بۆکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
خودی شار
ھێڵی ١٣٧: ھێڵی ١٣٧:
|collapsed =
|collapsed =
|metric first = Yes
|metric first = Yes
|single line = Yes
|single line = No
|location = Bukan
|location = بۆکان


|Jan high C = 13.1
|Jan high C = 13.1
ھێڵی ١٩٧: ھێڵی ١٩٧:
}}
}}
[[پەڕگە:Boukan1.jpg|500px|وێنۆک|ناوەڕاست|پارکی ساحلی ]]
[[پەڕگە:Boukan1.jpg|500px|وێنۆک|ناوەڕاست|پارکی ساحلی ]]

=== سەیرانگا و شوێنە گەشت و گوزارییەکان ===
=== سەیرانگا و شوێنە گەشت و گوزارییەکان ===
[[File:ساحلی بوکان.jpg|thumb|دیمەنێک له سروشتی بۆکان]]
[[File:ساحلی بوکان.jpg|thumb|دیمەنێک له سروشتی بۆکان]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:٣٢، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥

بۆکان
پەڕگە:Bukancollection.jpg

بۆکان شارێکی بەناوبانگ و گەورەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران ھەڵکەوتووە. ئەم شارە لە ١٣ دەقیقە و ٤٦ دەرەجەی درێژایی رۆژھەڵاتی و ٣٢ دەقیقە و ٣٦ دەرەجەی پانایی باکورییە. بە پێی دوایین دابەشکردنەکانی ئێران بەرینایی بۆکان ٢٥٤١.٣٠٦ کیلومەتری چوارگۆشەیە و لە باشوری رۆژھەڵاتی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا ئێران ھەڵکەوتووە. ١٣٤٠ مەتر لە ئاستی دەریا بەرزە. شاری بۆکان لە باکورەوە لەگەڵ میاندواو ،لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ساینقەڵا، لە باشوورەوە لەگەڵ پارێزگای کوردستان و شاری سەقز، لە باشووری ڕۆژئاواوە لەگەڵ سەردەشت و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ مەھاباد ھاوسنوورە.

لەساڵی ٢٠١٢–٢٠٠٦ لەلایەن دایرەی ئاماری زێرانەوەبڵاو بۆتەوەرێژەی دانیشتوانی بۆکان گەیشتۆتە٢٣٠٬٠٠٠ کەس و لەنێو شارەکوردییەکانی ئێراندا دوای کرماشان و سنە گەورەترین شاری رۆژھەڵاتی کوردستانە،ئەمەش بەھۆی ھەڵکەوتنی بۆکان لەسەر شاڕێی سەرەکی باکور و باشووری رۆژئاوای ئێران گرینگییەکی ئەوتۆی بەم شارەبەخشیوەو بۆتەھۆی کۆچی زۆر لەگوندەکان و شارەکانی دەوروبەرەوەبۆ ئەم شارە.

شاری بوکان ئیستا دوای شاری کرمانشاە و سنە لە روژھە لاتی کوردستان سێھەم شاری گەورە و پر حەشیمەی کوردنشینە لە ئیران

بۆکان دوھەمین شاری کۆچەروەرگر لە ئێرانە.ھەروەھا بۆکان دوای ورمێ دوھەمین شاری عێلم و زانستە لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران.ھەر وەھا شاری بۆکان گەورەترین شار لە ناوچەی موکریانە.

بۆکان لە ناو کورد دا بە شاری زیرەک حەسەن زیرەک، شاری عەزیزخان موکری و بووکی کوردستان و شیرازی کوردستان [ژێدەر پێویستە]و بە شاری سادق شەرەفکەندی بەناوبانگە.

ناوی شار

ناوی شاری بۆکانیش وەک مێژوی شارەکە،تائیستا نەکەوتۆتە بەر تۆێژینەوەی ڕاستەقینە. ئەوشتانەش والێرەولەوێ لەمەڕ باسەکە نووسراون لەدۆخی بیروبۆچوونی خەڵکی ئاسایی نە چوونەتەدەرێ و ھیچ ڕووناکییەکیان نەخستۆتە سەر مێژووی پڕ تەم و مژی ئەم شارە.

خەڵکی ناوچەکە لایان وایە کە ناوی بۆکان لەبنەڕەتدا بووکان بوە و ئەمەش بەھۆی نەریتێکەوە، کە گوایە لە ڕابردووی کۆندا، کاتێ بووک ھاتوە، پێش چۆنەماڵی زاوا، بردوویانەتە سەر حەوزەگەورەی ناوەراستی شار و ئەمجا لەویۆە بەروماڵی زاوا بوونەتەوە! نووسەر و قەڵەم بەدەستی شار و ناوچەکەش نەک ھەر ئەو چەوتییەیان ڕاست نەکردۆتەوە، بەڵکە بۆیان لە مل داون و بە شیعریان نووسین، بەڵگەیان بۆ ئەم بۆچوونە ھەڵەیە پێکھیناوە.

ئەم وتارە بەنیازی دامەزراندنی سەرەتای باسێکی زانستییانە لە مەر بنەچەکی ناوی بۆکان نووسراوە. کلیلی کردنەوەی گرێ پووچکەی ئەم باسە، وشەی بەگە یان بەغە یە. بەگە یان بھەگە خودای ھەموو ئەو گەلانە بوە کە پێش ھاتنی زەردەشت لە ھیندەوە تا ڕۆژئاوای ئێران ژیاون. ئاویستاناسی ئێرانی ئیبراھیم پوورداود لە وتاریکدا بە ناوی بەغ ەوە دەنووسێ «وشەی یەکجار کۆنی بەغ لە سەردەمێکی زووەوە لە زمانی ئێمەدا ماوەتەوە. لە زمانە کۆنەکانی ئێران وەک ئاویستایی و فورسی کۆن دا بەغ لە سەر زاری خەڵک بوە و لە گاتاکاندا کە ھەڵبەستی زەردەشتن و کۆنترین بەشی ئاوێستا پێک دێنن، بەگە بە واتای بەش و بەخت ھاتوە. لە بەشەکانی تری ئاوێستاشدا بەغە ھەر ھەمان واتای ھەیە. وشەکە لە چاوگی بەگ ەوە دێت کە لە زمانی پەھلەوی دا بۆتە بەختەن.

