دی ساکارید: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
No edit summary تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
|||
ھێڵی ١٥: | ھێڵی ١٥: | ||
==سه‌رچاوه== |
==سه‌رچاوه== |
||
[http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%AF%DB%8C_%D8%B3%D8%A7%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C%D8%AF] |
[http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%AF%DB%8C_%D8%B3%D8%A7%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C%D8%AF] |
||
[[en:Disaccharide]] |
وەک پێداچوونەوەی ٠٣:١٩، ٤ی ئابی ٢٠١٥
دی ساکارید , دای سه‌کراید (کوردی: دووشه‌کره ، ئینگلیسی: disaccharide ) جۆرێک دیمه‌ر ( پۆلیمه‌رێک که له دوو مۆنۆمه‌ر دروست بووه) له خێزانی کاربۆهیدراته‌کانه.
هه‌ر دی ساکاریدێک له دوو شه‌کری ساده له ده‌سته‌ی پێنتۆز (شه‌کری پێنج کاربۆنه) و هێگتۆز (شه‌کری شه‌ش کاربۆنه) پێک دێت.
پێکهاتنی دی ساکاریده‌کان
دی ساکاریده‌کان له ڕه‌وتی سه‌نتێزی ئاودان (ده‌هایدرۆته‌یشن) له تێکه‌ڵ بوونی دوو شه‌کری ساده به‌رهه‌م دێن که له‌م ڕه‌وته‌دا له شه‌کرێکی ساده هایدرۆکساید(OH-) و له شه‌کرێکی تر پرۆتۆنێک( H-) جیا ده‌بێته‌وه و پێکه‌وه مۆلکوولێکی ئاو پێک ده‌هێننن.
پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه له ڕه‌وتی شی بوونه‌وه‌ی دی ساکارید بۆ مۆنۆساکارید (هایدرۆلیز)، دی ساکارید به وه‌رگرتنی مۆلکوولێکی ئاو و شی بوونه‌وه‌ی به دوو ده‌سته‌ی هایدرۆکسیل و هایدرۆجین، ده‌بێته دوو مۆلکوولی شه‌کری ساده.
جۆره‌کانی دی ساکارید
- لاکتۆز (شه‌کری شیر) که له تێکه‌ڵ بوونی گالاکتۆز و گلووکۆز پێک دێت.
- ماڵتۆز (شه‌کری چه‌که‌ره‌ی گه‌نم) که له تێکه‌ڵ بوونی دوو مۆلکوولی گلووکۆز دروست ده‌بێت.
- ساکارۆز (شه‌کر) که له فرۆکتۆز و گلووکۆز پێک دێت.