ژینناسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
خاوێنکردن
No edit summary
ھێڵی ٢٧: ھێڵی ٢٧:
== سەرچاوە ==
== سەرچاوە ==
* http://en.wikipedia.org
* http://en.wikipedia.org
[[پۆل:ژیانناسی]]
[[پۆل:ژینناسی]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٣٥، ٧ی ئابی ٢٠١٥

ژیانناسی یان زیندەزانی (بە ئینگلیزی: Biology) زانستێکی سروشتییە لە زانستی ژیان و زیندەوەران دەکۆڵێتەوە ، بە بەشەکانیانەوە وەک ( پێکھاتە ، ئیش ، گەشە ، سەرچاوە ، زۆربوون ، ڕێکخستن ) . زانستی زیندەزانی لق و بابەت و باشی زۆری لێ دەبێتەوە ، ئەمانەی خوارەوە ٥ لقی سەرەکی زانستی زیندەزانین :

  1. خانەکان : یەکەی بنچینەی پێکهاتن و فرمانەکانی هەموو زیندەورانن
  2. زۆربوون : پەیدابوونی زیندەوەری نوێی لە باوان چوو پەیوەستە بەم زانستەوە.
  3. جینەکان : یەکەی بنەڕەتی گواستنەوەی زانیاریەکانن.
  4. ھاوسەنگی ناوەکی : زیندەوەران بۆ جێگیر بوونی بارودۆخیان ھاوسەنگی ناوەکییان دەپارێزن.
  5. وزە : زیندەوەران بۆ بەڕێکردنی ژیانیان وزە بەکاردەھێنن.

زیندەوەرزانی زانستێکە بایەخ بە خوێندنی سروشت و ژیانی زیندەوەر دەدات ، هەروەکوو (دارشتەیان ،کار ،گەشەکردن ،پەرەسەندن ،دابەشکردن و پۆلێنناسی) . زیندەوەر زانی هاوچەرخێکی زۆر گەورەیە و بواری ئيكلێكتيكی دانا . لەگەل ئەوەشدا، سەرەڕاى مەوداى فراوانى زيندەوەرزانى، هەندێک چەمکی گشتی دیاریکراوی هەیە ، لەناو ئەو چەمکانەشدا چەمکی توێژینەوەی زانستی لە هەموویان گرنگترە ، بەگشتی زیندەوەرزانی ئەمانە دەنەسێنێت :- ١- خانە هەروەک يەكەى بنەڕەتيى ژيان . ٢- جين هەروەك يەكەى بنەڕەتيى بۆماوەى . ٣- پەرەسەندن هەروەک بزوێنەرێکە بۆ دروستکردنی جۆری نوێ . هەروەها تێت دەگەیەنێت کە ئەمرۆ هەموو زیندەوەران دەژین لە رێگەی گۆرینی وزە و رێکخستنی ژینگەی دەوروبەریان تاوەکوو حاڵەتێکی نەگۆڕ بهێڵنەوە .

سەرچاوە