کارلێکراو(إسم مفعول) ی وشەکە واتە بەخت لە ئاوێستادا ھاتوە کە لە زمانی پەھلەوی و فارسی و کوردیش دا بۆتە بەخت

پوورداود لە درێژەی باسەکەدا دەڵی« بەغ لە زمانە کۆنە ئێرانییەکاندا وەک بھەگ لە سانسکریتدا، مانای بەش و بەخت دەدات و لە مانای دووھەمدا واتای خوداوەند یشی ھەیە کە مەفھوومی بەخشەندە شی لێ وەردەگێرێ


لە بەردەنووسە ھەخامەنشییەکان و(یەک لەوان، بەردەنووسی بێستون) دا بەگە بە واتای خوداوەند ھاتوە. ھەر پوورداود لە شوێنێکی تری وەتارەکەیدا دەنووسێ« پێش پێغەمبەرایەتی زەردەشت، بە خوداوەند دەگوترا بەغ و پاشانیش کە ئەمان تاقەخوا یان ناونا ئاھورامزدا، وشەی بەغ لە واتای ئەسڵی و پێشووی خۆیدا مایەوە

بۆ سەلماندنی ئەم بۆچوونە، پوورداود بەڵگە دەھێنێتەوە و دەڵێ« داریوش شای ھەخامەنشی لە بەردەنووسەکەی بێستون (کێوی یەزدانی بەغستان) دا، کاتێ ڕووداوەکانی ساڵانی چوارەم و پێنجەمی شایەتیی خۆی دەگێڕێتەوە، دەڵێ,, ئەھورامەزدا و بەغان ی تر لە بەر ئەوە یارمەتی منیان دا، چونکوو من قین لە دڵ و درۆزن و زاڵم نیم.,,» مامۆستا عەلائەددینی سەجادیش لە مێژوەکەی خۆیدا، کاتێ ھاتووتە سەر باسی قەومی کاسی، دەنووسی “یەکێک لە سۆراخی ھیندوئەوروپایی یەکان بە سەر کاسییەکان، وشەی بوگاش یان بوغاش کە بە مانای خوایە.” لغت نامەی دھخدا قامووسی گەورەی زمانی فارسی کە وێ دەچێ سەرچاوەی زانیارییەکانی مامۆستا سەجادیش لەم بابەتەوە بووبێ، دەڵێ,, بھەگە لە سانسکریتدا بە واتای خودا بوە و لە کتێبی پیرۆزی ڤیدا دا ئەم واتایە چەندپات کراوەتەوە، واتە لە ناو ھیندوئێرانییەکاندا پێش جیابوونەوەیان لە یەکتر، ئەم شتە باو بوە.

خاتوو ماری بۆیس پسپۆڕی ناوداری مێژووی زەردەشت و ئاوێستا، لە کتێتی مێژووی زەردەشتایەتی دا چۆتە قووڵایی باسەکەوە و بە دوور و دڕێژی لە واتای وشەی بەغە و بەگە دواوە و مانای خوداوەند ی بۆ وشەکان پەسەند کردوە. دوکتۆر فەرەھوشی دانەری قامووسی زمانی پەھلەوی-فارسی، چوار واتای خودا ، سەروەر ، شا و ھێزی خودایی ی بۆ بەغ لێک داوەتەوە و بەک یشی بە خوداو و سەروەر مانا کردۆتەوە. نووسەری واژەنامە مینوی خرد دوکتۆر ئەحمەدی تەفەززولی بەغان ی بە خودایان زانیوەو زانای بە ناوبانگی ئێرانی ملک إلشعرإبھار لە کتێبی سبک شناسی دا گوتویەتی, ئەم وشەی بەغ ە، یەکەم جار لە نووسراوێکی سارگون ی شای ئاشوردا لە گەڵ پاشگری دات لە شێوەی بەغ دات دا ھاتوە کە ناوی پیاوێکی ئێرانی بوە.

سەبارەت بەو بەغ دات ە پوورداود دەڵێ,, بەگ داتی یە، کە ئەویش سەرۆکێکی ماننا کان بوە و سارگۆن گرتی و فەرمانی دا بە زیندوویی پێستی بگروون. پوورداود ھەروەھا دەڵێ,, وشەی بەگ پێش ئەویش لە شێوەی بیت بەگی دا بینراوە کە واتای ماڵی بەغ، یان خانەی خودا ی ھەیە و ناوی شارێکی ماد بوە کە سارگۆن لە ھێرشکارییەکەی خۆی بۆ سەر خاکی ئوورارتو و ماننا دا یادی لێوە دەکات.,, من درەنگتر دەگەڕێمەوە سەر باسی بیت بەگی بەڵام با لێرەدا درێژە بە تویژینەوەی سەرچاوەکان بەدوای وشەی بەغ دا بدەین. ئەم وشەیە لە دراوی شاھانی ساسانی- شدا بینراوە، بەڵام لێرەدا،واتایەکی ھەندێ نزمتەر لە ئەھورامزدای پێ بەخشراوە. لەکۆتایی سەردەمی ساسانییەکاندا ئاڵ و گۆڕیک بە سەر مانای بەغ داھات و تەنیا واتای گەورەی لێ ئیرادە کرا. تەنانەت لە کتێبی یادگاری زەریران دا تەنیا بە مانای سەر ھاتوە.


