دۆنگ یی (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Kován (لێدوان | بەشدارییەکان) ب KovanBarzinji پەڕەی دۆنگ ییی گواستەوە بۆ دۆنگ یی (زنجیرەی تەلەفزیۆنی) |
|||
ھێڵی ٤٢: | ھێڵی ٤٢: | ||
[[پۆل:تەلەڤیزیۆنی کۆریای باشوور لە ٢٠١٠]] |
[[پۆل:تەلەڤیزیۆنی کۆریای باشوور لە ٢٠١٠]] |
||
[[پۆل:بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان بە زمانی کۆری]] |
وەک پێداچوونەوەی ٠٩:٠٩، ١٣ی ئابی ٢٠١٥
Dong Yi دۆنگ یی | |
---|---|
چەشن | ڕۆمانسی دراما مێژوویی |
نووسەر | کیم یی-یۆنگ |
دەرھێنەر | لیی بیۆنگ-ھوون کیم سانگ-ھیۆنگ |
ئەکتەران | ھان ھیۆ-جۆ جی جین-ھی لی سۆ-یۆن بای سوو-بین |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | کۆریا |
زمان | کۆری |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٦٠ |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | کیم ھۆ-یۆنگ ئان سیۆنگ-گاک |
بەرھەمھێنەر(ان) | لی سی-جوونگ |
شوێنەکانی تۆمارکردن | کۆریا |
ماوەی پەخش | دوو شەمە و سێ شەمەکان لە ٢١:٥٥ |
پەخش | |
تۆڕ | Munhwa Broadcasting Cop |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٢ی ئازاری ٢٠١٠ – ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ |
ڕیزبەندی کاتی | |
پێشتر | Pasta |
دواتر | Queen of Reversals |
گرێدان بۆ دەرەوە | |
ماڵپەڕی فەرمی |
دۆنگ یی (بە ھانگۆل: 동이؛ بە ھانجا: 同伊)، زنجیرەیەکی مێژوویی و ڕۆمانسییە لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆریا بەرھەمھێنرا، و لە ھەمان ساڵی پلەی یەکەمی وەرگرت بەھۆی ئەوەی کە زۆرترین بینەری ھەبوو لە کاتی پەخشکردنیدا لە کۆریا. زنجیرە درامای دۆنگ یی لەلایەن (Media ART Production)ـەوە ئامادەکراوە. (دۆنگ یی) درامایەکی مێژووییە، گێڕانەوەی چیرۆکی پاشا (سوکجۆنگ)ی نەوەی جۆسۆنـی کۆریاـیە، کە ئاشقی (دۆنگ یی) دەبێت و (دۆنگ یی)ـش یەکێکە لە کارەکەرە سادەکانی کۆشک و دەبێتە جێگەی سەرنجی پاشا (سوکجۆنگ) و بەتەواوی ھۆگری دەبێت. (دۆنگ یی) ھەر لە سەرەتای چوونە ناو کۆشکی شاھانەوە، لەلایەن شاژنە (لنھیۆن)ـەوە رووبەرووی چەندین گرفت دەبێتەوە لەبەرئەوەی (دۆنگ یی) سەر بە خێزانێکی ھەژارە رقی لێیەتی. ھەروەھا لەلایەن کارەکەرێکی تری کۆشکەوە کێشەی زۆری بۆ دروستدەکرێت چونکە ئەوان خەونیان ئەوەیە لەو شوێنە کاربکەن کە (دۆنگ یی) ھەر لە سەرەتای کارکردنیەوە وەریگرتووە. ئەم زنجیرە درامایە چیرۆکی خۆشەویستییەکی رۆمانسی و وێناکردنی ژیانی کۆریـیەکانە لە سەردەمی پاشا (جۆسۆن) و ناساندنی دابونەریتی کۆرییەکانە لەو سەردەمەدا، ھاوکات پیشاندانی چۆنێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە لەلایەن پاشاوە لەو سەردەمەی کۆریادا.