ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
و
ھێڵی ٦٧: ھێڵی ٦٧:


پێویستی بە دروست کردنی وشەی نوێ نییە. لە کوردیدا بە ڕووداوی ناخۆش دەڵێن : "کارەسات" . هەم دروستە، هەم باوە [[بەکارھێنەر:Aminijian|Aminijian]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Aminijian|لێدوان]]) ‏٢١:١٧، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)
پێویستی بە دروست کردنی وشەی نوێ نییە. لە کوردیدا بە ڕووداوی ناخۆش دەڵێن : "کارەسات" . هەم دروستە، هەم باوە [[بەکارھێنەر:Aminijian|Aminijian]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Aminijian|لێدوان]]) ‏٢١:١٧، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)
:بەخێرھاتیەوە کاک ژیان. لە لێدوانەکەدا نووسراوە کارەسات (کارثة) بەرامبەری disasterە.--[[بەکارھێنەر:Calak|<span style="color:blue">'''<span style="font-size:13px">چالاک'''</span></span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''<span style="color:red">وتووێژ</span>''']]</sub> ‏٢٢:٠٢، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)


==ئابێل و ئابووری==
==ئابێل و ئابووری==

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:٠٢، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥


ئەم لاپەڕەیە بۆ داخوازی بەرامبەری کوردیی وشە بیانییەکان دروست کراوە. ئەگەر نازانن وشەیەک لە زمانەکانی تردا (وەکوو ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی و …) بە کوردی چیی پێدەڵێن، دەتوانن لێرەدا باسی بکەن ھەتا بەکارھێنەرانی تر وەڵامتان بدەنەوە. ھۆشیار بن! ئێرە شوێنی داتاشینی وشە نییە و وەڵامەکان دەبێ لە زمانی کوردیدا ھەبێ و بەکار گیرابێ.


لەجیاتی ڕۆشەن بڵێ ڕووناک

Pact و Treaty

سڵاو. بۆ ئەم دوو وشەیە چ پێشنیار دەدەن؟ من پەیمانم بۆ Pact دانابوو و بۆ Treaty پەیماننامە بەڵام نازانم باشن یان نا. ھەروەھا ئێمە لە پەیمانی کۆن و پەیمانی نوێشدا پەیمانمان بۆ Testament داناوە. ڕێکەوتنامەشم دی کە چی بەرامبەری Agreementە (و گرێبەستیش Contract). سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٠١، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

فضاهای نامی جدید

سلام، لطفاً معادل فضاهای نامی جدید رو ارائه بدید:

  1. Topic (تاپیک، مبحث)
  2. Gadget (ابزار)
  3. Gadget definition (توضیحات ابزار، شرح ابزار)

ممنون. Mjbmr Talk ‏١١:١٦، ١٧ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)

  1. بابه‌ت، سه‌رباس، خاڵی گرنگ
  2. ئامراز
  3. پێناسه‌ی ئامراز

له خزمه‌ت داین (درخدمتیم) .--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١١:٤٤، ١٧ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Diyako kazm سپاس، برای تاپیک کدام یک؟ Mjbmr Talk ‏١١:٤٨، ١٧ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بابه‌ت بهتره ، --(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٢:٠٠، ١٧ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Flow

سڵاو. شتێکە تازە پەیا بووە بە ناوی en:WP:FLOW. لە فارسیدا ناویان ناوە جریان (کە عەرەبیە). بە کوردی چی پێ بڵێین؟ بە بڕوای ئێوە ڕەوت باشە؟--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٥٤، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێرە (ڕەوتانە و دەسگەڕ) بەرانبەر بە (جریان) دانراون، لێرەش کۆمەڵە وشەیەک ھەن، ڕەوت خراپ نییە. --سەرچیا (وتووێژ) ‏١١:٠٦، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕەوت زۆر تەواوە-- دیاکۆ ماد(با بدوێین) ‏١٣:٣٢، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

"ڕەوت" کە واتای " شێوەی ڕۆیشتن" دەدا، تەنانەت لە چەن شوێندا بەرامبەری وشەی "پرۆسە یان فرایند" وشەی ڕەوت یان "ڕەوتانە"یان داناوە. Aminijian (لێدوان) ‏٢١:١٣، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وشەیەکی ئینگلیزی

هەڤاڵان Southern بە ساوزێرن یان ساودێرن یان ساوتێرن باشترە؟؟؟ --دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏٢٠:٥٤، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تکایە ولامێک نەبوو؟؟؟--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١٤:١٦، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەزێرن --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٧:٠٦، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەکوو چ وتارێک؟--چالاک وتووێژ ‏١٤:٢١، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ ئەم وتارە بۆ نموونە!--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١١:٣١، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Accident