مێژو

سەرچاوەیەکی ئوروپی سەدەی نۆزدەھەم کە باسی بۆکان و ناوچەی موکریانی کردبێت، کتێبێکە بە ناوی 'مەئموورییەتی زانستی لە ئێران' کە 'ژاک دو مۆرگان'ی فەرەنسی نووسیویەتی و لە ساڵی ١٨٥١ دا لە پاریس بڵاوی کردۆتەوە. ژاک دو مۆرگان و ھاوسەرەکەی وەک زانا و پسپۆڕی بواری زەویناسی لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەمدا سەردانی بەشێکی زۆری ئێرانیان کردوە و لە ئازەربایجانەوە گەیشتوونەتە موکریان، ئینجا بەرەو سنە وکرماشان رۆیشتوون و سەریان لە خوزستان دەر ھێناوە. بە دریژایی رێگاش وێنە و نەقشەی چیا و رووبار و شوێنەوارە سروشتیەکانیان کێشاوە، بو نموونە، کێوی تەرەغە و ئەشکەوتی سەھۆڵانی نێوان بۆکان و مەھاباد. ، ژاک دو مۆرگان لە ماوەی مانەوە لە موکریان، سەردانی مەھاباد و ناوچەی مەنگوڕایەتی کردوە، پاشان بە رێگای بورھاندا گەیشتۆتە گوندی سەردەرابادی بۆکان و لەوێ بوە کە ھەوالی مردنی سەیفەددین خانی سەرداری بۆکانی پێ گەیشتوە. دواتریش چوە بۆ بۆکان و لەوێوە بەرەو باشوورواتە کوردستانی ئەردەڵان و کرماشان و ئیلام بۆتەوە. کەسایەتییەکی بیانی دیکە کە ئاماژەی بە بۆکان و دەڤەرەکەی کردووە پرۆفیسۆر ڤلادیمیر مینورسکی توێژەری ناسراوی رووسە کە ساڵی 1915 لە پیترۆگراد وتارێکی بە زمانی رووسی بە ناوی (کورد تێبینی و وردبوونەوە) بڵاو کردۆتەوە، لەم وتارەدا باسی سەفەرێکی مینۆرسکی و ھاوڕێکانی بۆ بۆکان دەکرێت. سەفەرەکە لە ساڵی 1911 و لە سەردەمێکدا بەرێوە چوە، کە مینۆرسکی کاربەدەست و جێگری کۆنسوولی روسیای قەیسەری بوو لە شاری ورمێ و درەنگتر، لە چەند مانگ پێش سەرھەڵدانی شەڕی یەکەمی جیھانی(1914-18)دا وەک ئەندامی لێژنەیەک بۆ دیاری کردنی سنووری تورک و ئێرانی، سەردانی ناوچە کوردنشینەکانی سەرسنووری دەکرد.

سەردەمێ مانا

وێنەی ئاجورێ قەڵایچی بۆکان لە مۆزە توکێو

بە خوێندنەوەو سەرنجدان بە حکومتی لۆلۆیی و گۆتیەکان و قەومەکانی تری ناوچەکەو ئەو شوێنەوارانە ی لەگەڕان و پشکنینە شوێنەوار ناسییەکان و ئەو بەردنووسانەی دۆزاروئەتەوەو گرنگترینیان بەردنووسی قەڵایچی - کەمێژووەکەی دەگەڕێتەوە ٨٠٠ ساڵی پێش زایین و قەڵاکۆنەکانی گوندەکانی (ئاغجێوان و ئەربەنووسی) بۆکان ئاماژە بە مێژوو شارستانییەتی کۆنی ئەم ناوچەیەی وڵاتی بۆکان دە کەن.

سەردمێ قاجاڕەدا

سەیفەدین خانی موکری -خاونداڕی شاری بۆکان لە قاجاڕدا

یکەم سەرژمێری کەلەساڵی ١٢٣١ ی ھەتاوی ئەنجام دراوە رێژەی دانیشتوانی شاری بۆکان ١٠٠ کەس بووەو لەسەردەمای ناسرەدین شای قاجار و کاتێ سەردار عەزیز خانی موکری خاوەنی بۆکان بوو ١٠٠ بنەماڵەلەبۆکان نیشتەجێ بوون.

سەردار عەزیزخان موکری ،سەرداری گشتی سوپای ئیران لەسەردەمی ناسردەدین شای قاجار شش دانگێ بۆکانی لە ساڵی ١٢٢٨ بە ١٨٥٠ تمەن لە ئیلێ دیبۆکری دە کڕیە ،ئێلی، ئەم گورانکارییانەی دەسەڵات لەدەڤەرکەدا بوو بە ھۆی کە گوندی ئینگیجە لە ٣ کیۆمەتری باشووری خۆرھەڵاتی بۆکان وێران بێت و گوندی سەردارئاباد(ھەمان عڵی ئاواێی شاری بوکان) ئاوەدان بکرێت . ھەروەھا گوندی عەلیاباد کەئێستا یەکێک لەگەڕەکەکانی شاری بۆکان پێشتر نێوی چاوان بووە

داوی کۆچی دوایی عزیرخانی موکری ،سەیفەدین خان موکری کوڕی عزیزخان بەدەسەڵاتی ناوچەکە دەگات ، سەیفەدین خان بۆکانی بەخوری بۆکان حەوزُێک دروست دەکا و بە ھۆی گەورەیی کانییەکە لەو کاتەوە تائێستا ناوی حەوزە گەورەی پێ براوە.

سەیفەدین خان بە فرۆشتنی چەند گوندێک لە موڵکەکانی خۆی لەسەر گردی پەنا حەوزە گەورەو قەڵای وێرانکراوی ڵی ھەڵکەوتووە ناوی قەڵای سەرداری لەسەر دانراوە .

