کرماشان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Paraw (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
AsoBot (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٥٧: | ھێڵی ٥٧: | ||
===کەش و هەوا=== |
===کەش و هەوا=== |
||
<center>{{Weather box |
<center>{{Weather box |
||
|location = |
|location = کرماشان |
||
|metric first = Yes |
|metric first = Yes |
||
|single line = |
|single line = No |
||
|Jan record high C = 20.0 |
|Jan record high C = 20.0 |
||
|Feb record high C = 21.0 |
|Feb record high C = 21.0 |
||
ھێڵی ١٩١: | ھێڵی ١٩١: | ||
[[File:Kermanshah Paleolithic Museum.jpg|thumb|مۆزەخانەی کۆنینەناسیی کرماشان]] |
[[File:Kermanshah Paleolithic Museum.jpg|thumb|مۆزەخانەی کۆنینەناسیی کرماشان]] |
||
[[File:Khaneh-Barookh1.jpg|thumb|ماڵی کاکە بارۆخ]] |
[[File:Khaneh-Barookh1.jpg|thumb|ماڵی کاکە بارۆخ]] |
||
== بەرزاییەکان== |
== بەرزاییەکان== |
||
{|class="wikitable" |
{|class="wikitable" |
وەک پێداچوونەوەی ١١:٢٦، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥
کرماشان |
---|
کرماشان یەکێکە لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوەندی پارێزگای کرماشان لە وڵاتی ئێرانە. به پێ سه‌رژمێری ساڵی ۱۳۸۵ی هه‌تاوی، حه‌شیمه‌تی ئه‌و شاره نزیک به ۸۸۴،۷۰۶ که‌س بووه. به‌و بۆنه‌وه به نۆیه‌مین شاری گه‌وره‌ی ئێران و ھەروەھا گەورەترین شاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان ده‌بژێردرێ. کرماشان گەورەترین شاری کوردنشین لە ئێران و گرینگ‌ترین شار لە ناوچەی ناوەندی ڕۆژاوای ئێرانە. مێژووی پێک هاتنه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی چوارەمی زایینی و هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه تا هێرشی عه‌ره‌به‌کان، وه‌کو دوویه‌مین پێته‌ختی ئیمپراتووریی ئێران له سه‌رده‌می ساسانه‌کان دا جێ‌ی سه‌رنجی حکوومه‌ت بوو. لە سەردەمی سەڵجۆقیەکاندا کرماشان گەورەترین شاری کوردستان بوو و لە سەدەکانی ناوین بە ناوی قەرمیسین وەکوو یەکێک لە چوار ناوچەی عێراقی عەجەم ناسراو. لەو سەردەمە بە عێراقی عەجەم٬ ویلایەتی کوێستان یان جەبالیان دەقۆت تا لەگەڵ ویلایەتی عەراقی عەرەب ھەڵە نەکرێتەوە. وێلایەتی کوێستان یان عێراقی عەجەم لە شوێنی ناوچەی میدیای کۆنە کەوتبوو. یازده سه‌ده به دوای هێرشی عه‌ره‌به‌کاندا، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی قاجاره‌کان له ئێران‌دا دیسان شاره‌که بووژایه‌وه و به هۆی که‌وتنەوە لەسه‌ر دوو ڕێگای ڕۆژھەڵات-ڕۆژاوا و ھەروەھا ڕێگای باکووری ڕۆژاوای ئێران بەرەو باشووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە و نزیکی بە به‌غدا و که‌ربه‌لا گرینگی تایبه‌تی په‌یدا کرد.
کرماشان لە بزۆتنەوەی مەشرووتەخوازیی ئێران بەشێکی زۆر گرینگی بوو و له ماوه‌ی شه‌ڕه‌کانی یه‌که‌م و دووهه‌می جیهانی دا له لایه‌ن هێزه داگیرکاره‌کانه داگیر کرا، به‌ڵام دوای شه‌ڕ به‌جێیان هێشت. ئه‌م شاره له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق دا زیانی زۆری لێکه‌وت.
لە باکووری شاری کرماشان کێوی فەڕۆخشاد٬ لە باکووری ڕۆژاوای کێوی تاقوەسان٬ و لە باشوورئ ئەم شارئ کێوی کووسفید (کێوی سپی) ھەڵکەوتووە و کرماشان یەکێکە لە شارێگاکانی پەیوەندیی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا و ھەروەھا کۆنترین ڕێگا بۆ چین لە ئێران بەرەو مێزۆپۆتامیایە.
شاری کرماشان کەش و ھەوایێکی موعتەدیل و کوێستانیی ھەیە. بە ھۆی ئەم کەش و ھەوایە بوو کە لە سەدەی چوارەمی زایینی کە دیەکەێکی بچۆک و خوەش کەش و ھەوا بوو لە لایەن ساسانەکان وەکوو پێتەختی دووھەمی ئیمپراتووریی ئێران ھەڵبژێردرا. لەو سەردەمە کرماشان شوێنی خۆشگوزەرانیی شاکانی ساسانی بوو و باخەکان و کۆشکەکانێکی گەورە لەم شارە سازراو.
کرماشان ناوەندی وەرزێریی وڵاتی ئێرانیش ھەیە و زۆربەی ئابووریی ئەم شارە بە وەرزێری بەستراوە. ھەروەھا تەرخانکردنی خواردەمەنی، سەنعەتی ساختەمانی و سەنعەتەکانی دەستکرد لە کرماشان لە سێ مانگەکەی یەکەمی ساڵی ١٣٨٨ی کۆچی ھەتاوی (٢٠٠٩ی زایینی)، ٩٪ی سەرجەمی تەرخانکردنەوەی وڵاتی ئێران بوووە.