سڵاو. بەڕێزان بۆ ئەمە چتان پێ شک دێ؟ من زۆر گەڕام ھەر دوو وشە دانرابوو کە ئەوانیش ھەڵە بوون؛ ڕووداو یان پێشھات. ئەم دوو وشەیە لە فارسیشدا ھەیە (دەڵێن رویداد و پیشامد) بەڵام ئەمانە بەرامبەری eventن و accident شتێکی ترە. ڕووداو یان پێشھات (event) دەتوانێ ھەم شتێکی خراپ بێ ھەم چاک. بەڵام accident ھەمیشە خراپە. یانی accident جۆرێک ڕووداوی نەخوازراو و چاوەڕوان نەکراوە کە دەتوانێ زیانبەخش بێ. بۆ نموونە سەیری وتاری en:Nuclear and radiation accidents and incidents بکەن. لێردەا ناتوانین بڵێین ڕووداوە ناوەکییەکان چۆن بەم جۆرە ھەر شتێکی ناوەکی ڕووی دا بێ جا چاک یان خراپ، دەتوانێ بێ بەڵام لەوێدا تەنیا مەبەست شتە خراپەکانە.
ھەر وەک دەزانن لە کوردیدا ئەگەر شتێکی خراپ ڕوو بدا کاری قەومان/قۆمان بەکاردەھێنن. من لە ھەنبانە بۆرینەدا وشەی قۆمەم دۆزییەوە و مانا لێدرابۆوە «ڕووداوی ناخۆش». ئەم وشەیە بە بڕوای من پڕ بە پێستی وشەی accidentە. جا من نازانم ئایا بەکارھێنەرانی تر پێان باشە؟ یان شتی چاکتریان پێ شک دێ؟
ئێستا پۆل:ڕووداوەکانمان ھەیە بەرامبەری en:Category:Events. دەبێ فکرێکیش بۆ en:Category:Accidents بکەینەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣١، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

قەومان، لێقەوماو، قەوماندن، وشەیەکی کوردیە، نازانم هەڵەم یان نا! بەڵام بەڕای من وشەیەکی گونجاوە، با قۆمە بێت.--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١١:٥٥، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لای ئێمە بە event دەڵێین بۆنە، وە Accidentیش بۆ ڕووداوی نەرێنی وەکوو car accident ڕووداوی هاتووچۆ >Kushared (لێدوان) ‏١٢:٠١، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا کاک محەممەد بۆنە لای ئێمەش باوە بەڵام بەمە ناڵێن. بۆنە یەکێک لە ماناکانی کە جنابت ئاماژەت پێ کردووە دەبێتە «ڕووداوێکی تایبەت». بە عەرەبی پێی دەڵێن مناسبة و بە فارسی مناسبت (بە ئینگلیزی Occasion). بۆ نموونە دەڵێن بە بۆنەی جێژنی قوربان (بە فارسی بە مناسبت عید قربان).
یان بە Natural events ھەر دەڵێن ڕووداوی سروشتی قەتم نەبیستووە بڵێن بۆنەی سروشتی و ھەڵەشە؛ لافاو ڕووداوێکە خۆ بۆنە نییە.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٤، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قۆمە باو نییە بەڵام لەوە ئەچێ پڕبەپێستی accident بێ.--Aza (لێدوان) ‏١٩:١٨، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک accident ھەمیشە خراپ نییە. ھەندێ جار ئەبێ ھەر بە accident بڵێی ڕووداو.--Aza (لێدوان) ‏١٩:٢٠، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ بەڵام وەکی بزانم ھەمیشە بواری نەرێنی (مەنفی) ھەیە. باوەڕ ناکەم شتێک accident بێ و بواری ئەرێنی ھەبێ. بە ھەر حاڵ ئەگەر وشەیەکی باش و/یا باو بدۆزینەوە زۆر باش دەبێ.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠١، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ئینگلیزیدا دایک و باوک بە مناڵی نەخوازراو واتە مناڵێ کە چاوەڕێی نەبووبێتن ئەڵێن accident. ناکرێ بەمە بڵێی ڕووداوی ناخۆش.
پێم وایە قەوماو باشتر بێ لە قۆمە، "کارەسات"یش ھەیە.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٢١، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: بەڵێ لەسەرەوە نووسیومە accident نەخوازراو و چاوەڕوان نەکراوە. ھەڵبەت accident ناوە (noun) بەڵام قەوماو صفتە (adjective). بە بڕوای من قەوماوە زۆر تەواوە؛ وەک دامەزراوە، نێردراوە و ... . فکر بکەم ھەموو کەسیش دەزانێ مانای چییە و دەتوانێ زۆر راحت باویش بێ. کارەساتیش (کارثة) کە فەرمووت بەرامبەری disasterە.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢١، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قەوماوە زۆر باشە.--Aza (لێدوان) ‏١٠:٠٩، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر قۆمە زۆر گونجاویش بێ، باونەبوونی کێشەیە. بۆ قەوماوەش نازانم، واتاکەی نێگەتیڤە؟ وشەی (بەڵا)ش ھەیە، کاتێ شتێکی ناخۆش بەسەر کەسێک دێت، دەڵێ تووشی بەڵایەک ھاتووم. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٦:٤٨، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستت خۆش بێ. کاکە وا بزانم دەبێ قەومان لای ئێوەش باو بێ. دەڵێن زۆر پیسی لێ قەوما یان دەڵێن یا ڕەبی لە کەس نەقەومێ. خۆ لێرەدا مەبەست ئەمە نییە شتێکی چاک ڕووی داوە و جوان دیارە مانای نەرێنی ھەیە.
بەڵام بەڵا کە فەرمووت زۆرم بیر لێ کردەوە. ناتوانێ بەرامبەری accident بێ. بۆ نموونە ئەو شتەی کە کاک ئازا فەرمووی «دایک و باوک بە مناڵی نەخوازراو واتە مناڵێ کە چاوەڕێی نەبووبێتن ئەڵێن accident»؛ خۆ ناتوانی بەمە بڵێی بەڵا؛ ئەمە شتێکە کە قەوماوە. لە فارسیشدا ھەر دەڵێن بەڵا (بەلا) و وشەکە عەرەبیە (بلاء). لە کوردیدا و لە زمانانەشدا وەک بەرامبەری en:Calamity ھاتووە کە ئەویش ھەر دەچێتەوە سەر disaster. بۆ نمونە fa:رده:بلایای طبیعی (بەڵا سروشتیەکان) کە بەرامبەری Natural disastersە. دەشێ بەرامبەری plagueیش بێ: Soon as the golden army were stored here, plague, silence and death fell on us.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٢، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێویستی بە دروست کردنی وشەی نوێ نییە. لە کوردیدا بە ڕووداوی ناخۆش دەڵێن : "کارەسات" . هەم دروستە، هەم باوە Aminijian (لێدوان) ‏٢١:١٧، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەخێرھاتیەوە کاک ژیان. لە لێدوانەکەدا نووسراوە کارەسات (کارثة) بەرامبەری disasterە.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٠٢، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئابێل و ئابووری