سەردمێ شاھانێ ئیران

بۆکان لە سەردەمێ ڕەزا شادا بۆ جارێکی دیکە بۆکان بەکەسێک بە نێوی (حەبیب ئاغای پەناھی تاجرباشی کە خەڵکی تەورێز بوو) فرۆشرا . لەگەرماوگەرمی شەڕی دووەمی جێھانی و سەرەتاکانی حەکومتی محەمد ڕەزاشا بنەماڵەی ئێلخانی زادە و یان ھەمان موھتەدی بە حەوسد (٧٠٠) ھەزار تەمەنی ئەوکات بۆکانیان لە تاجرباشی تەورێزی ستاندوەوە .

ھاتنی ڕووسەکان و عوسمانییەکان

بە ھاتنی ڕووس و عوسمانییەکان بۆ ناوچەی بۆکان و مەھاباد - بۆکانیش لە شەڕی یەکەمی جیھانی نەپارێزرا و ھێرشی ڕووسەکان بووە ھۆی ئەوەی کە ناوچەکە وێران بێت و زۆر خەڵکی بێتاوان کوژران و لەکاتی کشانەوەی ھێزکانی ڕووس شاری بۆکان لەلایەن عوسمانییەکانەوە تڵانکران . تەنات ھێزکانی ئێرانش ەاوڕێ لەگەڵ عوسمانییەکان دەستیانکرد بەتاڵانیی بۆکان و ناوچەکەوە بووە ھۆی خەسارو زەبرێکی زیاتر لەپرسی کۆکەڵایەتی و سیاسی کورد.

شاری بۆکان - حەوزەگەورە -ساڵانێ ١٩٤٠ ھەتا١٩٥٠

فەرھەنگ

یەکەم قوتابخانەی بۆکان لە ساڵی ١٩٢٨ دامەزرا و یەکەم مودیرەکەی نێوی مەھدی شەیبانی خەڵکی تەورێز بوو . یەکەم مامۆستای ئەو قوتابخانەیەش‌ (شێخ حەسەنی کازمی) بۆکانی بوو.

ھەروەھا لێرەدا جێی خۆیەتی کە ئاماژە بە یەکەم مامۆستای ژنی قوتابخانە لە بۆکان بکەین ، ھەموومان ناوی چوار ئەفسەرە شەھیدە کوردەکەی باشوری کوردستان دەزانین‌ کە بۆ یارمەتی کۆماری کوردستان لە ساڵی ١٩٤٦ دا ھاتنە مەھاباد و بۆکان و پاش گەڕانەوەیان بۆ عیراق، بەدەست حکوومەتی پاشایەتی عیراق ئیعدام کران : قودسی، خەیروڵڵا، مستەفا خۆشناو و عزەت عەبدولعزیز، یادیان بەخێر بێت!

بەڵام واھەیە کەم لە ئێمە بزانین کە ھاوسەری یەک لەو چوار ئەفسەرە قارەمانە، خانمێکە بە ناوی میسری خانم کە یەکەمین مامۆستای ژن بوە لە بۆکان ! میسری خانم خەڵکی مەھاباد بوە و پێشەوا قازی محەممەد لە سەردەمی کۆمار دا ناردوویەتە بۆکان و بۆتە مامۆستای قوتابخانە. ناوی تەواوی "میسری حەسەن زادە"‌ بوە و پاشان لە بۆکان شووی بە شەھید"محەممەد ئەحمەد قودسی" ئەفسەری کوردی خەڵکی سلێمانی کردوە و چۆتە سلێمانی . دوای شەھید بوونی قودسیش گەڕاوەتەوە رۆژھەڵاتی کوردستان و لە بۆکان شوی کردۆتەوە. میسری خانم بەختەوەرانە ئێستا لە حەیات دایە و لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا لە بۆکان دەژی.

ئێستاکە شاری بۆکان زیاتر لە ٥٠ ھەزار قوتابی و خوێندکاری ھەیە. دوو زانکۆی خوێندنی باڵای بە ناوەکانی پەیامی نوور بە نزیک ٢٠٠٠ خوێندکار و زانکۆی ئازادی ئیسلامی بە نزیک ١٠٠٠ خوێندکار دەوی گرینگی زانستی و کولتوری لە ناوچەکەدا دەگێڕن.

لە کاتی سەردەمای کۆماری کوردستان بۆکان لە دوای ناوەندی کۆمار واتە مھاباد گرینگترین شوێنی دەسەڵاتی کۆمار بوو. جا لەبەر ئەمە بەڕێوەبەرانی کۆمار بەشێک لە کار و چالاکیەکانیان بۆ بۆکان گوێستەوە و بۆ ئەم مەبەستە یەکێک لە چاپخانەکانیان ھێنایە بۆکان و دەستیان بە چاپی گۆڤار و کتێب کرد. یەکەم گۆڤارێکی کە لە بۆکان چاپ کرا ٢١ مارسی ١٩٤٦ و بە پێی ئامانجەکانی کۆمار دەست بە بڵاوکرانەوەی کرا. گۆڤاری ھەڵاڵە گۆڤارێکی ئەدەبی سیاسی بوو بە سەرنوسەریی نوسەری ناسراوی کورد حەسەن قزڵجی و بە یارمەتی بلیمەتی ناودار ھەژار موکریانی، ھەروەھا عەباسی حەقیقی شاعیر و ھێمن موکریانی چاپ و بڵاو دەبۆوە. ساڵی ١٩٤٧ لە باشوری ئەو کاتی شار یەکەم بنکەی تەندروستی دەمەزرا و یەکەم دکتۆر و نەشتەرگەری ئەو نەخۆشخانەیە فریدریشی ئەڵمانی و بە ھاوکاری خانمەکەی نەخۆشەکانیان چارەسەر دەکرد.