خه‌ڵکی کرماشان به زاراوه‌کانی کوردیی باشووری (که‌لهوری)، کوردیی سۆرانی (زاراوەی جافی) ، لەکی و هه‌ورامی قسه ئه‌که‌ن. لە قوتابخانەکان و زانستگاکانی کرماشان تەنیا بە زمانی فارسی وانە دەدرێت و زمانی کوردی بۆ وانەخوێندنەوە قێخەیە.
رەگەزی ناوی کرماشان
وشەی کرماشان لە وشەی کرمانجان گیراوە [١]. کرمانجان یان کورمانجان یان کوری مانجەکان، ناوی ھۆزێک لە پێش ھاتنی مادەکان بۆ ئەم بەشە، بووە. مانج ناوی ھۆزێکی زەردەشتی بووە کە لەم ناوچەیەدا ژیاون.
کەش و هەوا
زانیاریی کەشوھەوا بۆ «کرماشان» | |||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
مانگی زایینی | ١ | ٢ | ٣ | ٤ | ٥ | ٦ | ٧ | ٨ | ٩ | ١٠ | ١١ | ١٢ | ساڵ |
بەرزترین پلەی تۆمارکراو | ٢٠٫٠ | ٢١٫٠ | ٢٧٫٠ | ٣٠٫٠ | ٣٥٫٠ | ٤١٫٠ | ٤٤٫٠ | ٤٤٫٠ | ٣٩٫٠ | ٣٣٫٠ | ٢٦٫٠ | ٢١٫٠ | ٤٤ |
نێونجی بەرزترین پلە | ٦٫٥ | ٨٫٩ | ١٤٫٣ | ١٩٫٧ | ٢٥٫٨ | ٣٣٫٣ | ٣٧٫٨ | ٣٧٫٠ | ٣٢٫٥ | ٢٥٫٠ | ١٦٫٧ | ٩٫٧ | ٢٢٫٢٧ |
نێونجی کەمترین پلە | −٤٫٣ | −٣٫٠ | ١٫٢ | ٥٫١ | ٨٫٢ | ١١٫٤ | ١٦٫١ | ١٥٫٤ | ١٠٫٦ | ٦٫٤ | ١٫٨ | ١٫٧ | ٥٫٨٨ |
کەمترین پلەی تۆمارکراو | −٢٤ | −٢٧٫٠ | −١٠٫٤ | −٦٫٠ | −١٫٠ | ٢٫٠ | ٨٫٠ | ٨٫٠ | ٢٫٠ | −٣٫٥ | −١١٫٠ | −١٩ | −٢٧ |
نێونجی بارین میلیمەتر | ٦٧٫١ | ٦٢٫٩ | ٨٨٫٩ | ٦٩٫٩ | ٣٣٫٧ | ٠٫٥ | ٠٫٣ | ٠٫٣ | ١٫٣ | ٢٩٫٢ | ٥٤٫٣ | ٧٠٫٣ | ٤٧٨٫٧ |
نێونجی ژمارەی ڕۆژە باراناوییەکان | ١١٫٤ | ١٠٫٧ | ١٢٫٦ | ١١٫٠ | ٧٫٦ | ٠٫٥ | ٠٫٢ | ٠٫٤ | ٠٫٥ | ٤٫٩ | ٧٫٩ | ٩٫٦ | ٧٧٫٣ |
نێونجی ژمارەی ڕۆژە بەفراوییەکان | ٥٫٩ | ٤٫٧ | ١٫٩ | ٠٫٢ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠٫٣ | ٣٫١ | ١٦٫١ |
نێونجی شێی ڕێژەیی (٪) | ٧٥ | ٧١ | ٦٢ | ٥٧ | ٤٩ | ٢٨ | ٢٣ | ٢٣ | ٢٥ | ٤٠ | ٥٩ | ٧١ | ٤٨٫٦ |
نێونجی مانگانەی سەعاتەکانی ھەتاوی بوون | ١٣٤٫٨ | ١٥٠٫١ | ١٨٠٫٧ | ٢٠٤٫٦ | ٢٦٨٫٠ | ٣٤٨٫٣ | ٣٤٩٫١ | ٣٣٦٫٧ | ٣٠٤٫٦ | ٢٤٢٫٨ | ١٨٧٫٦ | ١٤٧٫٩ | ٢٬٨٥٥٫٢ |
سەرچاوە: NOAA (1961-1990) [٢] |
بەرزاییەکان
ناو | موقعیت | بەرزی | زنجیره چێا |
---|---|---|---|
پەڕاو | باکووری ڕۆژهەڵاتی کرماشان | ۳۳۵۷ مەتر | زنجیره چیای زاگرۆس |
سپی کێو | باشووری کرماشان | ۲۸۰۵ مەتر | زنجیره چیای زاگرۆس |
مەێوەله | باکوری کرماشان | ۲۱۰۰ مەتر(تەقریبی) | زنجیره چیای زاگرۆس |
شارە خووشکەکانی
- سیسیل, ئیتالیا (2010)
- گازی ئانتەپ (دیلۆک), باکووری کوردستان (2010)
- Split, Croatia (2011)
وێنە
-
کرماشان
}}
پەراوێزەکان
- ^ هەژار، "هەمبانەبۆرینە"
- ^ "Kermanshah Climate Normals 1961-1990". National Oceanic and Atmospheric Administration. Retrieved December 28, 2012.
- Articles using infobox templates with no data rows
- Pages using infobox settlement with missing country
- Pages using infobox settlement with no map
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- ناوەندەکانی پارێزگاکانی ئێران
- شارەکانی ئێران
- شارەکانی پارێزگای کرماشان
- کرماشان