هاوڕێیان، کێشە لە نووسینی چەند وشەیەک دا هەیە، دوو دانەیانم ئێستا لەبیرە، یەکەمیان ئابێل (ABEL) کە ئەگەر بە ئا بینووسم دەگۆڕدری بۆ ئۆگستور لەم وتارە:ئەبێل تاسمان دا مەجبور بووم بیکەم بە ئەبێل و دووهەمیان ئابووری(Aburi) ئابووری ، گەلۆ ئەمە بۆ وایە؟ چاک دەبێ؟ --دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏٠٩:٥٨، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی Abel نازانم چییە. بە ھۆلەندی ئابڵ دەخوێنرێتەوە و بە ئینگلیزی ئەیبڵ.
کێشەی ئابوور و ئابووریش دەگەڕێتەوە سەر ھەموو ئەوھەموو وشە ھەڵەیە کە لە باشووردا باوە. ئابووری لە سۆرانیدا لە کرمانجی وەرگیراوە. لە کرمانجیدا Abor یانی economy (اقتصاد). دەی ئابووری دەبێتە economic (اقتصادی). بەڵام لە سۆرانیدا بە ھەر دووکیان ھەر دەڵێن ئابووری! کە ئەمە ھەڵەیەکی زۆر زەقە. وەکوو ئەوەیە بە history و historical ھەر دووکیان بڵێی مێژوویی!--چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٨، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ کێشەی ئەبێل زۆر لام سەیرە، وشەیەکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەگۆڕدرێ، بۆ وایە، عەجەب؟! باش وایە چاک بکرێ ، لەبەروەی هەرکاتێ ئەم وشەیە بە هەرشیوەیەک و بە مەبەستی تر بنووسرێ ئەوە دەگۆردرێ!!!
بۆ ئۆگستووریش بە ڕای من باش وایە چاک بکرێ، من پێشتر ئۆگستووریم کەم بیستووە، بەڵام باش وایە چاک بکرێت، با بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک نەگۆڕدرێ، مانای نیە! --دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١٧:١٦، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستا لە مەبەستت گەییشتم کاک دیاکۆ! جنابت لە تایبەت:ھەڵبژاردەکان#mw-prefsection-gadgetsدا ئامرازی «گۆڕینی ناوی مانگە سریانییەکان بۆ مانگە ئینگلیزییەکان»ت چالاک کردووە بۆیە ئاب دەکاتە ئۆگست (مانگی ئابی سریانی بۆ ئۆگستی زایینی)!--چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٦، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەک ڕەبی ماڵت ئاوا بێت، ولله دەمێک پێکەنیوم، سپاس کاکە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش، سەبارەت بە ئۆگستووری پێویستە وتووێژێک بکرێ، جا پێت باشە با لە لاپەڕەی خۆیدا باسی بکەین ، بزانین ئەم وتارانە چیان لێ بکرێ ، سپاس--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏٢١:١٥، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دهستان/Rural