جوگرافیا

شوێن

شاری بۆکان بە ھۆی ھەڵکەوتنی لە نێوان دوو چۆمی گەورە (تەتەھو) کە بە ناوەڕاست و (جەغەتو) کە بە رۆژھەڵاتی شاردا تێپەڕ دەبن ، بە جەمسەرێکی گرینگی کشتوکاڵی لە رۆژئاوای ئێران لەقەڵەم دەدرێ. جەغەتو لە کوێستانەکانی چل چەمە و شاخەکانی زاگرۆس و کوێستانی ماین بڵاغ سەرچاوە دەگرێ و کە دەڕژێتە بەنداوی شەھید کازمی لە ٣٥ کیلۆمەتری باشوری رۆژھەڵاتی بۆکانەوە. چۆمی تەتەھوش لە کوێستانەکانی دەڤەری مھاباد و سەقز و بانە و کوێستانەکانی باشوری کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێ و دەڕژێتە زەریاچەی ورمێ وە. لە باری ئاو و ھەواوە زستانی سارد و پڕ بەفری ھەیە و ھەوینانیشی گەرمە. مامناوەندی بارین لە بۆکان ٥٠٠ میلی مەترە لە ساڵدا‌. زیاترین بەفر و باران لە ناوچەی رۆژھاڵات و باشوری شاردا لە دوو وەرزی زستان و بەھاردا دەبارێن. ھاوینی تا ڕادەیەک گەرم و زستانی سارد‌ تایبەتمەندیی بەرچاوی کەش و ھەوای بۆکانن. شارەزایان سەبارەت بە تۆپۆگرافی شاری بۆکان ئاوا دەڵێن کە زنجیرە کێوەکانی با‌ژێڕی بۆکان درێژەی زنجیرە کێوەکانی ئەڵپ و کوێستانەکانی ئەرمەنستان و ئازەربایجانە و ئەمەش بە ھەرێمی جەغەتوو و چۆمی لەیلان چایەوە دیاری دەکرێ. پێکھاتەی جیۆلۆگی لە دەڤەری بۆکان لە پێکھاتەکانی جیۆلۆژی باکوری رۆژئاوای ئێرانە. بورکانەکانی سەرەتای ئیئوسن و ھەروەھا کۆتاییەکانی قۆناغی سێیەم‌ دەوروبەری شار و بەتایبەتی باشور و باشوری رۆژھەڵاتی بۆکان بۆکانیان پێکھێناوە.

مەراغە میاندواو
ساینقەڵا باکوور
ڕۆژھەڵات    بۆکان    ڕۆژئاوا
باشوور
تێکاب پارێزگای کوردستان
وێنەی پانۆڕامایی بۆکان.

کەش و ھەوا

کەش و ھەوای بۆکان سارد و زیاتر کوێستانییە، ھاوینەکانی گەرمە و زستانانەکانی سارد و بەفری. باشترین کاتی سەفەر بۆ شاری بۆکان مانگی گوڵان ھەتا ڕەزبەرە.

زانیاریی کەشوھەوا بۆ «بۆکان»
مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ
نێونجی بەرزترین پلە ١٣٫١ ١٤٫٢ ١٨٫١ ٢٤ ٣١٫٥ ٣٨٫١ ٤٢ ٤١٫٤ ٣٧٫٩ ٣٠٫٧ ٢١٫٢ ١٤٫٤ ٢٧٫٢٢
نێونجی ڕۆژانە ٧٫٤ ٨٫٩ ١٢٫٤ ١٧٫٥ ٢٤٫١ ٢٩٫٨ ٣٣٫٤ ٣٣٫١ ٢٩ ٢٢٫٦ ١٥ ٩٫١ ٢٠٫١٩
نێونجی کەمترین پلە ٢٫٤ ٣٫٦ ٦٫٧ ١١٫١ ١٦٫٧ ٢١٫٤ ٢٤٫٩ ٢٤٫٥ ٢٠٫١ ١٤٫٧ ٨٫٩ ٣٫٩ ١٣٫٢٤
نێونجی بارین میلیمەتر ١١١ ٩٧ ٨٩ ٦٩ ٢٦ ٠ ٠ ٠ ٠ ١٢ ٥٦ ٨٠ ٥٤٠
سەرچاوەی یەکەم: climate-data.org[١]
سەرچاوەی دووەم: My Forecast,[٢] What's the Weather Like.org,[٣] and bukan[٤]
پەڕگە:Boukan1.jpg
پارکی ساحلی

سەیرانگا و شوێنە گەشت و گوزارییەکان

پەڕگە:ساحلی بوکان.jpg
دیمەنێک له سروشتی بۆکان
  • پارکی بۆکانبێجگەلە ئەو شوێنەوارە مێژووییانەی کە ئاماژەمان پێکردن دەیان شوێنی سیاحی و گەشتوگوزاری سەرنج راکێش لە بۆکان و دەوروبەری بۆکان ھەن کە دەتوانین ئاماژە بە ھێندێکیان بکەین: باخی میراوا و پارکی ساحیلی و سەیرانگەی کێوە رەش ھەڵکەوتوو لە رۆژئاوای شار کە بە درێژایی چۆمی تەتەھوو لە ناوەڕاستی شارن بۆتە سەیرانگەی زۆر خەڵکی شار و ناوچەکانی تر. سەیرانگەی حەسەن زیرەک لە باشووری شار کە وەک رێزگرتن بۆ ئەم ھونەرمەندە مەزنەی کورد ئاوەدان و جێی سەیرانی عاسقانی ئەم دەنگە ئەفسانەییە.
  • پارکی ناڵەشکێنە بە قەد پاڵی کێوی ناڵەشکێنە و باخی گشتی لە ناوەندی شار. ھەروەھا پارکی گەڕەکی فەرھەنگیانی تازە ھەڵکەوتوو لە باشووری بۆکان لە سەیرانگاکانی شاری بۆکانن. بەنداوی شەھید کازمی لە ٣٥ کیلومەتری باشوری رۆژھەڵاتیی بۆکان لە شوێنە گەشتوگوزارییەکانی گرینگی بۆکانە کە ساڵانە میوانداری لە ھەزارن خەڵکی ئێران و دەرەوەی ئێران دەکا. ھەروەھا دەبێ ئاماژە بە دەیان ئەشکەوت بکرێ کە تایبەتمەنی و سەرنجڕاکێشی بۆکان دەردەخەن کە لێرەدا دەتوانین ئاماژە بکەین بە ئاشکەوتی کول ئاباد لە ٣٥ کیلۆمەتری باکوری بۆکان لە سەر جادەی بۆکان میاندواو، ئەشکەوتی کونەکۆتری قەڵایچی لە ٨ کیلۆمەتری باکوری رۆژھەڵاتی بۆکان.

