ئەکادیمیای کوردی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ٢٠: ھێڵی ٢٠:
یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی ئەکادیمیای کوردی پرۆژەی ئینسایکڵۆپیدیای کوردستانە، کە ھەموو زانیارییەک لەبارەی کورد و کوردستانەوە دەگرێتە خۆ. ئەم بەرھەمە زانستییە پێشبینی دەکرێت لە دە بەرگدا بێت و زیاتر لە پێنج ھەزار لاپەڕە بگرێتەوە.
یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی ئەکادیمیای کوردی پرۆژەی ئینسایکڵۆپیدیای کوردستانە، کە ھەموو زانیارییەک لەبارەی کورد و کوردستانەوە دەگرێتە خۆ. ئەم بەرھەمە زانستییە پێشبینی دەکرێت لە دە بەرگدا بێت و زیاتر لە پێنج ھەزار لاپەڕە بگرێتەوە.


== ئئەندامانی خولی سێیەمی ئەكادیمیا، كە لە رۆژی 20/9/2015 لە هەڵبژاردنێكی نهێنیدا بەمشێوە هەڵبژێردران:
== ئەندامانی خولی سێیەمی ئەكادیمیا، كە لە رۆژی 20/9/2015 لە هەڵبژاردنێكی نهێنیدا بەمشێوەیە هەڵبژێردران:


1- دكتۆر عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی سەرۆك
1- دكتۆر عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی سەرۆك

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٣٧، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦

ئەکادیمیای کوردی کۆڕێکە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دای مەزراندووە و بە پێی یاساکەی چاوگێکی باڵایە لە ھەموو شتێک کە پەیوەندی بە زمانی کوردی و شێوەزارەکانی و پاراستن و دەوڵەمەندکردنیەوە ھەبێت بە مەبەستی گەیشتن بە زمانێکی یەکگرتووی فەرمی. بارەگای ئەکادیمیا لە شاری ھەولێرە.

ئەکادیمیای کوردی درێژەپێدراوی کۆڕی زانیاری کوردە، کە لە بەغدا لە ساڵانی ١٩٧١-١٩٧٨ چالاک بوو. پاش دامەزراندنی ئیدارەی ناوخۆیی کوردی کۆڕی زانیاری کورد زیندوو کرایەوە و بە پێی قانوونی ژمارە ١٢ی ساڵی ١٩٩٧ ئەو دەزگا زانستییە بە ناوی کۆڕی زانیاری کوردستان دامەزرایەوە. کۆڕی زانیاری کوردستان لە ساڵەکانی ١٩٩٨ تا کۆتایی ٢٠٠٠ لە قۆناغی ڕێکخستنەوەدا بوو، دواتر بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە ٩٥ لە ١٣/١١/٢٠٠٠، شەفیق قەزاز وەک سەرۆکی کۆڕی زانیاریی کوردستان (بە وەکالەت) دەستنیشان کرا. لە دوای بڕیاری یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٧ دا داوا لە شەفیق قەزاز و کەمال فوئاد کرا کە خەریکی دامەزراندنەوەی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری کوردستان بن. ھەر لەو ماوەدا قانوونی کۆڕی زانیاری کوردستان ھەموارکرا و ناوەکەی کرا بە ئەکادیمیای کوردی. [١]

پێکھاتەی ئەکادیمیا

ئەکادیمیای کوردی پێکھاتەوە لە ١٥ ئەندامی کارا و ١١ ئەندامی شکۆمەند (فەخری) و ١٥ ئەندامی یاریدەدەر.