سڵاو. لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا یەکەیەکمان ھەیە بە ناوی دهستان (کە لە ئینگلیزدا دەڵێن rural). دهستان لە دھ (بە مانای دێ) و پاشگری ستان دروست بووە. ئێمە بۆ ئەمە لە ڕووی زمانی فارسی وشەیەکی ناشیرینمان داتاشیوە: گوندستان! کە لە ھیچ کوێ نەھاتووە لە ویکیپیدیای کوردی نەبێ.
بۆ ئەمە لە کوردیدا وشەیەکی جوانمان ھەیە: گوندەوار (بڕوانن). گوندەوار وشەیەکی جوان و ڕەسەنە کە داتاشراو نییە و لە ڕووی پێکھاتەوە وەکوو وشەکانی لێڕەوار و شوێنەوارە. ئەگەر پێتان باش بێ ئەمە لە جیات وشەی داتاشراوی گوندستان دابنێین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٣٦، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هاوڕام--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١٧:١٣، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دێستان چۆنە؟ | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:٥٩، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ پاشگری ستان دانیم، بە ڕای من گووندەوار داتاشینێکی جوانە--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١٢:٤٨، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەش فەرقی نییە لەگەڵ گوندستان ھەر دووک داتاشراون. بەڵام من لە فەرھەنگێکی کوردی کرمانجی بە ئینگلیزی و فەڕەنسی (ھی ساڵی ١٩٦٥) وشەی گوندەوارم دیوە.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٥٢، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە سۆرانیدا وشەیەکی ئاوامان ھەیە: لادێ کە بە مانای Ruralە. بەڵام ئەگەر بڵێین گوند دەبێ بڵێین گوندەوار. لە ویکیشدا ھەر گوندمان بەکارھیناوە. ئەگەر بمانەوێ بڵێین لادێ دەبێ ھەموو گوندەکانیش بکەین بە دێ.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٣، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ. --Aza (لێدوان) ‏١٨:٥٩، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من "دێ"م پێ باشترە. گوند زیاتر کوردیی باکوورییە. --Aza (لێدوان) ‏١٢:٢٨، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش ھەروا. تەنیا کوردی باکووری دەڵێ گوند. سۆرانی دەڵێ دێ، کەلھوڕی دیە، ھۆرامی لادە(گا)، زازاکی دەو(ە). وشەیەکی کۆنە و لە ئێرانی کۆن ‎*dahyu وەرگیراوە. بەڵام گوند کوردی نییە لە زمانی سوغدی قەرز کراوە (ئێستاش ھەر لە ناوی ھەندێک شاردا خۆ دەنوێنێ وەکوو تاشکەند، سەمەرکەند و ...). چۆتە ناو زمانی تورکیشەوە و ئەوانیش دەڵێن کەند.--چالاک وتووێژ ‏١٣:١٦، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ زانیارییەکانت.--Aza (لێدوان) ‏١٣:٣٧، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من "کۆدێ" بە بەرامبەرێکی باش دەزانم. لە فەرهەنگی فارسی -کوردی دانشگای کوردستانیشا " میرەدێ" هاتووە، واتە کۆمەڵە دێیەکی لێک نزیک کە بە دەستی کوێخایەک بەڕێوە دەچێ. Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٢٦، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمانە چی پێ دەڵێن؟--چالاک وتووێژ ‏١٥:٥٤، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لای ئێمە لەباشوور هەرشوێنێک لەئاوەوە نزیکبێت ئەوە پێێ دەڵێن کەنار دەریا یان ڕۆخی دەریا - ئێستا بۆهەردوو وشەکە کەنار دەریا بەکاردەهێنین تەنانەت بۆ وشەی shoreیش هەمان شت >Kushared (لێدوان) ‏١٨:٣٧، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێرە بەباشی جیاوازیی نێوان shore و beach و coast شەرح دراوە.--Aza (لێدوان) ‏٠٩:٣٣، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە پێی ھەنبانەبۆرینە "بەستێن" beach -ە چونکە وتوویە بەستێن یەعنی زیخەڵانی دەم ڕۆخانە. تایبەتمەندیی beach -یش ئەوەیە کە زیاتر زیخەڵانە.--Aza (لێدوان) ‏١٣:٣٥، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]