ئەشکەوتی موکری قڕان لە نزیک گوندی خۆراسانەی بۆکان کە لە سەردەمی شاعەباسی سەفەوی‌ لەم ئەشکەوتەدا کارەساتێکی مرۆڤی روویداوە و سەدان مرۆڤی کوردی ناوچەی موکریان لەو ئەشکەوتە خزاندووە و بە دووکەڵ ھەموویان قڕ کراون‌. ئەمەش بۆتە ھۆی ئەوەی کە بیرەوەری ئەم کارەساتە مرۆڤییە لە زەینی مێژوویی خەڵکی ئەم ناوچەیە دا بمێنێتەوە و وەک ژینوساید لە مێژووی کورد دا سەیر دەکرێ.

خەڵک

زمان

خەڵکی شاری بۆکان بە زمانی کوردی و زاراوەی موکری یان موکریانی دەپەیڤن ، بەم زاراوە یە ئەدەبیاتێکی فراوان نووسراوە دانیشتووانی بۆکان لەسەداد کوردن

ئایین

لەسەداسەد کوردن و ئاینی زۆربەیان ئیسلام و ئاینزای سوننەی شافعییە کەلەباب و باپیریانەوە وەک میرات پێیان گەیشتووە.، ھەروەھا ئایینەکانی تر وەک زەردەشتییەت و یەھوودییەت لەم شارە بوونی ھەیە.

گەلھە

لەیەکم سەرژمێریدا کەساڵی ١٢٣٠-١٢٣١ی ھەتاوی ئەنجامدراوە ژمارەی دانیشتوانی شاری بۆکان ١٠٠ کەس بووە . لە سەردەمی ناسردەدین شای قاجار کاتێ سەردار عەزیزخانی موکری خاوەنی بۆکان بوو ١٠٠بنەماڵە لە بۆکان نیشتە جێ بوون دوایین سەرژمێرین کەساڵی ٢٠٠٥ لە ڵایەن فەرمانگەی باری شارستانی پارێزگای ئازەربایجانی خۆرائاواوە بڵاوبۆتەوە دانیشتوانی بۆکان گەیشتۆتە زیاتر لە ٢٣٠.٠٠٠ کەس و لە نێو شارە کوردییەکان دوای کرماشان و ورمێ ھەر وھا ئیڵام و سنە کە بەھۆی ھەڵکەوتنی بۆکان لەسەر شارێی سەرەکی باکوورو باشووری خۆرئاوای ئیران بۆتە ھوی کۆچی زۆر لە 'وندەکان و شارەکانی دەوروبەرەوە بۆ ئەم شارە بە پێی دوایین ئاماری ئیداریی و سیاسی کوماری ئیسلامی ئیران لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوبۆتەوە بۆکان لەدوو قەزا پێکەاتووە : قەزای سیمینە (قەرەموسالیان)کە ١٠٩٣کیلۆمەتری چوارگۆشەیەو لەسێ ناحیەی ئاختاچی خۆرھەڵات و ئاختاچی باکوور و بێھی دێبوکری پێکھاتووە.

گەلھەی شاری بۆکان لە ساڵی ٢٠١٢دا زیاتر لە ١٧١.٧٧٣ کەس بووە.

جوڵانەوەی سیاسی

دیارە گەر بمانەوێ لاپەڕەی مێژوویی و رابوردووی ھەرکام لە شارەکانی کوردستان بۆ خەباتی سیاسی و چالاکی کۆمەڵایەتی ھەڵبدەینەوە کەمتازۆر بە سەر ھەڵکشان و داکشانێکی زۆر لە گشت ناوچە و شوێنێکی کوردستان دا دەکەوین. سەیری ھەر شوێنێکی ئەم وڵاتی ھیلاکە بکەی لاپەڕەیەکی زێڕینی بۆ خۆی تۆمار کردووە، شاری بۆکانیش لەم چالاکییە و سەرزیندووییەی مێژووی خەباتی گەلی کورد بێبەری نەبووە و گەلێ جار تەنانەت رۆڵێکی گرنگ و پڕشنگداری بۆ خەباتی نەتەوەیی و دژ راوەستان لە بەرامبەر زۆرداران و ستەم و ملھوڕیدا گیراوە. لە نموونە دیار و بەرچاوەکانیشی ھەر وەک پێشتر ئاماژەمان پێکرد ھەڵدانەوەی ئەو لھاپەڕە مێژووییانەیە کە بە دۆزینەوەی شوێنەوارە کەونارییەکانەوەدەرکەوتووە. بەڵام گەر زۆر بۆ پاش نەگەڕێینەوە دەتوانین سەردەمی کۆمار و رۆڵ و چالاکی خەڵکی ئەم ناوچەیەی موکریان بۆ پێکھێنانی خەونی نەتەوەی کورد واتە کۆماتی کوردستان و سەقامگیرکردنی وەبیر بێنینەوە.