لیژنەکانی ئەکادیمیا

بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامە و کارە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، ئەنجومەنی ئەکادیمیا چەند لیژنەیەکی تایبەتی دروستکردووە لە کەسانی پسپۆر و شارەزا لە ھەموو شێوەزارە جیاوازەکانی زمانی کوردی، کە دەبێ ئەندامێکی کارای ئەکادیمیا سەرپەرشتی ئەم لیژنانە بکات:

  • لیژنەی زاراوە: یەکێکە لە لیژنە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، کاری سەرەکی دۆزینەوە و داھێنانی زاراوەگەلی ڕەسەنی کوردییە لە ھەموو بوارە جیاجیایەکاندا
  • لیژنەی فەرھەنگ: تایبەتە بە دەرکردن و ئامادەکردنی فەرھەنگی تایبەت لە بواری شێوەزارە جیاوازاەکانی زمانی کوردی، تا ئێستا فەرھەنگی (کرمانجی سەروو ـ کرمانجی خواروو) و فەرھەنگی (ھەورامی ـ سۆرانی) بڵاوکراونەتەوە، جگە لە بڵاوکردنەوەی دەیان فەرھەنگی تایبەتمەندی دوو زمانە و سێزمانە لە ھەموو بوارە جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی.
  • لیژنەی مێژوو: ئەرکی نووسینەوەی سەرلەبەری مێژووی کوردییە بە میتۆدێکی ئەکادیمی.
  • لیژنەی گۆڤار: تایبەتە بە دەرکردنی گۆڤارێکی وەرزی زانستیی ئەکادیمی کە تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٣، (٢٦) ژمارەی بە زمانی کوردی و عەرەبی لێ بڵاوکراوەتەوە.
  • لیژنەی بیبیلۆگرافیا: تایبەتە بە سازکردن و ئامادەکردنی بیبلیۆگارفیا بۆ بوارە جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی.
  • لیژنەی چاپ و بڵاوکردنەوە: ئەرکی بڵاوکردنەوە و بە چاپ گەیاندنی ئەو لێکۆڵینەوە ئەکادیمی و زانستیانەیە کە لە ماددەی چوارەمی قانوونی ئەکادیمیا ئاماژەیان پێکراوە.
  • لیژنەی زمان: تایبەتە بە لێکۆڵینەوە تایبەت بە کێشەکانی زمانی کوردی بە ھەموو شێوەزارەکانیەوە.
  • لیژنەی دەستنووس و بەڵگەنامە: تایبەتە بە کۆکردنەوەی دەستنووسە کوردییەکان و ئەو بەڵگەنامانەی تایبەتن بە کورد و کوردستان.

پرۆژەی ئینسایکڵۆپیدیای کوردستان

یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی ئەکادیمیای کوردی پرۆژەی ئینسایکڵۆپیدیای کوردستانە، کە ھەموو زانیارییەک لەبارەی کورد و کوردستانەوە دەگرێتە خۆ. ئەم بەرھەمە زانستییە پێشبینی دەکرێت لە دە بەرگدا بێت و زیاتر لە پێنج ھەزار لاپەڕە بگرێتەوە.

== ئەندامانی خولی سێیەمی ئەكادیمیا، كە لە رۆژی 20/9/2015 لە هەڵبژاردنێكی نهێنیدا بەمشێوەیە هەڵبژێردران:

1- دكتۆر عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی سەرۆك

2- دكتۆر نەجاتی عەبدوڵڵا جێگری سەرۆك

3- دكتۆر كەمال مەزهەر ئەحمەد ئەندامی كارا

4- دكتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ ئەندامی كارا

5- دكتۆر شەفیق قەزاز ئەندامی كارا

6- دكتۆر موحسین محەمەد حوسێن ئەندامی كارا

7-مامۆستا جەمال عەبدول ئەندامی كارا

8- دكتۆر ئازاد ئەحمەد ئەندامی كارا

9- دكتۆر جەبار قادر ئەندامی كارا

10- دكتۆر وریا عومەر ئەمین ئەندامی كارا

11-مامۆستا محەمەد عەلی قەرەداغی ئەندامی كارا

12- دكتۆر فارووق عومەر سدیق ئەندامی كارا

13- دكتۆر عەبدولڕەحمان مزووری ئەندامی كارا

سەرچاوەکان