم... هیوادارم هەرچی زووە ئەم کتێبە نایابە، وەک شاکارێکی ئێرانی و وەک هەوڵێکی بچووکی بەندە، بگاتە دەست خوێنەرانی کورد).

دەنگی پێی ئاوو ماچێک بە تامی خۆڵەمێش

کۆمەڵێک شیعری فارسی و تورکی و بیانییە توانا ئەمین وەریگێڕاوە بۆ کوردی، قەبارەکەی ٤٠٠ لاپەڕەیە و (دەزگای جەمال عیرفان) ساڵی ٢٠١٥ چاپ و بلاوی کردۆتەوە.

ماڵی یار

ماڵی یار هەڵبژاردەیەکی نوێیە لە شیعرەکانی (سوهراب سپهری)ـە و توانا ئەمین وەریگێڕاوە، ئەم هەڵبژاردەیە یەکەمجارە بکرێن بە کوردی، بەشێکن لە پرۆژەی (هەشت کتێب) کە کۆکاری سوهرابە و وەرگێڕ خەریکی کارکردنە لەسەری تا هەمووی لە ئایندەدا بە کوردی بخاتە بەردەست خوێنەری کورد.

سەرچاوە و پەراوێزەکان