دیارە لە دوای ھەڵکردنی ئاڵای کۆمار لە پێتەختی کۆماردا، رۆلێ ناوچەی بۆکان و کەسایەتییەکانی ئەم دەڤەرە گەلێ شانازی بۆ کورد و مێژووی خۆی تۆمار کردووە. لە نێو کابینەی وەزیرانی کۆماری کوردستان دا گەلێ ناوی دیار دەبینین کە خەڵکی بۆکان و دەوروبەری بوون لەوانە حاجی بابەشێخ سەرۆک وەزیران، ئیسماعیلی ئیلخانیزادە وەزیری رێگاوبان ، عەبدولڕەحمان ئیلخانیزادە وەزیری تکبیر - راوێژکار. ھەروەھا لە بۆکان لە ژێر دەسەڵاتی کۆماردا ھەرچەندە ئەوکات رێژەی دانیشتوانی کەم بووە بەڵام رۆڵێکی گرینگیان گێڕاوە و وەک پێگەی دووەمی کۆمار سەیری کراوە. لە کاتی روخانی کۆماردا بە دەستی حکومەتی ناوەندی و نەیارانییەوە بەشێک لە کەسایەتی و چالاکانی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد کە لە سێدارە دران خەڵکی بەشی فەیزووڵابەگی بۆکان بوون کە عەلی بەگی شێرزاد لە حەوزەگەورەی ھەڵکەوتوو لە ناوەندی شاردا بە دەستی حکومەتی ناوەندی لەسێدارە درا و وەک بیرەوەرییەکی تاڵ لە زەینی مێژوویی ئەم سارەدا ماوەتەوە. ھەروەھا چەند کەسێکی دیکەی ئەم ناوچەیەش لە سەقز بۆ چاوترسێنکردنی خەڵک گیانیان لێ ستێندرا.

یەکێکی دیکە لە جوڵانەوە گرینگەکانی بۆکان و تەنانەت کوردستان راپەڕینی جوتیارانی بۆکانە کە لە دەوروبەری ساڵی ١٩٥٣ دا روودەدا. ئەم راپەڕینە جوڵانەوەیەکی جەماوەری چینایەتی نەتەوەیی گرینی کورد بوو کە لە فەزای ئاواڵەی سیاسی ساڵانی نێوان ساڵانی (١٩٥٢و١٩٥٣ز)ی ئێران و سەردەمی چالاکیەکانی جبھەی میللی و حیزبی توودەی ئێران واتە حکومەتی میللی دوکتور موسەدق دا ھاتە کایەوە و راستەوخۆ لە ژێر کاریگەریی بێگومانی فەزای دژ بە شاو چەوسێنەراندا کە لە ئێرانی ئەو ساڵانەدا گەیشتبوە لوتکەیەکی بەرز, پەرەی سەند, بەڵام تایبتمەندی ئەوتۆشی ھەبوو کە نەک ھەر لە ھەموو شوێنێکی ئێران نەبینرا بەڵکوو کەوتە پێش ھەر بزوتنەوەیەکی دیکەی ھاوچەشن لە کوردستان و تەنانەت موکریانیش. لەبەر ئەمە ئەوکات دەسەڵاتدارانی پایەبەرزی حکومەتی پاشایەتی بە ھەستکردن بە چینایەتی نەتەوەییبوونی ئەم راپەڕینە راستەوخۆ پشتگیری دەرەبەگەکانیان کرد و بڕیاریان بۆ سەرکوتی ئەم راپەڕینە مەزنە دا.

لە چەند رووەوە سەرنجی گرنگی ئەم جوڵانەوە جەماوەرییە دەدرێ ؛ لە لایەکەوە ھێشتا تەزووی سەرکوتی دڕندانەی خەڵکی موکریان و روخاندنی کۆمار لە لەشی خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی ناوچەکە دەرنەچووبوو و خوێنی شەھیدانی کۆمارێش لە چوارچرا و حەوزەگەورە و مەیدانی ھەڵۆ ھەروا ھاڵاوی لێ ھەڵدەستا و فەزای سامناکی ئەو سەرکوتە ھەروا باڵی بە سەر ناوچەکەدا کێشابوو. لە لایەکەی ترەوە بەتایبەتی ئەو سەردەم ستەم و چەوساندنەوەی‌ رەشایی وەرزێڕ و جوتیار و بە گشتی خەڵکی ناوچەکە لە لایەن دەرەبەگ و ئاغاواتەوە زۆر بێبەزەییانە بوو. لە بارودۆخێکی ئاوادا ھەستێکی وشیارانە لە نێو خەڵکی ناوچەی بۆکاندا گەشەی کرد و راپەڕینێکی مەزن دژ بەو چاوساندنەوەیە سەری ھەڵدا. لوتکەی جوڵانەوەکە, لە پاییز و زستانی ١٩٥٣دا بوو, کە دوکتور موسەدیقش لە تاران لە گەڵ شا کێشەی بوو. شوێنی تایبەتی رێکخستنی بزووتنەوەکە بۆ ھەڵمەت بردن لە گوندی ئاڵبڵاغ بوو. وای لێھات نیزیکەی ١٠٠٠٠(دە ھەزار) نەفەر وەرزێر( چ جوتبەندە, چ قەرە), لە زستانی 1953 دا, لە گوندی ئاڵبڵاغ ھەڵکەوتوو لە ٩ کیلۆمەتری رۆژھەڵاتی شار کۆبوونەوە و چەند کەسیان لە دەستوپەیوەندییەکانی دەرەبەگەکان بە (بارمتە) گرت و دەیانوویست بێن بۆکان لە دەست ھێزی دەوڵەت دەربێنن.

لە ماوەی چەند رۆژدا ھەزاران کەس لە خەڵکی ناوچەکانی بۆکان بە تایبەتی فەیزوڵابەگەی بە سەرکردایەتی نەمر حاجی قاسم کەریمی و رەئوفی حافزولقورعان عەبدوڵا ئێرانی و سەید کاکە عەلی رەحیم بەگ ھەڵمەتیان بردە سەر ئاغاوت و دەرەبەگەکان و بۆ ماوەی چەند رۆژێکیش لە ئەم ڕاپەڕینە لە نێو شاری بۆکان بە دژی ئەم ستەمە درێژەی کێشا. لەم نێوەندەدا ئاغاکان پەنایان بردە لای خودی شا و بە ھێزی حکومەتییەوە و نۆکەر و دەستوپەیوەندیەکانیانەوە توانییان ئەم جوڵانەوەیە سەرکوت بکەن و چەند کەسێکیش لە نێو شاردا شەھید بکەن. سەرکردەکانی ئەم جوڵانەوەیەش بەتایبەتی نەمر قاسم کەریمی و رەئوف حافزولقورعان دوای ئەوەی ماڵ و سامانیان شێوێندرا ، لە ترسی گیانیان رایانکرد بۆ باشوری کوردستان و حاجی قاسم کەریمی ساڵی ٢٠٠٢ لە ھەولێر کۆچی دوایی کرد و رەئوف حافزولقورعان دوای تەمەنێکی پڕ لە شانازیی خەبات و کوردایەتی ئەمێستاکە لە سلێمانی خەریکی دوورینی جلوبەرگە و تەمەنی پڕ لە ئەزموونی تێپەڕ دەکا. راپەڕینی گەلانی ئێران بە دژی حکومەتی پاشایەتی لەو جوڵانەوانەیە کە بۆکانێش دەوری چالاکی تێدا گێڕا ئەم جوڵانەوەیە کە ھاوکات بوو لە گەڵ جوڵانەوەکانی سەرانسەری ئێران لە کاتی خۆیدا دەنگدانەوەیەکی باشی لەسەر ئاستی ئێران و تەنانەت دەرەوەش ھەبوو.

بۆ نموونە رۆژنامەکانی تورکیا ھەواڵی خۆپیشاندانی ٨ی رەزبەری ساڵی ١٩٧٨ی بۆکانیان بە چڕی بڵاوکردەوە. ئەوەش 5مانگ بەر لە رووخانی رژیمی شاھەنشاھی بوو. خۆپیشاندانی خویندکارانی مەدرەسەکانی بۆکان لەم رۆژەدا یەکەم رێپێوانی شارەکە نەبو, یەکەم رێپێوان سەرەتای ھاوینی ساڵی ١٩٧٨ بە بەشداری خەڵکی گەرەکی قوللە بۆ دابین کردنی ئاو و کارەبا لە بەر شارەوانی و بنکەی ئاسایشی شار ھاتە ئاراوە کە پاشان بو بە خۆپیشاندانێکی دەستپێک لە بۆکان کە بە تەقەکردنی پۆلیس و ھێزی چەکدار بڵاوەی پێکرا. پاشان لە دژی ئاکاری ھێزە چەکدارەکانی ئاسایش دەرحەق بە یەکێک لە ماموستایانی دڵسۆزی شارەکە تەقینەوەێکی جەماوری دژی رژیم بە شێوەی خۆپیشاندان رووی دا. رۆژی ٨ی رەزبەر(٣٠ سپتامبر) خۆێندکارانی دەبیرستانی کورش کەبیر و قوتابخانەکانی ناوەندی رژانە شەقامەکان و رێپێوانێکی ھێمنانەیان بەڕێوەبرد. ھێزەچەکدارەکانی حکومەتیش سیلەیان لە خەڵک گرت و خەڵکەکەیان‌ گولەباران کرد. محەمەد بەھرامی و کەماڵ حەمیدی دوو خوێندکاری شارەکە خوێنیان خەڵاتی کوردستان کرد و چەند کەسی تر بریندار بوون

شوێنە بەرچاوەکان

لە بۆکان زیاتر لە ٥٠ شوێنەواری گرینگی مێژوویی ترکەمێژووی زوربەیان دەگەڕێتەوە سەردەمانی ەەزارەی یەکەمی پێش زاین، بە ڵام گرانگترین شوێنەوارێکی مێژووی کە شوێنەوارناسانی ئێرانی و بیانی ئاماژھی پێدەکەن و وەک پێتەختی ماناکان ناساندوویانە قەڵایچی یە کە لە ٨ کیلۆمەتری باکووری خۆرھەڵاتی بۆکانەوە.

  • قەڵای سەردار لە ناوەندی شار کەشوێنی فەرمانڕەوایی سەردارانی موکری بووە
  • گردی مێژوویی لە گەڕەکی کولتەپە
  • قەڵایچی بۆکان لەگوندی قەڵایچی و سەرچاووەی پایتەختی ماناکان
  • گردی تابانی لەگوندی ئەحمەداوا
  • گردی رۆژبەیانی لە گوندی عەزیزکەند (دەگەڕێتەوە چاخی زێو-پێش زایین.
  • گردی خەوزێنە لە گوندی سەراو
  • قەڵای فەرەاد تاش لە گوندی سماقان کە نۆەۆدەی بەردینی ئێدا تاشراوە

زانستگاکانی شاری بۆکان

پەراوێز

  1. ^ "Climate: bukan - Climate graph, Temperature graph, Climate table". climate-data.org. Retrieved 10 Nov 2013.
  2. ^ "BUKAN, Iran Climate". My Forecast. Retrieved 14 July 2013.
  3. ^ "bukan climate info". What's the Weather Like.org. Retrieved 14 July 2013.
  4. ^ "bukan Weather Forecast and Climate Information". bukan. Retrieved 14 July 2013.